وانەی: ٤
ئیبلیس کێیە؟
شەیتانی ئیبلیس — لە کۆێوە هات؟ (١، ٢)
چۆن شەیتان مرۆڤ لە خشتە دەبات؟ (٢-٧)
بۆچی دەبێ بەرەنگاری ئیبلیس ببین؟ (٧)
١. ووشەی «ئیبلیس» واتای ئەوەیە کەسێك درۆ زۆر خراپ دژی کەسێکیتر دەکات. وە «شەیتان» واتا دوژمنی ئەم دوو ووشەیە بە دوژمنی سەرەکی خودا ناودەبرێت. شەیتان لە سەرەتای دروست بوونی فریشتەیەکی تەواو بوو لە ئاسماندا لەگەڵ خودا. دوای ئەو خۆی لە بیر چوو ویستی خەڵك لە جێگەی خودا ئەو بپەرستن. — مەتتا ٤:٨-١٠.
٢. ئەم فریشتەیە شەیتانە، بەهۆی مارێك لەگەڵ حەوا قسەی کرد، وای لێ کرد لە خودا یاخی بێت چونکە درۆی لەگەڵ کرد. بەم جۆرە شەیتان هێرشی کردە سەر «دەسەلاتی» خودا لە پێناوی بەرژەوەندی ئەوانەی لەگەڵی دان. دیسان مرۆڤی چاکی تووشی دوو دڵی کرد وە پرسیاری کرد ئایا کەسێك لە پەیرەوی خودا بمینی یان نا. — بەم شێوەیە شەیتان خۆیکرد بە دوژمنی خودا. — پێکهینان (١ موسا) ٣:١-٥؛ ئەیوب ١:٨-١١؛ بینین ١٢:٩.
٣. شەیتان هەوڵیدا کە مرۆڤ لە خشتە ببات بۆ ئەوەی خۆی لە جێگەی خودا بیپەرستن (٢ کۆرنسۆس ١١:٣، ١٤). یەکێك لە ڕێگاکانی کەمروڤی پێ لە خشتە دەبات ئایینی درۆیە. ئەگەر ئاینێك بە درۆ دەربارەی خودا مرۆڤ فێر بکات ئەوە لە ڕاستیدا مەبەستی شەیتان خزمەت دەکات (یۆحەننا ٨:٤٤). ئەندامانی ئایینی درۆ وا دەزانن کە بە دڵسۆزی خودای راستەقینە دەپەرستن، بەلام ئەوانە لە ڕاستیدا لە خزمەتی شەیتان دان. چونکە ئەو ‹خوداوەندی ئەم جیهانەیە.› — ٢ کۆرنسۆس ٤:٤.
٤. جادوگەری یەکێکە لە ڕێگاکانی شەیتان بۆ هەڵخەڵەتانی مرۆڤ لە پێناو حوکمڕانی خۆی. مرۆڤ پەنا دەباتە بەر جادوگەری بۆ پاراستنی گیانی خۆی، یاخود بۆ ئازاردانی کەسانی دیکە، بۆ نیشاندانی ئایندەی نەدیار. شەیتان لە پشتی هەموو جادوگەرییەکە. ئەگەر بمانەوێ لەخودا نزیك ببین دەبێ هیچ پەیوەندیەکمان بە جادوگەری نەبێت. — تەثنیە (٥ موسا) ١٨:١٠-١٢؛ کرداری نێردراوان ١٩:١٨، ١٩.
٥. شەیتان بەهۆی لە خۆباییبوون و نەتەوە پەرستیەوە یان پەرستنی هێزە رامیاریەکانەوە دەیەوێ مرۆڤ لە ڕێگە لابدات. هەندێك وا هەست دەکەن کە گەلەکەیان یاخود نەتەوەکەیان پاك ترە لە نەتەوەکانی تر یاخود لە گەلە کانی تر. بەلام ئەوە راست نییە (کرداری نێردراوان ١٠:٣٤، ٣٥). هەندێکی تر ئاوڕ لەوە دەدەنەوە کە رێك خراوە رامیارییەکان تەنگ و چەلەمە کانیان بۆ چارەسەر دەکەن. بەم کارەیان پادشایەتی خودا رەفز دەکەن. کە ئەو تەنیا چارە سەرە بۆ تەنگ و چەڵەمەمان. — دانیال ٢:٤٤.
٦. ڕێگایەکی تر کە شەیتان مرۆڤی پێ لە خشتە دەبات ئەوەیە کە ئارەزوی گوناهکاری لە دلماندا بچەسپینێ. یەهوە فەرمانمان پێ دەدا کە لە هەڵە دور بکەوینەوە چونکە دەزانێ ئەوە زیانمان پێدەگەیەنێ. لەوانەیە هەندی کەسان ئەو جۆرە کارانە لە ئێوە بخوازن (غەلاتیە ٦:٧، ٨). بەلام نابێ لە بیرمان بچێ کە شەیتان دەیەوێ ئەم کارانە بکەین. — ١ کۆرنسۆس ٦:٩، ١٠؛ ١٥:٣٣.
٧. شەیتان بەرەنگاری دەکا وە زۆرداری بەکار دێنێ بۆ ئەوەی ئیمە واز لە یەهوە بهێنین. هەندێك لە خۆشەویستە کانتان ڕقیان لێ تان دەبێتەوە کاتێك دەبینن ئێوە کتێبی پیرۆز دەخۆنێننەوە. هەندێکی تر گاڵتەتان پێ دەکەن. ئایا ئێوە بە ژیانی خۆتان قەرزداری کێن؟ شەیتان دەیەوێ بتان ترسێنێ بۆ ئەوەی ڕاتان بگرێ لە فێربوون دەربارەی یەهوە. بەلام مەیەڵن ئەو سەر کەوێت (مەتتا ١٠:٣٤-٣٩؛ ١ پەترۆس ٥:٨، ٩). راوەستانتان بەرامبەر شەیتان دڵی یەهوە خۆش دەکات وە نیشان دەدات کە حوکم رانی ئەو پەیڕەوی دەکەن. — پەندی سولەیمان ٢٧:١١.
[وێنهکان لە لاپهرهی ٩]
ئایینیدرۆ، جادوگەری، نەتەوەپەرستی مرۆڤ بە رێگەی هەڵە دا دەبات
[وێنە لە لاپهرهی ٩]
ئەگەر ئێمە لە سەر ڕێگای یەهوە بمێنێن دەتوانین بەرامبەر شەیتان راوەستین