پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ٤ لاپهڕە ٧
  • خودا پە‌یمانێك لە‌گە‌ڵ ئیبراهیم دە‌بە‌ستێت

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • خودا پە‌یمانێك لە‌گە‌ڵ ئیبراهیم دە‌بە‌ستێت
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ٤ لاپهڕە ٧
ئیبراهیم دە‌ڕوانێتە‌ئە‌ستێرە‌کان

بە‌شی ٤

خودا پە‌یمانێك لە‌گە‌ڵ ئیبراهیم دە‌بە‌ستێت

ئیبراهیم بە‌باوە‌ڕە‌وە گوێڕایە‌ڵی خودا بوو،‏ یە‌هوە‌ش بە‌ڵێنی دا بە‌رە‌کە‌تی بە‌سە‌ردا بڕێژێو نە‌وە‌کانی زۆر بکات

دوای ئە‌وە‌ی نزیکە‌ی ٣٥٠ ساڵ بە‌سە‌ر لافاوە‌کە‌ی نوحدا تێپە‌ڕی،‏ ئیبراهیمی سە‌رۆك هۆز لە‌شارێکی زۆر بە‌پیت‌وبە‌رە‌کە‌تی ناوچە‌ی ئور کە ئە‌مڕۆ بە‌عێراق ناسراوە دە‌ژیا.‏ ئیبراهیم خاوە‌ن باوە‌ڕێکی زۆر پتە‌و بوو.‏ بە‌ڵام ئێستا باوە‌ڕە‌کە‌ی کە‌وتبووە ژێر تاقیکردنە‌وە.‏

یە‌هوە بە‌ئیبراهیمی فە‌رموو شوێنی لە‌دایکبوونی خۆی بە‌جێبهێڵێت‌و بە‌رە‌و ناوچە‌یە‌کی نامۆ بڕوات کە پێی دە‌وترا کە‌نعان.‏ ئیبراهیم بە‌بێ هیچ دوودڵییە‌ك گوێڕایە‌ڵی خودا بوو.‏ خۆی‌و بنە‌ماڵە‌کە‌ی‌و کە‌لوپە‌لە‌کانی پێچایە‌وە،‏ هە‌روە‌ها سارا (‏ناسراو بە زارا)‏ ی ژنی‌و لۆت ی برازای لە‌گە‌ڵ خۆی بردو دوای بڕینی ڕێگایە‌کی دوورودرێژ گە‌یشتنە کە‌نعان‌و بوون بە چادرنشین.‏ لە‌و پە‌یمانە‌ی کە یە‌هوە لە‌گە‌ڵ ئیبراهیم بە‌ستبووی خودا بە‌ڵێنی بە ئیبراهیم دا نە‌تە‌وە‌یە‌کی گە‌ورە لە‌و دروستبکات،‏ کە هە‌موو خێزانە‌کانی سە‌رڕوی زە‌وی بە‌هۆیە‌وە پیرۆز دە‌بن‌و هە‌روە‌ها نە‌وە‌کانی ئە‌و ناوچە‌ی کە‌نعان دە‌گرنە ژێر ڕکێفی خۆیان.‏

ئیبراهیم‌و لۆت زۆر دە‌وڵە‌مە‌ند بوون،‏ مە‌ڕو ماڵاتێکی زۆریان کۆکردە‌وە،‏ ئیبراهیم بە‌شێوە‌یە‌کی خۆنە‌پە‌رستانە ڕێگای بە لۆت دا ئە‌و ناوچە‌یە هە‌ڵبژێرێ کە ئارە‌زووی دە‌کات.‏ لۆت ناوچە‌یە‌کی بە‌پیت‌وبە‌رە‌کە‌تی هە‌ڵبژارد کە سە‌ر بە ڕووباری ئە‌ردە‌ن بوو کە‌وتبووە نزیك شاری سۆدۆم.‏ بە‌ڵام خە‌ڵکی شاری سۆدۆم بە‌دڕە‌وشت بوون‌و گوناهی گە‌ورە‌یان دژی یە‌هوە دە‌کرد.‏

یە‌هوە دواتر دووبارە ئیبراهیمی دڵنیا کردە‌وە کە نە‌وە‌کانی ئە‌و ژمارە‌یان وە‌ك ئە‌ستێرە‌کانی ئاسمان زۆر دە‌بن.‏ ئیبراهیم متمانە‌ی بە‌و بە‌ڵێنە کرد.‏ بە‌ڵام تا ئێستاش سارای ژنی ئیبراهیم بە نە‌زۆکی مابووە‌وە.‏ ئە‌وکاتە‌ی ئیبراهیم تە‌مە‌نی ٩٩ ساڵ بوو و ساراش تە‌مە‌نی نزیکی ٩٠ ساڵ بوو،‏ خودا بە ئیبراهیمی فە‌رموو ئە‌و و سارا کوڕێکیان دە‌بێت.‏ قسە‌کە‌ی خودا ڕاست دە‌رچوو،‏ سارا ئیسحاقی بوو.‏ ئیبراهیم منداڵی تری هە‌بوو،‏ بە‌ڵام ئە‌و ڕزگارکە‌رە‌ی کە لە عە‌دە‌ندا بە‌ڵێنی لە‌سە‌ر درابوو دە‌بوایە لە ڕێگای ئیسحاقە‌وە بێت.‏

بە‌درێژایی ئە‌وماوە‌یە‌ی کە لۆت‌و خێزانە‌کە‌ی لە سۆدۆم دە‌ژیان،‏ لۆت ی پیاوچاك وە‌ك بە‌دڕە‌وشتانی ئە‌و شارە‌ی لێنە‌هات.‏ کاتێ یە‌هوە بڕیاری سزادانی بە‌سە‌ر سۆدۆمدا دا،‏ پێشتر چە‌ند فریشتە‌یە‌کی نارد تاکو لۆت سە‌بارە‌ت بە‌و وێرانکردنە‌ی کە بە‌ڕێوە‌یە ئاگاداربکاتە‌وە.‏ فریشتە‌کان هانی لۆت‌و خێزانە‌کە‌یان دا لە‌شارە‌کە ڕابکە‌ن‌و پێیان ووتن ئاوڕ لە‌دوای خۆیان نە‌دە‌نە‌وە.‏ دواتر خودا بارانی ئاگرین‌و گۆگردی بە‌سە‌ر سۆدۆم‌و هە‌روە‌ها گۆمۆڕادا باراند کە ئە‌ویش شارێکی تر بوو لە‌پە‌نای ئە‌و شارە بە‌دکارە،‏ هە‌موو دانیشتوانی لە‌ناوبرد.‏ لۆت‌و دوو کچە‌کە‌ی ڕایانکرد،‏ بە‌ڵام ژنە‌کە‌ی لۆت ئاوڕیدایە‌وە،‏ لە‌وانە‌یە لە‌بە‌رئە‌وە‌ی بە‌پە‌رۆشی ئە‌وشتانە بووبێ کە بە‌جێی هێشتبوون.‏ باجی ئە‌و یاخیبوونە بوو بە‌هۆی لە‌دە‌ستدانی ژیانی.‏

بە‌گوێرە‌ی پێکهێنان ١١:‏١٠–‏١٩:‏٣٨‏.‏

  • بۆچی ئیبراهیم بە‌رە‌و کە‌نعان ڕۆیشت؟‏

  • یە‌هوە چ پە‌یمانێکی لە‌گە‌ڵ ئیبراهیم بە‌ست؟‏

  • بۆچی یە‌هوە شاری سۆدۆم‌و گۆمۆڕای لە‌ناوبرد؟‏

خودای پە‌یمانە‌کان

لە‌سە‌ردە‌مە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆزدا پە‌یمان وە‌ك ڕێکە‌وتنێك یان قۆنتە‌راتێکی دە‌ستوری بوو.‏ لە‌ڕێگای زنجیرە‌یە‌ك پە‌یمانە‌وە،‏ کە چە‌ند بە‌ڵێنیکی پیرۆز دە‌گرێتە خۆی،‏ یە‌هوە ووردە ووردە ئاشکرایکرد چۆن مە‌بە‌ستە‌کانی خۆی سە‌بارە‌ت بە‌و ڕزگارکە‌رە‌ی لە عە‌دە‌ندا بە‌ڵێنی لە‌سە‌ردرابوو دێنە‌دی.‏ ئە‌و پە‌یمانە‌ی لە‌گە‌ڵ ئیبراهیم بە‌سترابوو ئاماژە‌ی بە‌وە دە‌کرد کە کە‌سی بە‌ڵێندراو لە ڕە‌گە‌زی نە‌وە‌ی ئیبراهیم دە‌بێت.‏ دواتر پە‌یمانە‌کان تیشکی زۆرتر دە‌خە‌نە سە‌ر ناساندنی کە‌سایە‌تی ئە‌و کە‌سە بە‌ڵێندراوە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share