پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ١٢ لاپهڕە ١٥
  • دانایی یە‌زدانی بۆ ژیان

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • دانایی یە‌زدانی بۆ ژیان
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • سولە‌یمان بە‌داناییە‌وە فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کات
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ١٢ لاپهڕە ١٥
خە‌ڵکی لە‌سە‌ردە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز دا دانە‌وێڵە کۆدە‌کە‌نە‌وە

بە‌ش ١٢

دانایی یە‌زدانی بۆ ژیان

پە‌ندی سولە‌یمان کۆکراوە‌یە‌کی ئامۆژگاری سروشکراوە کە زۆربە‌یان لە‌لایە‌ن سولە‌یمانە‌وە نووسراون ڕێنمایین بۆ ژیانی ڕۆژانە‌مان

ئایا یە‌هوە فە‌رمانڕە‌وایە‌کی دانایە؟‏ تە‌نها ڕێگای گومان لێنە‌کراو بۆ وە‌ڵام دانە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە تێبینیکردنی ئە‌و ئامۆژگاریانە‌یە کە داویە‌تی.‏ ئایا کاریگە‌رن؟‏ ئایا بە‌کارهێنانیان ژیان باشترو پڕ لە‌ماناتر دە‌کە‌ن؟‏ سولە‌یمان پادشای دانا سە‌دان پە‌ندی نووسی.‏ ئە‌وانە بە‌کردە‌وە تیشك دە‌خە‌نە سە‌ر هە‌موو بوارە‌کانی ژیان.‏ تێبینی هە‌ندێك لە‌وانە بکە.‏

متمانە‌کردن بە خودا.‏ متمانە کلیلێکی گرنگە بۆ هە‌بوونی پە‌یوە‌ندییە‌کی باش لە‌گە‌ڵ یە‌هوە.‏ سولە‌یمان نووسی:‏ «پڕ بە‌دڵ پشت بە خوداوە‌ند ببە‌ستە و بە تێگە‌یشتووی خۆت پشت ئە‌ستوور مە‌بە.‏ لە هە‌موو ڕێگاکانت بیناسە،‏ ئە‌ویش ڕێچکە‌کانت ڕاست دە‌کات» (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٣:‏٥،‏ ٦)‏.‏ متمانە‌کردن بە خودا لە ڕێگای داواکردنی ئامۆژگارییە‌کانی‌و گوێڕایە‌ڵی بۆ خودا ژیان پڕ مانا دە‌کات.‏ ئە‌م جۆرە ئاڕاستە‌کردنە وا توانا بە مرۆڤ دە‌دات دڵی خودا خۆش بکات،‏ هە‌روە‌ها هۆکارێك دە‌داتە دە‌ست خودا تاکو وە‌ڵامی ئە‌و کێشە گە‌ورە‌یە بداتە‌وە کە لە‌لایە‌ن ناحە‌زە‌کە‌یە‌وە کە شە‌یتانە هێنراوە‌تە کایە‌وە (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٢٧:‏١١)‏.‏

هە‌ڵسوکە‌وتکردن لە‌گە‌ڵ خە‌ڵکی بە‌دانایی.‏ ئامۆژگاریە‌کان بۆ مێردو ژن و منداڵ ئە‌مڕۆ لە‌هە‌موو سە‌ردە‌مێك زۆرتر پێویستن.‏ خودا ئامۆژگاری پیاو دە‌کات،‏ ڕێیپیشان دە‌دات بە‌باوە‌ڕە‌وە لە‌گە‌ڵ ژنە‌کە‌ی خۆی بمێنێتە‌وە «بە ژنی سە‌ردە‌می گە‌نجیت دڵخۆشبە» (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٥:‏١٨-‏٢٠)‏.‏ ئە‌و ژنانە‌ی شویان کردووە دە‌توانن لە پە‌رتووکی پە‌ندی سولە‌یماندا باسکردنێکی درە‌وشاوە بخوێننە‌وە دە‌ربارە‌ی ژنێکی بە‌توانا کە ڕە‌زامە‌ندی مێردە‌کە‌ی‌و منداڵە‌کانی بە‌دە‌ستدە‌هێنێ (‏پە‌ندی سولە‌یمان بە‌ندی ٣١)‏.‏ هە‌روە‌ها ڕێپیشانی منداڵان دە‌دات گوێڕایە‌ڵی دایك‌و باوکیان بن (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٦:‏٢٠)‏.‏ هە‌روە‌ها ئە‌و پە‌رتووکە نیشانی دە‌دات کە هاوڕێیە‌تی زۆر بە‌نرخە،‏ هە‌روە‌ك دوورە‌پە‌رێزی خۆپە‌رستییە (‏پە‌ندی سولە‌یمان ١٨:‏١)‏.‏ هاوڕێکانمان دە‌توانن کارتێکردنی خراپ یان باشیان لە‌سە‌رمان هە‌بێت،‏ بۆیە دە‌بێ زۆر بە‌دانایی هە‌ڵیانبژێرین (‏پە‌ندی سولە‌یمان ١٣:‏٢٠؛‏ ١٧:‏١٧)‏.‏

هە‌ڵسوکە‌وتکردن لە‌گە‌ڵ خۆمان بە‌دانایی.‏ پە‌رتووکی پە‌ندی سولە‌یمان ئامۆژگاری زۆر بە‌نرخ دە‌گرێتە‌خۆی دە‌ربارە‌ی خۆپاراستن لە خراپ بە‌کارهێنانی مە‌ی (‏ئە‌لکحول)‏،‏ پە‌رە‌دان بە‌و هە‌ستانە‌ی تە‌ندروستیمان باشدە‌کە‌ن‌و بە‌ربە‌رە‌کانی کردنی ئە‌و هە‌ستانە‌ی کە تێکماندە‌دە‌ن هە‌روە‌ها کۆششکردن لە کارە‌کانماندا (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٦:‏٦؛‏ ١٤:‏٣٠؛‏ ٢٠:‏١)‏.‏ هە‌روە‌ها ئاگادارمان دە‌کاتە‌وە کە متمانە کردن بە هە‌ڵسە‌نگاندنە‌کانی مرۆڤ کە لە‌گە‌ڵ ئامۆژگارییە‌کانی خودا گونجاونین بە‌رە‌و کارە‌ساتمان دە‌بات (‏پە‌ندی سولە‌یمان ١٤:‏١٢)‏.‏ هانمان دە‌دات دڵمان کە ناخی ئێمە‌یە بپارێزین لە کارتێکردنە گە‌ندە‌ڵە‌کان،‏ بالە‌بیرمان بێت کە «دڵ سە‌رچاوە‌ی ژیانە» (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٤:‏٢٣)‏.‏

چە‌ندین ملیۆن کە‌س لە‌سە‌رانسە‌ری جیهان بۆیان دە‌رکە‌وتووە کە هە‌ڵسوکە‌وتکردن بە‌گوێرە‌ی ئە‌و ئامۆژگاریانە دە‌یانگە‌ێنێتە ئاستی ژیانێکی باشتر.‏ لە‌ئاکامدا بە‌ڵگە‌ی زۆریان بە‌دە‌ستە‌وە‌یە تاکو یە‌هوە وە‌ك فە‌رمانڕە‌وای خۆیان قە‌بوڵ بکە‌ن.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی پە‌ندی‌سولە‌یمان‏.‏

  • بە لێکۆڵینە‌وە لە پە‌رتووکی پە‌ندی سولە‌یمان چی فێردە‌بین؟‏

  • پە‌رتووکی پە‌ندی سولە‌یمان چ ڕێنماییە‌کمان دە‌کات سە‌بارە‌ت بە متمانە‌کردن بە خودا،‏ هە‌روە‌ها بە‌دانایی هە‌ڵسوکە‌وتکردن لە‌گە‌ڵ خە‌ڵکی ترو لە‌گە‌ڵ خۆمان؟‏

پە‌ندی سولە‌یمان

لە‌کوێ دە‌توانین ئاسوودە‌یی‌و مانا لە ژیاندا بدۆزینە‌وە؟‏ سولە‌یمان بارودۆخێکی تایبە‌تی هە‌بو بۆ دۆزینە‌وە‌ی ئە‌و وە‌ڵامە.‏ سولە‌یمان لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی دە‌وڵە‌مە‌ندیی‌و دانایی‌و دە‌سە‌ڵاتێکی زۆری هە‌بوو،‏ هە‌لومە‌رجی ئە‌وە‌ی بۆ ڕە‌خسابوو لێبکۆڵێتە‌وە ئایا ئە‌مانە کامە‌رانی ڕاستە‌قینە بە‌دە‌ست دە‌هێنن.‏ چێژی وە‌رگرت لە هە‌بوونی پێداویستییە ماددیە‌کان‌و هێنانی چە‌ندین ژنی جوان‌و بە‌سە‌ربرنی کاتی خۆش.‏ سە‌رپە‌رشتی بە‌ڕێوبردنی پرۆژە‌ی مە‌زنی کرد.‏ توێژینە‌وە‌ی زۆری کرد لە‌سە‌ر پە‌رتووکی دانایی ڕۆشنبیران.‏ چی بۆ دە‌رکە‌وت؟‏ «هە‌موو شتێك پوچە»،‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا گە‌یشتە ئە‌م ئاکامە:‏ «با دە‌رئە‌نجامی هە‌موو شتە ببیستین:‏ لە‌خودا بترسە‌و فە‌رمانە‌کانی بپارێزە،‏ چونکە ئە‌مە هە‌موو ئە‌رکی سە‌ر شانی مرۆڤە» (‏کۆمکار ١٢:‏٨،‏ ١٣)‏.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share