پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ١٤ لاپهڕە ١٧
  • خودا لە‌ڕێگای پێغە‌مبە‌رە‌کانییە‌وە قسە‌دە‌کات

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • خودا لە‌ڕێگای پێغە‌مبە‌رە‌کانییە‌وە قسە‌دە‌کات
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • پێغە‌مبە‌رێك لە خاکی دوورخراوە‌یدا بینینی دە‌ربارە‌ی داهاتوو پێدە‌درێ
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • گە‌یشتنی دە‌ستنیشانکراوە‌کە
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • پادشایانی باش و خراپ
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ١٤ لاپهڕە ١٧
پێغە‌مبە‌رێکی خودا قسە‌دە‌کا

بە‌ش ١٤

خودا لە‌ڕێگای پێغە‌مبە‌رە‌کانییە‌وە قسە‌دە‌کات

پێغە‌مبە‌رە‌کان لە‌لایە‌ن یە‌هوە‌وە دیاریکراون تاکو پە‌یامە‌کانی وە‌ك دادگایی،‏ خوداپە‌رستی پاك‌و هیوا بە‌خشین بە هاتنی دە‌ستنیشانکراوە‌کە ڕابگە‌ێنن

بە‌درێژایی ماوە‌ی پادشایانی ئیسرائیل‌و یە‌هودا،‏ کۆمە‌ڵێکی تایبە‌ت لە پیاوان هاتن‌و بوون بە پێغە‌مبە‌ر.‏ ئە‌و پیاوانە باوە‌ڕو ئازایە‌تییە‌کی نائاساییان هە‌بوو کە فە‌رمایشتە‌کانی خودایان بە‌خە‌ڵکی ڕاگە‌یاند.‏ تێبینی چوار بابە‌تی گرنگ بکە کە بە‌هۆی ئە‌وانە‌وە ڕاگە‌ێندراون.‏

١.‏ لە‌ناوچوونی ئۆرشە‌لیم.‏ ماوە‌یە‌کی دوورودرێژ لە پێشترە‌وە،‏ دووپێغە‌مبە‌ری خودا بە‌تایبە‌ت ئە‌شعیاو یرمیا خە‌ڵکیان ئاگاداردە‌کردە‌وە کە ئۆرشە‌لیم لە‌ناودە‌برێو بە‌کاولکراوی دە‌مێنێتە‌وە.‏ بە دە‌ستە‌واژە‌ی ڕوون ئاشکرایان کرد بۆچی یە‌هوە لە شارە‌کە تووڕە بوو.‏ دانیشتووانی شارە‌کە بانگە‌شە‌ی ئە‌وە‌یان دە‌کرد نوێنە‌رایە‌تی خودا دە‌کە‌ن بە‌ڵام بە هە‌ڵسووکە‌وتە‌کانی وە‌ك تێکە‌ڵاوی ئایینی پوچە‌ڵو گە‌ندە‌ڵی‌و توندوتیژی پێچە‌وانە‌ی ئە‌مە‌یان نیشاندا (‏٢ پاشایان ٢١:‏١٠-‏١٥؛‏ ئە‌شعیا ٣:‏١-‏٨،‏ ١٦-‏٢٦؛‏ یرمیا ٢:‏١–‏٣:‏١٣)‏.‏

٢‏.‏ دامە‌زراندنە‌وە‌ی خوداپە‌رستی پاك.‏ دوای ٧٠ ساڵ دوورخستنە‌وە،‏ نە‌تە‌وە‌ی خودا دە‌بوایە لە بابل ئازاد بکرێت.‏ دە‌بوایە بۆ خاکە چۆل‌وهۆڵبووە‌کە‌یان بگە‌ڕێنە‌وە‌و پە‌رستگاکە‌ی یە‌هوە لە ئۆرشە‌لیم سە‌رلە‌نوێ دروستبکە‌نە‌وە (‏یرمیا ٤٦:‏٢٧؛‏ عامۆس ٩:‏١٣-‏١٥)‏.‏ نزیکە‌ی دووسە‌د ساڵ پێشتر ئە‌شعیا ناوی کۆڕە‌شی لە پە‌رتووکە‌کە‌یدا هێناوە کە بابل دە‌ڕوخێنێو ڕێگا بە نە‌تە‌وە‌ی خودا دە‌دا خوداپە‌رستی پاك دابمە‌زرێننە‌وە.‏ ئە‌شعیا تە‌نانە‌ت باسی ووردە‌کاری پلانی بێهاوتای جە‌نگە‌کە‌ی کۆڕە‌ش دە‌کات (‏ئە‌شعیا ٤٤:‏٢٤-‏٤٥:‏٣)‏.‏

جوولە‌کە دوورخراوە‌کان بابل بە‌جێ دە‌هێڵن و بۆ ئۆرشە‌لیم دە‌گە‌ڕێنە‌وە

٣.‏ هاتنی دە‌ستنیشانکراوە‌کە‌و بە‌سە‌رهاتە‌کانی.‏ دە‌ستنیشانکراوە‌کە دە‌بوایە لە شاری بە‌یت‌لە‌حم لە‌دایك ببێت (‏میخا ٥:‏٢)‏.‏ بێفیز دە‌بێو سواری گوێدرێژێك دە‌بێت (‏زە‌کە‌ریا ٩:‏٩)‏.‏ لە‌گە‌ڵ منداڵان نە‌رم‌ونیان دە‌بێت،‏ بە ڕسواو سووك سە‌یردە‌کرێ،‏ زۆرە‌ها کە‌س ئە‌ویان قە‌بوڵ نابێ (‏ئە‌شعیا ٤٢:‏١-‏٣؛‏ ٥٣:‏١،‏ ٣)‏.‏ ئە‌زموونی مردنێکی سستە‌مکارانە دە‌کات.‏ ئایا ژیانی ئە‌و ئیتر بۆ هە‌میشە کۆتایی پێدێت؟‏ نە‌خێر،‏ بە‌و قوربانییە‌ی کە دە‌یدات لێخۆشبوویی لە گوناهی زۆرە‌ها کە‌س مسۆگە‌ر دە‌کات (‏ئە‌شعیا ٥٣:‏٤،‏ ٥،‏ ٩-‏١٢)‏.‏ تە‌نها بە‌هۆی زیندووبوونە‌وە‌ی ئە‌و دە‌توانرێ ئە‌مە بە‌دە‌ستبهێنرێ.‏

٤.‏ فە‌رمانڕە‌وایە‌تی دە‌ستنیشانکراوە‌کە لە‌سە‌رانسە‌ری زە‌وی.‏ مرۆڤی ناتە‌واو لە‌توانایدا نییە بە‌ئاشتیخوازانە فە‌رمانڕە‌وای خۆی بکا،‏ بە‌ڵام پادشا دە‌ستنیشانکراوە‌کە بە میری ئاشتی ناودە‌برێت (‏ئە‌شعیا ٩:‏٦،‏ ٧؛‏ یرمیا ١٠:‏٢٣)‏.‏ لە‌ژێر فە‌رمانڕوایە‌تی ئە‌ودا مرۆڤ لە‌گە‌ڵ یە‌کتری بە‌ئاشتی دە‌ژین نە‌ك هە‌ر ئە‌وە‌ش،‏ بە‌ڵکو لە‌گە‌ڵ ئاژە‌ڵانی ئە‌فراندراویش بە هە‌مان شێوە دە‌بن (‏ئە‌شعیا ١١:‏٣-‏٧)‏.‏ ئیتر نە‌خۆشی نامێنێت (‏ئە‌شعیا ٣٣:‏٢٤)‏.‏ تە‌نانە‌ت مردن بۆ هە‌میشە هە‌ڵدە‌لوشرێ (‏ئە‌شعیا ٢٥:‏٨)‏.‏ لە‌سە‌ردە‌می فە‌رمانڕە‌وایە‌تی دە‌ستنیشانکراوە‌کە،‏ ئە‌و خە‌ڵکانە‌ی کە مردوون بۆ ژیانی سە‌ر زە‌وی زیندوو دە‌کرێنە‌وە (‏دانیال ١٢:‏١٣)‏.‏

بە‌گوێرە پە‌رتووکە‌کانی ئە‌شعیا،‏ یمیار،‏ دانیال،‏ عمۆس‌ا،‏ میخا،‏ هە‌روە‌ها زە‌کە‌ریا‏.‏

  • پێغە‌مبە‌رانی خودا چ جۆرە پە‌یامێکیان بە‌خە‌ڵکی ڕاگە‌یاند؟‏

  • پێغە‌مبە‌رە‌کان چۆن پێشبینی لە‌ناوبردن‌و ئاوە‌دانکردنە‌وە‌ی ئورشە‌لیمیان کرد؟‏

  • پێغە‌مبە‌رانی یە‌هوە چیان ووت دە‌ربارە‌ی دە‌ستنیشانکراوە‌کە‌و بە‌سە‌رهاتە‌کانی؟‏

  • پێغە‌مبە‌رە‌کان چ ڕوونکردنە‌وە‌یە‌کیان دە‌ربارە‌ی فە‌رمانڕە‌وایە‌تی دە‌ستنیشانکراوە‌کە بۆ سە‌رانسە‌ری زە‌وی دایە‌دە‌ست؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share