پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ٢٢ لاپهڕە ٢٥
  • نێرراوانی عیسا چاونە‌ترسانە مزگێنی دە‌دە‌ن

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • نێرراوانی عیسا چاونە‌ترسانە مزگێنی دە‌دە‌ن
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • عیسا زیندووە!‏
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ٢٢ لاپهڕە ٢٥
نێردراوان لە‌بە‌ردە‌م دادگا قسە‌دە‌کە‌ن

بە‌ش ٢٢

نێرراوانی عیسا چاونە‌ترسانە مزگێنی دە‌دە‌ن

سە‌رە‌ڕای ئە‌شکە‌نجە‌دران کۆمە‌ڵی مە‌سیحی بە‌خێرایی گە‌شە‌دە‌کا

دە ڕۆژ دوای ئە‌وە‌ی عیسا بە‌رە‌و ئاسمان بە‌رزبووە‌وە،‏ لە‌ساڵی ٣٣ ز دا،‏ نزیکە‌ی ١٢٠ لە قوتابییە‌کانی عیسای لە‌کاتی فیستیڤاڵی ڕۆژی پە‌نجاهە‌مدا لە‌ماڵێکدا لە ئۆرشە‌لیم کۆببونە‌وە.‏ لە‌ناکاو دە‌نگێکی وە‌ك ڕە‌شە‌با لە‌ئاسمانە‌وە پە‌یدا بوو ماڵە‌کە‌ی پڕکرد.‏ قوتابییە‌کان بە‌شێوە‌یە‌کی نائاسای دە‌ستیان کرد بە‌قسە‌کردن بە‌زمانی بێگانە کە پێشتر نە‌یاندە‌زانی.‏ چۆن دە‌توانرێ ئە‌و ڕووداوە سە‌یرە شیبکرێتە‌وە؟‏ خودا ڕۆحی پیرۆزی خۆی بە قوتابییە‌کان دابوو.‏

لە‌دە‌رە‌وە جە‌ماوە‌رێکی گە‌ورە لە زۆر ووڵاتانە‌وە هاتبوون بۆ بە‌شداری کردن لە فیستیڤاڵە‌کە،‏ سە‌ریان سوڕ مابوو لە‌وە‌ی کە لە‌لایە‌ن قوتابییە‌کانی عیسای مە‌سیحە‌وە بە‌ڕە‌وانی بە زمانی دایکیان قسە‌یان لە‌گە‌ڵ دە‌کرا.‏ بۆ شیکردنە‌وە‌ی ئە‌م ڕووداوە،‏ پە‌ترۆس ئاماژە‌ی بۆ پێشبینییە‌کانی پێغە‌مبە‌ر یۆئێل کرد،‏ کە خودا دە‌فە‌رمووێ ڕۆحم بە‌سە‌ریاندا «دادە‌بارێنم»،‏ ئە‌وانە‌ی کە وە‌ریدە‌گرن دە‌بنە خاوە‌ن بە‌هرە‌ی سە‌رسوڕهێنە‌ر (‏یۆئێل ٢:‏٢٨،‏ ٢٩)‏.‏ ئە‌و شایە‌تیدانە بە‌هێزە‌ی کارتێکردنی ڕۆحی پیرۆز دە‌ریخست کە گۆڕانکارییە‌کی گرنگ ڕوویدا.‏ ڕە‌زامە‌ندی خودا لە بری ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر ئیسرائیل بێت کە‌وتە سە‌ر کۆمە‌ڵی تازە‌پێکهاتووی مە‌سیحی.‏ ئە‌وانە‌ی کە دە‌یانویست خزمە‌تکارییە‌کە‌یان لە‌لایە‌ن خوداوە قە‌بووڵکراو بێ،‏ ئێستا دە‌بوایە ببن بە بە‌دواکە‌وتوانی مە‌سیح.‏

لە‌و ماوە‌یە‌دا دژایە‌تیکردن توندتر بوو،‏ دوژمنە‌کان قوتابییە‌کانیان خستە ناو زیندانە‌وە.‏ بە‌ڵام لە شە‌ودا فریشتە‌ی خودا دە‌رگای زیندانی کردە‌وە‌و پێی ووتن درێژە بە‌مزگێنیدانیان بدە‌ن.‏ لە‌بە‌رە‌بە‌یانی ڕۆژی دوایی دە‌ستیان بە کاری مزگێنیدان کرد.‏ چوونە ناو پە‌رستگاو مزگێنی هە‌واڵی خۆشیان دە‌ربارە‌ی عیسا فێری خە‌ڵکی کرد.‏ پێشە‌وایانی ئایینی بە‌ربە‌رە‌کانیکە‌ر بە‌گژیاندا چوون‌و فە‌رمانیان پێکردن واز لە مزگێنیدان بهێنن.‏ نێرراوان بە‌چاونە‌ترسی وە‌ڵامیان دانە‌وە:‏ «ئێمە پێویستە زیاتر ملکە‌چی خودا بین نە‌ك خە‌ڵك» (‏کرداری نێرراوان ٥:‏٢٨،‏ ٢٩)‏.‏

چە‌وسانە‌وە پە‌رە‌یسە‌ند.‏ هە‌ندێ لە جوولە‌کە‌کان ئیستیفانۆسیان تاوانبارکردو دواتر بە‌ردبارانیان کرد تا مرد.‏ گە‌نجێك کە ناوی شاول بوو،‏ کوشتنە‌کە‌ی بە‌چاوی خۆی بینی.‏ دواتر چوو بۆ دیمە‌شق بۆئە‌وە‌ی هە‌موو ئە‌وانە دە‌ستگیربکا کە بە‌دوای عیسا کە‌وتبوون.‏ لە‌کاتێکدا شاول لە‌ڕێگا بوو لە پڕ لە‌دە‌ورو پشتی ڕووناکییە‌ك لە‌ئاسمان بریسکە‌ی دایە‌وە،‏ گوێی لە دە‌نگێك بوو پێی‌ووت:‏ «شاول!‏ شاول!‏ بۆچی دە‌مچە‌وسێنیتە‌وە؟‏» شاول کە بە تیشکە‌کە کوێر ببوو پرسیاری کرد:‏ «تۆ کێیت» جا دە‌نگە‌کە وە‌ڵامی دایە‌وە:‏ «من عیسام» (‏کرداری نێرراوان ٩:‏٣-‏٥)‏.‏

دوای سێ ڕۆژ عیسا قوتابییە‌کی بە‌ناوی حە‌نانیا بۆ لای شاول نارد تا بینایی بۆ بگێڕێتە‌وە.‏ پۆلس دواتر لە ئاو هە‌ڵکێشراو ئازایانە دە‌ستی بە کاری مزگێنیدان دە‌ربارە‌ی عیسا کرد.‏ شاول کە دواتر بە پۆلسی نێرراو ناسرابوو بە ئە‌ندامێکی چاونە‌ترسی کۆمە‌ڵی مە‌سیحییە‌ت.‏

تا ئێستا قوتابییە‌کانی عیسای مە‌سیح هە‌واڵە خۆشە‌کانی پادشاهێتی خودایان تە‌نها بە جوولە‌کە‌و سامریە‌کان گە‌یاندبوو.‏ فریشتە‌یە‌ك خۆی نیشانی کورنیلیس دا کە سە‌رپە‌لێکی ڕۆمانی لە‌خواترس بوو،‏ داوای لێکرد بە‌دوای پە‌ترۆسدا بنێرێ.‏ لە‌کاتێکدا کە پە‌ترۆس ووتاری دە‌دا،‏ ڕۆحی پیرۆز بە‌سە‌ر ئە‌وانە ڕژا کە خوای تریان دە‌پە‌رست،‏ پە‌ترۆسی نێرراو فە‌رمانیدا بە‌ناوی عیسای مە‌سیح لە‌ئاو هە‌ڵبکێشرێن.‏ ڕێگای ژیانی هە‌میشە‌ی ئێستا بۆ هە‌موو نە‌تە‌وە‌کان کرایە‌وە.‏ ئە‌و کۆمە‌ڵە‌یە ئامادە‌بوو هە‌واڵی خۆش بە‌سە‌ر تە‌واوی زە‌ویدا بڵاوبکاتە‌وە.‏

بە‌گوێرە‌ی کرداری نێرراوان ١:‏١-‏١١:‏٢١.‏

  • لە‌کاتی فیستیڤاڵی ڕۆژی پە‌نجاهە‌مدا چی ڕوویدا؟‏

  • دوژمنان هە‌ڵوێستیان دە‌ربارە‌ی کاری مزگێنیدانی قوتابییانی عیسا چی بوو؟‏

  • چۆن ڕێگای گە‌یشتن بە ژیانی هە‌میشە‌یی بۆ هە‌موو نە‌تە‌وە‌کان کرایە‌وە؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share