هێڵکات
«لەسەرەتا»
٤٠٢٦ پ. ز ئافراندنی ئادەم
٣٠٩٦ پ. ز مردنی ئادەم
٢٣٧٠ پ. ز بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو
٢٠١٨ پ. ز لەدایك بوونی ئیبراهیم
١٩٤٣ پ. ز پەیمانەکەی ئیبراهیم
١٧٥٠ پ. ز یوسف بە کۆیلە دەفرۆشرێ
١٦١٣ پ. ز تاقیکرانەوەی ئەیوب بەر لە
١٥١٣ پ. ز دەرچوون لە میسر
١٤٧٣ پ. ز ئیسرائیل بەسەرۆکایەتی یەشوع دەچێتە ناو کەنعان
١٤٦٧ پ. ز بەشی زۆری کەنعان دەستی بەسەردادەگیرێ
١١١٧ پ. ز شائول بەپادشا هەڵدەبژێردرێ
١٠٧٠ پ. ز خودا بەڵێی پادشاهێتی بە داود دەدات
١٠٣٧ پ. ز سولەیمان دەبێت بە پادشا
١٠٢٧ پ. ز پەرستگاکە لە ئۆرشەلین تەواو بوو
نزیکی ساڵی ١٠٢٠ پ. ز سروودی سروودەکان سولەیمان تەواوبوون
٩٩٧ پ. ز دابەش بوونی ئیسرائیل بەسەر دوو پادشاهێتیدا
نزیکی ساڵی ٧١٧ پ. ز تەواو بوونی کۆکردنەوەی پەندیسولەیمان
٦٠٧ پ. ز وێرانکردنی ئۆرشەلیم؛ دوورخستنەوە بەرو بابل دەستپێدەکا
٥٣٩ پ. ز بابلۆن دەڕوخی و دەکەوێتە دەست کۆرش
٥٣٧ پ. ز جوولەکەکان لە دوورخرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ ئۆرشەلیم
٤٥٥ پ. ز دیوارەکانی ئۆرشەلیم دروست دەکرێنەوە؛ ٦٩ ساڵ هەفتە دەستپێدەکا
دوای ٤٤٣ پ. ز مەلاخی پەرتووکە سروشکراوەکەی تەواو دەکا
نزیکی ساڵی ٢ پ. ز لەدایك بوونی عیسا
٢٩ ز عیسای مەسیح لە ئاو هەڵکێشرا؛ دەست بە مزگێنیدان دەربارەی پادشاهێتی خودا دەکا
٣١ ز عیسای مەسیح ١٢ نێرراوەکانی هەڵدەبژێرێ؛ وتاری سەر چیا پێشکەش دەکا
٣٢ ز عیسای مەسیح لەعازر زیندوودەکاتەوە
١٤ نیسان ٣٣ ز عیسای مەسیح دەکوژرێ (نیسان دەکەوێتە مانگەکانی نەورۆزو گەلاوێژ)
١٦ نیسان ٣٣ ز عیسای مەسیح زیندوودەکرێتەوە
٦ شوان ٣٣ ز فیستیڤاڵی پەنجاهەمین ڕۆژ، ڕژانی ڕۆحی پیرۆز
٣٦ ز کرنیلیوس دەبێتە مەسیحی
نزیکی ساڵی ٤٧-٤٨ ز یەکەم گەشتی مزگێنیدانی پۆلس
نزیکی ساڵی ٤٩-٥٢ ز دووهەم گەشتی مزگێنیدانی پۆلس
نزیکی ساڵی ٥٢-٥٦ ز سێهەمێن گەشتی مزگێنیدانی پۆڵس
نزیکی ساڵی ٦٠-٦١ ز پۆڵس نامەکانی دەنووسێ لەکاتێکدا کە لە زیندانی ڕۆمایە
بەر لە ٦٢ ز یاقوبی زڕ براکەی عیسا نامەکەی دەنووسێ
٦٦ ز جوولەکەکان شۆڕش لەدژی ڕۆما دەکەن
٧٠ ز ئۆرشەلیمو پەرستگاکەی دەڕوخێندرێن
نزیکی ساڵی ٩٦ ز یۆحەننا پەرتووکی بینین دەنووسێ
نزیك ساڵی ١٠٠ ز مردنی دوا نێرراو، یۆحەننا