پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • qr وانە‌ی ١٠ لاپهڕهکان ٢٠-‏٢١
  • ئە‌و کردارانە‌ی کە خودا نە‌فرە‌تی لێ دە‌کات

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ئە‌و کردارانە‌ی کە خودا نە‌فرە‌تی لێ دە‌کات
  • خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
qr وانە‌ی ١٠ لاپهڕهکان ٢٠-‏٢١

وانە‌ی:‏ ١٠

ئە‌و کردارانە‌ی کە خودا نە‌فرە‌تی لێ دە‌کات

چۆن دە‌بێ هە‌ست بە‌و کارانە بکە‌ین کە بە دلێ خودا نین؟‏ (‏١)‏

چ جۆرە ڕە‌وشتێکی جنسی هە‌ڵە‌یە؟‏ (‏٢)‏

هە‌ڵ‌وێستی مە‌سیحی بە‌رامبە‌ر درۆ؟‏ (‏٣)‏ قومار کردن؟‏ (‏٣)‏ دزی؟‏ (‏٣)‏ توند و تیژی؟‏ (‏٤)‏ جادوگە‌ری؟‏ (‏٥)‏ سە‌ر خۆشی؟‏ (‏٦)‏

چۆن مرۆڤ دە‌توانێ لە‌م جۆرە ڕە‌وشتانە ڕزگاری ببێ؟‏ (‏٧)‏

١‏.‏ خودا پە‌رستان چاکە یان پێ خۆشە.‏ بە‌لام دە‌بێ ئە‌وە‌ش فێربن کە دژ بە خراپە بن (‏زە‌بور ٩٧:‏١٠)‏.‏ ئە‌مە‌ش وا رادە‌گە‌یە‌نێ کە خۆ لە‌و ڕە‌وشتە نابە‌جێ‌یانە دور بخە‌ینە وە کە خودا پێ‌ی ناخۆشە.‏ ئە‌م ڕە‌وشتانە کامە‌ن؟‏

٢‏.‏ داوێن پیسی:‏ ڕابواردنی بێ یاسایی،‏ ڕابواردن لە کە‌ڵ ئاژە‌ڵ یان لە‌گە‌ڵ کە‌سێکی نزیك وە‌ك دایك و خوشك وە نێربازی.‏ ئە‌م شتانە هە‌مووی لای خودا گوناهی گە‌ورە‌ن (‏لاویان [٣ موسا] ١٨:‏٦؛‏ رۆما ١:‏٢٦،‏ ٢٧؛‏ ١ کۆرنسۆس ٦:‏٩،‏ ١٠)‏.‏ ئە‌گە‌ر نێر و مێ‌یە‌ك بێ پە‌یوە‌ندی مارە‌یی پیکە‌وە بژین دە‌بێ لە یە‌ك جیا بنە‌وە یاخود پە‌یوە‌ندیان بە گۆیوە‌ی یاسا ببە‌ستن.‏ —‏ عیبرانیە‌کان ١٣:‏٤.‏

٣‏.‏ درۆ،‏ قومار،‏ دزی:‏ یە‌هوە خودا دورە لە درۆ (‏تیتۆس ١:‏٢)‏.‏ ئە‌وانە‌ی ڕە‌زامە‌ندی خودایان مە‌بە‌ستە دە‌بێ درۆ نە‌کە‌ن (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٦:‏١٦-‏١٩؛‏ کۆلۆسی ٣:‏٩،‏ ١٠)‏.‏ هە‌موو جۆرە قومار گردنێك نیشانە‌ی چاوتێر نە‌بونە بۆیە مە‌سیحی راستە‌قینە لە هیچ جۆرە قومارێك وە‌ك بە‌خت تاقی کردنە‌وە پێش بڕکە‌ی ئە‌سپ بە‌شداری ناکات (‏ئە‌فە‌سۆس ٥:‏٣-‏٥)‏.‏ مە‌سیحی راستی دزی ناکات شتی دزراو ناکڕێت یاخود هیچ شتێك بێ ئاگاداری خاوە‌نی وە‌رناگرێ.‏ —‏ دە‌رچوون (‏٢ موسا)‏ ٢٠:‏١٥؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٨.‏

٤‏.‏ توڕە‌بون،‏ توند و تیژی:‏ کاتێ مرۆڤ توڕە ببێ بە شێوە‌یە‌ك کە نە‌توانێ خۆ راگری گومانی تیدا نی‌یە بە‌رە‌و توند و تیژی دە‌چێ (‏پێکهینان [١ موسا] ٤:‏٥-‏٨)‏.‏ مرۆڤی توند و تیژ ناتوانێ ببێ بە هاوڕێ‌ی خودا (‏زە‌بور ١١:‏٥؛‏ پە‌ندی سولە‌یمان ٢٢:‏٢٤،‏ ٢٥)‏.‏ تۆڵە سە‌ندنە‌وە کارێکی هە‌ڵە‌یە.‏ نابێ تۆڵە کردنە‌وە مە‌بە‌ستمان بێت.‏ —‏ پە‌ندی سولە‌یمان ٢٤:‏٢٩؛‏ رۆما ١٢:‏١٧-‏٢١.‏

٥‏.‏ ئە‌فسانە وە جادوگە‌ری:‏ هە‌ندێك کە‌س پە‌نا دە‌بە‌نە بە‌ر ئە‌فسانە بۆ چاك بوونە‌وە‌ی نە‌خۆشی.‏ هە‌ندێك هە‌وڵ دە‌دە‌ن کە ناحە‌زانیان بە ئە‌فسانە دوچاری نە‌خۆشی بکە‌ن یاخود بیان کوژن.‏ ئە‌وهێزە‌ی لە پشتی ئە‌م کردە‌وانە‌یە دۆستی شە‌یتانە.‏ بۆیە نابێ مە‌سیحی‌یە‌کان بە‌شداری هیچ جۆرێك ئە‌فسانە ببن (‏تە‌ثنیە [٥ موسا] ١٨:‏٩-‏١٣)‏.‏ نزیك بوونە‌وە‌مان لە یە‌هوە چاکترین هۆی پاراستنە لە ئە‌نجامە‌کانی ئە‌فسانە و جادوگە‌ری.‏ —‏ پە‌ندی سولە‌یمان ١٨:‏١٠.‏

٦‏.‏ سە‌رخۆشی:‏ ئە‌گە‌ر مرۆڤ کە‌مێك شە‌راب یان بیرە یان الکول بخۆاتە وە مانای ئە‌وە نی‌یە سە‌ر پێحی فە‌رمانی خودا دە‌کات (‏زە‌بور ١٠٤:‏١٥؛‏ ١ تیمۆساوس ٥:‏٢٣)‏.‏ خواردنە‌وە بە شێوە‌یە‌کی ناڕێك یاخود بۆ سە‌رخۆشی لای خودا هە‌ڵە‌یە (‏١ کۆرنسۆس ٥:‏١١-‏١٣؛‏ ١ تیمۆساوس ٣:‏٨)‏.‏ زۆر خواردنە‌وە تە‌ندروستیتان تێك دە‌دات و خێزانتان پارچە پارچە دە‌کات هە‌روە‌ها واتان لێ دە‌کات خۆ بە دە‌ستە‌وە بدە‌ن بۆ کردە‌وە‌ی ناشیرین.‏ —‏ پە‌ندی سولە‌یمان ٢٣:‏٢٠،‏ ٢١،‏ ٢٩-‏٣٥.‏

٧‏.‏ ئە‌و کە‌سانە‌ی کاری وا دە‌کە‌ن کە خودا پێ‌ی ناخۆشە ناتوانن ‹کە‌ڵك لە پادشایە‌تی خودا وە‌ربگرن› (‏غە‌لاتیە ٥:‏١٩-‏٢١)‏.‏ ئە‌گە‌ر خودا تان بە‌ڕاستی خۆش دە‌وێ ڕە‌زامە‌ندی ئە‌و مە‌بە‌ستتانە دە‌بێ خۆتان لە‌م ڕە‌وشتانە ڕزگار بکە‌ن (‏١ یۆحە‌ننا ٥:‏٣)‏.‏ فێربن وە هە‌ر چی خودا نایە‌وێ پێ‌ی هە‌ڵ مە‌ستن (‏رۆما ١٢:‏٩)‏.‏ تێکە‌ڵی ئە‌و کە‌سانە بکە‌ن کە ڕە‌وشتی خدایان هە‌یە (‏پە‌ندی سولە‌یمان ١٣:‏٢٠)‏.‏ هاوڕێ مە‌سیحی‌یە پێ گە‌یشتوە کان دە‌توانن یارمە‌تی ئێوە بدە‌ن (‏یاقوب ٥:‏١٤)‏.‏ پێش هە‌موو شتێك پشت بە خودا ببە‌ستن وە داوای یارمە‌تی لێ بکە‌ن بە‌هۆی نوێژە‌وە.‏ —‏ فیلیپی ٤:‏٦،‏ ٧،‏ ١٣.‏

‏[وێنهکان لە لاپهرهی ٢٠]‏

خودا ڕقی لە سە‌ر خۆشی،‏ دزی،‏ قومار،‏ توند و تیژی‌یە

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share