پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ١ لاپهڕە ٤
  • ئافە‌ریدگار بە‌هە‌شتی دا بە مرۆڤ

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ئافە‌ریدگار بە‌هە‌شتی دا بە مرۆڤ
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • ژیان لە‌باخچە‌ی عە‌دە‌ن چۆن بوو؟‏
    گوێڕایە‌ڵی خودابە‌و بۆ هە‌میشە بژی
  • بە‌هە‌شت لە‌دە‌ست چوو
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • بە‌ش ٣
    گوێڕایە‌ڵی خودابە
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ١ لاپهڕە ٤
ئادە‌م و حە‌وا لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن،‏ چواردە‌وریان ئاژە‌ڵە.‏

بە‌ش ١

ئافە‌ریدگار بە‌هە‌شتی دا بە مرۆڤ

خودا گە‌ردونی ماددیی‌و ژیانی ئافراند:‏ ئە‌و ژن‌و پیاوێکی تە‌واوی ئافراندو خستنیە ناو باخچە‌یە‌کی جوانە‌وە‌و یاسای بۆ دانان کە دە‌بوایە گوێڕایە‌ڵی بن

شێرە‌کان،‏ باڵندە‌کان و کارمامزە‌کان لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن

ئە‌م ووشانە‌ی خوارە‌وە بە‌ناوبانگترین ووشە نووسراوە‌کانن کە هە‌رگیز ناسروان.‏ «لە‌سە‌رە‌تادا خودا ئاسمان‌و زە‌وی بە‌دیهێنا» (‏پێکهێنان [١ موسا] ١:‏١)‏.‏ بە‌م ووشە ساکارا پایە‌بە‌رزانە پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌وکە‌سایە‌تیە‌مان پێدە‌ناسێنێ کە گرنگترین کە‌سایە‌تی ناو پە‌رتووکی پیرۆزە،‏ کە یە‌هوە‌ی خودای هە‌رە‌بە‌توانایە.‏ یە‌کە‌مین ئایە‌تی پە‌رتووکی پیرۆز بۆمان دە‌ردە‌خات کە خودا ئافە‌ریدگاری گە‌ردوونی ماددی بە‌ربڵاوە،‏ کە ئە‌و هە‌سارە‌یە‌ش دە‌گرێتە‌خۆی کە ئێمە لە‌سە‌ری دە‌ژین.‏ ئە‌و ئایە‌تانە‌ی بە‌دوایدادێن بۆمان ڕووندە‌کە‌نە‌وە کە خودا بە زنجیرە‌یە‌ك ماوە‌ی دوروودرێژە‌وە،‏ کە بە‌شێوە‌یە‌کی هێمایی پێیان دە‌وترێ ڕۆژ،‏ هە‌موو شتە سە‌رسوڕهێنە‌رە‌کانی ناو سروشتی هێنایە کایە‌وە بۆئە‌وە‌ی ژیان لە‌سە‌ر ئە‌م زە‌ویە دابینبکات.‏

مرۆڤ مە‌زنترین ئافە‌ریدە‌کانی یە‌هوە بوو.‏ ئە‌و ئافە‌ریدە‌یە‌ك بوو کە لە‌سە‌ر شێوە‌ی خودا ئافە‌ریدکرابوو،‏ توانای ڕە‌نگدانە‌وە‌ی ڕە‌وشتە‌کانی کە‌سایە‌تی خودای وە‌ك خۆشە‌ویستی‌و دانایی هە‌بوو.‏ خودا مرۆڤی لە خۆڵی زە‌وی ئافراندو ناوی لێنا ئادە‌م،‏ دواتر خستیە ناو بە‌هە‌شتە‌وە کە باخچە‌یە‌ك بوو لە عە‌دە‌ن.‏ خودا خۆی ئە‌و باخچە‌یە‌ی چاندو پڕیکرد لە داری جوان‌و خۆش بۆ خواردن.‏

خودا کاتێك بینی مرۆڤ پێویستی بە یاریدە‌دە‌رێك هە‌یە،‏ لە پە‌راسووی ئادە‌م ژنێکی بۆ ئە‌و ئافراندو دواتر ناوی لێنا حە‌وا.‏ ئادە‌م بە‌شیعرخوێندنە‌وە ووتی:‏ «لە‌بە‌رئە‌مە‌شە پیاو دایك‌و باوکی خۆی جێدە‌هێڵێو بە‌ژنە‌کە‌وە دە‌نووسێت،‏ دە‌بنە یە‌ك لە‌ش» (‏پێکهێنان [١ موسا] ٢:‏٢٢-‏٢٤؛‏ ٣:‏٢٠)‏.‏

خودا دوو فە‌رمانی بە ئادە‌م‌و حە‌وا دا.‏ یە‌کە‌م،‏ ئە‌رکی بە‌ڕێوە‌بردن‌و بە‌رفراوانکردنی ماڵی زە‌ویانە‌ی خستنە سارشانیان‌و دواتریش بە‌رهە‌م هێنانی منداڵان لە‌سە‌رانسە‌ری زە‌ویدا.‏ دووە‌م،‏ هە‌روە‌ها پێی فە‌رموون بۆیان هە‌یە لە‌بە‌ری هە‌موو درە‌ختە‌کانی ناو باخچە‌کە بخۆن تە‌نها لە‌بە‌ری یە‌ك درە‌خت نە‌خۆن،‏ «لە‌درە‌ختی زانینی چاکە‌و خراپە» (‏پێکهینان [١ موسا] ٢:‏١٧)‏.‏ ئە‌گە‌ر ئە‌وان گوێڕایە‌ڵ نە‌بوونایە دە‌مردن.‏ بە‌دە‌ربڕینی ئە‌و دوو فە‌رمانە خودا ڕێگای چۆنییە‌تی قە‌بوڵکردنی یاساکانی خۆی نیشانی ئادە‌م‌و حە‌وا دا.‏ هە‌روە‌ها بە‌گوێڕایە‌ڵییان بۆ خودا ڕێزو سوپاسگوزاری خۆیان بە خودا نیشاندە‌دا.‏ هە‌موو هۆیە‌کیان بە‌دە‌ستە‌وە‌بوو بۆ قە‌بوڵ کردنی یاسا پڕ بە‌زە‌ییە‌کە‌ی خودا.‏ هیچ هە‌ڵە‌یە‌ك لە‌و دوو مرۆڤە تە‌واوە‌دا نە‌بوو.‏ پە‌رتووکی پیرۆز پێمان دە‌ڵێ:‏ «ئینجا خودا بینی ئە‌وە‌تا ئە‌وە‌ی ئە‌و دروستی کردووە زۆر باشە» (‏پێکهینان [١ موسا] ١:‏٣١)‏.‏

بە‌گوێرە‌ی پێکهێنان بە‌ندی ١ و ٢‏.‏

  • پە‌رتووکی پیرۆز چۆن باسی ئافراندنی مرۆڤ‌و زە‌وی دە‌کات؟‏

  • خودا چ جۆرە ژیانێکی بۆ ئادە‌م‌و حە‌وا دابینکردبوو؟‏

  • خودا چ فە‌رمانێکی بە‌یە‌کە‌م ژن‌و مێردی مرۆڤانە دا؟‏

ناوی یە‌زدانی

پە‌رتووکی پیرۆز چە‌ندین نازناو دە‌داتە پاڵ خودا.‏ نازناوی وە‌ك،‏ ئافە‌ریدگار،‏ هە‌رە‌بە‌توانا.‏ هە‌ندێکیان جە‌خت لە‌سە‌ر ڕە‌وشتە‌کانی وە‌ك پیرۆزییە‌تی،‏ تواناداری،‏ دادوە‌ریە‌تی،‏ دانایی‌و خۆشە‌ویستی دە‌کە‌نە‌وە.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا خودا ناوێکی بێهاوتای بۆخۆی هە‌ڵبژاردووە،‏ ئە‌ویش یە‌هوە‌یە‏.‏ بە‌و زمانە ڕە‌سە‌نانە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز پێینووسراونە‌وە،‏ ئە‌و ناوە یە‌زدانییە نزیکە‌ی ٧٠٠٠ جار بە‌رچاو دە‌کە‌وێت یە‌کە‌میان لە پێکهێناندا (‏١ موسا)‏ ٢:‏٤.‏ ناوی یە‌هوە مانای «دە‌بێتە هۆکاری بوون» دە‌گە‌ێنێت.‏ زانینی ئە‌مە دڵنە‌وایمان دە‌داتە‌وە،‏ چونکە ئە‌مە ئە‌وە دە‌گە‌ێنێ کە خودا هە‌موو ئە‌و مە‌بە‌ستانە‌ی کە لە‌بیریدایە‌و هە‌موو ئە‌و بە‌ڵێنانە‌ی کە داویە‌تی بە‌دیدە‌هێنێت.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share