پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ١٣ لاپهڕە ١٦
  • پادشایانی باش و خراپ

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • پادشایانی باش و خراپ
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ١٣ لاپهڕە ١٦
پادشایە‌کی گە‌نجی ئیسرائیلی

بە‌ش ١٣

پادشایانی باش و خراپ

ئیسرائیل بوو بە دوو پارچە.‏ بە‌درێژایی مێژوو چە‌ندین پادشا فە‌رمانڕە‌وایی ئیسرائیلییە‌کانیان کرد،‏ زۆربە‌یان دڵسۆزی خودا نە‌بوون.‏ ئۆرشە‌لیم لە لایە‌ن بابلیە‌کانە‌وە وێرانکرا

هە‌روە‌ك یە‌هوە پێشبینی کردبوو،‏ دوای ئە‌وە‌ی سولە‌یمان لە خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە دە‌ستیهە‌ڵگرت ئیسرائیل بوو بە دووپارچە.‏ کوڕە‌کە‌ی‌و جێگرە‌کە‌ی بە‌ناوی ڕە‌حە‌بە‌عام (‏ناسراو بە ڕە‌حوبعام)‏ لە‌دە‌سە‌ڵاتدا توندوتیژ بوو.‏ لە‌بە‌رامبە‌ردا دە لە دوانزە هۆزە‌کانی ئیسرائیل شۆڕشیان بە‌رپاکردو پادشاهێتی باکوری ئیسرائیلیان دامە‌زراند.‏ دوو هۆزە‌کانی تر کە دڵسۆزبوون بۆ تە‌ختی پادشاهێتی داود لە ئۆرشە‌لیمدا،‏ پادشاهێتی باشوری یە‌هودایان پێکهێنا.‏

هە‌ردوو پادشاهێتییە‌کە مێژوویە‌کی پڕ لە ڕووداویان هە‌بوو،‏ زۆر لە‌و پادشایانە بێباوە‌ڕ بوون‌و گوێڕایە‌ڵی خودا نە‌بوون.‏ پادشاهێتی باکور تە‌نانە‌ت لە پادشاهێتی یە‌هوداش خراپتر بوو،‏ کە پادشاکانی هە‌ر لە‌سە‌رە‌تاوە بایە‌خیان بە خوداپە‌رستییە‌کی پوچە‌ڵ دا.‏ سە‌رە‌ڕای هە‌وڵو کۆششە‌کانی بێوچانی وە‌ك ئیلیا (‏ناسراو بە ئە‌لیاس)‏ و ئە‌لیشە‌ع‌ی پێغە‌مبە‌ر کە هە‌ردووکیان تە‌نانە‌ت مردووشیان زیندوو دە‌کردە‌وە،‏ ئیسرائیل دووبارە بە‌رە‌و بە‌دکارییە‌کانی خۆی گە‌ڕایە‌وە.‏ لە‌کۆتاییدا خودا ڕێگایدا پادشاهێتی باکور لە‌لایە‌ن ئاشووریە‌کانە‌وە لە‌ناوببرێ.‏

پادشاهێتی یە‌هودا تە‌نها زۆرتر لە‌سە‌دە‌یە‌ك لە ئیسرائیل خۆیگرت،‏ بە‌ڵام ئە‌ویش هە‌روە‌ها سزای یە‌زدانی وە‌رگرت.‏ تە‌نها چە‌ند دانە‌یە‌ك لە پادشایانی یە‌هودا بە‌دە‌نگ ئاگادارکردنە‌وە‌کانی پێغە‌مبە‌رانی خودا هاتن‌و هە‌وڵیاندا ڕێنمایی نە‌تە‌وە‌کە بکە‌ن بە‌رە‌و یە‌هوە بگە‌ڕێتە‌وە.‏ بۆ نموونە،‏ یووشیای پادشا،‏ یە‌هودای لە خوداپە‌رستی پوچە‌ڵ پاککردە‌وە‌و پە‌رستگاکە‌ی بوژاندە‌وە.‏ کاتێك کە دە‌سنووسێکی ڕە‌سە‌ن لە‌و یاسایە‌ی کە لە‌لاین موساوە نووسرابوو دۆزرایە‌وە،‏ ئە‌وە‌ندە کاری لە دڵی یووشیا کرد،‏ هە‌ربۆیە هە‌رە‌وە‌زی بوژاندنە‌وە‌کە‌ی بە‌هێزتر کرد.‏

بە‌داخە‌وە،‏ ئیتر جێگرە‌کانی یووشیا نموونە باشە‌کە‌ی ئە‌و پادشایە‌یان ڕە‌چاونە‌کرد.‏ بە‌م جۆرە یە‌هوە ڕێگای بە بابلییە‌کان دا دە‌ست بە‌سە‌ر یە‌هودا دا بگرن‌و ئۆرشە‌لیم‌و پە‌رستگاکە‌ی وێرانبکە‌ن.‏ ئە‌وانە‌ی کە لە‌و جە‌نگە دە‌ربازبوون دوورخرانە‌وە بۆ بابل.‏ خودا پێشبینی کرد کە ئە‌و دوورخستنە‌وە‌یە ٧٠ ساڵ دە‌خاێنێت.‏ یە‌هودا بە‌درێژایی ئە‌و ماوە‌یە بە‌کاولبووی مایە‌وە تاکو هە‌روە‌ك بە‌ڵێندرابوو نە‌تە‌وە‌کە ڕێگای پێدە‌درا بۆ خاکی خۆیان بگە‌ڕێنە‌وە.‏

ئیتر هیچ پادشایە‌کی تر لە ڕێچکە‌ی داود فە‌رمانڕە‌وایی ناکات تاکو سە‌رهە‌ڵدانی ڕزگارکە‌ری بە‌ڵێندراو،‏ کە مە‌سیح ی پێشبینیکراوە‏.‏ زۆر لە‌و پادشایانە‌ی کە لە‌سە‌ر تە‌ختی داود لە ئۆرشە‌لیم فە‌رمانڕە‌واییان کرد سە‌لماندیان کە مرۆڤی ناتە‌واو شایستە‌ی ئە‌وە نییە فە‌رمانڕە‌وایی بگرێتە‌دە‌ست.‏ تە‌نها دە‌ستنیشانکراوە‌کە بە‌ڕاستی شایستە‌ی ئە‌وە‌یە.‏ هە‌ربۆیە یە‌هوە بە‌دوو پادشای کۆتایی ڕێچکە‌ی داود فە‌رموو «تاجە‌کە‌ت هە‌ڵبڕە .‏ .‏ .‏ تا ئە‌وە‌ی دێت کە‌مافی خۆیە‌تی منیش بە‌وە‌ی دە‌دە‌م» (‏حزقیال ٢١:‏٢٦،‏ ٢٧)‏.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی ١ و ٢ پاشایان؛‏ ٢ هە‌واڵی ڕۆژان بە‌ندی ١٠ تا ٣٦؛‏ یرمیا ٢٥:‏٨-‏١١.‏

  • چۆن ئیسرائیل بۆ دوو پارچە دابە‌ش بوو،‏ هە‌روە‌ها ئە‌و دوو پادشاهێتییە چیان بە‌سە‌رهات؟‏

  • چی بە‌سە‌ر ڕێچکە‌ی پادشاهێتی بنە‌ماڵە‌ی داود هات و بۆچی؟‏

  • چیرۆکی یونس چیمان دە‌ربارە‌ی یە‌هوە فێردە‌کات؟‏

یونس

لە‌سە‌ردە‌می پادشاهێتی لە‌تکراودا،‏ خودا فە‌رمانی بە یونس (‏ناسراو بە یۆنا)‏ دا ڕێگایە‌کی دوور ببڕێت‌و بڕوا بۆ شاری نە‌ینە‌وای توندوتیژ و پە‌یامی ئاگادارکردنە‌وە بە‌وان ڕابگە‌ێنێ.‏ لە‌جیاتی ئە‌وە‌ی بڕوا بۆ ئە‌وێ،‏ سواری کە‌شتییە‌ك بوو کە لە نە‌ینە‌وا دووریدە‌خستە‌وە.‏ ئە‌مە بوو بە‌هۆی ڕوودانی کارێکی سە‌رسوڕهێنە‌ر،‏ خودا وایکرد نە‌هە‌نگێکی گە‌ورە یونس قوت بدات.‏ لە‌ناو نە‌هە‌نگە‌کە‌دا یونس لە خودا پاڕایە‌وە،‏ دواتر یە‌هوە وایکرد نە‌هە‌نگە‌کە فڕێیدایە دە‌رە‌وە بۆ سە‌ر ووشکانی،‏ ئیتر یونس هە‌ستا بە‌جێبە‌جێکردنی فە‌رمانە‌کە.‏

دوای ئە‌وە‌ی کە یە‌هوە دە‌رسێکی گوێڕایە‌ڵی فێری یونس کرد،‏ کۆسپی دووە‌م سە‌ریهە‌ڵدا:‏ یونس خە‌ڵکی نە‌ینە‌وای ئاگادارکردە‌وە بە‌ڵام بە‌ڕاستی زۆری پێناخۆشبوو کاتێك کە خودا لێیانخۆشبو و بە‌زە‌یی پێیانداهاتە‌وە‌و لە‌ناوینە‌بردن.‏ بە‌دڵنیاییە‌وە دە‌تە‌وێ بزانی چۆن کارە سە‌رسوڕهێنە‌رە‌کە‌ی دووهە‌می خودا دە‌رسێکی گرنگی دە‌ربارە‌ی بە‌زە‌یهاتنە‌وە‌ی فێری یونس کرد بۆیە پڕ بە‌دڵ هانت دە‌دە‌ین پە‌رتووکی یونس بخوێنیتە‌وە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share