پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ١٥ لاپهڕە ١٨
  • پێغە‌مبە‌رێك لە خاکی دوورخراوە‌یدا بینینی دە‌ربارە‌ی داهاتوو پێدە‌درێ

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • پێغە‌مبە‌رێك لە خاکی دوورخراوە‌یدا بینینی دە‌ربارە‌ی داهاتوو پێدە‌درێ
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ١٥ لاپهڕە ١٨
وێنە‌ی خە‌ونی نە‌بوخوزنە‌سر

بە‌ش ١٥

پێغە‌مبە‌رێك لە خاکی دوورخراوە‌یدا بینینی دە‌ربارە‌ی داهاتوو پێدە‌درێ

دانیال پێشبینی دە‌ربارە‌ی پادشاهێتی خوداو هاتنی دە‌ستنیشانکراوە‌کە دە‌کات.‏ بابل دە‌ڕوخێ

دانیال‏،‏ گە‌نجێکی خاوە‌ن بێگە‌ردییە‌کی لە‌بە‌رچاو،‏ پێش ئە‌وە‌ی ئۆرشە‌لیم کاولبکرێ بە‌رە‌و بابل دوورخرابووە‌وە.‏ ئە‌و لە‌گە‌ڵ چە‌ند جوولە‌کە‌یە‌کی دوورخراوە‌ی تر کە لە پادشاهێتییە تێکدراوە‌کە‌ی یە‌هودا بوون،‏ سە‌ربە‌ستییە‌کی زۆریان لە‌لایە‌ن دە‌ستبە‌سە‌رانیانە‌وە پێدرا.‏ بە‌درێژایی ژیانی لە بابل،‏ دانیال بە مە‌زنی لە‌لایە‌ن یە‌هوە‌وە پیرۆزکراو تە‌نانە‌ت لە‌چاڵاوی شێرە دڕندە‌کان لە‌مردن ڕزگار کرا.‏ هە‌روە‌ها ئە‌و بینینانە وە‌ردە‌گرێت کە داهاتوویە‌کی دووری بۆ ڕووندە‌کە‌نە‌وە.‏ گرنگترین پێشبینی دانیال تیشکۆ لە‌سە‌ر دە‌ستنیشانکراوە‌کە‌و فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کە‌ی دە‌کات.‏

دانیال پێیڕاگە‌ێندرا دە‌ستنیشانکراوە‌کە کە‌ی دێت.‏ دانیال پێی ووترابوو،‏ ٦٩ هە‌فتە‌ی ساڵی دوای ئە‌وە‌ی ووشە‌کە بۆ نوێکردنە‌وە‌ی ئۆرشە‌لیم‌و بنیاتنانی دە‌ردە‌چێ نە‌تە‌وە‌کە‌ی خودا دە‌کرێ چاوە‌ڕێی هاتنی «میری دە‌ستنیشانکراو» بن.‏ هە‌فتە‌یە‌کی ئاسایی لە حە‌وت ڕۆژ پێکهاتووە:‏ هە‌فتە‌یە‌کی ساڵی لە حە‌وت ساڵ پێکهاتووە.‏ ئە‌و فە‌رمانە تا ماوە‌یە‌کی دوورودرێژ دوای مردنی دانیال گفتگۆی لە‌سە‌ر کرا،‏ کە دە‌ستپێکردنە‌کە‌ی لە ٤٥٥ پێش زایینە (‏پ.‏ ز)‏،‏ سە‌رجە‌می ٦٩ هە‌فتە‌کان دە‌بنە ٤٨٣ ساڵ،‏ کۆتاییە‌کە‌ی دە‌مانگە‌ێنێتە ساڵی ٢٩ ز.‏ لە‌بە‌شی داهاتووی ئە‌م بڵاوکراوە‌یە‌دا دە‌بینین لە‌و ساڵە‌دا چی ڕوویدا.‏ هە‌روە‌ها دانیال پێشبینی کرد کە دە‌ستنیشانکراوە‌کە بۆ کە‌فارە‌تی گوناه «دە‌بڕدرێ» یاخود لە‌سێدارە‌دە‌درێ (‏دانیال ٩:‏٢٤-‏٢٦)‏.‏

دە‌ستنیشانکراو دە‌بێت بە پادشا لە ئاسمان.‏ لە بینینێکی نائاسیدا لە ناو ئاسماندا،‏ دانیال دە‌ستنیشانکراوە‌کە‌ی بینی،‏ کە ئاماژە دە‌کا بۆ «یە‌کێك وە‌ك ڕۆڵە‌ی مرۆڤ» لە‌بە‌ردە‌م تە‌ختی پادشاهێتی خودادا.‏ یە‌هوە «دە‌سە‌ڵات و شکۆ و پاشایە‌تی» پێ بە‌خشی.‏ ئە‌و پادشاهێتییە بۆ هە‌میشە دە‌مێنێتە‌وە.‏ دانیال ووردە‌کارییە‌کی بێهاوتای دە‌ربارە‌ی پادشاهێتیە دە‌ستنیشانکراوە‌کە فێربوو،‏ کە ئە‌و پادشایە فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کە‌ی لە‌گە‌ڵ کە‌سانی تردا دابە‌ش دە‌کات،‏ کە ئاماژە بۆ کۆمە‌ڵی «گە‌لی پیرۆزکراوانی هە‌رە‌بە‌رز» دە‌کات (‏دانیال ٧:‏١٣،‏ ١٤،‏ ٢٧)‏.‏

پادشایە‌تییە‌کە فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کانی ئە‌م جیهانە لە‌ناودە‌بات.‏ خودا توانای لێکدانە‌وە‌ی خە‌ونێکی بە دانیال دا کە نە‌بوخوزنە‌سری پادشای بابل بە‌دە‌ستییە‌وە دە‌یناڵاند.‏ پادشاکە وێنە‌ی پە‌یکە‌رێکی گە‌ورە‌ی بینی کە سە‌ری زێڕ بوو،‏ سنگ‌و قۆڵی لە زیو بوو،‏ ناوقە‌دو ڕانی لە مس بوو،‏ قاچی ئاسن بوو،‏ پێیە‌کانی لە تێکە‌ڵێکی ئاسن‌و قوڕ پێکهاتبوو.‏ بە‌ردێك لە‌کێوێك بڕایە‌وە لە پێییە‌کانی پە‌یکە‌رە‌کی داو ووردوخاشی کردو بوو بە تۆز.‏ دانیال ڕوونیکردە‌وە کە پارچە‌کانی پە‌یکە‌رە‌کە نوێنە‌رایە‌تی دە‌سە‌ڵاتە گە‌ورە‌کانی جیهان دە‌کە‌ن،‏ بە بابل دە‌ستپێدە‌کا کە سە‌ری زێڕاوی پە‌یکە‌رە‌کە‌یە.‏ دانیال بینی کە لە‌سە‌ردە‌می دوایین فە‌رمانڕە‌وایە‌تی جیهانی بە‌دکار،‏ پادشاهێتی خودا دە‌ستبە‌کار دە‌بێت.‏ هە‌موو ئە‌و فە‌رمانڕە‌وایە‌تییانە‌ی جیهان ووردوخاش دە‌کات.‏ خۆی تا هە‌تایە جێگیر دە‌بێت (‏دانیال بە‌ندی ٢)‏.‏

لە تە‌مە‌نێکی زۆر پیریدا دانیال ڕوخانی بابلی بە‌چاوی خۆی بینی.‏ کۆڕە‌شی پادشا دە‌ستی بە‌سە‌ر شارە‌کە‌دا داگرت هە‌روە‌ك پێغە‌مبە‌رە‌کان پێشبینییان کردبوو.‏ زۆری پێنە‌چوو جوولە‌کە‌کان لە دوورخراوە‌یی ئازاد بوون،‏ ڕاست لە‌کاتی پێشبینیکراودا دوای ئە‌وە‌ی کە ٧٠ ساڵی پێشبینیکراو بە‌سە‌ر کاولبوونی ووڵاتە‌کە‌یان تێپە‌ڕی.‏ لە‌ژێر ڕێنمایی فە‌رمانڕە‌وا باوە‌ڕدارە‌کان‌و قە‌شە‌و پێغە‌مبە‌رە‌کان،‏ لە‌کۆتاییدا جوولە‌کە‌کان ئورشە‌لیمیان ئاوە‌دانکردە‌وە‌و پە‌رستگاکە‌ی یە‌هوە‌یان بوژاندە‌وە.‏ بە‌ڵام ئایا لە‌کۆتایی ئە‌و ٤٨٣ ساڵە چی ڕوودە‌دات؟‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی دانیال‏.‏

  • دانیال دە‌ربارە‌ی دە‌ستنیشانکراوە‌کە‌و پادشاهێتی خودا چی پێڕاگە‌ێندرا؟‏

  • پادشاهێتی خودا چ کاریگە‌رییە‌کی لە‌سە‌ر فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کانی ئە‌م جیهانە دە‌بێت؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share