پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ١٦ لاپهڕە ١٩
  • گە‌یشتنی دە‌ستنیشانکراوە‌کە

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • گە‌یشتنی دە‌ستنیشانکراوە‌کە
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • مە‌سیح دە‌ردە‌کە‌وێ
    باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ١٦ لاپهڕە ١٩
یۆحە‌ننا عیسا لە‌ئاو هە‌ڵدە‌کێشێ

بە‌ش ١٦

گە‌یشتنی دە‌ستنیشانکراوە‌کە

یە‌هوە عیسای ناسیرە‌ی وە‌ك ئە‌و دە‌ستنیشانکراوە‌یە‌ی کە لە‌مێژبوو بە‌ڵێنی لە‌سە‌ردابوو،‏ دە‌ناسێنێ

ئایا یە‌هوە یارمە‌تی خە‌ڵکی دە‌دات تاکو دە‌ستنیشانکراوە بە‌ڵێندراوە‌کە بناسن؟‏ بە‌ڵێ.‏ تێبینی بکە یە‌هوە چی کرد.‏ دوای تێپە‌ڕبوونی چوار سە‌دە بە‌سە‌ر تە‌واوبوونی نووسراوە عیبرانییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ لە شارێك کە ناوی ناسیرە بوو،‏ لە ناوچە‌ی هە‌رە باکوری جە‌لیلیە،‏ کچێکی گە‌نج بە‌ناوی مریم سە‌ردانێکی تە‌واو چاوە‌ڕوان نە‌کراوی کرا.‏ فریشتە‌یە‌ك بە‌ناوی جوبرائیل خۆی پێنیشانداو پێی ووت کە خودا بە‌کە‌ڵك وە‌رگرتن لە هێزی چالاکی خۆی،‏ واتە بە‌ڕۆحی پیرۆز،‏ لە‌ڕێگای مریە‌مە‌وە منداڵێکی کوڕ دە‌هێنێتە جیهانە‌وە،‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی کە ئە‌و هێشتاش هە‌ر کچ بوو.‏ ئە‌و کوڕە دە‌بووە ئە‌و پادشایە‌ی کە لە‌مێژە‌وە بە‌ڵێندرابوو،‏ ئە‌وە‌ی کە بۆ هە‌میشە فە‌رمانڕە‌واییە‌تی دە‌کات!‏ ئە‌و پێشتر لە ئاسمان بوونی هە‌بوو،‏ ژیانی ئە‌و لە‌ڕێگای کارێکی سە‌رسوڕهێنە‌رە‌وە بۆ ناو منداڵدانی مریە‌م گواسترایە‌وە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌م هۆیە پێیدە‌وترێ ڕۆڵە‌ی خودا هە‌رچە‌ندە ئە‌و وە‌ك مرۆڤێك لە‌دایك بوو.‏

مریە‌م بە‌بێفیزیە‌وە ئە‌رکە بە‌شکۆیە‌کە‌ی قە‌بوڵ کرد‏.‏ دە‌ستگیرانە‌کە‌ی دارتاشێك بوو بە‌ناوی یوسف،‏ مریە‌می هێنا،‏ دوای ئە‌وە‌ی کە فریشتە‌یە‌کی خودا یوسفی دڵنیا کردە‌وە لە‌وە‌ی سکپڕی مریە‌م لە‌لایە‌ن خوداوە‌یە.‏ ئە‌ی باشە پێشبینییە‌کە نە‌یووتبوو دە‌ستنیشانکراوە‌کە دە‌بێ لە بە‌یت‌لە‌حم لە‌دایك ببێ؟‏ (‏میخا ٥:‏٢)‏ ئە‌و شارە بچوکە نزیکە‌ی ١٤٠ کیلۆمە‌تر لە بە‌یت‌لە‌حم دوورە!‏

فە‌رمانڕە‌وایە‌کی ڕۆمانی فە‌رمانیدا سە‌رژمێری لە‌ناوچە‌کە‌دا بکرێ.‏ داوا لە‌خە‌ڵکی کرا ناوی خۆیان لە‌شوێنی لە‌دایك بوونیان تۆماربکە‌ن.‏ ئە‌وە مانای ئە‌وە‌بوو یوسف‌و مریم دە‌بوایە بڕۆنە‌وە بۆ بە‌یت‌لە‌حم کە ڕە‌گە‌زی هە‌ردووکیان لە‌وێ بوو (‏لۆقا ٢:‏٣)‏.‏ مریە‌م لە‌ناو تە‌ویلە‌یە‌کی ساکاردا منداڵی بوو،‏ کۆرپە‌لە‌کە‌ی لە ئاخوڕدا درێژکرد.‏ ئینجا خودا فریشتە‌یە‌کی نارد تا بە کۆمە‌ڵێك شوان کە بە‌قە‌د کێوە‌وە بوون بڵێ،‏ دە‌ستنیشانکراوە بە‌ڵێنپێدراوە‌کە یاخود مە‌سیح هە‌ر ئێستا لە‌دایك بوو.‏

دواتر کە‌سانی تریش هە‌روە‌ها شایە‌تییان دا کە عیسا دە‌ستنیشانکراوە بە‌ڵێندراوە‌کە بوو.‏ ئە‌شعیای پێغە‌مبە‌ر پێشبینیکرد،‏ پیاوێك دێت‌و ڕێگا خۆشدە‌کا بۆ ئە‌و کارە بە‌نرخە‌ی دە‌ستنیشانکراوە‌کە دە‌یکات (‏ئە‌شعیا ٤٠:‏٣)‏.‏ ئە‌و پێشڕە‌وە یۆحە‌ننای لە‌ئاوهە‌ڵکێش بوو.‏ کاتێ عیسای بینی هاواریکرد:‏ «ئە‌وە‌تا بە‌رخی خودا ئە‌و قوربانییە‌ی گوناهی جیهان هە‌ڵدە‌گرێت» هە‌ندێك لە قوتابییە‌کانی یوحە‌ننا یە‌کسە‌ر بە‌دوای عیسا کە‌وتن.‏ یە‌کێك لە‌وان ووتی:‏ «مە‌سیحمان دۆزیە‌وە» (‏یۆحە‌ننا ١:‏٢٩،‏ ٣٦،‏ ٤١)‏.‏

بە‌ڵگە‌ی تریش هە‌بوون.‏ لە‌کاتێکدا یۆحە‌ننا عیسای لە ئاو هە‌ڵکێشا،‏ یە‌هوە خۆی لە ئاسمانە‌وە قسە‌یکرد.‏ بە‌هۆی ڕۆحی پیرۆزە‌وە عیسای بە دە‌ستنیشانکراوە‌کە دیاریکردو فە‌رمووی:‏ «ئە‌مە ڕۆڵە‌ی خۆشە‌ویستمە ئە‌وە‌ی زۆر پێی دڵشادم» (‏مە‌تتا ٣:‏١٦،‏ ١٧)‏.‏ دە‌ستنیشانکراوە لە‌مێژ بە‌ڵێندراوە‌کە گە‌یشت!‏

ئە‌مە کە‌ی ڕوویدا؟‏ لە‌ساڵی ٢٩ ز.‏ دە‌قاودە‌ق لە‌کاتێکدا ئە‌و ٤٨٣ ساڵە‌ی لە ڕێگای دانیالە‌وە پێشبینی کرابوون تە‌واو بوون.‏ بە‌ڵێ،‏ ئە‌مە بە‌شێکە لە‌و بە‌ڵێنە حاشاهە‌ڵنە‌گرانە‌ی کە عیسا دە‌ستنیشانکراوە‌کە‌یە،‏ یاخود مە‌سیحە.‏ ئایا عیسا لە‌و ماوە‌یە‌ی لە‌سە‌ر زە‌وی بوو چ پە‌یامێکی بڵاوکردە‌وە؟‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی مە‌تتا بە‌ندە‌کانی ١ تا ٣‏؛‏ مە‌رقۆس بە‌ندی ١‏؛‏ لۆقا بە‌ندی ٢‏؛‏ یۆحە‌ننا بە‌ندی ١‏.‏

  • یە‌هوە چۆن فریشتە‌کانی بۆ ناساندنی عیسا وە‌ك دە‌ستنیشانکراوە‌کە بە‌کارهێنا؟‏

  • یە‌هوە چۆن یۆحە‌ننای لە‌ئاوهە‌ڵکێشی بە‌کارهێنا تاکو عیسا وە‌ك دە‌ستنیشانکراوە‌کە دیاریبکا؟‏

  • یە‌هوە خۆی چۆن ڕۆڵە‌کە‌ی وە‌ك دە‌ستنیشانکراوە‌کە ناساند؟‏

بە چ مانایە‌ك عیسا ڕۆڵە‌ی خودابوو تە‌نها پێشئە‌وە‌ی بێتە سە‌ر زە‌ویش؟‏

یە‌هوە باوکی عیسایە،‏ بە‌ڵام نە‌ك بە‌و شێوە‌یە‌ی کە مرۆڤ باوکە.‏ بوونی عیسا لە‌ڕێگای پە‌یوە‌ندییە‌کی ژن‌و مێردانە‌وە سە‌ریهە‌ڵنە‌دا،‏ بە‌ڵکو ئە‌و لە‌لایە‌ن خوداوە ڕاستە‌وخۆ ئافە‌ریدکرا.‏ لە‌ڕاستیدا ئە‌و یە‌کە‌م فریشتە بوو کە یە‌هوە ئافراندی (‏کۆلۆسی ١:‏١٥-‏١٧)‏.‏ لە‌بە‌رئە‌وە‌ی یە‌هوە ژیانی بە عیسا بە‌خشی لە‌کاتی ئافراندنیدا،‏ دە‌توانرێ خودا وە‌ك باوکی عیسا بژمێردرێ.‏ دوای ئافراندنی ئە‌و ڕۆڵە ڕۆحییە،‏ یە‌هوە ئە‌وی وە‌ك «وە‌ستایە‌کی لێزان» بە‌کارهێنا تاکو هە‌موو شتە‌کانی تر بە‌دیبهێنێ،‏ لە‌وانە گە‌ردوونی ماددی (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٨:‏٣٠)‏.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share