پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ب‌ڕ بە‌ش ٤ لاپهڕهکان ١٠-‏١١
  • خودا کێیە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • خودا کێیە؟‏
  • باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
ب‌ڕ بە‌ش ٤ لاپهڕهکان ١٠-‏١١

بە‌ش ٤

خودا کێیە؟‏

خە‌ڵک زۆر جۆرە خودا دە‌پە‌رستن.‏ بە‌ڵام پە‌رتووکی پیرۆز فێرمان دە‌کا کە تە‌نها یە‌ک خودای ڕاستە‌قینە هە‌یە.‏ ئە‌و بێهاوتایە،‏ هە‌رە‌بە‌توانایە و هە‌میشە‌ییە.‏ ئە‌و هە‌موو شتە‌کانی ناو ئاسمان و سە‌ر زە‌وی ئافراندووە،‏ هە‌روە‌ها ژیانی بە ئێمە بە‌خشیوە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌مە،‏ تە‌نها ئە‌و شایە‌نی ئە‌وە‌یە کە بیپە‌رستین.‏

موسا ئە‌و تە‌ختە بە‌ردە‌ی بە دە‌ستە‌وە‌یە کە یاساکانی خودای لە‌سە‌ر نووسراوە

یاسا لە ڕێگای موساوە هات «وشە‌کە بە‌دە‌می فریشتە‌کان وترا»‏

خودا زۆر نازناوی هە‌یە بە‌ڵام یە‌ک ناوی تایبە‌ت بە خۆی هە‌یە کە یە‌هوە‌یە.‏ خودا بە موسای فە‌رموو:‏ «ئاوا بە نە‌وە‌ی ئیسرائیل دە‌ڵێیت یە‌هوە خودای باوکانتان،‏ خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب منی بۆ ئێوە ناردووە.‏ ئە‌مە ناومە هە‌تاهە‌تایە و ئە‌مە‌ش دێتە‌وە یادتان نە‌وە دوای نە‌وە» (‏دە‌رچوون ٣:‏١٥)‏ (‏وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ بە ئینگلیزی)‏.‏ ناوی یە‌هوە نزیکە‌ی ٧٠٠٠ جار لە پە‌رتووکی پیرۆز دا هاتووە.‏ هە‌روە‌ک زە‌بوورە‌کان ٨٣:‏١٨ دە‌ربارە‌ی خودا دە‌فە‌رمووێ:‏ «تۆ کە ناوت یە‌هوە‌یە،‏ لە‌سە‌ر هە‌موو زە‌وی تە‌نها تۆ هە‌رە‌بە‌رزترینی» (‏وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ بە ئینگلیزی)‏.‏

لە دە‌سنووسێکی کۆنی پە‌رتووکی پیرۆز کە لە دە‌ریای مردوو دۆزرایە‌وە ناوی خودای تێدابوو

لە دە‌سنووسێکی کۆنی پە‌رتووکی پیرۆز کە لە دە‌ریای مردوو دۆزرایە‌وە ناوی خودای تێدابوو

هیج مرۆڤێک خودای نە‌بینیوە.‏ خودا بە موسای فە‌رموو:‏ «ناتوانیت ڕووم ببینیت،‏ چونکە کە‌س نییە بمبینێت و بژیێت» (‏دە‌رچوون ٣٣:‏٢٠)‏.‏ خودا لە ئاسمان دە‌ژی و بە چاوی مرۆڤ نە‌بینراوە.‏ هە‌ڵە‌یە لە‌بە‌ر بتێک،‏ وێنە‌یە‌ک یان هێمایە‌ک دا بپاڕێینە‌وە.‏ خودا لە ڕێگای موسای پێغە‌مبە‌رە‌وە ڕایسپاردووین:‏ «پە‌یکە‌ر بۆ خۆتان،‏ نە لە هیچ شێوە‌یە‌کی ئە‌وانە‌ی لە ئاسمانن لە سە‌رە‌وە،‏ نە ئە‌وانە‌ی لە‌سە‌ر زە‌وین لە خوارە‌وە نە ئە‌وانە‌ی لە‌ناو ئاون لە ژێر زە‌وییە‌وە.‏ کڕنۆشیان بۆ مە‌بە‌ن و مە‌یانپە‌رستن.‏ چونکە من یە‌هوە‌م خودای ئێوە‌م،‏ خودایە‌کی ئیرە‌دارم» (‏دە‌رچوون ٢٠:‏٢-‏٥)‏ (‏وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ بە ئینگلیزی)‏.‏ دواتر خودا لە ڕێگای پێغە‌مبە‌ر ئیشایا فە‌رمووی:‏ «من یە‌هوە‌م،‏ ئە‌مە‌یە ناوم و شکۆمە‌ندی خۆم نادە‌مە کە‌سی دیکە و ستایشم نادە‌مە بتە تاشراوە‌کان» (‏ئیشایا ٤٢:‏٨)‏ (‏وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ بە ئینگلیزی)‏.‏

هە‌ندێ کە‌س باوە‌ڕ بە خودا دە‌کە‌ن بە‌ڵام پێیان وایە کە ناکرێ بیناسی یان لێی نزیک بیتە‌وە.‏ بیروبۆچوونی تۆ چییە؟‏ ئایا خودا بایە‌خ بە تۆ دە‌دات؟‏ ئایا بە‌ڕاست تۆ دە‌توانی بیناسی،‏ تە‌نانە‌ت لێی نزیک بیتە‌وە؟‏ وە‌رە با ببینین پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی ئە‌و چی دە‌ڵێ.‏

وە‌ڵامی تۆ چییە؟‏

  • بۆچی دە‌بێ خودا بپە‌رستین؟‏

  • ناوی خودا چییە؟‏

  • بۆچی نابێ پە‌یکە‌ر و هێما لە خوداپە‌رستیدا بە‌کار بهێنین؟‏

  • خودا چۆن ڕۆحی پیرۆز و فریشتە‌کانی بە‌کار دە‌هێنێ تاکو ویستی خۆی بە‌دیبهێنێ؟‏

ڕۆحی پیرۆز و فریشتە‌کانی خودا

خودا ویستی خۆی چۆن دێنێتە‌دی؟‏ یە‌کێک لە ڕێگاکان،‏ ناردنی ڕۆحی پیرۆزە.‏ ڕۆحی خودا فریشتە‌یە‌ک نییە،‏ هە‌روە‌ها شتێکی زیندوو نییە کە هە‌ستی هە‌بێت.‏ بە‌ڵکو هێزی خودایە کە بە چاو دیار نییە.‏ ئە‌و هێزە بێ سنورە‌یە کە خودا بە‌کاری دە‌هێنێ تاکو هە‌رشتێک ئە‌و بیە‌وێ بیهێنێتە دی.‏ خودا ئە‌و توانایە‌ی بە‌کار هێنا بۆئە‌وە‌ی زە‌وی و ئاسمان دروست بکا.‏ «بە فە‌رمانی یە‌زدان ئاسمان دروستکرا،‏ بە هە‌ناسە‌ی دە‌می هە‌موو ئە‌ستێرە‌کانی ئاسمان» (‏زە‌بوورە‌کان ٣٣:‏٦)‏.‏ پە‌یدابوون ١:‏٢ شی دە‌کاتە‌وە،‏ کاتێ زە‌وی هێشتا بە ئاو داپۆشرابوو و خودا زە‌وی ئامادە دە‌کرد بۆئە‌وە‌ی مرۆڤ لە‌سە‌ری بژی.‏ «ڕۆحی خوداش لە‌سە‌ر ڕووی ئاوە‌کان دە‌جوڵایە‌وە» ئینجا خودا ڕۆحی پیرۆزی بە‌کار هێنا بۆ ئە‌وە‌ی هە‌موو جۆرە زیندە‌وە‌رێک دروستبکا.‏

خودا هە‌روە‌ها فریشتە‌کانی بە‌کاردە‌هێنێ بۆ بە‌دی هێنانی ویستە‌کانی.‏ خودا ئە‌وانی ئافراند تا لە ئاسمان لە‌گە‌ڵ ئە‌و بژین.‏ فریشتە‌کان زۆر بە توانان.‏ پە‌یامە‌کانی خودا دە‌گە‌یە‌نن و کاری گرنگی تریش بە‌ئە‌نجام دە‌گە‌یە‌نن.‏ بۆ نموونە،‏ وشە‌ی خودا دە‌فە‌رمووێ کە ئە‌و یاسایە‌ی بە موسا درا،‏ «وشە‌کان بە دە‌می فریشتە‌کان وتران».‏ فریشتە‌کان هە‌روە‌ها لە‌سە‌ر زە‌وی یارمە‌تی خزمە‌تکارانی خودا دە‌دە‌ن.‏ لە ڕاستیدا وشە‌ی خودا سە‌بارە‌ت بە فریشتە‌کان دە‌فە‌رمووێ:‏ «ئایا هە‌موویان ڕۆحی خزمە‌تکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمە‌تی ئە‌وانە‌ی لە داهاتوودا ڕزگاری بە میرات دە‌گرن» (‏عیبرانییە‌کان ١:‏١٤؛‏ ٢:‏٢)‏.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share