پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ب‌ڕ بە‌ش ٦ لاپهڕهکان ١٥-‏١٧
  • مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏
  • باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
  • ماددەی ھاوشێوە
  • مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چی‌یە؟‏
    خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
  • مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ژیان مە‌بە‌ستێکی گە‌ورە‌ی تێدایە
    مە‌بە‌ستی ژیان چییە چۆن دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏
باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
ب‌ڕ بە‌ش ٦ لاپهڕهکان ١٥-‏١٧

بە‌ش ٦

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏

خودا زە‌وی ئافراند تاکو ببێتە ماڵێکی تە‌واو بۆ مرۆڤ.‏ وشە‌کە‌ی دە‌فە‌رمووێ:‏ «ئاسمان ئاسمانی یە‌زدانە،‏ زە‌ویشی بە ئادە‌میزاد بە‌خشیوە» (‏زە‌بوورە‌کان ١١٥:‏١٦)‏.‏

پێش ئە‌وە‌ی خودا ئادە‌می ئافراند،‏ ناوچە‌یە‌کی لە سە‌ر زە‌وی هە‌ڵبژارد و ناوی لێنا عە‌دە‌ن،‏ لە‌وێدا باخچە‌یە‌کی دروست کرد.‏ لە پە‌رتووکی پیرۆزدا نووسراوە کە ڕووبارە‌کانی فوڕات و دیجلە (‏هیدە‌کل)‏ سە‌رچاوە‌کە‌یان لە عە‌دە‌ن بوو.‏a گوایا باخچە‌ی عە‌دە‌ن کە‌وتبووە ئە‌و شوێنە کە ئێستا خۆرهە‌ڵاتی تورکیایە.‏ بە‌ڵێ باخچە‌ی عە‌دە‌ن بە‌ڕاستی لە سە‌ر زە‌وی بووونی هە‌بووە!‏

خودا ئادە‌می ئافراند و لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن داینا «بۆ کشتیاری و بایە‌خ پێدانی» (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٥)‏.‏ دواتر خودا ژنێکی بۆ ئادە‌م ئافراند کە حە‌وا بوو.‏ خودا بە‌و ژن ومێردە‌ی ڕاسپارد:‏ «بە‌رە‌دار بن و زۆر بن و زە‌وی پڕ بکە‌ن و بیخە‌نە ژێر ڕکێفتانە‌وە» (‏پە‌یدابوون ١:‏٢٨)‏.‏ زۆر ڕوونە کە خودا زە‌وی «بە خۆڕایی بە‌دی نە‌هێنا،‏ بە‌ڵام بۆ نیشتە‌جێبوون شێوە‌ی کێشا» (‏ئیشایا ٤٥:‏١٨)‏.‏

بە‌ڵام ئادە‌م و حە‌وا لە خودا یاخی بوون و بە ئە‌نقە‌ست یاسای خودایان پێشێل کرد.‏ لە‌بە‌ر ئە‌مە خودا ئە‌وانی لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن دە‌رکرد.‏ بە‌هە‌شت لە‌دە‌ست چوو.‏ زیانی گوناهە‌کە‌ی ئادە‌م بە‌ر بڵاوتر بوو.‏ پە‌رتووکی پیرۆز پێمان دە‌ڵێ:‏ «چۆن بە‌هۆی مرۆڤێک گوناه هاتە جیهان،‏ بە‌هۆی گوناهیش مردن،‏ بە‌م شێوە‌یە مردن هە‌موو خە‌ڵکی گرتە‌وە،‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی هە‌موو گوناهیان کرد» (‏ڕۆما ٥:‏١٢)‏.‏

ئایا خودا وازی لە مە‌بە‌ستە بنە‌ڕە‌تییە‌کە‌ی خۆی هێنا،‏ کە زە‌وی ببێت بە بە‌هە‌شت و خە‌ڵکی کامە‌رانی تێدا بژی؟‏ نە‌خێر،‏ خودا دە‌فە‌رمووێ:‏ «فە‌رمایشتە‌کانم ئاوا دە‌بێت کە لە دە‌ممە‌وە دە‌ردە‌چێت:‏ بە بە‌تاڵی ناگە‌ڕێتە‌وە بۆم،‏ بە‌ڵکو ئە‌وە‌ی من پێم خۆشە دە‌یکات و سە‌رکە‌توو دە‌بێت لە‌وە‌ی بۆی دە‌نێرم» (‏ئیشایا ٥٥:‏١١)‏.‏ بە‌هە‌شت لە سە‌ر زە‌وی چاک دە‌کرێتە‌وە!‏

ژیان لە‌بە‌هە‌شت چۆن دە‌بێت؟‏ تێبینی ئە‌و بە‌ڵێنانە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بکە کە لە دوو لاپە‌ڕە‌ی داهاتوودا بە‌رچاو دە‌کە‌ون.‏

a لە پە‌یدابوون ٢:‏١٠-‏١٤ دا نووسراوە:‏ «ڕووبارێک لە عە‌دە‌نە‌وە هە‌ڵدە‌قوڵا و لە بە‌ری دە‌ڕۆیشت بۆ ئاودانی باخچە‌کە،‏ لە‌وێوە جیا بووە‌وە و بووە چوار لق:‏ ناوی یە‌کە‌میان (‏پیشۆنە)‏.‏ .‏.‏.‏ ناوی ڕووباری دووە‌میان (‏گیحۆنە)‏.‏ .‏.‏.‏ ناوی ڕووباری سێیە‌م (‏دیجلە‌یە)‏ .‏.‏.‏ ڕووباری چوارە‌میش (‏فوڕاتە)‏».‏ ئە‌و دوو ڕووباری یە‌کە‌م نە ناسراون و شوێنە‌کە‌شیان نە ناسراوە.‏

وە‌ڵامی تۆ چییە؟‏

  • مە‌بە‌ستی بنە‌ڕە‌تی خودا بۆ زە‌وی و مرۆڤایە‌تی چی بوو؟‏

  • چۆن دە‌توانین بزانین کە خودا ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ی خۆی دێنێتە دی؟‏

مرڤە‌کان لە بە‌هە‌شت

بە‌هە‌شتێکی سە‌رزە‌وی کە بە‌ڕێوە‌یە

مردووە‌کان زیندوو دە‌کرێنە‌وە‏:‏ «لە‌مە سە‌رسام مە‌بن،‏ چونکە کاتێک دێت هە‌موو ئە‌وانە‌ی لە ناو گۆڕدان دە‌نگی دە‌بیستن و دێنە دە‌رە‌وە» (‏یۆحە‌نا ٥:‏٢٨،‏ ٢٩)‏.‏

ئیتر پیربوون و مردن نامێنێ:‏ «دانیشتووی سییۆن ناڵێت نە‌خۆش کە‌وتم» (‏ئیشایا ٣٣:‏٢٤)‏.‏ «خودا،‏ هە‌موو فرمێسکێکی چاویان دە‌سڕێتە‌وە،‏ ئیتر مردن نابێت،‏ شیوە‌ن و هاوار و ئازار نامێنن» (‏ئاشکراکردن ٢١:‏٤)‏.‏

خۆراکی باش و زۆر:‏ «ئینجا زە‌وی بە‌رووبوومی دە‌دات،‏ خودا،‏ خودای من،‏ بە‌رە‌کە‌تدارمان دە‌کات» (‏زە‌بوورە‌کان ٦٧:‏٦)‏.‏

خانووی باش و کاری ئاسوودە‌بە‌خش:‏ «خانوو بنیات دە‌نێن و نیشتە‌جێ دە‌بن .‏.‏.‏ هە‌ڵبژێردراوانم خۆشی دە‌بینن لە کردارە‌کانی دە‌ستیان» (‏ئیشایا ٦٥:‏٢١،‏ ٢٢)‏.‏

جە‌نگ و تاوان و توندوتیژی نامێنێ:‏ «جە‌نگە‌کان ڕادە‌گڕێت تا ئە‌وپە‌ڕی جیهان» (‏زە‌بوورە‌کان ٤٦:‏٩)‏.‏ «خراپە‌کاران لە‌سە‌ر زە‌وی دە‌بڕێنە‌وە» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢:‏٢٢)‏.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share