پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ب‌ڕ بە‌ش ٨ لاپهڕهکان ٢٠-‏٢١
  • مە‌سیح دە‌ردە‌کە‌وێ

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • مە‌سیح دە‌ردە‌کە‌وێ
  • باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
  • ماددەی ھاوشێوە
  • گە‌یشتنی دە‌ستنیشانکراوە‌کە
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
ب‌ڕ بە‌ش ٨ لاپهڕهکان ٢٠-‏٢١

بە‌ش ٨

مە‌سیح دە‌ردە‌کە‌وێ

زۆرتر لە ٥٠٠ ساڵ دوای پێشبینییە‌کە‌ی دانیال،‏ فریشتە‌ی خودا جبرائیل هاتە لای کچێکی گە‌نج کە ناوی مریە‌م بوو و لە‌وە‌چە‌ی داود بوو،‏ فریشتە‌ی خودا جبرائیل هات بۆلای کچێکی گە‌نج بە نێوی مریە‌م کە نە‌وە‌ی داود بوو.‏ «جبرائیل هاتە لای مریە‌م و وتی:‏ (‏سڵاو ئە‌ی ئە‌وە‌ی ڕە‌زامە‌ندیت هە‌یە!‏ یە‌زدانت لە‌گە‌ڵە)‏» (‏لۆقا ١:‏٢٨)‏.‏ بە‌ڵام مریە‌م ترسا.‏ ئە‌و سڵاوە‌ی جبرائیل دە‌بێ چ واتایە‌کی هە‌بێ؟‏

مریە‌م جبرائیلی بینی

جبرائیل بە مریە‌می وت کە ئە‌و دە‌بێتە دایکی مە‌سیح

‏«فریشتە‌کە پێی وت:‏ (‏مە‌ترسە مریە‌م،‏ چونکە لە‌لای خودا ڕە‌زامە‌ندیت بە‌دە‌ستهێنا.‏ ئە‌وە‌تا سکت دە‌بێت و کوڕێکت دە‌بێت ناوی لێ دە‌نێیت عیسا.‏ پایە بە‌رز دە‌بێت و بە کوڕی خودای هە‌رە‌بە‌رز ناودە‌برێت،‏ خودای پە‌روە‌ردگاریش تە‌ختی داودی باوکی پێ دە‌داتە‌وە.‏ هە‌تاهە‌تایە حوکمڕانی نە‌وە‌ی یاقوب دە‌کات،‏ شانشینە‌کە‌شێ کۆتایی نایە‌ت.‏)‏» (‏لۆقا ١:‏٣٠-‏٣٣)‏.‏ ئای کە چە‌ند هە‌واڵیکی خۆشە.‏ مریە‌م دە‌بێتە دایکی مە‌سیح کە لە مێژە چاوە‌ڕوانکراوە.‏

ساڵی دواتر عیسا لە بە‌یت‌لە‌حم لە‌دایک بوو.‏ ئە‌و شە‌وە فریشتە‌یە‌ک بە شوانە‌کانی ناوچە‌کە‌ی وت:‏ «ئە‌وا موژدە‌ی خۆشییە‌کی گە‌ورە‌تان دە‌دە‌مێ .‏.‏.‏ ئە‌مڕۆ لە شاری داود ڕزگارکە‌رێکتان بۆ لە دایک بوو،‏ ئە‌ویش مە‌سیحە» (‏لۆقا ٢:‏١٠،‏ ١١)‏.‏ دواتر بنە‌ماڵە‌ی عیسا بۆ ناسیرە ماڵیان گواستە‌وە و لە‌وێ گە‌ورە بوو.‏

لە ساڵی ٢٩ ز دا،‏ دە‌قاودە‌ق لە‌و ساڵە‌ی کە مە‌سیح دە‌بوایە دە‌ربکە‌وێت،‏ عیسا دە‌ستی بە کاری پێغە‌مبە‌رایە‌تی کرد؛‏ ئە‌و کات تە‌مە‌نی «نزیکە‌ی سی ساڵ بوو» (‏لۆقا ٣:‏٢٣)‏.‏ زۆر کە‌س بۆیان دە‌رکە‌وت کە ئە‌و لە‌لایە‌ن خوداوە ناردرابوو.‏ بۆیە وتیان:‏ «لە‌ناوماندا پێغە‌مبە‌رێکی پایە‌بە‌رز هە‌ڵستاوە» (‏لۆقا ٧:‏١٦،‏ ١٧)‏.‏ بە‌ڵام عیسا چی فێری ئە‌و خە‌ڵکە دە‌کرد؟‏

عیسا خە‌ڵکی فێرکرد،‏ خودایان خۆشبووێ و بیپە‌رستن.‏ ئە‌و وتی:‏ «یە‌زدانی خودامان یە‌ک یە‌زدانە،‏ جا پڕ بە دڵ و لە ناخە‌وە و بە هە‌موو بیر و بە هە‌موو تواناتانە‌وە یە‌زدانی خودای خۆتان خۆشبووێ» (‏مە‌رقۆس ١٢:‏٢٩،‏ ٣٠)‏.‏ هە‌روە‌ها فە‌رمووی:‏ «کڕنۆش بۆ یە‌زدانی خودات دە‌بە‌یت و تە‌نها ئە‌و دە‌پە‌رستیت» (‏لۆقا ٤:‏٨)‏.‏

عیسا تکای لە خە‌ڵک کرد یە‌کتریان خۆشبووێ:‏ «نزیکە‌کە‌ت وە‌ک خۆت خۆشبووێ» (‏مە‌رقۆس ١٢:‏٣١)‏.‏ هە‌روە‌ها فە‌رمووێ:‏ «کە‌واتە لە هە‌ر شتێکدا ئاوا بۆ خە‌ڵک بکە‌ن کە دە‌تانە‌وێ بۆتان بکە‌ن،‏ چونکە ئە‌مە‌یە پوختە‌ی تە‌ورات و پە‌یامی پێغە‌مبە‌ران» (‏مە‌تا ٧:‏١٢)‏.‏

عیسا بە دڵ و جۆشە‌وە خە‌ڵکی دە‌ربارە‌ی پادشایە‌تی خودا فێرکرد:‏ «لە‌سە‌رمە موژدە‌ی پاشایە‌تی خودا بدە‌مە شارە‌کانی دیکە‌ش،‏ چونکە بۆ ئە‌مە نێردراوم» (‏لۆقا ٤:‏٤٣)‏.‏ بۆچی پاشایە‌تی خودا ئە‌وە‌ندە گرنگە؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز فێرمان دە‌کات کە پاشایە‌تی خودا فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کە لە ئاسمانە و بە‌سە‌ر زە‌وی فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کا.‏ عیسای مە‌سیح،‏ لە لایە‌ن خوداوە وە‌ک پادشا هە‌ڵبژێردراوە.‏ دانیالی پیغە‌مبە‌ر لە بینینێکدا پێشبینی کرد کە خودا مە‌سیحی لە ئاسمان «دە‌سە‌ڵات و شکۆ و پادشایە‌تی پێدرا» (‏دانیال ٧:‏١٤)‏.‏ ئە‌و پادشایە‌تییە بە‌هە‌شتی سە‌ر زە‌وی سە‌قامگیر دە‌کا،‏ خوداپە‌رستان بە ژیانی هە‌میشە‌یی پاداشت دە‌داتە‌وە.‏ ئایا ئە‌وە هە‌واڵێکی نایاب نییە؟‏

وە‌ڵامی تۆ چییە؟‏

  • جبرائیلی فریشتە چی بە مریە‌م وت؟‏

  • کام پێشبینی لە ساڵی ٢٩ ز هاتە‌دی؟‏

  • عیسا خە‌ڵکی فێری چی کرد؟‏

  • پادشایە‌تی خودا چییە،‏ چی دە‌هێنێتە دی؟‏

عیسا مزگێنی بە خە‌ڵکی دە‌دات

عیسای مە‌سیح کێیە؟‏

«مە‌سیح» و «کرستۆس» هە‌ردووکیان بە‌واتای «دە‌ستنیشانکراو» دێن،‏ ئە‌ویش کە‌سێکە کە لە لایە‌ن خوداوە بۆ پلە‌یە‌کی تایبە‌ت دە‌ستنیشانکراوە یان هە‌ڵبژێردراوە.‏ خودا ژیانی بە عیسای مە‌سیح بە‌خشی.‏ لە ڕێگای کارێکی سە‌رسوڕهێنە‌ری گە‌ورە‌وە،‏ خودا وایکرد عیسا لە مریە‌م لە‌دایک ببێ،‏ بێ ئە‌وە‌ی باوکێکی مرۆڤانە‌ی هە‌بێت.‏

بۆچی خە‌ڵکێکی زۆر باوە‌ڕیان بە عیسا هێنا؟‏ ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە تە‌نها هە‌ندێکن لە هۆکارە‌کان:‏

  • ئە‌و فێرکردنە‌کانی لە‌سە‌ر بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز بوو.‏

  • فێرکردنە‌کانی و نموونە‌کانی سە‌رنجی ئە‌و خە‌ڵکانە ڕادە‌کێشێ کە ڕاستی و دادوە‌ریان خۆشدە‌وێ.‏

  • ئە‌و بە‌هۆی هێزی خوداوە چە‌ندین کاری سە‌رسوڕهێنە‌ری کرد.‏

  • ئە‌و زۆر پێشبینی ناو پە‌رتووکی پیرۆزی هێنایە دی.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share