بەش ٤
ئەوان گوێیان لەشەیتان گرت، ئاکامی ئەمە چی بوو؟
ئادەمو حەوا گوێیان لە خودا نەگرتو مردن (پەیدابوون ٣:٦، ٢٣).
حەوا گوێی لە مارەکە گرتو لەبەری دارەکەی خوارد. لەدواییدا هەندێکیشی بە ئادەم داو ئەویش خواردی.
ئەو کارەی ئەوان قەدەغە بوو، ئەمە گوناه بوو کردیان. ئیتر خودا لە بەهەشت دەریکردن.
ژیان بۆ خۆیان و منداڵەکانیان دژوار بوو، پیر بوونو مردن. لە کاتی مردندا نە ڕۆحو نە هیچ شتێکی تر لە لەشی مرۆڤ دەرناچێ تا بۆ شوێنێکی تر بڕوات، ئیتر بوونیان نەما.
مردووان وەك خۆڵ بێگیانن (پەیدابوون ٣:١٩).
ئێمە هەموومان دەمرین چونکە نەوەی ئادەمو حەواین. مردووان ناتوانن هیچ ببیننو ببیستنو هیچ شتێکیش بکەن (کۆمکار ٩:٥، ١٠).
یەهوە نەیدەویست مرۆڤ بمرێ. بەم زووانە خودا مردووەکان زیندوو دەکاتەوە. ئەگەر ئەوکاتە ئەوان گوێڕایەڵی خودا بن دەتوانن بۆ هەمیشە بژین.