پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ه‌خ وانە‌ی ٣ پرسیارە‌کان ١-‏٤
  • ئایا هە‌واڵی خۆش بە‌راستی لە‌لایە‌ن خوداوە‌یە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ئایا هە‌واڵی خۆش بە‌راستی لە‌لایە‌ن خوداوە‌یە؟‏
  • هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • پە‌رتووکی پیرۆز پە‌یامی خودایە بۆ ئێمە‌ی مرۆڤ
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • چۆن دە‌زانین خودا چی دە‌وێ
    خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
  • سە‌رچاوە‌یە‌کی بێهاوتا لە داناییە‌کی پایە‌بە‌رز
    مە‌بە‌ستی ژیان چییە چۆن دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏
هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
ه‌خ وانە‌ی ٣ پرسیارە‌کان ١-‏٤

وانە‌ی:‏ ٣

ئایا هە‌واڵی خۆش بە‌راستی لە‌لایە‌ن خوداوە‌یە؟‏

١.‏ نووسە‌ری پە‌رتووکی پیرۆز کێیە؟‏

چە‌ند نمونە‌یە‌کی جوراوجۆر لە پە‌رتووکی پیرۆزی کۆن

ئە‌و هە‌واڵە خۆشە کە مرۆڤ دە‌توانێ بۆ هە‌میشە لە‌سە‌ر زە‌وی بژی لە پە‌رتووکی پیرۆزدا نووسراوە (‏زە‌بوور ٣٧:‏٢٩)‏.‏ پە‌رتووکی پیرۆز لە ٦٦ پە‌رتووکی بچووک پێکهاتووە.‏ خودا بۆ نووسینی ئە‌و پە‌رتووکانە ٤٠ کە‌سی باوە‌ڕداری بە‌کارهێنا.‏ پێنج پە‌رتووکی سە‌رە‌تا ٣٥٠٠ ساڵ لە‌مە‌وبە‌ر بە‌دە‌ستی موسا نووسراون.‏ دوا پە‌رتووکیش ١٩٠٠ ساڵ پێش ئێستا بە‌دە‌ستی یۆحە‌ننای نێردراو نووسرا.‏ نووسە‌رانی پە‌رتووکی پیرۆز بیروبۆچوونی کێ دە‌ردە‌بڕن؟‏ خودا لە‌ڕێگای ڕۆحی پیرۆزە‌وە لە‌گە‌ڵ ئە‌و نووسە‌رانە پە‌یوە‌ندی بە‌ست (‏٢ سامۆئێل ٢٣:‏٢)‏.‏ ئە‌وان بیروبۆچوونی خودایان نووسی نە‌ک هی خۆیان.‏ کە‌واتە خودا نووسە‌ری پە‌رتووکی پیرۆزە.‏—‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦؛‏ ٢ پە‌ترۆس ١:‏٢٠،‏ ٢١ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ چۆن دە‌توانین دڵنیابین لە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستە؟‏

ئێمە دە‌زانین پە‌رتووکی پیرۆز لە‌لایە‌ن خوداوە هاتووە چونکە بە دە‌قاودە‌قی پێشبینی لە داهاتوو دە‌کا.‏ هیچ مرۆڤێک ناتوانێ ئە‌و کارە بکا (‏یە‌شوع ٢٣:‏١٤ )‏.‏ تە‌نها خودای هە‌رە‌بە‌توانا دە‌توانێ بە دە‌قاودە‌قی داهاتووی مرۆڤ پێشبینی بکا.‏—‏ئیشایا ٤٢:‏٩؛‏ ٤٦:‏١٠ بخوێنە‌وە.‏

ئێمە چاوە‌ڕوانی ئە‌وە‌ین کە پە‌رتووکی خودا دە‌بێ بێهاوتابێ،‏ بە‌ڵێ بێهاوتایە.‏ بە‌ملیارە‌ها دانە لە پە‌رتووکی پیرۆز بە‌سە‌دان زمان بڵاوکراونە‌تە‌وە.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکێکی کۆنە،‏ لە‌گە‌ڵ زانستدا گونجاوە.‏ هە‌روە‌ها،‏ ٤٠ نووسە‌رە‌کانی ئە‌و پە‌رتووکە لە‌گە‌ل یە‌کتر ناکۆک نیین.‏a لە‌گە‌ڵ ئە‌مە‌شدا پە‌رتووکی پیرۆز زۆر بە‌ڕوونی مۆری خۆشە‌ویستی بێگە‌ردی کە‌سایە‌تی خودای پێوە‌یە‌و تا ئیستاش لە‌توانایدایە ژیانی خە‌ڵکی بە‌رە‌و باشی بگۆڕێ.‏ ئە‌م ڕاستیانە،‏ وایانکردووە ملیۆنە‌ها کە‌س دڵنیابن لە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز وشە‌ی خودایە.‏—‏١ سالۆنیکی ٢:‏١٣ بخوێنە‌وە.‏

ڤیدیۆ:‏ ئێمە چۆن دە‌توانین دڵنیا بین کە پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستە؟‏

٣.‏ پە‌رتووکی پیرۆز باس لە‌چی دە‌کا؟‏

چە‌ند دیمە‌نێک لە بە‌هە‌شتی بنە‌ڕە‌تی،‏ بە‌هە‌شت لە‌دە‌ست چوو،‏ لافاوە‌کە‌ی سە‌ردە‌می نوح،‏ موسا لە‌گە‌ڵ ١٠ ڕاسپاردە‌کان و عیسا خە‌ڵکی فێر دە‌کات.‏

ناوە‌ڕۆکی پە‌رتووکی پیرۆز هە‌واڵێکی خۆش دە‌گرێتە خۆی کە خودا مە‌بە‌ستێکی خۆشە‌ویستانە‌ی بۆ تە‌واوی مرۆڤایە‌تی هە‌یە.‏ نووسراوە‌کان ڕوونیدە‌کە‌نە‌وە کە چۆن مرۆڤ لە‌سە‌رە‌تای مێژوودا مافی ژیانی لە بە‌هە‌شتی سە‌ر زە‌وی لە‌دە‌ستدا و چۆن لە‌کۆتاییدا ئە‌و بە‌هە‌شتە بە‌دە‌ست دێتە‌وە.‏—‏ئاشکراکردن ٢١:‏٤،‏ ٥ بخوێنە‌وە.‏

وشە‌ی خودا هە‌روە‌ها یاساو بنە‌ماو ئامۆژگاری تێدایە.‏ هە‌روە‌ها پە‌رتووکی پیرۆز مێژووی هە‌ڵسوکە‌وتی خودای لە‌گە‌ڵ مرۆڤ تۆمارکردوە کە کە‌سایە‌تی خودا دە‌ردە‌خا.‏ کە‌واتە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێ یارمە‌تیت بدا تا خودا بناسیت.‏ بۆت شیدە‌کاتە‌وە چۆن تۆ دە‌توانی ببی بە‌دۆستی خودا.‏—‏زە‌بوور ١٩:‏٧،‏ ١١؛‏ یاقوب ٢:‏٢٣؛‏ ٤:‏٨ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ چۆن دە‌توانی لە پە‌رتووکی پیرۆز تێبگە‌ی؟‏

ئە‌م بڵاوکراوە‌یە یارمە‌تیت دە‌دا لە پە‌رتووکی پیرۆز تێبگە‌ی بە بە‌کارهێنانی هە‌مان شێواز کە عیسای مە‌سیح بە‌کاریهێنا.‏ ئە‌و یە‌ک لە‌دوای یە‌ک ئاماژە‌ی بۆ ئایە‌تە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌کرد و واتای نووسراوە‌کە‌ی شی دە‌کردە‌وە.‏—‏لۆقا ٢٤:‏٢٧،‏ ٤٥ بخوێنە‌وە.‏

کە‌م شت هە‌ن بە ئە‌ندازە‌ی هە‌واڵی خۆشی خودا سە‌رنجڕاکێش بن.‏ کە‌چی،‏ هە‌ندێک کە‌س هیچ بایە‌خێکی پێ نادە‌ن،‏ کە‌سانێکش هە‌ن تە‌نانە‌ت ڕقیان لێیە‌تی.‏ دڵ سارد مە‌بە.‏ هیوای تۆ بۆ چێژوە‌رگرتن لە ژیانی هە‌میشە‌یی پابە‌ندە بە‌وە‌ی کە تۆ خودا بناسی.‏—‏یۆحە‌ننا ١٧:‏٣ بخوێنە‌وە.‏

بۆ زانیاری زۆرتر،‏ بڕوانە بە‌شی ٢ لە‌پە‌رتووکی،‏ ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏

a بڕوانە بڵاوکراوە‌ی پە‌رتووکێک بۆ هە‌موو خە‌ڵکی (‏بە ئینگلیزی)‏.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share