پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ه‌خ وانە‌ی ٤ پرسیارە‌کان ١-‏٥
  • عیسای مە‌سیح کێیە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • عیسای مە‌سیح کێیە؟‏
  • هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • عیسا مە‌سیح کێ‌یە؟‏
    خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
  • مردنی عیسا چۆن ئێمە ڕزگار دە‌کات؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
ه‌خ وانە‌ی ٤ پرسیارە‌کان ١-‏٥

وانە‌ی:‏ ٤

عیسای مە‌سیح کێیە؟‏

١.‏ ژیانی عیسا چۆن دە‌ستیپێکرد؟‏

١.‏ عیسا لە ئاسمان؛‏ ٢.‏ عیسا بە کۆرپە‌لە‌یی لە لای مریە‌م و یوسف؛‏ ٣.‏ عیسا منداڵان فێر دە‌کات

کام تایبە‌تمە‌ندیانە وایان لە عیسا کرد خە‌ڵک لێی نزیک بنە‌وە؟‏​—‏⁠مە‌تتا ١١:‏٢٩؛‏ مە‌رقۆس ١٠:‏١٣-‏١٦.‏

بە‌پێچە‌وانە‌ی مرۆڤە‌کانی تر،‏ عیسا لە‌ئاسمان وە‌ک کە‌سێکی ڕۆحی دە‌ژیا پێش ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر زە‌وی لە‌دایک بێت (‏یۆحە‌ننا ٨:‏٢٣)‏.‏ ئە‌و نۆبە‌رە‌ی هە‌موو ئافە‌ریدکراوە‌کان بوو و لە دروستکردنی شتە‌کانی تر یارمە‌تیدە‌ر بوو.‏ ئە‌و تە‌نها ئافە‌ریدە‌یە کە ڕاستە‌وخۆ بە‌دە‌ستی خودا ئافرێندراوە (‏یۆحە‌ننا ١:‏١٤)‏.‏ عیسا وە‌ک قسە‌کە‌ری خودا خزمە‌تی کرد و بۆیە پێیان دە‌وت وشە‌ی خودا.‏—‏پە‌ندە‌کان سلێمان ٨:‏٢٢،‏ ٢٣،‏ ٣٠؛‏ کۆلۆسی ١:‏١٥،‏ ١٦ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ عیسا بۆچی هاتە سە‌ر زە‌وی؟‏

خودا ڕۆڵە‌کە‌ی خۆی بۆ سە‌ر زە‌وی نارد لە ڕێگای گواستنە‌وە‌ی ژیانی ئە‌و لە ئاسمانە‌وە بۆ منداڵدانی کچێکی یە‌هودی کە ناوی مریە‌م بوو.‏ کە‌و اتە،‏ باوکێکی مرۆڤی نە‌بوو (‏لۆقا ١:‏٣٠-‏٣٥)‏.‏ عیسا هاتە سە‌ر زە‌وی تاکو (‏١)‏ ڕاستی سە‌بارە‌ت بە‌خو دا فێربکا (‏٢)‏ نموونە‌مان بداتە دە‌ست سە‌بارە‌ت بە‌وە‌ی کە چۆن ویستی خودا جێبە‌جێ بکە‌ین تە‌نانە‌ت ئە‌و کاتانە‌ش کە لە ناخوشیدا بین (‏٣)‏ تاکو ژیانی تە‌واوی خۆی وە‌ک قوربانی پێشکە‌ش بکا.‏—‏مە‌تتا ٢٠:‏٢٨ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ بۆچی پیویستیمان بە‌قوربانییە؟‏

قوربانی ئە‌و باجە‌یە کە دە‌درێ بۆ ئازادکردنی کە‌سێک کە هە‌ڕە‌شە‌ی مردنی لە‌سە‌رە (‏دە‌رچوون ٢١:‏٢٩،‏ ٣٠)‏.‏ پیر بوون و مردن بە‌شێک نە‌بوون لە مە‌بە‌ستە بنە‌ڕە‌تییە‌کە‌ی خودا بۆ مرۆڤایە‌تی.‏ ئێمە ئە‌مە چۆن دە‌زانین؟‏ خودا بە یە‌کە‌مین مرۆڤ،‏ ئادە‌می فە‌رموو:‏ئە‌گە‌ر ئە‌و کارێک بکا کە پە‌رتووکی پیرۆز پێی دە‌ڵێ گوناه،‏ ئە‌و کات مرۆڤ دە‌مرێ.‏ کە‌واتە ئە‌گە‌ر ئادە‌م گوناهی نە‌کردبایە،‏ هە‌گیز نە‌دە‌مرد (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٦،‏ ١٧؛‏ ٥:‏٥)‏.‏ بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز مردن لە‌ڕێگای ئادە‌مە‌وە هاتە جیهان.‏ کە‌واتە،‏ ئادە‌م گوناهو سزاکە‌ی کە مردنە بۆ هە‌موو نە‌وە‌کانی هێنا.‏ ئێمە پێویستیمان بە قوربانییە تاکو لە سزای مردن ئازاد بکرێین کە لە ئادە‌مە‌وە بە میرات پێمان گە‌یشتووە.‏—‏ڕۆما ٥:‏١٢؛‏ ٦:‏٢٣ بخوێنە‌وە.‏

کێ دە‌توانێ باجی قوربانی بدات تاکو ئێمە لە مردن ئازاد بین؟‏ کاتێ دە‌مرین،‏ تە‌نها باجی سزای گوناهی خۆمان دە‌دە‌ین.‏ هیچ مرۆڤێکی ناتە‌واو ناتوانێ باجی گوناهی کە‌سێکی تر بدات.‏—‏زە‌بوور ٤٩:‏٧-‏٩ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ بۆچی عیسا مرد؟‏

عیسا دە‌مرێ لە‌سە‌ر کۆڵە‌کە‌یە‌ک و دواتر بۆ ژیان دە‌گە‌ڕێتە‌وە و وە‌ک پادشا لە ئاسمان فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کات

بە پێچە‌وانە‌ی ئێمە،‏ عیسای مە‌سیح مرۆڤێکی تە‌واو بوو.‏ کە‌واتە ئە‌و پێویست نە‌بوو بۆ گوناهە‌کانی بمرێ چونکە ئە‌و هە‌رگیز گوناهی نە‌کردبوو.‏ لە‌بری ئە‌مە،‏ ئە‌و لە پێناوی گوناهی کە‌سانی تردا مرد.‏ خودا خۆشە‌ویستییە‌کی بێ ئە‌ندازە گە‌ورە‌ی بۆ مرۆڤایە‌تی دە‌ربڕی،‏ بە‌وە‌ی کە ڕۆڵە‌کە‌ی خۆی نارد تا لە‌پێناوی ئێمە‌دا بمرێ.‏ عیساش خۆشە‌ویستییە‌کی گە‌ورە‌ی نیشاندا،‏ بە‌وە‌ی کە گوێڕایە‌ڵی باوکی بوو و ژیانی خۆی بۆ گوناهە‌کانی ئێمە پێشکە‌ش کرد.‏—‏یۆحە‌ننا ٣:‏١٦؛‏ ڕۆما ٥:‏١٨،‏ ١٩ بخوێنە‌وە.‏

٥.‏ عیسا ئێستا چی دە‌کا؟‏

کاتێ عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی بوو نە‌خۆشێ چاک کردە‌وە،‏ مردووی زیندوو کردە‌وە و خە‌ڵکی لە مە‌ترسی ڕزگارکرد.‏ بە‌م شێوە‌یە نیشانی دا لە داهاتوودا چی بۆ هە‌موو مرۆڤە گوێڕایە‌ڵە‌کان دە‌کات (‏ مە‌تتا ١٥:‏٣٠،‏ ٣١؛‏ یۆحە‌ننا ٥:‏٢٨)‏.‏ دوای ئە‌وە‌ی کە عیسا مرد خودا ئە‌وی وە‌ک کە‌سێکی ڕۆحی زیندوو کردە‌وە (‏١ پە‌ترۆس ٣:‏١٨)‏.‏ ئینجا عیسا لە‌لای دە‌ستە‌ڕاستی خودا چاوە‌ڕێ بوو تاکو یە‌هوە دە‌سە‌ڵاتی پێبدا بۆئە‌وە‌ی وە‌ک پادشایە‌ک لە سە‌رتاسە‌ری زە‌وی فە‌رمانڕە‌وایی بکا (‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏١٢،‏ ١٣)‏.‏ ئێستا عیسا لە‌ئاسمان وە‌ک پادشا فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کا و بە‌دواکە‌وتوانیشی لە‌سە‌ر زە‌وی ئە‌و هە‌واڵە خۆشە بڵاودە‌کە‌نە‌وە.‏—‏دانیال ٧:‏١٣،‏ ١٤ ;مە‌تتا ٢٤:‏١٤ بخوێنە‌وە.‏

بە‌م زووانە،‏ عیسا وە‌ک پادشا دە‌سە‌ڵاتی خۆی بە‌کاردە‌هێنێ تاکو کۆتایی بە‌هە‌موو ئازارە‌کان بهێنێ و بە‌و کە‌سانە‌ش کە هۆکاری ئە‌مە‌ن.‏ هە‌موو ئە‌وانە‌ی باوە‌ریان بە‌عیسا هە‌یە لە‌ڕێگای گوێڕایە‌ڵ بوون،‏ لە بە‌هە‌شتی سە‌ر زە‌وی چێژ لە ژیان وە‌ردە‌گرن.‏—‏زە‌بوور ٣٧:‏٩-‏١١ بخوێنە‌وە.‏

بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە بە‌شی ٤ و ٥ پە‌رتووکی،‏ ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share