پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ه‌خ وانە‌ی ٦ پرسیارە‌کان ١-‏٥
  • چ هیوایە‌ک بۆ مردووە‌کان هە‌یە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • چ هیوایە‌ک بۆ مردووە‌کان هە‌یە؟‏
  • هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • دوای مردن چی ڕوودە‌دات؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
ه‌خ وانە‌ی ٦ پرسیارە‌کان ١-‏٥

وانە‌ی:‏ ٦

چ هیوایە‌ک بۆ مردووە‌کان هە‌یە؟‏

١.‏ هە‌واڵی خۆش سە‌بارە‌ت بە‌مردووان چییە؟‏

لە‌عازە‌ر بۆ ژیان گە‌ڕاوە لە‌لایە‌ن مە‌رسا و مریە‌می خوشکی بە‌خێرهاتن دە‌کرێ

کاتێ عیسا گە‌یشتە بیتانیا کە نزیکی ئۆرشە‌لیمە،‏ لە‌عازری هاوڕێی چوار ڕۆژ بوو مردبوو.‏ عیسا لە‌گە‌ڵ مە‌رسا و مریە‌می خوشکی پیاوە مردووە‌کە چوون بۆ ئە‌و شوێنە‌ی کە لێیان ناشتبوو.‏ هە‌ر خێرا خە‌ڵکیکی زۆر کۆبوونە‌وە.‏ ئایا دە‌توانی وێنای بکە‌ی کە مە‌رسا و مریە‌م چە‌ند شادومان بوون کاتێ عیسا لە‌عازری بۆ ژیان گە‌ڕاندە‌وە؟‏—‏یۆحە‌ننا ١١:‏٢١-‏٢٤،‏ ٣٨-‏٤٤ بخوێنە‌وە.‏

مە‌رسا بە هە‌واڵی خۆش سە‌بارە‌ت بە مردووە‌کان ئاشنا بوو.‏ ئە‌و دە‌یزانی کە یە‌هوە خە‌ڵکی دووبارە بۆ سە‌ر زە‌وی زیندوو دە‌کاتە‌وە.‏—‏ئە‌یوب ١٤:‏١٤،‏ ١٥ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ بارودۆخی مردن چییە؟‏

ئافراندنی ئادە‌م و پاشان مردنی

خودا بە ئادە‌می فە‌رموو «لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی تۆ لە‌خۆڵیت و بۆ خۆڵیش دە‌گە‌ڕێیتە‌وە»​—‏⁠پە‌یدابوون ٣:‏١٩.‏

مرۆڤ لە خۆڵ درورست بووە (‏پە‌یدابوون ٢:‏٧؛‏ ٣:‏١٩)‏.‏ ئێمە ڕۆحێک نین تا لە لە‌شێکی گۆشتیدا بژین.‏ ئێمە ئافە‌ریدە‌یە‌کی فیزیکین،‏ هیچ بە‌شێک لە ئێمە لە کاتی مردندا بە زیندووی نامێنێتە‌وە.‏ کاتێ دە‌مرین مێشکیشمان دە‌مرێ،‏ ئیتر هە‌موو بیرو هۆشمان لە‌ناودە‌چێ.‏ کە‌واتە،‏ لە‌عازر هیچی نە‌ووت سە‌بارە‌ت بە ئە‌زموونی مردنە‌کە‌ی،‏ چونکە مردووان ئاگایان لە هیچ نییە.‏—‏زە‌بوور ١٤٦:‏٤؛‏ ژیرمە‌ندی ٩:‏٥،‏ ٦،‏ ١٠ بخوێنە‌وە.‏

ئایا خودا خە‌ڵک لە دوای مردن بە ئاگر ئازار دە‌دات؟‏ کاتێک پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ مردووە‌کان ئاگایان لە هیچ نییە،‏ کە‌واتە زۆر روونە کە ئاگری دۆزە‌خ بیروباوە‌ڕیکی پوچە‌ڵە،‏ هە‌روە‌ها بوختانە بە خوا.‏ تە‌واوی بیروبۆچوونی ئازاردانی خە‌ڵک بە ئاگر لە‌لایە‌ن خوداوە ناپە‌سە‌ندە.‏—‏یە‌رمیا ٧:‏٣١ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ ئایا مردووە‌کان دە‌توانن قسە لە‌گە‌ل ئێمە بکە‌ن؟‏

مردووە‌کان قسە‌ناکە‌ن و نابیستن (‏زە‌بوور ١١٥:‏١٧)‏.‏ بە‌ڵام فریشتە‌ی بە‌دکار هە‌ن کە هە‌ندێ جار لە‌گە‌ڵ خە‌ڵکی قسە‌دە‌کە‌ن و وە‌ک کە‌سێک کە مردووە خۆیان دە‌نوێنن (‏٢ پە‌ترۆس ٢:‏٤)‏.‏ یە‌هوە قە‌دە‌غە‌ی کردووە هە‌وڵ بدە‌ین لە‌گە‌ل مردووان پە‌یوە‌ندی ببە‌ستین.‏—‏دواوتاری موسا ١٨:‏١٠،‏ ١١ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ ئە‌وانە‌ی زیندوو دە‌کرێنە‌وە کێن؟‏

پیاوێک کە لە بە‌هە‌شت زیندوو کراوە‌تە‌وە دە‌ربارە‌ی خودا شت فێردە‌بێت.‏ دواتر ئە‌و پیاوە یارمە‌تی ئە‌وانە دە‌دات کە زیندوو بوونە‌وە

ملیۆنە‌ها کە‌س لە مردووان بۆ ژیانی سە‌ر زە‌وی دە‌گە‌ڕێنە‌وە.‏ تە‌نانە‌ت ئە‌وانە‌ی کە خوداشیان نە‌ناسیوە و کاری خراپیان کردووە زیندوو دە‌کرێنە‌وە.‏—‏لۆقا ٢٣:‏٤٣؛‏ کردار ٢٤:‏١٥ بخوێنە‌وە.‏

ئە‌وانە‌ی کە زیندوو دە‌کرێنە‌وە هە‌لومە‌رجیان بۆ دە‌ڕە‌خسێ ڕاستی دە‌ربارە‌ی خودا فێربن و باوە‌ڕ بە‌عیسا بکە‌ن،‏ ئە‌مە‌ش لە ڕێگای گوێڕایە‌ڵی بوون بە‌دە‌ستدێنن (‏ئاشکراکردن ٢٠:‏١١-‏١٣)‏.‏ ئە‌وانە‌ش کە زیندوو دە‌کرێنە‌وە و کاری باش دە‌کە‌ن و هە‌لومە‌رجی ئە‌وە‌یان بۆ دە‌ڕە‌خسێ چێژ لە ژیانی هە‌میشە‌یی سە‌ر زە‌وی وە‌ربگرن.‏—‏یۆحە‌ننا ٥:‏٢٨،‏ ٢٩ بخوێنە‌وە.‏

٥.‏ زیندووکردنە‌وە چیمان سە‌بارە‌ت بە یە‌هوە فێردە‌کا؟‏

خودا هیوای بە‌مردووە‌کان دا بە ناردنی ڕۆڵە‌کە‌ی تاکو لە‌پێناوی ئێمە‌دا بمرێ.‏ بۆیە زیندووکردنە‌وە خۆشە‌ویستی یە‌هوە و چاکیە‌تی ناشایان فێری ئێمە دە‌کا.‏ کاتێ مردووە‌کان زیندوو دە‌کرێنە‌وە،‏ تۆ دە‌تە‌وێ کێ دووبارە ببینییە‌وە؟‏—‏یۆحە‌ننا ٣:‏١٦؛‏ ڕۆما ٦:‏٢٣ بخوێنە‌وە.‏

بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە بە‌شی ٦‏،‏ ٧ و ١٠ لە‌پە‌رتووکی،‏ ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share