پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٩
  • لە ڕێگە‌ی دوعا لە خودا نزیک ببنە‌وە

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • لە ڕێگە‌ی دوعا لە خودا نزیک ببنە‌وە
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • نزیك بوونە‌وە لە خودا بە رێگە‌ی نوێژ
    خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
  • بە‌ش ١١
    گوێڕایە‌ڵی خودابە
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٩
وانە‌ی ٩.‏ ژنێک بە تە‌نها دوعا دە‌کات.‏

وانە‌ی ٩

لە ڕێگە‌ی دوعا لە خودا نزیک ببنە‌وە

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

ئایا لە ژیانتدا هە‌ستت کردووە،‏ کە پێویستت بە ڕێنماییە؟‏ ئایا پرسیارێکی گرنگت هە‌یە کە بە‌دوای وە‌ڵامە‌کە‌یدا دە‌گە‌ڕێیت؟‏ ئایا پێویستت بە ئاسوودە‌یی و دڵنیایی هە‌یە؟‏ دوعا و پاڕانە‌وە لە هە‌موو ئە‌مانە‌دا یارمە‌تیت دە‌دات.‏ بە‌ڵام ڕێگای درووست بۆ دوعا کردن چییە؟‏ ئایا خودا گوێ لە هە‌موو دوعایە‌ک دە‌گرێت؟‏ چۆن دڵنیا دە‌بیت کە خودا گوێ لە دوعاکانت دە‌گرێت؟‏ با وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارانە بدە‌ینە‌وە.‏

١.‏ لە کێ بپاڕێینە‌وە یان دە‌ربارە‌ی چ بابە‌تێک دوعا بکە‌ین؟‏

پێغە‌مبە‌رانێک وە‌ک نوح و ئیبراهیم و موسا و داود و سلێمان لە یە‌هوە خودا دە‌پاڕانە‌وە.‏ بۆ نموونە،‏ سلێمان ئاوا پاڕایە‌وە:‏ ‏«ئە‌ی یە‌هوە،‏ خودای من،‏ ئاوڕ لە دوعا و لە داواکارییە‌کانی بە‌ندە‌کە‌ت بدە‌وە و گوێ لە هاوار و ئە‌و پاڕانە‌وە بگرە .‏.‏.‏»‏ (‏٢ پوختە‌ی مێژوو ٦:‏١٩)‏ کاتێک لە یە‌هوە دە‌پاڕێینە‌وە،‏ هاوڕێیە‌تیمان لە‌گە‌ڵ ئە‌و بە‌هێزتر دە‌بێت.‏

ئێمە دە‌توانین لە‌سە‌ر زۆر بابە‌ت دوعا بکە‌ین.‏ بێگومان بۆ ئە‌وە‌ی یە‌هوە وە‌ڵامی پاڕانە‌وە‌کانمان بداتە‌وە،‏ دە‌بێت بە‌گوێرە‌ی خواستی ئە‌و دوعا بکە‌ین.‏ ‏«ئە‌گە‌ر بە‌گوێرە‌ی ویستی ئە‌و داوای هە‌ر شتێک بکە‌ین،‏ گوێمان لێ دە‌گرێت.‏»‏ (‏١ یۆحە‌نا ٥:‏١٤)‏ عیساش نموونە‌یە‌کی فێرکردین کە چۆن و دە‌ربارە‌ی چ بابە‌تێک دە‌توانین دوعا بکە‌ین.‏ (‏مە‌تتا ٦:‏٩-‏١٣ بخوێنە‌وە.‏)‏ پاڕانە‌وە‌کانمان نابێت تە‌نها بۆ خە‌مە تایبە‌تییە‌کانمان بێت،‏ بە‌ڵکو پێویستە سوپاسی خودا بکە‌ین بۆ ئە‌و کارانە‌ی کە بۆ ئێمە‌ی ئە‌نجام داوە و داوای لێدە‌کە‌ین یارمە‌تی کە‌سانی تریش بدات.‏

٢.‏ چۆن دە‌بێت دوعا بکە‌ین؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز هانمان دە‌دات،‏ ‏«دڵی خۆمان لە‌بە‌ردە‌می خودا هە‌ڵبڕێژین.‏»‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٦٢:‏٨)‏ کە‌واتە پێویستە بە ڕاستگۆیی لە ناخی دڵمانە‌وە بپاڕێینە‌وە.‏ ئێمە دە‌توانین لە هە‌رکات و شوێنێکدا،‏ بە دە‌نگی بە‌رز یان لە ناو دڵماندا دوعا بکە‌ین.‏ ئایا پێویستە لە کاتی دوعا جە‌ستە‌مان وە‌ک کاتی نوێژ کردن شێوازێکی تایبە‌تی هە‌بێت؟‏ نە‌خێر،‏ یە‌هوە داوامان لێ ناکات لە کاتی دوعا وە‌ک نوێژ کردن چۆکدا بدە‌ین،‏ دانیشین یان ڕابوە‌ستین،‏ لە‌لای یە‌هوە خودا گرنگترین شت ئە‌وە‌یە کە لە کاتی دوعا ڕێزی لێ بگرین.‏

٣.‏ خودا چۆن وە‌ڵامی دوعاکانمان دە‌داتە‌وە؟‏

خودا بە چە‌ند جۆر لە ڕێگە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامی پرسیارە‌کان و دوعاکان دە‌داتە‌وە.‏ خوێندنە‌وە‌ی وشە‌ی خودا ‏«داناییمان»‏ پێ دە‌بە‌خشێت.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ١٩:‏٧؛‏ یاقوب ١:‏٥ بخوێنە‌وە.‏)‏ کاتێک ڕووبە‌ڕووی کێشە‌کان دە‌بینە‌وە،‏ یە‌هوە ئاسوودە‌یمان پێ دە‌دات و هە‌ندێک جار لە کاتێ پێویستدا ئە‌و بۆ یارمە‌تی ئێمە پە‌رستە‌ندە‌کانی خۆی بە‌کار دە‌هێنێت.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا دە‌بینین کە بە چ شێوە‌یە‌ک لە ناخی دڵە‌وە دوعا بکە‌ین تاکو لە‌لایان خودا پە‌سە‌ند بکرێت و فێری ئە‌وە دە‌بین کە دوعا کردن چ سوودێکی بۆ ئێمە هە‌یە.‏

٤.‏ چاوە‌ڕوانی خودا بۆ پە‌سند کردنی دوعاکانامان چییە؟‏

چۆن دڵنیا بین کە خودا دوعاکانمان پە‌سە‌ند دە‌کات؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ ئایا خودا گوێ لە هە‌موو دوعاکان دە‌گرێت؟‏—‏بە‌شێک (‏٤٢:‏٢)‏

یە‌هوە داوامان لێ دە‌کات کە ئێمە لە ئە‌و بپاڕێینە‌وە.‏ زە‌بوورە‌کان ٦٥:‏٢ بخوێنە‌وە،‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئایا «گوێگری دوعاکان» حە‌ز دە‌کات گوێ لە پاڕاناوە‌کانت بگرێت؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

ئە‌گە‌ر بمانە‌وێت خودا گوێ لە پاڕانە‌وە‌کانمان بگرێت،‏ دە‌بێت هە‌وڵ بدە‌ین لە‌گە‌ڵ ستانداردە‌کانی ئە‌ودا بژین.‏ میخا ٣:‏٤ و ١ پە‌ترۆس ٣:‏١٢ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن دە‌توانین دڵنیا بین کە یە‌هوە گوێ لە دوعاکانمان دە‌گرێت؟‏

لە کاتی جە‌نگە‌کاندا،‏ هە‌ردوو سوپاکە بۆ سە‌رکە‌وتنیان دۆعا دە‌کە‌ن،‏ ئایا خودا وە‌ڵامی ئە‌م دوعایانە دە‌داتە‌وە؟‏

٥.‏ دوعاکانمان پێویستە لە ناخی دڵە‌وە بێت.‏

هە‌ندێک کە‌س فێری ئە‌وە بوون بە زمانێک کە نایزانن چە‌ند وشە‌یە‌ک بە‌ردە‌وام لە نوێژە‌کانیاندا دووپات بکە‌نە‌وە.‏ بە‌ڵام ئایا خودا بە‌ڕاستی دە‌یە‌وێت ئێمە بە‌و شێوازە دوعا بکە‌ین؟‏ مە‌تا ٦:‏٧ بخوێنە‌وە،‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • لە جیاتی ئە‌وە‌ی کە لە دوعاکانماندا هە‌مان ڕستە دووپات بکە‌ینە‌وە،‏ باشترە چی بکە‌ین؟‏

لە کاتی دوعا دە‌توانیت،‏ بیر لە یە‌کێک لە‌و بە‌رە‌کە‌تانە بکە‌یتە‌وە کە خودا هە‌موو ڕۆژێک پێیداویت و سوپاسی خودا بکە‌یت.‏ ئە‌گە‌ر بۆ ماوە‌ی هە‌فتە‌یە‌ک ئە‌م کارە بکە‌یت بە‌و شێوە‌یە تا کۆتایی هە‌فتە،‏ لە‌سە‌ر حە‌وت شتی جیاواز دوعات کردووە،‏ بە‌بێ ئە‌وە‌ی بە‌ردە‌وام بابە‌تێک دووپات بکە‌یتە‌وە.‏

کوڕێک لە‌گە‌ڵ دایک و باوکی قسە دە‌کات.‏

باوکێکی خۆشە‌ویست دە‌یە‌وێت منداڵە‌کە‌ی قسە‌ی دڵی بۆ بکات،‏ بە هە‌مان شێوە یە‌هوە لە ئێمە‌ی دە‌وێت کە لە دڵە‌وە قسە‌ی بۆ بکە‌ین

٦.‏ دوعا کردن دیاریە‌کە لە‌لایان خوداوە.‏

دوعا کردن لە خۆشی و ناخۆشی ژیاندا چۆن دە‌توانێت یارمە‌تیمان بدات؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ پاڕانە‌وە هێزمان دە‌داتێ بۆ خۆ ڕاگری (‏٣٢:‏١)‏

خودا لە پە‌رتووکی پیرۆز،‏ بە‌ڵێنمان پێ دە‌دات بە یارمە‌تی دوعا ئاشتی و ئارامی دە‌رونی ڕاستە‌قینە بدۆزینە‌وە.‏ فیلیپی ٤:‏٦،‏ ٧ بخوێنە‌وە،‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌گە‌رچی بۆی هە‌یە هە‌ندێک جار کێشە‌کانمان بە دوعاکردن لە‌ناونە‌چێت،‏ کە‌واتە دوعا چۆن دە‌توانێت یارمە‌تیمان بدات؟‏

  • ئێوە پێتان خۆشە دە‌ربارە‌ی چ بابە‌تێک دوعا بکە‌ن؟‏

ئایا دە‌زانی؟‏

وشە‌ی «ئامین» بە واتای «کە‌واتە ببێت» یان «بە دڵنیاییە‌وە وایە.‏» ئە‌م وشە‌یە لە کۆنە‌وە تا ئە‌مڕۆ لە کۆتایی پاڕانە‌وە‌کاندا گوتراوە.‏—‏١ پوختە‌ی مێژوو ١٦:‏٣٦.‏

٧.‏ کات تە‌رخان بکە بۆ دوعا کردن

هە‌ندێک جار لە‌وانە‌یە ئە‌وە‌ندە سە‌رقاڵ بین کە لە‌بیرمان بچێت دوعا بکە‌ین.‏ ئایا دوعا کردن بۆ عیسا گرنگ بوو؟‏ مە‌تتا ١٤:‏٢٣ و مە‌رقۆس ١:‏٣٥ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • عیسا چۆن بۆ دوعا کردن کاتی تە‌رخان دە‌کرد؟‏

  • چ کاتێک بۆ ئێوە دوعا کردن گونجاوە؟‏

وێنە:‏ ژنێک بە درێژایی ڕۆژ دۆعا دە‌کات ١.‏ بە‌یانی ٢.‏ لە‌گە‌ڵ منداڵە‌کانی ٣.‏ لە کاتی کارکردندا ٤.‏ پێش نان خواردن.‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «ئە‌گە‌ر بتە‌وێت خودا گوێ لە دوعاکانت بگرێت،‏ دە‌بێت بە زمانێکی تایبە‌ت نوێژ بکە‌یت.‏»‏

  • ئێوە چی دە‌ڵێن؟‏

لە کۆتاییدا

پاڕانە‌وە‌ی ڕاستگۆیانە ئیمە لە خودا نزیک دە‌کاتە‌وە و ئارامی دە‌رونیمان پێ دە‌دات و ئە‌و هێزە‌ی کە پێویستمانە بۆ دڵخۆشکردنی خودا پێمان دە‌بە‌خشێت.‏

پێداچوونە‌وە

  • لە کێ دە‌بێت بپاڕێینە‌وە؟‏

  • چۆن دوعا بکە‌ین؟‏

  • دوعا چ سوودێکی بۆ ئێمە هە‌یە؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

لە‌م بڵاوکراویە‌دا دە‌توانین وە‌ڵامی چە‌ند پرسیارێکی باو دە‌ربارە‌ی دوعا بدۆزینە‌وە.‏

‏«٧ شتی ڕاستە‌قینە دە‌ربارە‌ی دوعا کە پێویستە بیزانین»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ ئۆکتۆبە‌ر ١،‏ ٢٠١٠)‏

لە‌م بابە‌تە‌دا بزانە بۆچی دوعا کردن گرنگە و چۆن دە‌توانیت شێوازی کوالیتی یا جۆری دوعاکانت باشتر بکە‌یت.‏

‏«بۆچی دە‌بێت دوعا بکە‌م؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

بە پێی پە‌رتووکی پیرۆز لە چ کە‌سانێک نابێت بپاڕێینە‌وە؟‏

‏«ئایا گونجاوە پاوڕانە‌وە لە دە‌ستکردە پیرۆزە‌کان بکرێت؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

لە‌م ڤیدیۆیە‌دا بزانە کات و شوێنی دوعا کردن گرنگە یان نا؟‏

لە هە‌ر کات دوعا بکە (‏٢٢:‏١)‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share