وانەی ٢٦
بۆچی ئازار و ناخۆشی هەیە؟
کاتێک ڕووداوێکی خراپمان بەسەر دێت، سروشتییە کە لە خۆمان بپرسین، «بۆچی ئەم بەڵایە بەسەرمدا هاتووە؟» پەرتووکی پیرۆز بە شێوەیەکی دروست وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە!
١. شەیتان چۆن خراپەی هێنا بۆ ئەم جیهانە؟
شەیتان لە دژی خودا یاخی بوو. ئەو دەیویست فەرمانڕەوایەتی مرۆڤ بکات بۆیە یەکەمین مرۆڤ کە ئادەم و حەوا بوون، فریوی دان تا هاوکاری لەگەڵیدا بکەن و لە خودا یاخی بن. شەیتان لەبەر ئەمە درۆی لەگەڵ حەوا کرد. (پەیدابوون ٣:١-٥) درۆکەی وای لە حەوا کرد بیرلەوە بکاتەوە کە یەهوە شتێکی باشی لە ئەوان شاردووەتەوە. شەیتان وای نیشان دا کە گوێڕایەڵی لە خودا ژیانیان قورس دەکات و بەختەوەریان لێ دەستێنێتەوە. شەیتان بە حەوای گوت کە هەرگیز نامرن. بەم شێوەیە یەکەمین درۆی وتووە، بۆیە پەرتووکی پیرۆز دەڵێت شەیتان «درۆزنە و باوکی درۆیە.»—یۆحەنا ٨:٤٤.
٢. ئادەم و حەوا چ بڕیارێکیان دا؟
یەهوە لەگەڵ ئادەم و حەوا زۆر بەخشندە بوو. ئەو ڕێگای پێدان میوەی هەموو دارەکانی باخچەی عەدەن بخۆن. جگە لە میوەی دارێکی تایبەت. (پەیدابوون ٢:١٥-١٧) بەڵام ئەوان بڕیاریان دا کە فەرمانی یەهوە پشتگوێ بخەن. «ئینجا حەوا لە میوەی دارەکەی خوارد و دواتر ئادەمیش خواردی.» (پەیدابوون ٣:٦) هەردووکیان لە خودا یاخی بوون. ئادەم و حەوا لە سەرەتادا تەواو بوون، بۆیە مەیلیان بە کردەوەی چاکە هەبوو. بەڵام کاتێک بە ئەنقەست سەرپێچیان لە خودا کرد، گوناهبار و ناتەواو بوون. ئەوان بەم شێوەیە یەهوەیان وەک یاسادانەر و فەرمانڕەوایان ڕەتکردەوە، و لە ئەنجامدا ئازارێکی زۆریان چەشت.—پەیدابوون ٣:١٦-١٩.
٣. بڕیارەکەی ئادەم و حەوا چ کاریگەرییەکی لەسەر ئێمە هەبووە؟
کاتێک ئادەم و حەوا گوناهیان کرد، ناتەواو بوون، و ناتەواوی خۆیان بۆ نەوەکانیان گواستەوە. پەرتووکی پیرۆز لەبارەی ئادەمەوە دەڵێت: «چۆن لە ڕێگەی مرۆڤێکەوە گوناە هاتە جیهان، لە ڕێگەی گوناهیشەوە مردن، بەم شێوەیە مردن هەموو خەڵکی گرتەوە، لەبەر ئەوەی هەموو گوناهیان کرد.»—ڕۆما ٥:١٢.
ئازارەکانمان هۆکاری جیاوازیان هەیە. هەندێک جار ئازاری ئێمە بەهۆی بڕیارە هەڵەکانی خۆمانەوەیە و هەندێک جار بەهۆی بڕیارە هەڵەکانی کەسانی ترەوە. هەندێک جاریش بەهۆی ڕووداوە چاوەڕوان نەکراوەکانەوە ئازار دەچێژین.—ژیرمەندی ٩:١١ بخوێنەوە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین کە خودا هۆکاری ڕووداوە خراپەکان و ئازارەکانی خەڵک نییە و ئێمە تێدەگەین هەستی چۆنە کاتێک ئازارەکانمان دەبینێت.
٤. کێ هۆکارە لە ئازارەکانی مرۆڤ؟
زۆر کەس پێیان وایە کە فەرمانڕەوای ئەم جیهانە خودایە. بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە؟ ڤیدیۆکە بکەوە.
یاقوب ١:١٣ و ١ یۆحەنا ٥:١٩ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئایا هۆکاری ئازارەکانی مرۆڤ خودایە؟
٥. ئەنجامەکانی فەرمانڕەوایی شەیتان لەبەر چاو بگرن
پەیدابوون ٣:١-٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
شەیتان چ درۆیەکی وت؟—ئاماژە بە ئایەتەکانی ٤ و ٥.
چۆن شەیتان وا خۆی پیشان دا کە یەهوە شتێکی باشی لە مرۆڤ شاردۆتەوە؟
بە گوێرەی شەیتان، ئایا مرۆڤەکان بۆ ژیانێکی بەختەوەر پێویستیان بەفەرمانڕەوایی یەهوە هەیە؟
ژیرمەندی ٨:٩ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
لەو ماوەیە کە یەهوە فەرمانڕەوای ئەم جیهانە نەبوو، بارودۆخی مرۆڤەکان چۆن بوو؟
ا. ئادەم و حەوا تەواو بوون و لە بەهەشتی سەر زەوی دەژیان، بەڵام لەلایەن شەیتانەوە فریودران و سەرپێچیان لە یەهوە کرد.
ب. نافەرمانی ئادەم و حەوا، گوناه، مردن، ئازار و بەڵای بەدوای خۆیدا هێنا.
پ. یەهوە کۆتایی بە گوناه و مردن و ئازارەکان دەهێنێت. مرۆڤەکان دووپات تەواو دەبنەوە و له بەهەشتی سەر زەویدا دەژین.
٦. یەهوە لە کاتی ئازار و ناخۆشی گرنگی بە ئێمە دەدات
چۆن بزانین خودا بە ئازارەکانمان گرنگی دەدات؟ با بزانین داودی پاشا و یەکێک لە نێردراوەکانی عیسا بە ناوی پەترۆس، چییان وتووە. زەبوورەکان ٣١:٧ و ١ پەترۆس ٥:٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
هەستت چۆنە دەربارەی ئەم ڕاستیە کە یەهوە گرنگی بە ئێمە دەدات و بەرامبەر بە ئازارەکانمان بێ باک نییە؟
٧. خودا کۆتایی بە ئازارەکانی هەموو مرۆڤ دەهێنێت
ئیشایا ٦٥:١٧ و ئاشکراکردن ٢١:٣، ٤ بخوێنەوە و دواتڕ لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئایا بۆ تۆ هاندەر نییە کە یەهوە هەمووی ئەو ناخۆشی و برینانە کە مرۆڤ تووشی بووە چاک دەکاتەوە؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
ئایا دەزانی
شەیتان لەگەڵ یەکەم درۆی، بۆختانی بە یەهوە کرد. ئەو ڕایگەیاند کە یەهوە فەرمانڕەوایەکی میهرەبان و دادپەروەر نییە، بۆیە وای لێکرد کە لە چاوی کەسانی تر بەد ناو بێت. یەهوە بەزووی ئازاری مرۆڤ لادەبات، بەم جۆرە نیشانی دەدات کە تۆمەتەکانی شەیتان درۆ بوون. بە واتایەکی دیکە، یەهوە دەیسەلمێنێت کە فەرمانڕەواییەکەی باشترین فەرمانڕەوایە. یەکێک لە گرنگترین شتەکانی جیهان ئەوەیە کە بە هەموو کەس بسەلمێنین کە ئەو تۆمەتانە بە یەهوە درۆن و ناوەکەی پاک و پیرۆزە.—مەتا ٦:٩، ١٠.
هەندێک کەس دەڵێن: «ئازاردانی مرۆڤ تاقیکردنەوە یان سزایەکە لە لایان خوداوە.»
چۆن وەڵام دەدەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
شەیتان و یەکەم مرۆڤ، واتە ئادەم و حەوا هۆکار و بەرپرسیارن لە بەرامبەر زۆربەی ناخۆشییەکانی مرۆڤ. یەهوە زۆر گرنگی بە ئێمە دەدات و لە ئازار و ناخۆشییەکانمان بێ باک نییە و بەم زووانە لەناویان دەبات.
پێداچوونەوە
شەیتان چ درۆیەکی بە حەوا وت؟
نافەرمانی ئادەم و حەوا چ کاریگەرییەکی لەسەر هەموومان هەبوو؟
چۆن بزانین کە یەهوە بەرامبەر بە ئازار و ناخۆشییەکانمان بێ باک نییە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەم بابەتەدا دەیخوێننەوە کە چۆن پەرتووکی پیرۆز پێناسەی گوناه دەکات.
لەم بابەتەدا نیشان دەدات کە شەیتان چی لە باخچەی عەدەن بەرز کردووە.
«بۆچی خودا ڕێگە بە هەبوونی ئازار و بەڵا دەدات؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
ئەم بابەتە وەڵامی پرسیارێکی گرنگ دەداتەوە.
«بۆچی هۆلۆکۆست ڕوویدا؟ بۆچی خودا ڕێگیری لێ نەکرد؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
ببینن چۆن پیاوێک ڕەگی هەموو کێشەکانی دۆزییەوە؟