وانەی ٣٣
پاشایەتی خودا چی دەکات؟
پاشایەتی خودا هەر ئێستا فەرمانڕەوایەتی دەکات. بەم زووانە گۆڕانکاری گەورە لەسەر زەویدا بەدی دەهێنێت. لەم وانەیەدا، بەرەکاتی ژیان لە ژێر پادشایەتی خودا دەبینین.
١. چۆن خودا ئاشتی و دادپەروەری بۆ زەوی دەگەڕێنێتەوە؟
فەرمانڕەوای پاشایەتی خودا واتە عیسا مەسیح، لە شەڕێکدا بە ناوی هارمەگیدۆن مرۆڤە خراپەکان و حکومەتەکانی ئەم جیهانە لەناو دەبات. (ئاشکراکردن ١٦:١٤، ١٦) لەو کاتەدا، ئەم بەڵێنەی خوارەوەی پەرتووکی پیرۆز بە تەواوی جێبەجێ دەبێت کە دەڵێت: «پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت، دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە.» (زەبوورەکان ٣٧:١٠) عیسا مەسیح کە فەرمانڕەوای پاشایەتی خودایە، ئاشتی و دادپەروەری لەسەر زەوی دادەمەزرێنێت.—ئیشایا ١١:٤ بخوێنەوە.
٢. ژیان چۆن دەبێت کاتێک ویستی خودا لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت؟
لە ژێر سایەی پاشایەتی خودا «ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن.» (زەبوورەکان ٣٧:٢٩) بیهێنە بەرچاوت لە جیهانێکدا دەژین کە هەمووان دادپەروەرن و یەهوە و یەکتریان خۆشدەوێت! کەس نەخۆش ناکەوێت و هەمووان بۆ هەتاهەتایە دەژین.
٣. پاشایەتی خودا دوای لەناوچوونی خراپەکاران چی دەکات؟
دوای لەناوچوونی خراپەکاران، عیسا وەک پاشا بۆ ماوەی ١٠٠٠ ساڵ حوکمڕانی دەکات. لەو ماوەیەدا عیسا و ١٤٤٠٠٠ هاوفەرمانڕەواکانی، یارمەتی خەڵک دەدەن کە کامڵ بن و چیتر لە کۆیلەی گوناهدا نەمێنن. لە کۆتایی ئەو ماوەیەدا زەوی دەگۆڕێت بە بەهەشتێکی جوان و پڕ لە خەڵکی دڵخۆش، کە بە گوێڕایەڵی لە یاساکانی یەهوە سوودمەند دەبن. پاشان دوای ئەو ١٠٠٠ ساڵە، عیسا حوکمڕانی دەگەڕێنێتەوە بۆ باوکی یەهوە و «ناوی یەهوە بە شێوەیەکی بێ وێنە پاک و پیرۆز دەبێت.» (مەتا ٦:٩، ١٠) یەهوە دەیسەلمێنێت کە فەرمانڕەوایەکی باشە و گرنگی بە فەرمانبەرانی دەدات. پاشان یەهوە شەیتان و دێوەکانی و هەرکەسێکی دیکە کە دژ بە پاشایەتی خودا بێت، لەناو دەبات. (ئاشکراکردن ٢٠:٧-١٠) ئەو بارودۆخە تەواوەی کە لەلایەن پاشایەتی خودا دێتەدی، دەمێنێتەوە و لە ئەنجامدا مرۆڤەکان بۆ هەتاهەتایە لە ژیان چێژ وەردەگرن.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا فێر دەبین کە خودا پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز لە ڕێگەی پاشایەتییەکەیەوە جێبەجێ دەکات و دەبینین بۆچی دەتوانین لەوە دڵنیا بین.
٤. پادشایەتی خودا حکومەتەکانی ئەم جیهانە لەناو دەبات
«مرۆڤ بەسەر هاومرۆڤەکەیدا بە زیانی ئەو حۆکمڕانی دەکات.» (ژیرمەندی ٨:٩) یەهوە هەموو ئەو نادادپەروەرییانە لە ڕێگەی پاشایەتییەکەیەوە چاک دەکاتەوە.
دانیال ٢:٤٤ و ٢ سالۆنیکی ١:٦-٨ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
یەهوە و عیسای کوڕی چی لەگەڵ حکومەتەکانی ئەم جیهانە و شوێنکەوتووانی ئەوان دەکەن؟
بە پێی زانیارییەکانت دەربارەی یەهوە و عیسا، چۆن دەتوانیت دڵنیا بی کە کارەکانیان دادپەروەرانەیە؟
٥. عیسا پاشایەکی نموونەیە
عیسا وەک فەرمانڕەوای پاشایەتی خودا، زۆر شت دەکات بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتانی ئەم پاشایەتیە. بە بینینی ئەم ڤیدیۆیە دەبینن عیسا نەک تەنها دەیەوێت یارمەتی خەڵک بدات، بەڵکو توانای ئەوەی هەیە کە ئەو کارە بکات، چونکە خودا ئەم دەسەڵاتەی پێداوە.
کاتێک عیسا لەسەر زەوی بو، نیشانی دا کە پاشایەتی خودا لە داهاتوودا چی دەکات. بەتایبەتی چاوەڕێی کام نیعمەتانەی کە لێرەدا باسکراوە؟ بۆ پشکنینی ئەم نیعمەتانە ئایەتەکانی خوار بخوێننەوە.
کاتێک عیسا لەسەر زەوی بوو . . . |
عیسا لە داهاتوودا لە ئاسمانەوە . . . |
|---|---|
|
|
|
|
|
|
|
|
٦. لەژێر سایەی پاشایەتی خودا، داهاتوویەکی تایبەتمان دەبێت
پاشایەتی خودا ئەو مەبەستە جێبەجێ دەکات کە خودا لە سەرەتاوە بۆ مرۆڤایەتی هەبووە. مرۆڤ دەتوانێت بۆ هەتاهەتایە لە بەهشتی سەر زەوی بژیت. بە بینینی ئەم ڤیدیۆیە دەبینین کە چۆن یەهوە لە ڕێگای عیسای کوڕی مەبەستەکەی بەدی دەهێنێت.
زەبوورەکان ١٤٥:١٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
زانینی ئەوەی کە یەهوە لە داهاتوودا «ئارەزوی هەموو زیندوویوک بەدی دێنێت» چۆن کاریگەریت لەسەر دەکات؟
هەندێک کەس دەڵێن: «ئەگەر هەموو مرۆڤەکان یەکگرتوو بن، دەتوانن کێشەکانی جیهان چارەسەر بکەن.»
ئەو کێشانە کە پاشایەتی خودا چارەسەری دەکات، چین کە حکومەتەکانی ئەم جیهانە ناتوانن چارەسەری بکەن؟
لە کۆتاییدا
خودا لە ڕێگەی پاشایەتییەکەیەوە مەبەستەکەی بەدی دەهێنێت. ئەم پاشایەتییە هەمووی زەوی دەکات بە بەهەشت، مرۆڤە ڕاستودروستەکان کە یەهوە دەپەرستن بۆ هەتاهەتایە لە بەهەشتدا دەژین.
پێداچوونەوە
چۆن پاشایەتی خودا دەیسەلمێنێت کە ناوی یەهوە پیرۆزە؟
چۆن بزانین کە پاشایەتی خودا پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز جێبەجێ دەکات؟
تۆ بە شێوەیەکی شەخسی حەز دەکەیت کام لە نیعمەتەکانی پاشایەتی خودا وەربگریت؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەم بابەتەدا دەتوانن بزانن شەڕی هارمەگیدۆن چییه.
لەو ماوەیە کە عیسا ناوی نابوو «تەنگانەی گەورە» چی ڕوودەدات؟ —مەتا ٢٤:٢١
ببینین چۆن خێزانەکان دەتوانن بیر لە نیعمەتەکانی پاشایەتی لە داهاتوودا بکەنەوە؟
لەم بابەتەدا دەتوانن ببینن کە چۆن ئاژاوەگێرێکی سیاسی بە ناوی ڕائودڵ وەڵامی پرسیارەکانی دۆزیوەتەوە.