وانەی ٤٩
چۆن دەتوانن خێزانێکی بەختەوەرتان هەبێت؟—بەشی ١
ئەو هاوسەرانەی تازە هاوسەرگیری دەکەن هیوادارن هەمیشە وەک ڕۆژی هاوسەرگیرییان دڵخۆش بن. ئەمە هیوایەکی بەتاڵ نییە! ئەو مەسیحیانەی کە ساڵانێکی زۆرە هاوسەرگیریان کردووە و هەوڵ دەدەن گوێڕایەڵی ئامۆژگارییەکانی پەرتووکی پیرۆز بن، دەزانن کە ژیانێکی بەختەوەر دەکرێت.
١. پەرتووکی پیرۆز بە مێردەکان چ ئامۆژگارییەک دەدات؟
یەهوە مێردەکانی وەک سەرۆکی خێزان داناوە. (ئەفەسۆس ٥:٢٣ بخوێنەوە.) یەهوە داوایان لێ دەکات کە بۆ بەرژەوەندی خێزانەکانیان بڕیار بدەن. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «لە خۆشەویستنی ژنەکانتان بەردەوام بن.» (ئەفەسۆس ٥:٢٥) مێردێکی خۆشەویست بە جوانی ڕەفتار لەگەڵ ژنەکەی دەکات، هەم بە نهێنی و هەم لەبەردەم کەسانی تر. ئەو ئاگای لە ژنەکەی دەبێت و گرنگی بە پێداویستییەکانی جەستەیی و دەروونی ئەو دەدات. (١ تیمۆساوس ٥:٨) لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە مێردی باش یارمەتی ژنەکەی دەدات بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ یەهوە هەبێت. (مەتا ٤:٤) بۆ نموونە، ئەو لەگەڵ ژنەکەی دوعا دەکات و پێکەوە پەرتووکی پیرۆز دەخوێننەوە. ئەگەر مێرد بە دڵسۆزی و خۆشەویستییەوە بایەخ بە پێداویستییەکانی ژنەکەی بدات، بۆخۆشی، لە یەهوە نزیک دەمێنێتەوە.—١ پەترۆس ٣:٧ بخوێنەوە.
٢. پەرتووکی پیرۆز بە ژنان چ ئامۆژگارییەک دەدات؟
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: ‹ژن پێویستە بە قووڵی ڕێز لە مێردەکەی بگرێت.› (ئەفەسۆس ٥:٣٣) چۆن دەتوانێت ئەمە ئەنجام بدات؟ بۆ نموونە، دەتوانێت تایبەتمەندییە باشەکانی هاوسەرەکەی بەرز بنرخێنێت و هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزان بەرز بنرخێنێت. هەروەها دەتوانێت پشتگیری لە بڕیارەکانی مێردەکەی بکات، بە میهرەبانی قسەی لەگەڵ بکات، و لەبەردەم کەسانی تردا قسەی خراپ لەبارەی ئەو نەڵێت، تەنانەت ئەگەر مێردەکەی هاوباوەڕداریش نەبێت.
٣. ژن و مێرد چۆن دەتوانن پەیوەندییەکی نزیک و درێژخایەنیان هەبێت؟
پەرتووکی پیرۆز دەربارەی ژن و مێرد دەڵێت: ‹ئەو دوو کەسە دەبنە یەک جەستە.› (مەتا ١٩:٥) ژن و مێرد دەبێت بە بەردەوامی هەوڵ بدەن کە وردە وردە لە یەکتر دوور نەکەونەوە. بۆیە پێویستە کات بەیەکەوە بەسەر ببەن و بە سەبر و ئارامی بیر و هەستەکانیان دەرببڕن. لە ڕاستیدا، هاوسەرەکەیان دەبێ دوای یەهوە لە هەموو شتێک یان هەر کەسێکی تر لە ژیانیاندا بۆیان گرنگتر و خۆشەویستتر بێت. هەروەها نابێت زۆر نزیک بن لەگەڵ کەسێک کە هاوسەریان نییە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا، دەبینین چۆن بنەماکانی پەرتووکی پیرۆز یارمەتی هاوسەران دەدەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی نزیک و درێژخایەنیان هەبێت.
٤. مێرد پێویستە ژنەکەی خۆشبوێت و بەباشی ئاگای لێی بێت
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت.» (ئەفەسۆس ٥:٢٨، ٢٩) ئەم لێدوانەی پەرتووکی پیرۆز بە مانای چییە؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بە چ شێوەیەک مێرد دەتوانێت نیشانی بدات کە ژنەکەی خۆشدەوێت و گرنگی پێدەدات؟
کۆلۆسی ٣:١٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن مێرد دەتوانێت ئەم تایبەتمەندیانە لە هەڵسوکەوتی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا نیشان بدات؟
٥. ژن پێویستە مێردەکەی خۆشبوێت و ڕێزی لێبگرێت
بەگوێرەی پەرتووکی پیرۆز، ژن دەبێت ڕێز لە مێردەکەی بگرێت، تەنانەت ئەگەر مێردەکەی یەهوە نەپەرستێت. ١ پەترۆس ٣:١، ٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئەگەر مێردەکەت پەرەستەندەی یەهوە نییە، بە دڵنیاییەوە دەتەوێت ڕۆژێک یەهوە بپەرستێت. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، ئایا دەبێت بەردەوام ئامۆژگاری بکەیت، یان باشترە ڕێزی لێبگریت و ژنێکی باش و لەگەڵی میهرەبان بیت؟ ئێوه چۆن بیر دەکەنەوە؟
ژن و مێرد دەتوانن پێکەوە بڕیاری باش بدەن. بەڵام هەندێک جار ژن لەوانەیە لەگەڵ بیروڕای مێردەکەی هاوڕا نەبێت. لەم حاڵەتانەدا ژن دەتوانێت بە ڕێزەوە و بەبێ تووڕەیی بیروڕای خۆی بۆ مێردەکەی دەرببڕێت. بەڵام نابێت لەبیری بچێت کە یەهوە بەرپرسیارێتی خێزانی خستۆتە ئەستۆی مێردەکەی، لە کۆتاییدا دەبێت مێرد لە بەرژەوەندی خێزانەکەیدا بڕیار بدات. ژنەکە دەبێت هەوڵ بدات پشتگیری لە بڕیارەکەی مێردەکەی بکات. بە ئەم جۆرە یەکێتی و بەختەوەری خێزان زیاد دەبێت. ١ پەترۆس ٣:٣-٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
یەهوە چۆن هەست دەکات کاتێک دەبینێت ژنێک ڕێز لە مێردەکەی دەگرێت؟
٦. دەتوانن پێکەوە بەسەر سەختییەکانی ژیاندا زاڵ بن
هەموو هاوسەرەکان ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە. ئەوان دەبێت پێکەوە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکانیان زۆر هەوڵ بدەن. ڤیدیۆکە بکەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
چۆن پەیوەندی نێوان ئەو ژن و مێردەی لەم ڤیدیۆیەدا بینیت، سارد بووەوە؟
ئەوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، چییان کرد؟
١ کۆرنسۆس ١٠:٢٤ و کۆلۆسی ٣:١٣ بخوێنەوە. دوای خوێندنەوەی هەر ئایەتێک وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە:
چۆن بە کارهێنانی ئەم ئامۆژگارییە پەیوەندی نێوان ژن و مێرد بەهێز دەکات؟
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: ئێمە دەبێت ڕێز لە یەکتری بگرین، واتە بە میهرەبانی و ڕێزەوە ڕەفتارە لەگەڵ یەکتری بکەین. ڕۆما ١٢:١٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا دروستە کە ژن یان مێرد چاوەڕێی ئەوە بکات کە هاوسەرەکەی یەکەم، ڕێز لە ئەو بگرێت؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
هەندێک کەس دەڵێن: «من و هاوسەرەکەم ئیتر وەک جاران لە یەکتر نزیک نین.»
ئێوە چۆن بە ئەو ژن مێرەدە نیشان دەدەن کە پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت یارمەتیان بدات؟
لە کۆتاییدا
کلیلی بەختەوەری ژیانی هاوسەرگیری ئەوەیە کە ژن و مێرد یەکتریان خۆشبوێ، ڕێز لە یەکتر بگرن و بنەماکانی پەرتووکی پیرۆز بە جێبهێنین.
پێداچوونەوە
چۆن مێرد دەتوانێت ببێت بە هۆی دڵخۆش کردنی ژنەکەی؟
چۆن ژن دەتوانێت ببێت بە هۆی دڵخۆش کردنی مێردەکەی؟
ئەگەر هاوسەرگیریت کردووە، کام بنەمای پەرتووکی پیرۆز یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ هاوسەرەکەت هەبێت؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەم نامیلکەیەدا ئاماژە بە چەند ئامۆژگاریەکی بەسوود کراوە بۆ هەبوونی خێزانێکی بەختەوەر.
بە سەیرکردنی ئەم ڤیدیۆ موزیکە دەبینن، کە بەکارهێنانی بنەماکانی پەرتووکی پیرۆز بەرەکاتی بۆ هاوسەران دەبێت.
مەبەستی پەرتووکی پیرۆز چییە کە دەڵێت ژن دەبێت گوێڕایەڵی مێردەکەی بێت؟
«ئەی ژنان، بۆچی دەبێت گوێڕایەڵی مێردەکانتان بن؟» (تاوەری چاودێری، ١٥ی مەی، ٢٠١٠)
چۆن ژن و مێردێک توانیان تەنانەت دوای جیابوونەوەش، هاوسەرگیرییەکەیان ڕزگار بکەن؟
ئێمە هاوسەرگیرییەکەمان بە یارمەتی خودا ئاوەدان کردەوە (١٤:٥)