وانەی ٥٠
چۆن دەتوانن خێزانێکی بەختەوەرتان هەبێت؟—بەشی ٢
منداڵان دیاریەکن لەلایان یەهوەوە. لەبەر ئەمە چاوەڕوانی لە دایک و باوکان دەکات کە بەباشی ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لەم بوارەدا زۆر ئامۆژگاری بەسوودی پێداون. هەروەها ڕێنمایی یەهوە یارمەتی منداڵان دەدات کە بە بڕیار و ڕەفتارەکانیان دڵخۆشی و سەرکەوتن بۆ خێزانەکەیان بهێنن.
١. یەهوە چ ئامۆژگارییەک بە دایک و باوکان دەدات؟
یەهوە دەیەوێت دایک و باوکان منداڵەکانیان خۆشبوێت و زۆرترین کات لەگەڵیان بەسەر ببەن، چاودێرییان بکەن، بیانپارێزن و بەگوێرەی بنەماکانی پەرتووکی پیرۆز پەروەردەیان بکەن. (پەندەکانی سلێمان ١:٨) لە وشەکەیدا بە باوکان دەڵێت: [منداڵەکانتان] بەگوێرەی ڕێنمایی . . . یەهوە بەخێو بکەن. (ئەفەسۆس ٦:٤ بخوێنەوە.) یەهوە حەز دەکات دایک و باوکان منداڵەکانیان بەگوێرەی ڕێنماییەکانی ئەو پەروەردە بکەن و ئەم بەرپرسیارێتییە نەخەنە سەر ئەستۆی کەسانی تر.
٢. یەهوە چ ئامۆژگارییەک بە منداڵان دەدات؟
یەهوە بە منداڵان دەڵێت: ‹گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن.› (کۆلۆسی ٣:٢٠ بخوێنەوە.) کاتێک منداڵان لە دایک و باوکیان ڕێز دەگرن و گوێڕایەڵیان دەبن، ئەمە یەهوە و دایک و باوکانیان دڵخۆش دەکات. (پەندەکانی سلێمان ٢٣:٢٢-٢٥) عیسا لە منداڵیدا ئەم کارەی بە باشترین شێوە کرد. هەرچەندە کەسێکی تەواو بوو، بەڵام گوێڕایەڵی دایک و باوکی بوو و ڕێزی لێدەگرتن.—لۆقا ٢:٥١، ٥٢.
٣. خێزانەکان چۆن دەتوانن لە خودا نزیک ببنەوە؟
ئەگەر منداڵتان هەیە، بێگۆمان دەتانەوێت منداڵەکانتان وەک ئێوە یەهوەیان خۆشبوێ. بەڵام چۆن دەتوانن ئەم ئامانجە بەدەست بهێنن؟ دەتوانن ئەو ئامۆژگارییەی پەرتووکی پیرۆز بەکار بهێنن کە دەڵێت: ‹وشەی یەهوە بە وریاییەوە فێری منداڵەکانتان بکەن و قسەیان لەگەڵ بکەن کاتێک لە ماڵەوە دادەنیشن، بە ڕێگادا دەڕۆن، دەخەون و هەڵدەستن.› (دواوتار ٦:٧) ئەگەر دەتەوێت شتێک فێری منداڵەکانت بکەیت، لەوانەیە پێویست بکات چەند جارێک دووپاتی بکەیتەوە. بەم شێوەیە نەک هەر بابەتەکە فێردەبن بەڵکو لە مێشکیاندا دەمێنێتەوە. ئەم ئایەتە نیشانی دەدات کە دەبێت هەمووکات بەدوای دەرفەتێکدا بگەڕێین بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکانتان دەربارەی یەهوە قسە بکەن. زۆر گرنگە کە هەموو هەفتەیەک کاتێک بۆ لێکۆڵینەوەی خێزانی تەرخان بکرێت. تەنانەت ئەگەر منداڵیشت نەبێت، گرنگە هەموو هەفتەیەک بۆ خوێندنی وشەی خودا کات تەرخان بکەیت تا بتوانی زۆرترین سوودی لێوەر بگریت.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا، ئامۆژگاری بەسوود دەدۆزینەوە کە یارمەتی هەموو ئەندامانی خێزان دەدات کە هەست بە دڵخۆشی و ئاسایش بکەن.
٤. منداڵەکانتان بە خۆشەویستی و سۆزەوە پەروەردە بکەن
بەخێوکردنی منداڵ کارێکی ئاسان نییە. بەڵام پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت لەم ڕێگایەدا یارمەتیت بدات. یاقوب ١:١٩، ٢٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
چۆن دایک و باوکان دەتوانن بە خۆشەویستی و سۆزەوە لەگەڵ منداڵەکانیان قسە بکەن؟
بۆچی دایک و باوکان کاتێک تووڕە دەبن نابێت منداڵەکانیان تەمبێ بکەن؟a
٥. منداڵەکانتان بپارێزن
بۆ پاراستنی منداڵەکانت، زۆر گرنگە دەربارەی سێکس و جووتبوون لەگەڵیان قسە بکەیت. لەوانەیە بۆ تۆ ئەمە ئاسان نەبێت. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
بۆچی هەندێک دایک و باوک بۆیان قورسە دەربارەی سێکس لەگەڵ منداڵەکانیان قسە بکەن؟
هەندێک دایک و باوک بە چ شێوەیەک لەگەڵ منداڵەکانیان دەربارەی سێکس قسە دەکەن؟
وەک لە پەرتووکی پیرۆزدا پێشبینی کراوە، ئەم جیهانە شەیتانیە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. ٢ تیمۆساوس ٣:١ و ١٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
هەندێک لەو کەسە بەدکارانەی کە لە ئایەتی ١٣ دا باس کراون، دەستدرێژی سێکسی دەکنە سەر منداڵان. کەواتە بۆچی گرنگە دایک و باوکان دەربارەی سێکس لەگەڵ منداڵەکانیان قسە بکەن و فێریان بکەن چۆن خۆیان لەم جۆر کەسە خراپکارانە بپارێزن؟
ئایا دەزانی؟
شاهیدانی یەهوە چەندین بڵاوکراوەیان هەیە کە یارمەتی دایک و باوک دەدات کە چۆن لەگەڵ منداڵەکانیان دەربارەی سیکس و ئەوەی کە چۆن خۆیان لە کەسانی بەدکار بپارێزن، قسە بکەن. بۆ نموونە، ئەم لیستەی خوارەوە لەبەرچاو بگرن:
منداڵەکانتان بپارێزن (ڤیدیۆ)
«لەگەڵ منداڵەکانتان دەرباری بواری سێکسی قسە بکەن» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
٦. ڕێز لە دایک و باوکت بگرە
منداڵان و گەنجەکان دەبێت بە ڕێزەوە لەگەڵ دایک و باوکیان قسە بکەن. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
بۆچی گرنگە منداڵان بە ڕێزەوە لەگەڵ دایک و باوکیان قسە بکەن؟
منداڵان چۆن دەتوانن بە شێوەیەک لەگەڵ دایک و باوکیان قسە بکەن کە شانازیان پێوە بکەن؟
پەندەکانی سلێمان ١:٨ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
منداڵان چۆن دەبێت وەڵامی ڕێنماییەکانی دایک و باوکیان بدەنەوە؟
٧. لەگەڵ خێزانەکەتان یەهوە بپەرستن
ئەو خێزانانە کە شاهیدی یەهوەن هەموو هەفتەیەک بۆ پەرستنی خێزانی کات تەرخان دەکەن. بەڵام مەبەست لە پەرستنی خێزانی چییە؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
چۆن خێزانەکان دەتوانن هەموو هەفتەیەک پەرستنی خێزانیان هەبێت؟
بە چ شێوەیەک دایک و باوک دەتوانن پەرستنی خێزانی بە سوود و چێژبەخش ئەنجام بدەن؟—سەیری یەکەم وێنەی ئەم وانەیە بکەن.
بۆچی ڕەنگە هەموو هەفتەیەک پەرستنی خێزانی بۆ ئێوە قورس بێت؟
لە سەردەمی کۆندا یەهوە داوای لە خێزانەکان دەکرد کە بە بەردەوامی دەربارەی وشەکەی قسە بکەن. دواوتار ٦:٦ و ٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئێوە چۆن دەتوانن بەپێی ئەم ئایەتە ڕەفتار بکەن؟
چەند پێشنیار بۆ پەرستنی خێزانی:
خۆتان بۆ کۆبوونەوەکان ئامادە بکەن.
یەکێک لە ڕاپۆرتەکانی پەرتووکی پیرۆز بخوێننەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەن کە خێزانەکەتان چێژی لە وەردەگرن.
ئەگەر منداڵی بچووکتان هەیە، یەکێک لەو چالاکیەکانی منداڵان کە لە مالپەڕی jw.org هەیە، دابەزێنن یان چاپی بکەن.
ئەگەر منداڵی گەنجتان هەیە، بابەتەکانی تایبەت بۆ گەنجەکان لە مالپەڕی jw.org بە کاربهێنن.
لەگەڵ منداڵەکانتان بەیەکەوە بە شێوەی شانۆیی یەکێک لە ڕاپۆرتەکانی پەرتووکی پیرۆز نماێش بکەن.
یەکێک لە ڤیدیۆکان لە مالپەڕی jw.org ببینن و گفتوگۆی لەسەر بکەن.
هەندێک کەس دەڵێن: «پەرتووکی پیرۆز زۆر قورسە، منداڵان لێی تێناگەن.»
ڕای ئێوە چییە؟
لە کۆتاییدا
یەهوە دەیەوێت دایک و باوکان منداڵەکانیان خۆشبوێت و بەخێویان بکەن و بیانپارێزن. یەهوە چاوەڕێی ئەوە دەکات کە منداڵان گوێڕایەڵی دایک و باوکیان بن. هەروەها داوا لە خێزانەکان دەکات پێکەوە ئەو بیپەرستن.
پێداچوونەوە
دایک و باوکان چۆن دەتوانن منداڵەکانیان بەخێو بکەن و بیپارێزن؟
چۆن منداڵان دەتوانن ڕێز لە دایک و باوکیان بگرن؟
ئەگەر خێزانەکان هەموو هەفتەیەک بەیەکەوە یەهوە بپەرستن چ سوودێکیان دەست دەکەوێت؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
منداڵان پێش ئەوەی سەربەخؤ بن پێویستە چ وانەیەک فێربن؟
«شەش وانەی گرنگ لە پەروەردەکردنی منداڵەکان» (لەخەوهەستە! ژمارەی ٢، ٢٠١٩)
پەرتووکی پیرۆز چ ئامۆژگاریەکی بە سوود دەدات بەو کەسانەی کە چاودێری دایک و باوکی بەساڵاچوویان دەکەن؟
پیاوێک کە هیچ ئەزموونێکی لە پەروەردەکردنی منداڵدا نەبوو، چۆن بوو بە باوکێکی باش و سەرکەوتوو؟
یەهوە یارمەتی ئێمەی دا منداڵەکانمان پەروەردە بکەین (٥٨:٥)
باوکان چۆن دەتوانن پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ کوڕەکانیان هەبێت؟
a بەگوێرەی پەرتووکی پیرۆز «تەمبێکردن» بە واتەی فێرکردن، ڕێنمایی و ڕاستکردنەوەیە. تەمبێ کردن هەرگیز بە مانای ئازاردان و دڵڕەقی نییە.—پەندەکانی سلێمان ٤:١.