وانەی ٥٣
ئەو کات بەسەربردنانە کە لەلایەن یەهوە قبۆل کراوە، هەڵبژێرە
«یەهوە خودای دڵخۆشییە.» (١ تیمۆساوس ١:١١) یەهوە دەیەوێت ئێمەش دڵخۆش بین و چێژ لە ژیان وەربگرین. ئەو دڵخۆش دەبێت کە ئێمە جاروبار واز لە کارەکانمان بهێنین و پشوو بدەین. لەم وانەیەدا دەبینین کە چۆن دەتوانین کاتە بەتاڵەکانمان بە شێوەیەک بەکار بهێنین کە هەم خۆشی و ئاسوودەیی بۆ خۆمان ببەخشێت و هەم یەهوە دڵخۆش بکات.
١. لە کاتی هەڵبژاردنی کات بەسەربردنەکانمان، دەبێت بیر لە چی بکەینەوە؟
حەز دەکەیت بۆ لە کات بەسەربردنت چی بکەیت؟ هەندێک کەس حەز دەکەن کتێب بخوێننەوە، گوێ لە مۆسیقا بگرن، فیلم ببینن، یان لە ئینتەرنێتدا بگەڕێن. هەندێک کەس هەروەها حەز دەکەن لەگەڵ هاوڕێکانیان بن و چێژ لە چالاکییەکان وەک پیاسەکردن، مەلەکردن یان وەرزشە جۆراوجۆرەکان وەربگرن. هەر کات بەسەربردن یان خۆشیەک کە هەڵیدەبژێرین، دەبێ دڵنیا بین لەوەی کە «خوای گەورە دڵخوش دەکات.» (ئەفەسۆس ٥:١٠) ئەمە زۆر گرنگە، چونکە زۆربەی کات بەسەربردن یان خۆشیەکانی ئەم جیهانە تایبەتمەندییەکی تێدایە کە یەهوە ڕقی لێیەتی، وەک توندوتیژی، داوێنپیسی سێکسی و پەیوەندی لەگەڵ ڕۆحەکان. (زەبوورەکان ١١:٥ بخوێنەوە.) چی دەتوانێت بۆ هەڵبژاردنی ژیرانە دەربارەی کات بەسەربردن، یارمەتیمان بدات؟
ئەگەر ئەو هاوڕێیانە هەڵبژێرین کە یەهوەیان خۆشدەوێت، کاریگەری باشیان لەسەر ئێمە دەبێت. ئەوان بۆ هەڵبژاردنی کات بەسەربردنی تەندروست یارمەتیمان دەدەن. وەک لە وانەی پێشوودا بینیمان، ئەگەر «لەگەڵ کەسانی دانا بڕوین، دانا دەبین» بەڵام ئەگەر هەمیشە پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ ئەو کەسانە کە پێوەرەکانی خودا پشتگوێ دەخەن، «ئێمە زیانمان پێدەگات.»—پەندەکانی سلێمان ١٣:٢٠.
٢. بۆچی گرنگە بۆ کات بەسەربردنمان سنوور دابنێین؟
تەنانەت ئەگەر کات بەسەربردنێکی تەندروستیش هەڵبژێرین، دەبێت ئاگاداری ئەوە بین کە کاتێکی زۆری بۆ دانەنێین. بە پێچەوانەوە لەوانەیە کاتی پێویستمان نەبێت بۆ ئەوەی کاری گرنگتر ئەنجام بدەین. پەرتووکی پیرۆز هانمان دەدات کە «بە باشترین شێوە سوود لە کاتمان وەربگرین.»—ئەفەسۆس ٥:١٥، ١٦ بخوێنەوە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین کە چۆن دەتوانین کات بەسەربردنێکی تەندروست هەڵبژێرین.
٣. لە کات بەسەربردنی ناتەندروست خۆت بەدوور بگرە
بۆچی دەبێت لە هەڵبژاردنی کات بەسەربردن وریا بین؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
یارییە گلادیاتۆرەکانی سەردەمی کۆن، چۆن لەگەڵ هەندێک لەو کات بەسەربردنە مۆدێرنەکانی ئەمڕۆ هاوشێوازن؟
لەم ڤیدیۆیەدا گەنجەکە دەربارەی کات بەسەربردن، چی فێربوو؟
ڕۆما ١٢:٩ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئەم ئایەتە چۆن لە هەڵبژاردنی کات بەسەربردن یارمەتیدەرمانە؟
یەهوە ڕقی لە چییە؟ پەندەکانی سلێمان ٦:١٦، ١٧ و گەلاتیا ٥:١٩-٢١ بخوێنەوە. دوای خوێندنەوەی هەر ئایەتێک، لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
هەندێک لەو شتانەی کە لەم ئایەتانەدا باسکراون کە لە زۆربەی کات بەسەربردنەکانی ئەمڕۆشدا هەیە، چین؟
چۆن دەتوانیت کات بەسەربردنەکەت ژیرانە هەڵبژێریت؟
لە خۆتان بپرسن:
ئایا لەم کات بەسەربردنەدا، شتێک هەیە کە یەهوە ڕقی لێی بێت؟
ئایا ئەم کات بەسەربردنە، کاتم بۆ شتە گرنگترەکان دەگرێت؟
ئایا ئەم کات بەسەربردنە، پەیوەندیم لەگەڵ ئەو کەسانە دروست دەکات کە یەهوەیان خۆشناوێت؟
هەرچەندە زیاتر لە مەترسی دوور بین، ئاسایشمان زیاتر دەبێت، هەر بۆیە پێویستە خۆمان لەو کات بەسەربردنانەی کە بۆ ئێمە ناگونجێت، بەدوور بگرین.
٤. کاتەکەتان ژیرانە بەکار بهێنن
ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
ئەو برایەی لەم ڤیدیۆیەدا بینیت سەیری بەرنامەی خراپی نەکرد، بەڵام هەڵەکەی چی بوو؟
فیلیپی ١:١٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئەم ئایەتە چۆن یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی کاتێکی زۆر بۆ کات بەسەربردن بەسەر نەبەین؟
٥. کات بەسەربردنی تەندروست هەڵبژێرە
هەندێک کات بەسەربردن و یاریکردن لەلایەن خودا قبوڵ نەکراون، بەڵام زۆر کات بەسەربردن هەیە کە دەتوانین چێژی لێ وەربگرین. ژیرمەندی ٨:١٥ و فیلیپی ٤:٨ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئێوە چێژ لە چ کات بەسەربردنێکی تەندروست وەردەگرن؟
ئێوە دەتوانێن لە کات بەسەربردنە تەندروستەکان چێژ وەربگرێن
هەندێک کەس دەڵێن: «ئاساییە سەیری ئەو فیلمانە بکەین کە پڕن لە توندوتیژی و دیمەنی نائەخلاقی، گرنگ ئەوەیە کە خۆمان ئەو کارانە نەکەین.»
ڕای ئێوە چییە؟
لە کۆتاییدا
یەهوە دەیەوێت کە ئێمە کات بەسەربردنی تەندروست هەڵبژێرین و چێژی لێ وەربگرین.
پێداچوونەوە
وەک پەرستندەکانی یەهوە پێویستە خۆمان لە چ جۆرە خۆشی و کات بەسەربردنێک بەدوور بگرین؟
بۆچی دەبێت وریا بین کە کات بەسەربردنمان زۆربەی کاتمان نەگرێت؟
بۆچی پێتوایە گرنگە ئەو کات بەسەربردنە هەڵبژێرین کە لەلایەن یەهوە خودا پەسەندە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
کێ بەرپرسیارە لە هەڵبژاردنی کات بەسەربردنەکانمان؟
«ئایا شاهیدانی یەهوە هەندێک فیلم و کتێب یان گۆرانی قەدەغە دەکەن؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
چۆن دەتوانیت لەکاتی هەڵبژاردنی کات بەسەربردن بڕیاری دروست بدەیت؟
بۆچی پیاوێک بە ناوی لافنی نگاما بڕیاری دا کات بەسەربردنەکانی بگۆڕێت؟
«پەرتووکی پیرۆز ژیانی مرۆڤ دەگۆڕێت» (تاوەری چاودێری، ١ی فێوریەی ٢٠١٠)
چۆن دایکێک سەبارەت بە سەیرکردنی ئەو فیلمانەی کە وێنەی جادووگەری و دنیای ڕۆحی تێدابوو، بڕیاری دروستی دا؟
لەو کات بەسەربردنانەی کە پەیوەندییەیان بە ڕۆحەکانەوە هەیە، دوور بکەونەوە (٠٢:٢)