پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٥٤
  • ‏«کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر» کێیە و ڕۆڵی چییە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ‏«کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر» کێیە و ڕۆڵی چییە؟‏
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٥٤
وانە‌ی ٥٤.‏ ئە‌ندامانی دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ری شاهیدانی یە‌هوە بە‌یە‌کە‌وە کۆدە‌بنە‌وە.‏

وانە‌ی ٥٤

‏«کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر» کێیە و ڕۆڵی چییە؟‏

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

عیسا سە‌ری کۆمە‌ڵی مە‌سیحییە.‏ (‏ئە‌فە‌سۆس ٥:‏٢٣)‏ ئە‌مڕۆ،‏ عیسا لە ئاسمانە‌وە شوێنکە‌وتووانی کە لە‌سە‌ر زە‌وی دە‌ژین،‏ لە ڕێگە‌ی کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر ڕێنمایی دە‌کات.‏ (‏مە‌تا ٢٤:‏٤٥ بخوێنە‌وە.‏)‏ عیسا خۆی ئە‌م کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیری دە‌ستنیشان کرد و دە‌سە‌ڵاتی پێبە‌خشین.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا،‏ ئە‌و کۆیلە‌یە دە‌بێت هە‌میشە گوێڕایە‌ڵی عیسا بێت و خزمە‌ت بە براکانی ئە‌و بکات.‏ لە‌م وانە‌یە‌دا دە‌بینین ئە‌م کۆیلە‌یە کێیە و چۆن گرنگی بە پێداویستییە‌کانمان دە‌دات.‏

١.‏ «کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر» کێیە؟‏

یە‌هوە هە‌میشە پیاوێک یان کۆمە‌ڵێکی بچووک لە پیاوانی بۆ ڕێنمایی گە‌لە‌کە‌ی بە‌کارهێناوە.‏ (‏مە‌لاخی ٢:‏٧؛‏ عیبرانییە‌کان ١:‏١)‏ دوای مردنی عیسا،‏ نێردراوە‌کانی و پیرانی کۆمە‌ڵ لە ئۆرشە‌لیم ڕابە‌رایە‌تی مە‌سیحییە‌کانیان دە‌کرد.‏ (‏کردار ١٥:‏٢)‏ بە‌گوێرە‌ی ئە‌و سە‌ردە‌مە،‏ ئە‌مڕۆیش گروپێکی بچووک لە پیرانی کۆبوونە‌وە وە‌ک دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ری شاهیدانی یە‌هوە،‏ خۆراکی ڕۆحی بۆ ئێمە دابین دە‌کە‌ن و سە‌رپە‌رشتی کاری مزگێنیدان بە‌ڕێوە دە‌بە‌ن.‏ ئە‌م دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌رە ئە‌و کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیرە کە عیسا دە‌ستنیشانی کرد.‏ (‏مە‌تا ٢٤:‏٤٥ بە‌شی یە‌کە‌م)‏ هە‌موو ئە‌ندامانی دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر بە ڕۆحی پیرۆز دە‌ستنیشان کراون و هیوادارن پاش مردنیان شانبە‌شانی عیسا لە ئاسمان فە‌رمانڕە‌وایە‌تی بکە‌ن.‏

٢.‏ مانای ئە‌و خۆراکی ڕۆحییە چییە کە کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر ئامادە‌ی دە‌کات؟‏

عیسا وتی کە کۆیلە دڵسۆزە‌کە‌ی ‏«لە کاتی خۆیدا بە هاوباوە‌ڕە‌کانی خواردن دە‌دات.‏»‏ (‏مە‌تا ٢٤:‏٤٥ بە‌شی دووە‌م)‏ ئێمە پێویستمان بە خۆراکی باش و بە‌سوود هە‌یە بۆ ئە‌وە‌ی تە‌ندروستیمان بپارێزین.‏ بە هە‌مان شێوە،‏ بۆ ئە‌وە‌ی بۆ یە‌هوە بە وە‌فاداری بمێنینە‌وە و ئە‌و کارە کە عیسا پێی سپاردوین،‏ ئە‌نجام بدە‌ین،‏ پێویستمان بە خۆراکی ڕۆحی هە‌یە.‏ مە‌بە‌ست لە خۆراکی ڕۆحی ڕێنماییە‌کانی وشە‌ی خوداییە کە بە شێوە‌ی جۆراوجۆر پێمان دە‌درێت.‏ (‏١ تیمۆساوس ٤:‏٦)‏ ئێمە ئە‌و خۆراکە ڕۆحییە لە ڕێگە‌ی کۆبوونە‌وە‌کان،‏ کۆنگرە‌کان،‏ بڵاوکراوە‌کان و ڤیدیۆکانە‌وە وە‌ردە‌گرین.‏ خۆراکی ڕۆحی یارمە‌تیمان دە‌دات بۆ ئە‌وە‌ی باشتر لە شێوازی بیرکردنە‌وە و خواستی خودا تێبگە‌ین،‏ بە‌م شێوە‌یە پە‌یوە‌ندیمان لە‌گە‌ڵ خودا قووڵتر دە‌بێتە‌وە.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا فێر دە‌بین کە بۆچی بە «کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر» واتە دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر پێویستمانە.‏

وێنە:‏ شاهیدانی یە‌هوە لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا ڕێنماییە‌کان لە دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر وە‌ردە‌گرن و پە‌یڕە‌وی دە‌کە‌ن.‏ ١.‏ خێزانێک سە‌یری بە‌رنامە‌یە‌ک لە JW Broadcasting دە‌کە‌ن.‏ ٢.‏ خۆبە‌خشانی شاهیدان کە‌لوپە‌لی فریاگوزاری لە‌سە‌ر بارهە‌ڵگرێک باردە‌کە‌ن.‏ ٣.‏ دوو شاهید لە تە‌نیشت ترۆلی شاهیدان مزگێنی دە‌دە‌ن.‏ ٤.‏ پیرێک لە کۆبوونە‌وە‌یە‌کی کۆمە‌ڵدا نامە‌یە‌ک دە‌خوێنێتە‌وە.‏

دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر خۆراکی ڕۆحی و ڕێنمایی و یارمە‌تی کرداری بۆ شاهیدانی یە‌هوە لە سە‌رانسە‌ری جیهان دابین دە‌کات

٣.‏ گە‌لی یە‌هوە دە‌بێت ڕێکخراو بن

دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر لە ژێر ڕێنمایی عیسا،‏ چالاکیە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە ڕێکدە‌خات.‏ ڕێکخستنێکی هاوشێوە لە نێو مە‌سیحییە سە‌رە‌تاییە‌کانی سە‌دە‌ی یە‌کە‌می زایینیدا هە‌بوو.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ یە‌هوە گە‌لە‌کە‌ی ڕێکدە‌خات (‏١٨:‏٦)‏

١ کۆرنسۆس ١٤:‏٣٣ و ٤٠ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌م ئایە‌تانە چۆن نیشانی دە‌دە‌ن کە یە‌هوە دە‌یە‌وێت گە‌لە‌کە‌ی ڕێک بخرێت؟‏

٤.‏ کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر کاری مزگێنیدانمان ڕێکدە‌خات

لە سە‌دە‌ی یە‌کە‌می زایینیدا،‏ مزگێنیدان گرنگترین کاری مە‌سیحییە‌کان بوو.‏ کردار ٨:‏١٤ و ٢٥ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • کێ لە سە‌دە‌ی یە‌کە‌می زایینی سە‌رپە‌رشتی کاری مزگێنیدانی دە‌کرد؟‏

  • کاردانە‌وە‌ی پە‌ترۆس و یۆحە‌نا بە‌رامبە‌ر بە ڕێنماییە‌کانی نێردراوە‌کانی تر چۆن بوو؟‏

هە‌تا ئە‌مڕۆش خزمە‌تی مزگێنیدان گرنگترین کارە کە لە‌لایە‌ن دە‌ستە‌ی بە‌ڕیوە‌بە‌ر ڕێکدە‌خرێت.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ گرنگیدان بە خزمە‌تی مزگێنی (‏٢٤:‏١)‏

عیسا لە‌سە‌ر گرنگی کاری مزگێنیدان جە‌ختی دە‌کرد.‏ مە‌رقۆس ١٣:‏١٠ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی کاری مزگێنیدان بۆ دە‌ستە‌ی بە‌ڕیوە‌بە‌ر زۆر گرنگە؟‏

  • بۆچی بۆ ڕێکخستنی ئە‌م کارە جیهانییە پێویستمان بە دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر هە‌یە؟‏

٥.‏ کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر ڕێنماییمان دە‌کات

دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر،‏ شاهیدانی یە‌هوە لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا ڕێنمایی دە‌کات.‏ بنە‌مای ڕینماییە‌کانیان لە‌سە‌ر چییە؟‏ با بزانین دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر لە سە‌دە‌ی یە‌کە‌می زایینیدا چۆن ئە‌م کارە‌ی کردووە.‏ کردار ١٥:‏١،‏ ٢ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • هە‌ندێک لە مە‌سیحییە‌کانی سە‌دە‌ی یە‌کە‌م چ ناکۆکییە‌کیان هە‌بوو؟‏

  • پۆڵس و بە‌رناباس و ئە‌وانی تر بۆ چارە‌سە‌رکردنی ئە‌م کێشە‌یە چوونە لای کێ؟‏

کردار ١٥:‏١٢-‏١٨ و ٢٣-‏٢٩ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر لە سە‌دە‌ی یە‌کە‌مدا پێش بڕیاردان،‏ بە‌داوای ڕێنمایی خودا دە‌گە‌ڕا؟‏—‏ئاماژە بە ئایاتە‌کانی ١٢،‏ ١٥ و ٢٨.‏

کردار ١٥:‏٣٠ و ٣١ و ١٦:‏٤،‏ ٥ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • کاردانە‌وە‌ی مە‌سیحییە‌کانی سە‌دە‌ی یە‌کە‌می زایینی،‏ بە‌رامبە‌ر بە ڕێنماییە‌کانی دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر چۆن بوو؟‏

  • چۆن یە‌هوە بە‌هۆی گوێڕایە‌ڵییان بە‌رە‌کە‌تی پێبە‌خشین؟‏

٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦ و یاقوب ١:‏٥ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌مڕۆ دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر لە‌کاتی بڕیاردانی لە کۆی ڕێنمایی پێویست وە‌ردە‌گرێت؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «پێویست ناکات گوێ لە دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر بگرین،‏ چونکە ئێمە شوێن مرۆڤ ناکە‌وین.‏»‏

  • چ شتێک بە تۆی سە‌لماندووە کە عیسا سە‌رۆکایە‌تی دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر دە‌کات؟‏

لە کۆتاییدا

دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر هە‌مان «کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیرە» کە لە‌لایە‌ن عیسا دە‌ستنیشان کراوە.‏ بە‌رپرسیارێتیان ئە‌وە‌یە کە مە‌سیحییە‌کان لە سە‌رانسە‌ری جیهان ڕێنمایی و خۆراکی ڕۆحییان بۆ دابین بکە‌ن.‏

پێداچوونە‌وە

  • کێ «کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیری» دە‌ستنیشان کرد؟‏

  • دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر چۆن گرنگی بە پێداویستییە‌کانی ئێمە دە‌دات؟‏

  • ئایا باوە‌ڕت وایە کە دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر هە‌مان «کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیرە»؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

بزانن چۆن دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر کارە‌کانی ڕێکدە‌خات؟‏

‏«دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ری شاهیدانی یە‌هوە چییە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

چۆن دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر هە‌وڵ دە‌دات خۆراکی ڕۆحی تە‌ندروست واتە ڕێنمایی دروست و ورد بە ئێمە بدات؟‏

نووسینی ورد و دروستی بڵاوکراوە‌کان (‏١٨:‏١٧)‏

ئە‌ندامانی دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر سە‌بارە‌ت بە‌و کارە‌ی کە عیسا پێی سپاردوون،‏ چی دە‌ڵێن؟‏

ئیمتیازێکی بە‌نرخ (‏٠٤:‏٧)‏

کۆبوونە‌وە‌کان و کۆنگرە‌کانمان چۆن نیشانی دە‌دە‌ن کە یە‌هوە دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ر ڕێنمایی دە‌کات؟‏

یە‌هوە گە‌لە‌کە‌ی فێر دە‌کات (‏٣٩:‏٩)‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share