پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٦٠
  • لە پێشکە‌وتنە‌کانتان بە‌ردە‌وام بن

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • لە پێشکە‌وتنە‌کانتان بە‌ردە‌وام بن
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٦٠
وانە‌ی ٦٠.‏ ژنێک لە بالکۆنە‌کە‌ی دادە‌نیشێت و پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنێتە‌وە.‏ پە‌رتووکی لە یە‌هوە نزیک ببنە‌وە،‏ لە‌سە‌ر مێزێکی تە‌نیشتی.‏

وانە‌ی ٦٠

لە پێشکە‌وتنە‌کانتان بە‌ردە‌وام بن

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

لە ماوە‌ی ئە‌م کۆرسە‌دا تۆ زۆر شت دە‌ربارە‌ی یە‌هوە فێر بوویت.‏ لە ئە‌نجامدا،‏ خۆشە‌ویستیت بۆ یە‌هوە قووڵتر بووە،‏ و لە‌وانە‌یە هانی دابێت کە ژیانی خۆت بۆ ئە‌و تە‌رخان بکە‌یت و لە ئاو هە‌ڵکێشرابیت.‏ ئە‌گە‌ر هێشتا لە ئاو هە‌ڵنە‌کێشراویت،‏ دە‌توانیت لە داهاتوویە‌کی نزیکدا بڕیار بدە‌یت.‏ بێگومان پێشکە‌وتنت تە‌نها بە لە ئاو هە‌ڵکێشان سنووردار نییە،‏ بە‌ڵکو دە‌توانیت بۆ هە‌تاهە‌تایە پێشبکە‌ویت و هە‌میشە لە یە‌هوە نزیک ببیتە‌وە.‏

١.‏ بۆچی پێویستە هە‌میشە هە‌وڵ بدە‌یت لە یە‌هوە زیاتر نزیک ببیتە‌وە؟‏

پێویستە زۆر هە‌وڵ بدە‌ین بۆ ئە‌وە‌ی لە یە‌هوە نزیک ببینە‌وە.‏ بۆچی؟‏ چونکە لە‌وانە‌یە ‏‹وردە وردە لە یە‌هوە دوور بکە‌وینە‌وە.‏›‏ (‏عیبرانییە‌کان ٢:‏١)‏ چۆن دە‌توانین بۆ یە‌هوە وە‌فادار بمێنینە‌وە و لە خزمە‌تکردنی بە‌ردە‌وام بین؟‏ یە‌کێک لە ڕێگاکان ئە‌وە‌یە کە هە‌تا بتوانین لە خزمە‌تی مزگێنیدان چالاک بین.‏ هە‌روە‌ها دە‌توانین بە‌دوای ڕێگایە‌کی تردا بگە‌ڕێین بۆ ئە‌وە‌ی زیاتر خزمە‌تی یە‌هوە بکە‌ین.‏ (‏فیلیپی ٣:‏١٦ بخوێنە‌وە.‏)‏ گومانی تێدا نییە کە خزمە‌تکردنی یە‌هوە باشترین ڕێگای ژیانە!‏—‏زە‌بوورە‌کان ٨٤:‏١٠.‏

٢.‏ بۆ پێشکە‌وتن پێویستە چی تر ئە‌نجام بدە‌ن؟‏

هە‌رچە‌ند ئە‌م کۆرسە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بە‌م زووانە تە‌واو دە‌بێت،‏ بە‌ڵام هە‌وڵە‌کانتان بۆ شوێنکە‌وتنی عیسا دە‌بێت بە‌ردە‌وام بێت.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت کە ئێمە:‏ ‏«دە‌بێت کە‌سایە‌تی نوێ لە‌بە‌ر بکە‌ین.‏»‏ (‏ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٣،‏ ٢٤)‏ بە خوێندنی وشە‌ی خودا و بە‌شداریکردن لە کۆبونە‌وە‌کان،‏ هە‌میشە شتی نوێ دە‌ربارە‌ی یە‌هوە و تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی فێر دە‌بین.‏ بۆیە هە‌میشە هە‌وڵ بدە‌ن لە تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی یە‌هوە فێر بن و بۆ ئە‌وە‌ی یە‌هوە دڵخۆش بکە‌ن،‏ بە‌ردە‌وام هە‌ر گۆڕانکارییە‌ک کە پێویستە لە کە‌سایە‌تی و ژیانتان،‏ ئە‌نجامی بدە‌ن.‏

٣.‏ یە‌هوە بۆ پێشکە‌وتن چۆن یارمە‌تیتان دە‌دات؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت:‏ ‏«خودا پە‌روە‌ردە‌تان تە‌واو دە‌کات کە بە‌هێز و چە‌سپاو و دە‌مە‌زراو بن.‏»‏ (‏١ پە‌ترۆس ٥:‏١٠)‏ هە‌موومان هە‌ندێک جار ڕووبە‌ڕووی تاقیکردنە‌وە دە‌بینە‌وە،‏ بە‌ڵام یە‌هوە بۆ زاڵبوون بە‌سە‌ر تاقیکردنە‌وە‌کاندا،‏ هە‌ر شتێک کە پێویستمانە پێمان دە‌بە‌خشێت.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ١٣٩:‏٢٣،‏ ٢٤)‏ یە‌هوە بە‌ڵێنی داوە کە هە‌م ئارە‌زوو و هە‌م ئە‌و هێزە کە پێویستمانە پێمان دە‌بە‌خشێت تا بتوانین بە وە‌فاداری خزمە‌تی بکە‌ین.‏—‏فیلیپی ٢:‏١٣ بخوێنە‌وە.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا دە‌بینن چۆن دە‌توانن لە پێشکە‌وتن بە‌ردە‌وام بن و یە‌هوە چ بە‌رە‌کە‌تێکتان پێ دە‌بە‌خشێت.‏

٤.‏ هە‌میشە لە‌گە‌ڵ باشترین هاوڕێتان گفتوگۆ بکە‌ن

دوعا و خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز یارمە‌تی داوی ببیتە هاوڕێی یە‌هوە.‏ ئە‌م شتانە چۆن یارمە‌تیت دە‌دە‌ن،‏ زیاتر لە یە‌هوە نزیک ببیتە‌وە؟‏

زە‌بوورە‌کان ٦٢:‏٨ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆ بە‌هێزکردنی دۆستایە‌تیتان لە‌گە‌ڵ یە‌هوە،‏ چۆن دە‌توانن دوعاکانتان باشتر بکە‌ن؟‏

زە‌بوورە‌کان ١:‏٢ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆ بە‌هێزکردنی هاوڕێیە‌تیتان لە‌گە‌ڵ یە‌هوە،‏ پێویستە دوای خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ چی بکە‌ن؟‏

چۆن دە‌توانن زۆرترین سوود لە خوێندنە‌وە‌ی کە‌سی پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ربگرن؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

ڤیدیۆ:‏ خوێندنە‌وی کە‌سی خۆت باشتر بکە (‏٢٢:‏٥)‏

  • ئێوە کام لە پێشنیارە‌کانی ئە‌م ڤیدیۆیە،‏ دە‌توانن بە‌کار بهێنن؟‏

  • حە‌ز دە‌کە‌یت دە‌ربارە‌ی چ بابە‌تێک لێکۆڵینە‌وە بکە‌یت؟‏

٥.‏ ئامانجی ڕۆحی بۆ خۆتان دابنن

ئە‌گە‌ر هە‌میشە لە خزمە‌تکردنی یە‌هوە بۆ خۆت ئامانج دابنێیت،‏ دە‌توانیت پێشکە‌وتن بە‌دە‌ست بهێنیت.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

ڤیدیۆ:‏ باشترین ڕێگا لە ژیاندا (‏٣١:‏٣)‏

  • لە‌م ڤیدیۆیە‌دا خوشکێک کە ئامانجی ڕۆحی بۆ خۆی دانا،‏ چۆن سوودی وە‌رگرت؟‏

ڕە‌نگە هە‌موو کە‌سێک نە‌توانن بۆ مزگێنیدان بڕۆن بۆ وڵاتێکی تر.‏ بە‌ڵام هە‌موومان دە‌توانین ئامانجی گونجاو بۆ خۆمان دابنێین.‏ پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢١:‏٥ بخوێنە‌وە و دواتر بیر لە‌وە بکە‌وە کە دە‌تە‌وێت چ ئامانجێک لە‌م بوارانە‌ی خوارە‌وە بۆ خۆت دابنێیت:‏ .‏ .‏ .‏

  • لە کۆمە‌ڵدا

  • لە خزمە‌تی مزگێنیدان

بنە‌مای ئە‌م ئایە‌تە چۆن یارمە‌تیت دە‌دات بۆ گە‌یشتن بە ئامانجە‌کانت؟‏

ئە‌و ئامانجانە‌ی کە پێویستە ڕە‌چاو بکرێن

  • دوعاکانتان باشتر بکە‌ن.‏

  • هە‌موو پە‌رتووکی پیرۆز بخوێننە‌وە.‏

  • هە‌وڵ بدە‌ن هە‌موو ئە‌ندامانی کۆمە‌ڵە‌کە‌تان بناسن.‏

  • لە‌گە‌ڵ کە‌سێک کە ئارە‌زووی خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆزی هە‌یە،‏ دە‌ست بە لێکۆڵینە‌وە بکە‌ن.‏

  • وە‌ک پێشە‌نگێکی یارمە‌تیدە‌ر یان پێشە‌نگی تە‌واو کات خزمە‌ت بکە‌ن.‏

  • ئە‌گە‌ر برایت،‏ هە‌وڵ بدە ببیتە خزمە‌تکاری کۆمە‌ڵ.‏

٦.‏ هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏

زە‌بوورە‌کان ٢٢:‏٢٦ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن ئێستا و بۆ هە‌میشە دە‌توانین چێژ لە ژیان وە‌ربگرین؟‏

خە‌ڵک لە‌سە‌ر بە‌هە‌شتی سە‌ر زە‌وی دە‌ژین.‏

لە کۆتاییدا

هە‌موو کات هە‌وڵ بدە‌ن لە یە‌هوە نزیک ببینە‌وە و بۆ خۆتان ئامانجی ڕۆحی دابنێین.‏ بە‌م شێوە‌یە،‏ دە‌توانن ئێستا و بۆ هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرن!‏

پێداچوونە‌وە

  • چۆن دە‌زانیت کە یە‌هوە یارمە‌تیت دە‌دات بۆ ئە‌وە‌ی بە وە‌فاداری خزمە‌تی بکە‌یت؟‏

  • چۆن دە‌توانیت دۆستایە‌تیت لە‌گە‌ڵ یە‌هوە بە‌هێز بکە‌یت؟‏

  • چۆن هە‌بوونی ئامانجی ڕۆحی بۆ پێشکە‌وتن،‏ یارمە‌تیت دە‌دات؟‏

ئامانجی درێژخایە‌ن

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

بۆ یە‌هوە کامیان بە‌نرخترە:‏ کردە‌وە‌یە‌کی تایبە‌ت کە خۆبە‌خشیمان بە یە‌هوە نیشان بدات یان بە درێژایی تە‌واوی ژیانمان بە ئە‌و وە‌فادار بمێنینە‌وە؟‏

وە‌ک ئیبراهیم وە‌فادار بن (‏٢٠:‏٩)‏

ئە‌گە‌ر خزمە‌تکارە دڵسۆزە‌کانی یە‌هوە خۆشی خۆیان لە‌دە‌ست بدە‌ن،‏ چۆن دە‌توانن ئە‌و خۆشییە بە‌دە‌ست بهێننە‌وە؟‏

لە ڕێگە‌ی خۆێندن و بیرکردنە‌وە‌ی قووڵ لە‌سە‌ر پە‌رتووکی پیرۆز دڵخۆشی بە‌دە‌ست بهێنن (‏٢٥:‏٥)‏

چ ئامانجێکی ڕۆحی دە‌توانن بۆ خۆتان دابنن و چۆن دە‌توانن بە‌دە‌ستی بهێنن؟‏

‏«ئامانجە ڕۆحییە‌کان ئافە‌ریدگارمان شکۆدار دە‌کە‌ن»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

چۆن دە‌توانین بگە‌ینە پێگە‌یشتنی ڕۆحی و بۆچی ئە‌مە گرنگە؟‏

‏«لە‌گە‌ڵ نزیکبوون بە ‹ڕۆژی یە‌هوە› بە‌رە‌و پێگە‌یشتنی ڕۆحی هە‌نگاو دە‌نێین»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ ١٥ی مە‌ی،‏ ٢٠٠٩)‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share