پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • گ‌ب بە‌ش ٥ لاپهڕهکان ١٢-‏١٣
  • لافاوە مە‌زنە‌کە‌ی نوح کێ گوێڕایە‌ڵی خودا بوو؟‏ کێ نا؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • لافاوە مە‌زنە‌کە‌ی نوح کێ گوێڕایە‌ڵی خودا بوو؟‏ کێ نا؟‏
  • گوێڕایە‌ڵی خودابە‌و بۆ هە‌میشە بژی
  • ماددەی ھاوشێوە
  • بە‌ش ٥
    گوێڕایە‌ڵی خودابە
  • مرۆڤایە‌تی لە‌تۆفان ڕزگاری بوو
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
گوێڕایە‌ڵی خودابە‌و بۆ هە‌میشە بژی
گ‌ب بە‌ش ٥ لاپهڕهکان ١٢-‏١٣

بە‌ش ٥

لافاوە مە‌زنە‌کە‌ی نوح کێ گوێڕایە‌ڵی خودا بوو؟‏ کێ نا؟‏

لە‌سە‌ردە‌می نوحدا زۆربە‌ی خە‌ڵکی هە‌رچی کاری خراپ بوو دە‌یانکرد (‏پە‌یدابوون ٦:‏٥)‏.‏

فریشتە بە‌دکارە‌کان هاوسە‌رگیرییان بە‌ست لە‌گە‌ڵ ژنان

ئادە‌م‌و حە‌وا منداڵیان بوو و ڕێژە‌ی خە‌ڵکی لە‌سە‌ر زە‌وە‌ی زۆربوو.‏ لە‌سە‌ردە‌مێکدا هە‌ندێك لە فریشتە‌کان بە‌شداری یاخیبوونە‌کە‌ی شە‌یتانیان کرد.‏

ئە‌وان هاتنە سە‌رزە‌وی‌و خۆیان گۆڕی بە مرۆڤ تاکو بتوانن کچان بکە‌نە هاوسە‌ری خۆیان.‏ ئە‌و منداڵانە‌ی کە لە‌و ژنانە لە‌دایك بوون،‏ زە‌بە‌لاح‌و دڕندە‌و بە‌هێز بوون.‏

ئە‌م ژنە کۆرپە‌کە‌ی لە‌باوە‌ش گرتووە و ئە‌م کۆرە ئازاری پێدە‌گە‌یە‌نێ؛‏ منداڵە‌کانی فریشتە بە‌دکارە‌کان بە توندوتیژی ڕە‌فتار دە‌کە‌ن

جیهان پڕ بوو لە‌و خە‌ڵکانە‌ی کە کاری خراپیان دە‌کرد.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ «خراپە‌کاری مرۆڤ لە‌سە‌ر زە‌وی زۆربووە،‏ هە‌موو بیروبۆچوونە‌کانی دڵیشی تە‌نها بە‌لای خراپە‌یە،‏ بە‌درێژایی ڕۆژ».‏

نوح گوێڕایە‌ڵی خودا بوو کە‌شتییە‌کە‌ی دروست کرد (‏پە‌یدابوون ٦:‏١٣،‏ ١٤،‏ ١٨،‏ ١٩،‏ ٢٢)‏.‏

نوح گوێڕایە‌ڵی خودایە

نوح پیاوێکی چاك بوو،‏ یە‌هوە بە نوحی فە‌رموو کە هە‌موو خە‌ڵکە بە‌دکارە‌کان بە‌لافاوێکی مە‌زن لە‌ناودە‌بات.‏

نوح و خێزانە‌کە‌ی خە‌ریک بە سازکردنی کە‌شتین

هە‌روە‌ها خودا فە‌رمانی بە‌نوح دا کە‌شتییە‌کی گە‌ورە دروستبکات تاکو لە‌گە‌ڵ خۆی ئە‌ندامانی بنە‌ماڵە‌کە‌ی‌و لە هە‌موو جۆرە ئاژە‌ڵێك نێرومێیە‌ك بخاتە ناو کە‌شتییە‌کە‌وە.‏

نوح خە‌ڵکی لە‌هاتنی ئە‌و لافاوە مە‌زنە ئاگادار دە‌کاتە‌وە،‏ بە‌ڵام ئە‌وان گاڵتە‌ی پێدە‌کە‌ن

نوح خە‌ڵکی لە‌هاتنی ئە‌و لافاوە مە‌زنە ئاگاداردە‌کردە‌وە،‏ بە‌ڵام ئە‌وان هیچ بایە‌خێکیان بە قسە‌کانی نە‌دە‌دا.‏ هە‌ندێکیان گاڵتە‌یان بە‌نوح دە‌کردو ئە‌وانی تریش ڕقیان لێ دە‌بووە‌وە.‏

نوح و خێزانە‌کە‌ی ئاژە‌ڵە‌کان کۆدە‌کە‌نە‌وە

کاتێك کە‌شتییە‌کە تە‌واو بوو،‏ نوح ئاژە‌ڵە‌کانی بردە ناوە‌وە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share