پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٢٥
  • ئامانجی خودا بۆ ئێمە‌ی مرۆڤ چییە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ئامانجی خودا بۆ ئێمە‌ی مرۆڤ چییە؟‏
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • ژیان مە‌بە‌ستێکی گە‌ورە‌ی تێدایە
    مە‌بە‌ستی ژیان چییە چۆن دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏
  • خودا کێیە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • ژیان چۆن دە‌ستی پێ کرد؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چی‌یە؟‏
    خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
زیاتر چاولێکە
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٢٥
وانە‌ی ٢٥.‏ زە‌وی لە بۆشایی ئاسمانە‌وە.‏

وانە‌ی ٢٥

ئامانجی خودا بۆ ئێمە‌ی مرۆڤ چییە؟‏

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت ژیانی مرۆڤ کورتە و پڕە لە کارە‌سات.‏ (‏ئە‌یوب ١٤:‏١)‏ ئایا بە‌ڕاستی خودا ئە‌م جۆرە ژیانە‌ی بۆ ئێمە دە‌وێت؟‏ مە‌بە‌ستی لە دروستکردنی ئێمە چییە؟‏ ئایا ئامانجی خودا ڕۆژێک بە‌دی دێت؟‏ پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامی هاندە‌ری ئە‌م پرسیارانە دە‌داتە‌وە.‏

١.‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێمە چ جۆرە ژیانێکمان هە‌بێت؟‏

یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێمە‌ی مرۆڤ باشترین ژیانمان هە‌بێت.‏ کاتێک ئادە‌م و حە‌وای لە‌سە‌ر زە‌وی دروست کرد،‏ له به هشتێکی جواندا ئە‌وانی دانا که پێی دە‌گوترێت باخچە‌ی عە‌دە‌ن.‏ پاشان ‏«خودا بە‌رە‌کە‌تداری کردن و پێی فە‌رموون:‏ بە‌ردار بن و زۆر بن و زە‌وی پڕ بکە‌ن و بیخە‌نە ژێر ڕکێفتانە‌وە.‏»‏ (‏پە‌یدابوون ١:‏٢٨)‏ بۆیە ئارە‌زووی یە‌هوە بۆ یە‌کە‌م مرۆڤە‌کان ئە‌وە بوو کە منداڵیان هە‌بێت و بە‌هە‌شت لە هە‌موو زە‌ویدا بڵاو بکە‌نە‌وە و ئاگاداری ئاژە‌ڵە‌کان بن.‏ خودا مە‌بە‌ستی بوو هە‌موو مرۆڤە‌کان بۆ هە‌میشە لە تە‌ندروستییە‌کی تە‌واودا بژین.‏

هە‌رچە‌ندە ئامانجی خودا ڕاستە‌وخۆ بە‌دی نە‌هات،‏a بە‌ڵام هە‌رگیز نە‌گۆڕاوە.‏ (‏ئیشایا ٤٦:‏١٠،‏ ١١)‏ خواستی خودا تا ئێستا ئە‌وە‌یە مرۆڤی گوێڕایە‌ڵ بۆ هە‌میشە لە باشترین بارودۆخدا بژین.‏—‏ئاشکراکردن ٢١:‏٣،‏ ٤ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ چۆن دە‌توانین ژیانێکی مانادارمان هە‌بێت؟‏

یە‌هوە ئێمە‌ی مرۆڤی بە پێویستییە‌کی ڕۆحی دروست کردووە،‏ واتە ئە‌م هە‌زە‌ی لە ئێمە‌دا داناوە کە ئە‌و بناسین و بیپە‌رستین.‏ (‏مە‌تا ٥:‏٣-‏٦ بخوێنە‌وە.‏)‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێت پە‌یوە‌ندییە‌کی نزیکمان لە‌گە‌ڵیدا هە‌بێت،‏ بۆ ئە‌وە‌ی ‏«بە هە‌موو ڕێگاکانیدا بڕۆین و خۆشمان بوێت»‏ و ‏«بە هە‌موو دڵمانە‌وە بیپە‌رستین.‏»‏ (‏دواوتار ١٠:‏١٢؛‏ زە‌بوورە‌کان ٢٥:‏١٤)‏ ئە‌گە‌ر ئە‌م شتانە بکە‌ین،‏ سە‌رە‌ڕای کێشە‌کانمان دە‌توانین بە‌ڕاستی دڵخۆش بین.‏ کاتێک ئێمە یە‌هوە دە‌پە‌رستین،‏ ژیانمان مە‌بە‌ستدار دە‌بێت.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا فێر دە‌بین کە چۆن یە‌هوە بە دروستکردنی زە‌وی قووڵایی خۆشە‌ویستی خۆی نیشانداین و چۆن بە‌گوێرە‌ی وشە‌ی خودا دروستکراوین.‏

ئادە‌م و حە‌وا سە‌یری ماڵە جوانە‌کە‌یان دە‌کە‌ن کە پڕ بووە لە ڕووە‌ک و ئاژە‌ڵ.‏

٣.‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێت خە‌ڵک باشترین ژیانیان هە‌بێت

ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

ڤیدیۆ:‏ بۆچی خودا زە‌وی دروست کردووە؟‏—‏بە‌شێک (‏٤١:‏١)‏

  • بۆچی یە‌هوە ئە‌م زە‌وییە جوانە‌ی دروستکرد؟‏

ژیرمە‌ندی ٣:‏١١ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • لە‌م ئایە‌تە‌دا دە‌ربارە‌ی یە‌هوە چی فێر دە‌بین؟‏

٤.‏ مە‌بە‌ستی یە‌هوە نە‌گۆڕاوە

زە‌بوورە‌کان ٣٧:‏١١،‏ ٢٩ و ئیشایا ٥٥:‏١١ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن بزانین کە مە‌بە‌ستی یە‌هوە بۆ ئێمە‌ی مرۆڤ نە‌گۆڕاوە؟‏

ا.‏ ماڵێک دە‌ڕوخێت،‏ سە‌ربانە‌کە‌ی دە‌ڕوخێت،‏ پە‌نجە‌رە‌کانی شکاون و حە‌وشە‌کە پڕە لە زبڵ و خاشاک.‏ ب.‏ هە‌مان خانوو کە ئێستا نۆژە‌نکراوە‌تە‌وە جوانە و بە شێوە‌یە‌کی ڕێکوپێک ڕوونکراوە‌تە‌وە.‏

ئە‌و خانووە‌ی کە وێران بووە دە‌توانێت دووبارە درووست بکرێتە‌وە،‏ بە هە‌مان شێوە خودا زە‌وی کە پشت گوێخراوە،‏ بۆ ئە‌و کە‌سانە کە خۆشیان دە‌وێت ئاوە‌دانی دە‌کاتە‌وە.‏

٥.‏ پە‌رستنی یە‌هوە مانا بە ژیانمان دە‌دات

لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی دە‌زانین ژیان مانای چییە،‏ دە‌توانین بە‌ختە‌وە‌ر بین.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ فێری ئە‌وە بووم کە مە‌بە‌ست لە ژیان چییە (‏٠٣:‏٥)‏

  • کاتێک ژنێک مە‌بە‌ستی ژیانی بۆی دە‌رکە‌وت،‏ چ سوودێکی بە‌دە‌ست هێنا؟‏

ژیرمە‌ندی ١٢:‏١٣ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی یە‌هوە زۆر خۆشە‌ویستی نیشان داوین،‏ ئێمە چۆن سوپاسگوزاری خۆمان پیشان دە‌دە‌ین؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «ئامانج لە ژیان چییە؟‏»‏

  • چۆن وە‌ڵام دە‌دە‌یتە‌وە؟‏

لە کۆتاییدا

یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێمە لە‌سە‌ر زە‌وی لە باشترین بارودۆخدا بۆ هە‌تاهە‌تایی بژین.‏ ئە‌گە‌ر ئێمه به دڵ و گیانمان یە‌هوە بپە‌رستین،‏ ئێستاش ژیانمان مانادار دە‌بێت.‏

پێداچوونە‌وە

  • یە‌هوە لە دروستکردنی ئادە‌م و حە‌وا مە‌بە‌ستی چی بوو؟‏

  • چۆن بزانین کە مە‌بە‌ستی یە‌هوە بۆ مرۆڤ هە‌رگیز نە‌گۆڕاوە؟‏

  • چۆن دە‌توانن مانای ڕاستە‌قینە لە ژیاندا بدۆزنە‌وە؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

ئە‌م گۆڤارە ئە‌وە نیشان دە‌دات کە باخچە‌ی عە‌دە‌ن لە ڕاستیدا بوونی هە‌بووە.‏

‏«ئایا باخچە‌ی عە‌دە‌ن یە‌کە‌مین شوێنی نیشتە‌جێ بوونی مرۆڤ بوو؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

بۆچی دە‌توانین دڵنیا بین کە زە‌وی هە‌رگیز وێران نابێت؟‏

‏«ئایا زە‌وی وێران دە‌بێت؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

چۆن فێرکاریە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانن ژیانمان مانادار بکە‌ن؟‏

‏«مانای ژیان چییە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

لە‌م ڤیدیۆیە‌دا پیاوێک دە‌بینیت کە لە ژیاندا هیچ شتێکی کە‌م نە‌بووە،‏ بە‌ڵام توانیویە‌تی ئامانجی ڕاستە‌قینە‌ی ژیان بدۆزێتە‌وە.‏

ئێستا ژیانێکی پڕ مانام هە‌یە (‏٥٥:‏٣)‏

a لە وانە‌ی داهاتوودا،‏ فێردە‌بین کە بۆچی ئامانجی خودا ڕاستە‌وە‌خۆ بە‌دی نە‌هات.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share