بەرنامەیەک بۆ خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز
ئێوە دەتوانن چێژ لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز وەربگرن! لەم بەشە چەند پێشنیارێک بۆ دەستپێکردنی خوێندەوەی پەرتووکی پیرۆز هاتووە. هەر بابەتێک کە حەزتان لێیەتی، هەڵیبژێرن و ئایەتەکان لەبارەیەوە بخوێننەوە.
بەسەرهاتی کەسانێکی بەناوبانگ
نوح و لافاوەکەی نوح: پەیدابوون ٦:٩–٩:١٩
موسا و تێپەڕبوون لە دەریای سوور: دەرچوون ١٣:١٧–١٤:٣١
ڕائووس و ناعۆمی: ڕائووس بەشەکانی ١-٤
داود و گۆلیات: ١ ساموئێل بەشی ١٧
ئەبیگایڵ: ١ ساموئێل ٢٥:٢-٣٥
دانیال لەناو چاڵی شێرەکان: دانیال بەشی ٦
مریەم و ئەلیسابات: لۆقا بەشەکانی ١-٢
چەند ئامۆژگاریەک بۆ ژیانی ڕۆژانە
ژیانی خێزانی: ئەفەسۆس ٥:٢٨، ٢٩، ٣٣؛ ٦:١-٤
پەیوەندی هاوڕێیەتی: پەندەکانی سلێمان ١٣:٢٠؛ ١٧:١٧؛ ٢٧:١٧
پاڕانەوە: زەبوورەکان ٥٥:٢٢؛ ٦٢:٨؛ ١ یۆحەنا ٥:١٤
وتاری عیسا لەسەر چیا: مەتا بەشەکانی ٥-٧
ئیش و پیشە: پەندەکانی سلێمان ١٤:٢٣؛ ژیرمەندی ٣:١٢، ١٣؛ ٤:٦
یارمەتیدان لە بارودۆخی جیاوازدا ...
خەمۆکی و نائومێدی: زەبوورەکان ٢٣؛ ئیشایا ٤١:١٠
خەم و تاسەباری: ٢ کۆرنسۆس ١:٣، ٤؛ ١ پەترۆس ٥:٧
هەست بە تاوان و گوناە: زەبوورەکان ٨٦:٥؛ حزقیێل ١٨:٢١، ٢٢
ڕوانگەی پەرتووکی پیرۆز لەسەر چەند بابەتێکی سەرنجڕاکێش ...
ڕۆژانی کۆتایی: مەتا ٢٤:٣-١٤؛ ٢ تیمۆساوس ٣:١-٥
هیوا بۆ داهاتوو: زەبوورەکان ٣٧:١٠، ١١، ٢٩؛ ئاشکراکردن ٢١:٣، ٤
پێشنیارە بەسوودەکان: بۆ ئەوەی باشتر لەم ئایەتانەی سەرەوە تێبگەن، تەواوی بەشەکانی بخوێننەوە تا بزانن باسی چی دەکرێت. بە بەکارهێنانی خشتەی «خوێندنەوەی ڕۆژانەی پەرتووکی پیرۆز» لەکۆتایی ئەم کتێبەدا، ئەو بەشانەی کە دەیانخوێننەوە نیشانە بکەن. ئامانجێک بۆخۆتان دابنێن کە هەموو ڕۆژێ بەشێک لە پەرتووکی پیرۆز بخوێننەوە.