وانەی ٢٨
لەو کارانەی کە یەهوە و عیسا بۆ ئێوەیان کردووە سوپاس گۆزار بن
ئەگەر هاوڕێیەکتان دیارییەکی جوانتان پێ بدات چ هەستێکتان دەبێت؟ لەوانەیە زۆر دڵخۆش بن و دەتانەوێت سوپاسگوزاریتان بۆ ئەم دیاریە نیشان بدەن. بە هەمان شێوە، یەهوە و عیسا باشترین دیارییان پێداوین. ئەم دیارییە چییە و چۆن دەتوانین سوپاسگوزاری خۆمان نیشان بدەین؟
١. چۆن دەتوانین سوپاسگوزار بین بۆ ئەو کارانەی کە یەهوە و عیسا بۆ ئێمەیان کردووە؟
بەپێی بەڵێنی پەرتووکی پیرۆز «هەرکەسێک کە باوەڕ بە عیسا بهێنێت» ژیانی هەتاهەتایی بەدەست دەهێنێت. (یۆحەنا ٣:١٦) واتایی باوەڕهێنان تەنها باوەڕکردن بە عیسا نییە، بەڵکو نیشاندانی باوەڕمانە لە ڕێگەی بڕیار و کردارەکانمان کە لە خۆی دەگرێ. (یاقوب ٢:١٧) کاتێک باوەڕمان لە کردار و قسەکردن نیشان دەدەین، هاوڕێیەتیمان لەگەڵ عیسا و باوکی یەهوە، قووڵتر دەبێت.—یۆحەنا ١٤:٢١ بخوێنەوە.
٢. بە بەشداری کردان لە چ بۆنەیەکی تایبەتدا دەتوانین سوپاسگوزاری خۆمان نیشان بدەین؟
عیسا شەوی پێش مردنی، ڕێوڕەسمێکی تایبەتی ئەنجامدا کە پەرتووکی پیرۆز پێی دەڵێت «شێوی مەسیح» و هەروەها بە «یادکردنەوەی مردنی عیسا» ناسراوە. بەشداریکردن لەم مەراسمە ڕێگایەکی ترە کە هەموو شوێنکەوتوانی مەسیح دەتوانن سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ قوربانی عیسا نیشان بدەن. (١ کۆرنسۆس ١١:٢٠) عیسی ئەو ڕێوڕەسمەی دامەزراند بۆ ئەوەی هەموو مەسیحییە ڕاستەقینەکان، لەو کات و ئێستاش، هەمیشە بیری ئەوە بکەن کە ژیانی خۆی لە پێناوی هەموو مرۆڤاکاندا قۆربانی کرد. عیسا فەرمووی: «ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بەجێ بهێنن.» (لۆقا ٢٢:١٩) بە بەشداری کردن لەم بۆنەیە، ئەوە نیشان دەدەین کە ئێمە بۆ ئەو خۆشەویستیەی کە یەهوە و عیسا بۆ ئێمەیان هەیە، بایەخ دادەنێن.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا فێر دەبین چۆن سوپاسگوزاری خۆمان بۆ خۆشەویستی بێ کۆتایی یەهوە و عیسا نیشان بدەین. هەروەها دەبینین کە بۆچی گرنگە بەشداری لە مەراسیمی یادکردنەوەی مردنی مەسیح بکەین.
٣. دەربڕینی سوپاسگوزاری لە کرداردا
بیهێنە بەر چاوت کە کەسێک لە خنکان ڕزگارتان بکات. ئایا بە ئاسانی ئەو کارەی کە کردویەتی لەبیرتان دەچێتەوە؟ یان بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن کە سوپاسگوزاریتان نیشانی بدەن؟
ئێمە بۆ ژیانمان قەرزاری یەهوەین. ١ یۆحەنا ٤:٨-١٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی قوربانی عیسا دیارییەکی بەنرخە؟
هەستان چۆنە سەبارەت بەو کارانەی کە یەهوە و عیسا بۆ ئێوەیان کردووە؟
چۆن دەتوانین سوپاسگوزاری خۆمان نیشان بدەین بۆ ئەوەی یەهوە و عیسا بۆ ئێمەیان کردووە؟ ٢ کۆرنسۆس ٥:١٥ و ١ یۆحەنا ٤:١١؛ ٥:٣ بخوێنەوە و دوای خوێندنی هەر ئایەتێک لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بەپێی ئەو ئایەتەی کە خوێندمانەوە، چۆن دەتوانین سوپاسگوزاری خۆمان نیشان بدەین؟
٤. لە نموونەی عیسا پەیڕەوی بکەن
ڕێگایەکی دیکە بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری ئێمە ئەوەیە کە نموونەی عیسا پەیڕەوی بکەین. ١ پەترۆس ٢:٢١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
لە چ ڕێگایەکدا دەتوانن بە شێونی پێی عیسادا بڕۆن؟
عیسا وشەی خودای خۆشدەویست، مزگێنی و یارمەتی خەڵکی دەدا.
٥. لە بۆنەی یادکردنەوەی مردنی عیسا بەشدار بن
بۆ ئەوەی بزانین یەکەم بۆنەی یادکردنەوە چۆن بەڕێوەچوو لۆقا ٢٢:١٤، ١٩ و ٢٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
یەکەم یادکردنەوە چۆن بەڕێوەچوو؟
نان و شەراب هێمای چییە؟—ئاماژە بە ئایەتەکانی ١٩ و ٢٠.
عیسا داوای لە شوێنکەوتوانی کرد کە هەموو ساڵێک مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی مردنی ئەنجام بدەن. بۆیە هەموو ساڵێک شاهیدانی یەهوە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بە پێی فەرمانی عیسا ساڵرۆژی مردنی عیسا بە جێ بهێنن. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم بۆنەیە، ڤیدیۆیە بکەوە. و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
یادکردنەوەی مردنی عیسا چۆن بەڕێوە دەچێت؟
نانی یادکردنەوە هێمای جەستەی تەواو و بێ گوناهی عیسایە کە لە پێناوی ئێمەدا قۆربانی کردووە. شەرابیش هێمای خوێنی ڕژاوەی عیسایە.
هەندێک کەس دەڵێن: «هەبوونی باوەڕ بە عیسا بۆ ڕزگاریمان بەسە.»
چۆن دەتوانن ئایەتەکانی یۆحەنا ٣:١٦ و یاقوب ٢:١٧ بەکار بهێنن بۆ ئەوەی نیشان بدەن کە تەنها باوەڕکردن بە عیسا بەس نییە؟
لە کۆتاییدا
ئەگەر ئێمە لە کرداردا نیشانی بدەین کە باوەڕمان بە عیسا هەیە و بەشداری یادکردنەوەی مردنی بکەین، ئەوا سوپاسگوزاری خۆمان نیشان دەدەین، بۆ ئەو کارانەی کە بۆی ئەنجام داوین.
پێداچوونەوە
باوەڕهێنان بە عیسا واتای چییە؟
چۆن دەتوانن سۆپاسگوزاری خۆتان بۆ ئەوەی یەهوە و عیسا بۆ ئێوەی کردووە، نیشان بدەن؟
بۆچی گرنگە کە بەشداری لە بۆنەی یادکردنەوەی مردنی عیسا بکەین؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
مردنی عیسا هانمان دەدات بۆ ئەوەی چی بکەین؟
لەم بابەتەدا دەبینن کە باوەڕ چییە و چۆن دەتوانن باوەڕتان بە کردار نیشان بدەن.
«بە بەڵێنەکانی خودا باوەڕ بهێنن.» (تاوەری چاودێری، ئەکتۆبەری ٢٠١٦)
قۆربانی عیسا چ کاریگەرییەکی لەسەر ژیانی ژنێک بە ناوی ڤیکتۆریا هەبوو؟
بۆچی تەنها چەند کەسێک نان و شەراب دەخۆن لە مەراسیمەکەدا؟
«بۆچی شاهیدانی یەهوە بۆنەی شێوی مەسیح وەک مەسیحییەکانی تر ناگرن.» (گۆڤاری ماڵپەڕ)