وانەی ٣١
پاشایەتی خودا چییە؟
بابەتی سەرەکی پەرتووکی پیرۆز بریتییە لە پاشایەتی خودا. یەهوە لە ڕێگەی ئەو پاشایەتییە، ئامانجی خۆی کە لە سەرەتاوە بۆ زەوی هەبوو، بەدیدێنێت. پاشایەتی خودا چییە؟ چۆن بزانین ئێستا حوکمڕانی دەکات؟ ئەو پاشایە تا ئێستا چی کردووە و لە داهاتوودا چی دەکات؟ لەم وانەیەدا و دوو وانەی داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەینەوە.
١. پاشایەتی خودا چییە و پاشاکەی کێیە؟
پاشایەتی خودا حکومەتێکە کە یەهوە دایمەزراندوە. پاشاکەی عیسای مەسیحە و لە ئاسمانەوە حوکمڕانی دەکات. (مەتا ٤:١٧؛ یۆحەنا ١٨:٣٦) پەرتووکی پیرۆز دەڵێت کە عیسا: «هەتاهەتایە حوکمڕانی دەکات.» (لۆقا ١:٣٢، ٣٣) لە داهاتوودا عیسا وەک فەرمانڕەوای پاشایەتی خودا، حوکمڕانی هەموو خەڵکی سەر زەوی دەکات.
٢. چ کەسانێک لەگەڵ عیسا حوکمڕانی دەکەن؟
عیسا بە تەنها لە ئاسماندا حوکمڕانی ناکات، بەڵکو کەسانی تر لە تەنیشت ئەوەوە کە «لە هەموو هۆز، زمان، گەل و نەتەوەیەک . . . وەک پاشا فەرمانڕەوایەتی زەوی دەکەن.» (ئاشکراکردن ٥:٩، ١٠) چەند کەس لەگەڵ عیسا حوکمڕانی دەکەن؟ لەو کاتەوەی عیسا گەیشتە سەر زەوی، ملیۆنان کەس بەدوای عیسا کەوتن، بەڵام تەنها ١٤٤٬٠٠٠ کەس دەچنە ئاسمان بۆ ئەوەی لەگەڵیدا حوکمڕانی بکەن. (ئاشکراکردن ١٤:١-٤ بخوێنەوە.) باقی شوێنکەوتوانی عیسا لەسەر زەوی دەمێننەوە و دەبنە هاوڵاتی پاشایەتی خودا.—زەبوورەکان ٣٧:٢٩.
٣. بۆچی پاشایەتی خودا لە حکومەتەکانی جیهان باشترە؟
تەنانەت ئەگەر فەرمانڕەواکانی ئەم جیهانە هەموو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئەنجامدانی شتی باش، هەمیشە سەرکەوتوو نابن. دوای ماوەیەک، ئەوان لە لایەن فەرمانڕەواکانی دیکەوە جێگیر دەکرێن کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیەکانیان ڕەفتار ناکەن. بەڵام فەرمانڕەوای پاشایەتی خودا واتە عیسا، هەتاهەتایە حوکمڕانی دەکات و کەس جێگەی ناگرێتەوە. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «خودای ئاسمان پاشایەتییەک دادەمەزرێنێت کە هەرگیز لەناوناچێت.» (دانیال ٢:٤٤) عیسا وەک فەرمانڕەوای هەموو زەوی، لە نێوان خەڵک جیاوازی دانانێت. ئەو میهرەبان و دڵسۆز و دادپەروەرە و فێری خەڵک دەکات کە بە دادپەروەری و میهرەبانی لەگەڵ یەکتردا ڕەفتار بکەن.—ئیشایا ١١:٩ بخوێنەوە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین کە بۆچی پاشایەتی خودا لە هەموو حکومەتەکانی جیهان باشترە.
٤. حکومەتێکی بەهێز حوکمڕانی هەموو خەڵکی سەر زەوی دەکات
هێز و دەسەڵاتی عیسای مەسیح لە دەسەڵاتی هەر فەرمانڕەوایەکی تر بە درێژایی مێژوو زۆرترە. مەتا ٢٨:١٨ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی هێز و دەسەڵاتی عیسا لە هەموو فەرمانڕەوایەکی دیکەی جیهان بەهێزترە؟
حکومەتەکانی ئەم جیهانە بە بەردەوامی دەگۆڕدرێن و خاکێکی سنوورداریان هەیە. ئەی پاشایەتی خودا چۆنە؟ دانیال ٧:١٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی جێگەی دڵخۆشییە کە «پاشایەتی خودا هەرگیز لەناو ناچێت؟»
بۆچی دڵخۆشکەرە کە پاشایەتی خودا فەرمانڕەوایەتی هەموو خەڵکی زەوی دەکات؟
٥. پێویستە حکومەتەکانی ئەم جیهانە بگۆڕدرێن
بۆچی پێویستە پاشایەتی خودا جێگەی حکومەتەکانی ئەم جیهانە بگرێتەوە؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن.
ئەنجامەکانی حوکمڕانی مرۆڤ چی بوون؟
ژیرمەندی ٨:٩ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
پێتوایە پێویستە پاشایەتی خودا جێگەی حکومەتەکانی ئەم جیهانە بگرێتەوە؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
٦. فەرمانڕەواکانی پاشایەتی خودا لێمان تێدەگەن
پاشامان عیسای مەسیح بۆ ماوەیەک لەسەر زەوی بە شێوەی مرۆڤ ژیاوە، بۆیە دەتوانێت لە لاوازییەکانمان تێبگات و «هاوسۆزیمان لەگەڵ بکات.» (عیبرانییەکان ٤:١٥) هەروەها یەهوە ١٤٤٬٠٠٠ پیاو و ژنی وەفاداری هەڵبژاردووە کە لەگەڵ عیسادا لە نێوان خەڵکی «لە هەموو هۆز، زمان، گەل و نەتەوەیەک» لەداهاتوودا فەرمانڕەوایەتی دەکەن.—ئاشکراکردن ٥:٩.
ئایا بۆ تۆ دڵخۆشکەر نییە کە عیسا و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا حوکمڕانی دەکەن ژیانی سەر زەویان ئەزموون کردووە؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
یەهوە پیاوان و ژنانی لە ڕەگەز و پێشینەی جیاواز هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ عیسادا حوکمڕانی بکەن
٧. یاساکانی پاشایەتی خودا لە یاساکانی هەر حکومەتێکی تر باشترە
حکومەتەکانی ئەم جیهانە یاسایان هەیە کە هاوڵاتیەکانیان دەتوانن بە گوێڕایەڵی ئەوان سوودی لێ وەربگرن و پارێزراو بن. هەروەها پاشایەتی خودا چەند یاسایەکی هەیە کە هاوڵاتیەکانی دەبێت گوێڕایەڵی بن. ١ کۆرنسۆس ٦:٩-١١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
پێتوایە جیهان چۆن دەبێت ئەگەر هەموو خەڵک گوێڕایەڵی یاساکانی خودا بن؟a
ئایا پێت وایە لۆژیکە کە یەهوە داوای لە هاوڵاتیەکانی پاشایەتی خۆی بکات کە گۆێڕایەڵی یاساکانی بن؟
ئایا ئەوانەی کە ئێستا گوێڕایەڵی یاساکانی خودا نین، دەتوانن ڕەفتارەکانیان بگۆڕن؟ چۆن ئەمە دەزانین؟—ئاماژە بە ئایەتی ١١.
یاساکانی حکومەتەکان تا ڕادەیەک سوود بە هاوڵاتیەکانیان دەگەیەنن و دەیانپارێزن، بەڵام یاساکانی پاشایەتی خودا زیاتر سوود بە هاوڵاتیەکانی دەگەیەنێت و دەیانپارێزێت
هەندێک کەس دەڵێن: «پاشایەتی خودا چییە؟»
چۆن وەڵام دەدەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
پاشایەتی خودا حکومەتێکی ڕاستەقینەیە لە ئاسمان کە لە داهاتوودا بەسەر هەموو خەڵکی زەوی حوکمڕانی دەکات.
پێداچوونەوە
حاکمەکانی پاشایەتی خودا کێن؟
بۆچی پاشایەتی خودا لە هەموو حکومەتەکانی جیهان باشترە؟
یەهوە چاوەڕوانی چی لە هاوڵایەتیەکانی پاشایەتی خۆی دەکات؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەم بابەتەدا دەبینن عیسا دەربارەی مەقەڕی پاشایەتی خودا چی دەڵێت.
بۆچی بۆ شاهیدانی یەهوە وەفاداری بۆ خودا گرنگترە لە وەفاداری بۆ مرۆڤ؟
پەرتووکی پیرۆز دەربارەی ئەو ۱٤٤٬٠٠٠ هەزار کەسەی کە یەهوە هەڵیبژاردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ عیسا حوکمڕانی بکەن، چی دەڵێت؟
«چ کەسانێک دوای مردن دەچێنە ئاسمان؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
ئەو ژنە کە لە زیندان بوو، چۆن بە ئەم باوەڕە گەیشت کە تەنها خودا دەتوانێت دادپەروەری لە هەموو جیهان بە جێ بهێنێت؟
«من لە هۆکاری نادادپەروەرییەکان تێگەیشتم» (گۆڤاری ماڵپەڕ)