وانەی ٣٢
پاشایەتی خودا ئێستا حۆکمڕانی دەکات!
پاشایەتی خودا لە ساڵی ۱۹۱٤ لە ئاسماندا دەستی بە حۆکمڕانی کرد. لە هەمان ساڵ سەردەمێک بە ناوی «ڕۆژانی کۆتایی» دەستی پێ کرد کە ئەو کاتە دەبێتە هۆی لەناوچوونی حکومەتەکانی مرۆڤ. چۆن ئەمە دەزانین؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، لەم وانەیەدا، ئێمە باس لەوە دەکەین کە چۆن پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی ساڵی ۱۹۱٤ هاتنە دی و بارودۆخی جیهان و هەڵسوکەوتی خەڵک لەو ساڵەوە چۆن بووە.
١. پەرتووکی پیرۆز چی پێشبینی کردووە؟
خودا لە ڕێگەی نێردراوەکەیەوە بە ناوی دانیال، نیشانی دا کە پاشایەتییەکەی دوای کۆتایی هاتنی ماوەیەک کە پێی دەوترێت «حەوت کات» دەست بە حۆکمڕانی دەکات. (دانیال ٤:١٦، ١٧) دوای چەند سەدەیەک، عیسا ئاماژەی بە هەمان ماوە کرد و بە «کاتی دیاریکراو بۆ نەتەوەکان» ناوی برد. ئەو بە پەیڕەوانی ووت کە ئەو سەردەمە هێشتا لە سەردەمی خۆیدا کۆتایی پێ نەهاتووە. (لۆقا ٢١:٢٤) لەم وانەیەدا دەبینین کە ئەو حەوت کات لە ساڵی ۱۹۱٤ کۆتایی هات.
٢. بارودۆخی جیهان و هەڵسوکەوتی خەڵک لە ساڵی ۱۹۱٤ەوە چۆن بووە؟
قوتابییەکانی عیسا لێیان پرسی: «نیشانەی هاتنەوەت و کۆتایی زەمان چییە؟» (مەتا ٢٤:٣) لە وەڵامدا، عیسا پێشبینی ئەو ڕووداوانەی کرد کە دوای دەستپێکردنی حوکمڕانییەکەی ڕوودەدات، وەک جەنگ، قاتوقڕی و بوومەلەرزە. (مەتا ٢٤:٧ بخوێنەوە.) هەروەها پەرتووکی پیرۆز پێشبینی ئەوە دەکات کە شێوازی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی خەڵک «لە ڕۆژانی کۆتاییدا ژیان قورس دەکات.» (٢ تیمۆساوس ٣:١-٥) ئەم پێشبینییانە دەربارەی دۆخی جیهان و هەڵسوکەوتی خەڵک لە ساڵی ۱۹۱٤وە بە ڕوونی دەبینرێت.
٣. بۆچی جیهان لەگەڵ دەستپێکردنی دەسەڵاتی عیسا خراپتر بوو؟
دوای ئەوەی عیسا بوو بە فەرمانڕەوای پاشایەتی خودا، لەگەڵ شەیتان و دێوەکانی لە ئاسماندا شەڕی کرد و لەناوی بردن. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت کە «شەیتان لەگەڵ فریشتەکانی فڕێدرانە سەر زەوی.» (ئاشکراکردن ١٢:٩، ١٠، ١٢) شەیتان زۆر تووڕیە چونکە دەزانێت کە لە ناو دەچێت. بۆیە ئازار و ناخۆشی بۆ مرۆڤەکان درووست کردووە. سەیر نییە کە بارودۆخی جیهان ئەوەندە خراپە! بەڵام پاشایەتی خودا هەموو ئەم کێشانە چارەسەر دەکات.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین کە پاشایەتی خودا لە ساڵی ۱۹۱٤ دەستی بە حۆکمڕانی کردووە و چۆن کاریگەری لەسەر ژیانمان دادەنێت.
٤. چۆن ژمێریارییەکانی کاتی پەرتووکی پیرۆز دەمانبات بۆ ساڵی ۱۹۱٤؟
خودا وایکرد نەبوخودنەسر پاشای بابل خەونێک دەربارەی ڕووداوەکانی داهاتوو ببینێت. بە پشکنینی ئەو خەونە و لێکدانەوەی دانیال، بۆمان دەردەکەوێت کە پێشبینییەکە پەیوەندی بە هەردوو پاشایەتی نەبوخودنەسر و پاشایەتی خوداوە هەیە.—دانیال ٤:١٧ بخوێنەوە.a
دانیال ٤:٢٠-٢٦ بخوێنەوە و پاشان بە بەکارهێنانی وێنەکان و خشتەکان وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بدەنەوە:
(ا) نەبوخودنەسر لە خەودا چی بینی؟—ئاماژە بە ئایەتەکانی ٢٠ و ٢١.
(ب) چی بەسەر دارەکەدا هات؟—ئاماژە بە ئایەتی ٢٣.
(پ) لە کۆتایی «حەوت کات» دا چی روودەدات؟—ئاماژە بە ئایەتی ٢٦.
ئەو دارە کە پاشای بابل لە خەودا بینی چە پەیوەندیکی بە پاشایەتی خوداوە هەیە؟
پێشبینی (دانیال ٤:٢٠-٣٦)
حوکمڕانی
(ا) دارێکی زۆر بەرز
وەستانێک لە حوکمڕانی
(ب) «دارەکە ببڕن» و بهێڵن «حەوت کات» تێپەرێت.
دەست پێ کردنی دووبارەی حوکمڕانی
(پ) «پاشایەتی تۆ جارێکی تر بۆت دەگەڕێتەوە.»
لە یەکەم بەدیهاتنی ئەم پێشبینیە . . .
(ت) ئەو دارە هێمای کێ بوو؟—ئاماژە بە ئایەتی ٢٢.
(ج) چۆن فەرمانڕەوایەتییەکەی تێکشکا؟—دانیال ٤:٢٩-٣٣ بخوێنەوە.
(چ) لە کۆتایی ئەو «حەوت کاتە» دا چی بەسەر پاشا نەبوخودنەسر هات؟ —دانیال ٤:٣٤-٣٦ بخوێنەوە.
یەکەم بەدیهێنان
حوکمڕانی
(ت) نەبوخودنەسر، پاشای بابل
وەستانێک لە حوکمڕانی
(ج) نەبوخودنەسر لە دوای ساڵی ٦٠٦ پ.ز. عەقڵی لەدەستدا و نەیتوانی بۆ ماوەی ٧ ساڵ حوکمڕانی بکات.
دەست پێ کردنی دووبارەی حوکمڕانی
(چ) نەبوخودنەسر تەندروستی چاک دەبێتەوە و دووبارە دەست بە فەرمانڕەوای کرد
لە دووەم بەدیهاتنی ئەم پێشبینیە . . .
(ح) ئەو دارە هێمای چ کەسانێک بوو؟ —١ پوختەی مێژوو ٢٩:٢٣ بخوێنەوە.
(خ) چۆن فەرمانڕەوایەتییەکەی ئەوان تێکشکا؟ چۆن بزانین کاتێک کە عیسا لەسەر زەوی بوو ئەم وەستانەوە، هێشتا بەردەوام بووە؟ —لۆقا ٢١:٢٤ بخوێنەوە.
(د) ئەم حوکمڕانییە کەی و لە کوێ دووبارە دەستی پێکرد؟
دووەم بەدیهێنان
حوکمڕانی
(ح) پاشاکانی ئیسرائیل کە نوێنەرایەتی فەرمانڕەوای خودا دەکەن
وەستانێک لە حوکمڕانی
(خ) وێرانکردنی ئۆرشەلیم، تێکشکانێکی بۆ ماوەی ٢٥٢٠ ساڵ لە حوکمڕانی پاشاکانی ئیسرائیل کە نوێنەرایەتی خودا بوون، دروستکرد
دەست پێ کردنی دووبارەی حوکمڕانی
(د) عیسا لە پاشایەتی خودا وەک پاشا لە ئاسمان دەست بە فەرمانڕەواییەتی کرد
حەوت کات چەند ساڵە؟
هەندێک ئایەتەکانی پەرتووکی پیرۆز بۆ تێگەیشتن لە ئایەتەکانی تر یارمەتیدەرمان دەبن. بۆ نموونە لە کتێبی ئاشکراکردن هاتووە کە سێ کات و نیو یەکسانە بە ١٢٦٠ ڕۆژ. (ئاشکراکردن ١٢:٦، ١٤) حەوت کات کە دوو هێندەی ئەوە، دەبێتە ٢٥٢٠ ڕۆژ. لە پەرتووکی پیرۆز هندێک جار ڕۆژێک بە واتای ساڵێک دێت. (حزقیێل ٤:٦) لەگەڵ پێشبینییەکەی دانیالیشدا—هەمان شتە، واتە ئەو حەوت کاتە یەکسانە بە ٢٥٢٠ ساڵ.
٥. لە ساڵی ١٩١٤ جیهان گۆڕاوە
عیسا پێشبینی کرد کە دوای دەستپێکردنی حوکمڕانیەکی بارودۆخی جیهان چۆن دەبێت. لۆقا ٢١:٩-١١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئێوە کام یەک لەو مەرجانەتان بینیوە یان بیستووە؟
پەرتووکی پیرۆز پێشبینی کردبوو کە مرۆڤەکان لە «ڕۆژانی کۆتایی» دا چ جۆرە بیرکردنەوە و ڕەفتارێکیان دەبێت. ٢ تیمۆساوس ٣:١-٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئێوە ئەمڕۆ کام لەم ڕەفتارانەتان لە خەڵکیدا بینیوە؟
٦. پاشایەتی خودا دەبێت هاندەرمان بێت
مەتا ٢٤:٣ و ١٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
چ چالاکیەکی گرنگ نیشان دەدات کە پاشایەتی خودا فەرمانڕەوایەتی دەکات؟
ئێوە چۆن دەتوانن بەشداری ئەم چالاکییە بکەن؟
ئێستا پاشایەتی خودا حوکمڕانی دەکات و ئەو ڕۆژە نزیکە کە بەتەواوی فەرمانڕەوایی هەموو مرۆڤەکان لەسەر زەوی بکات. عیبرانییەکان ١٠:٢٤، ٢٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئێمە دەبێت چی بکەین کاتێک ‹دەبینین ئەو ڕۆژە نزیکتر› دەبێتەوە؟
ئەگەر بزانن چ شتێک یارمەتی خەڵک دەدات و ژیانیان ڕزگار دەکات، چی دەکەن؟
هەندێک کەس دەڵێن: «بۆچی شاهیدانی یەهوە زۆر باسی ساڵی ١٩١٤ دەکەن؟»
چۆن وەڵام دەدەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز و ژمێریارییەکانی کاتی، بارودۆخی جیهان نیشان دەدات کە پاشایەتی خودا حوکمڕانی دەکات. ئێمە بە بەشداریکردن لە مزگێنیدان و ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکاندا نیشان دەدەین کە باوەڕمان بە پاشایەتی خودا هەیە.
پێداچوونەوە
لە کۆتایی ئەو «حەوت کاتە» دا کە لە پێشبینییەکەی دانیال باسی لێ کراوە، چی ڕوویدا؟
چی قەناعەتت پێدەدات کە پاشایەتی خودا لە ساڵی ١٩١٤ دەستی بە حوکمڕانی کردووە؟
چۆن دەتوانێت نیشانی بدەێت کە باوەڕت هەیە، ئێستا پاشایەتی خودا حوکمڕانی دەکات؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
مێژوونووسان و توێژەران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی جیهان لە ساڵی ١٩١٤ چی دەڵێن؟
لە مەتا ٢٤:١٤ بخوێنەوە کە پێشبینیەکەی عیسا چۆن ژیانی پیاوێکی گۆڕی؟
«لە هەموو شتێک زیاتر بیسبۆڵم خۆشدەویست!» (تاوەری چاودێری ژمارەی. ٣ی ٢٠١٧)
چۆن بزانین پێشبینی بەشی چوارەمی کتێبی دانیال پەیوەندی بە پاشایەتی خودا هەیە؟
«پاشایەتی خودا لە چ ساڵێک دەستی بە حوکمڕانی کرد؟ (بەشی ١)» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
چۆن لە بەشی چوارمی کتێبی دانیال ئاماژەی پێ دەکات کە «حەوت کات» لە ساڵی ١٩١٤ کۆتای هات؟
«پاشایەتی خودا لە چ ساڵێک دەستی بە حوکمڕانی کرد؟ (بەشی ٢)» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
a دوو بابەت لە کۆتایی ئەم وانەیە لە بەشی لێکۆڵینەوەی زیاتر ببینن.