وانەی ٢٠
شاهیدانی یەهوە چۆن ڕێکخراون؟
یەهوە خودای تەرتیباتە. (١ کۆرنسۆس ١٤:٣٣) بۆیە دەبێت گەلەکەی رێکبخرێت. بەڵام ڕێکخستنەکەیان چۆنە؟ ڕۆڵێ ئێمە لەم پەیوەندییەدا چییە؟
١. کێ سەری کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوەیە؟
«عیسای مەسیح سەری کۆمەڵەکەیە» و لە ئاسمانەوە چاودێری چالاکییەکانی شاهیدانی یەهوە لە سەرانسەری جیهاندا دەکات. (ئەفەسۆس ٥:٢٣) ئەو «کۆیلەی دڵسوز و ژیری» لەسەر زەوی داناوە، واتە کۆمەڵێکی بچووک لە مەسیحییە بە ئەزموونەکان کە بە دەستەی بەرێوەبەریش ناسراون. (مەتا ٢٤:٤٥-٤٧ بخوێنەوە.) هەروەک چۆن لە سەدەی یەکەمی زایینیدا کە نێردراوان و پیران کۆمەڵ لە ئۆرشەلیم سەرکردایەتی کۆبوونەوەکانیان لە سەرانسەری جیهاندا دەکرد، ئەمڕۆش ئەم بەرپرسیارەتیە لە ئەستۆی دەستەی بەڕێوەبەریدایە. (کردار ١٥:٢) بەڵام ئەم مەسیحییە بە ئەزموونانە سەرکردەی ڕێکخراوەکەمان نین. هەموو ئەو شتانی کە دەیکەن لەسەر بنەمای وشەی خودایە و بە دڵخوشیوە ڕێنماییەکانی عیسا پەیڕەوی دەکەن.
٢. ڕۆڵێ پیرانی کۆمەڵ چییە؟
پیرانی کۆمەڵ مەسیحیانێکی بە ئەزموونن کە لە ڕیگای وشەی خوداوە فێری کەسانی تر دەکەن و یارمەتی وهاندەری گەلی یەهوەن. پیرانی کۆمەڵ مووچە بۆ ئەم کارە وەرناگرن، بەڵام کارەکانیان «بە ویستەوە وەک چۆن خودا دەیەوێت ئەنجامی دەدەن.» (١ پەترۆس ٥:١، ٢) خزمەتکاری کۆمەڵ ئەو پیاوانەن کە یارمەتی پیران دەدەن، ئەم خزمەتکارانە دەتوانن وردە وردە شایستە بن و وەک پیرانی کۆمەڵ خزمەت بکەن.
دەستەی بەڕێوەبەری، هەندێک لە پیران وەک سەرپەرستیاری بازنە هەڵدەبژێرن بۆ هاندان و بەهێزکردنی خوشک و براکان و سەردان کردنی کۆبوونەوەکان. هەروەها ئەو کەسانە کە بەپێی ستانداردەکانی پەرتووکی پیرۆز وەک پیرانی کۆمەڵ یان خزمەتکاران دەستنیشان دەکرێن.—١ تیمۆساوس ٣:١-١٠، ١٢؛ تیتۆس ١:٥-٩.
٣. ئەرکی هەر شاهیدێکی یەهوە چییە؟
شاهیدانی یەهوە لە هەموو کۆبوونەوەکاندا تا ئەو جێیەی بارودۆخەکەیان ڕێگەیان پێ بدات بەشداری لە کۆبوونەوەکان و خزمەت دەکەن، بەم شێوەیە ستایشی ناوی یەهوە دەکەن.—زەبوورەکان ١٤٨:١٢، ١٣ بخوێنەوە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین کە عیسا چ جۆرە سەرکردەیەکە و چۆن پیرانی کۆمەڵ نموونەی ئەو بەکار دەهێنن. هەروەها فێردەبین چۆن دەتوانین هاوکاری عیسا و پیران بکەین.
٤. عیسا سەرکردەیەکی میهرەبانە
سەرنج بدەن کە عیسا چ داواکارییەکی دۆستانەی بە ئێمە داوە. مەتا ١١:٢٨-٣٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بە گوێرەی ئەم ئایەتە عیسا چ جۆرە سەرکردەیەکە و دەیەوێت ئێمە چ جۆرە هەستیکمان هەبێت؟
پیرانی کۆمەڵ چۆن ڕەچاوەی نموونەی عیسا دەکەن؟ ڤیدیۆکە بکەوە.
پەرتووکی پیرۆز بەڕوونی نیشانمان دەدات کە چۆن پیرانی کۆمەڵ دەبێت ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.
ئیشایا ٣٢:٢ و ١ پەترۆس ٥:١-٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
وەک عیسا، ئارەزوی پیرانی کۆمەڵ ئەوەیە یارمەتی کەسانی تر بدەن. هەستت سەبارەت بەم بابەتە چۆنە؟
پیرانی کۆمەڵ لە چ ڕێگایەکی ترەوە ڕەچاوەی نموونەی عیسا دەکەن؟
٥. پیرانی کۆمەڵ نموونەیەکی باشن
عیسا لە پیرانی کۆمەڵ داوا دەکات کە چ ڕوانگەیەکیان بەرامبەر بە ئەرکەکانیان هەبێت؟ ڤیدیۆکە بکەوە.
عیسا نموونەیەکی بۆ ئەوان داناوە بۆ ئەوەی ڕێنوێنی کۆبوونەوەکان بکەن. مەتا ٢٣:٨-١٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
جیاوازی نێوان پیرانی کۆمەڵ و مامۆستایانی ئایینی چییە؟ هەستت دەربارەی ئەمە چۆنە؟
ا. پیرانی کۆمەڵ لە ڕووی ڕۆحییەوە خۆیان و خێزانەکانیان بەهێز دەکەن
ب. پیرانی کۆمەڵ بیر لە هەموو کۆمەڵەکە دەکەنەوە
پ. پیرانی کۆمەڵ بە بەردەوامی بەشداری خزمەتی مزگێنیدان دەکەن
ت. پیرانی کۆمەڵ مامۆستایانی پەرتووکی پیرۆزن. هەروەها یارمەتیدەرن لە کارەکانی تریش وەک پاککردنەوە
٦. ئێمە دەتوانین لەگەڵ پیرانی کۆمەڵ هاوکاری بکەین
پەرتووکی پیرۆز پێمان دەڵێت بۆچی گرنگە لەگەڵ پیرانی کۆمەڵ هاوکاری بکەین. عیبرانییەکان ١٣:١٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی پەرتووکی پیرۆز دەڵێت پێویستە گوێڕایەڵی ئەو کەسانە بین کە ڕێنمایی دەکەن؟ هەستت دەربارەی ئەمە چۆنە؟
لۆقا ١٦:١٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی گرنگە تەنانەت لە بابەتە بچووکەکانیشدا لەگەڵ پیرانی کۆمەڵ هاوکاری بکەین؟
هەندێک کەس دەڵێن: «پێویست ناکات بۆ پەرستینی خودا ئەندامی ئایینێک یان گرووپێکی ڕێکخراو بین.»
پەرستنی خودا بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە کۆبوونەوەکان چ سوودێکی هەیە؟
لە کۆتاییدا
عیسا چاودێری کۆبونەوەکانی سەرتاسەری جیهان دەکات، ئێمە بە دڵخۆشیەوە گوێڕایەڵی و هاوکاری لەگەڵ پیرانی کۆمەڵ دەکەین، چونکە هێزێکی نوێمان پێ دەبەخشن و بەپێی وشەی خودا ڕێنماییمان دەکەن.
پێداچوونەوە
کێ سەری کۆبوونەوەکانە؟
پیرانی کۆمەڵ چۆن یارمەتی ئەندامانی کۆبوونەوەکان دەدەن؟
ڕۆڵی هەر پەرستەندەیەکی یەهوە چییە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ئێوە دەبینن کە دەستەی بەڕێوەبەر و پیرانی کۆمەڵ چەندە ئێمەیان خۆشدەوێت.
بەهێزکردنی باوەری برا و خوشکەکان لە کاتی قەدەغەکردنەکاندا (٢٢:٤)
لەم ڤیدیۆیەدا دەربارەی کارەکانی چاودێری بازنە فێردەبین.
ئەم بابەته باس له ڕۆڵی ژنان له کۆبوونەوەدا دەکات.
«ئایا ئەو ژنانەی کە شاهیدی یەهوەن، ئیزنی فێرکاریان هەیە؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
لەم بابەتەدا پیرانی کۆمەڵ بۆ هاندانی هاوباوەڕەکانیان چی دەکەن؟
«پیرانی مەسیحی —بۆ شادیمان تێدەکۆشن» (تاوەری چاودێری، ژانویە ١٥، ٢٠١٣)