وانەی ٢٤
ڕاستی دەربارەی فریشتەکان چییە؟
یەهوە دەیەوێت ئێمە خێزانە ئاسمانییەکەی بناسین، ئەم خێزانە ئاسمانییە بریتیە لە فریشتەکان کە لە پەرتووکی پیرۆزدا بە «کوڕانی خودا» ناو دەبرێن. (ئەیوب ٣٨:٧) پەرتووکی پیرۆز دەربارەی فریشتەکان چی دەڵێت؟ چۆن کاریگەریان لەسەر خەڵک هەیە؟ ئایا هەموو فریشتەکان بەشێکن لە خێزانی خودا؟
١. فریشتەکان کێن؟
یەهوە پێش درووست بوونی زەوی فریشتەکانی درووست کرد. ئەوان وەک رۆحی نادیارن کە لە ئاسماندا دەژین. (عیبرانییەکان ١:١٤) هەر یەک لە ملیۆنەها فریشتە کەسایەتی تایبەتی خۆیانیان هەیە. (ئاشکراکردن ٥:١١) ئەوان «وشەی یەهوە بەجێدەهێنن و گوێڕایەڵی دەبن.» (زەبوورەکان ١٠٣:٢٠) لە سەردەمی کۆندا، یەهوە هەندێک جار فریشتەی ناردووە بۆ گەیاندنی پەیامەکەی و پشتگیری و ڕزگارکردنی گەلەکەی. ئەمڕۆ فریشتەکان، پەرستەندەکانی یەهوە ڕێنمایی دەکەن بۆ ئەوانەی دەیانەوێت یەهوە بناسن.
٢. شەیتان و دێوەکانی کێن؟
هەندێک لە فریشتەکان بە یەهوە وەفادار نەبوون. یەکەم فریشتە کە لە دژی یەهوە یاخی دەبێت پێی دەوترێت «ئیبلیس و شەیتان و هەموو دانیشتوانی زەوی گۆمڕا دەکات.» (ئاشکراکردن ١٢:٩) شەیتان هەوڵ دەدا فەرمانڕەوایەتی خەڵک بکات، بۆیە ئادەم و حەوای هەڵخەڵەتاند. دواتر هەندێک لە فریشتەکانی دیکەش لەگەڵی هاودەست بوون و لە دژی یەهوە یاخی بوون. ئەم فریشتانە لە پەرتووکی پیرۆزدا بە «دێو» ناودەبرێن. ئەوان لە ئاسمانەوە فڕێدراون و لە داهاتوودا لەناودەچن.—ئاشکراکردن ١٢:٩، ١٢ بخوێنەوە.
٣. شەیتان و دێوەکان چۆن دەتوانن ئێمە هەڵخەڵەتێنن؟
شەیتان و دێوەکانی لە ڕێگەی هێزی سەروو سروشتی و پەیوەندی لەگەڵ ڕۆحەکاندا خەڵک هەڵدەخەڵەتێنن. بۆ نموونە، هەندێک کەس لە ئەستێرەناس، پێشبینیکەر یان جادووگەر داوای یارمەتی دەکەن. هەندێک کەس لە ڕێگەی هێزی سەروو سروشتییەوە نەخۆشییەکەیان چارەسەر دەکەن. زۆر کەس پێیان وایە دەتوانن لەگەڵ مردووەکاندا پەیوەندی بکەن. بەڵام یەهوە ئاگادارمان دەکاتەوە کە «لای ئەو کەسانەی کە ڕۆح ئامادە کارن و دوعا نووسن مەچن.» (لێڤییەکان ١٩:٣١) یەهوە دەیەوێت ئێمە لە شەیتان و دێوەکان بپارێزێت. ئەوان دوژمنی خودان و ئامانجیان زیان گەیاندن بە ئێمەیە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا فێر دەبین کە چۆن فریشتەکان یارمەتیمان دەدەن. هەروەها مەترسییەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕۆحە پیسەکان دەبینین و چۆن دەتوانین خۆمان لە کاریگەری شەیتان و دێوەکانی بپارێزین.
٤. فریشتەکان یارمەتی مرۆڤەکان دەدەن بۆ ناسینی یەهوە
فریشتەکان ڕاستەوەخۆ بە خەڵک مزگێنی نادەن، بەڵکو یارمەتی پەرستەندەکانی خودا دەکەن بۆ ئەوەی بە ئەو کەسانەی دەیانهەوێت خودا بناسن مزگێنی بدەن. ئاشکراکردن ١٤:٦، ٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی بۆ مزگێنیدان پێویستمان بە یارمەتی فریشتەکان هەیە؟
ئایا بۆ ئێوە هاندەر نییە کە فریشتەکان دەتوانن بۆ کاری مزگێنیدان ڕێنماییتان بکەن؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
٥. دووری کردن لە هەر شتێک کە پەیوەندی بە ڕۆحەکانەوە هەبێت
شەیتان و دێوەکان تەنها دوژمنی یەهوە نین، بەڵکو دوژمنی ئێمەشن. لۆقا ٩:٣٨-٤٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
شەیتان و ڕۆحە پیسەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ دەکەن؟
ئێمە نامانەوێت شەیتان لە ناو ژیانمان ڕێگە بدەین. دواوتار ١٨:١٠-١٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بە چ شێوەیەک دێوەکان هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر ئێمە بکەن و پەیوەندیمان پێوە بکەن؟ لەو شێونەی کە ئێوە لێی دەژین کام ڕێگا باوە؟
ئایا بە لاتەوە لۆژیکە کە یەهوە ئەم شتانەی قەدەغە کردووە؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
پێتوایە ملوانکەی جادووگەری ئەو کچەی کە لەم ڤیدیۆیەدا بینیتان مەترسیدار بوو؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
دایکی کچەکە چی کرد بۆ ئەوەی دێوەکان کاریگەرییان لەسەر نەبێت؟
مەسیحییە ڕاستەقینەکان هەمیشە دژایەتیان لەگەڵ دێوەکان کردووە. کردار ١٩:١٩ و ١ کۆرنسۆس ١٠:٢١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی گرنگە هەر شتێک کە پەیوەندی بە ڕۆحە خراپەکانەوە هەبێت لەناوی ببەین؟
٦. لە شەڕ لەگەڵ شەیتان و دێوەکانی سەرکەوتوو بن
حاکمی دێوەکان شەیتانە. بەڵام فەرمانڕەوای فریشتە دڵسۆزەکان ناوی میکائیلە. بەپێی پەرتووکی پیرۆز، میکائیل هەمان عیسایە. میکائیل چەندە هێزی هەیە؟ ئاشکراکردن ١٢:٧-٩ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا پێتوایە میکائیل و فریشتەکانی لە شەیتان و دێوەکان بەهێزترن؟
ئایا پێتوایە شوێنکەوتوانی عیسا دەبیت لە شەیتان و دێوەکانی بترسن؟
ئێوە دەتوانن لە شەڕ لەگەڵ شەیتان و دێوەکانی سەرکەوتوو بن. یاقوب ٤:٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆ ئەوەی ڕێگری لە شەیتان و دێوەکانی بکەن کە کاریگەری لەسەرتان نەبێت پێویستە چی بەکەن؟
هەندێک کەس دەڵێن: «فیلم و یارییە ڤیدیۆییەکان تەنها بۆ خۆشییە کەواتە ئەگەر دیمەنی جادوویی یان شتێکی لەو جۆرەیان هەبێت، هیچ کێشەیەک نییە.»
بۆچی شێوازی بیرکردنەوەی وا مەترسیدارە؟
لە کۆتاییدا
فریشتە وەفادارەکان یارمەتیمان دەدەن بەڵام شەیتان و دێوەکانی دوژمنی یەهوەن و لە ڕێگای جادووگەری و خۆپەرستی و پەیوەندی لەگەڵ ڕۆحەکاندا خەڵک گومڕا دەکەن.
پێداچوونەوە
فریشتەکانی یەهوە چۆن یارمەتی خەڵک دەدەن بۆ ئەوەی ئەو بناسن؟
شەیتان و دێوەکانی کێن؟
بۆچی گرنگە کە لە پەیوەندی کردن لەگەڵ جادووگەری، ڕۆح ئامادە کاران و دوعا نووسان خۆت بەدوور بگریت؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ئەم گۆڤارە ئاماژە بەوە دەکات کە میکائیل سەرۆکی فریشتەکان، هەمان عیسای مەسیحە.
هەندێک کەس شەیتان وەک کەسایەتییەکی خراپ لە مرۆڤدا دەبینن. بەڵام چۆن بزانین ئەم بیرۆکەیە ڕاست نییە؟
لەم گۆڤارەدا دەبینین کە چۆن ژنێک توانی لە ژێر کاریگەری شەیتان و دێوەکانی ڕزگار بێت.
لەم گۆڤارەدا دەبینین کە چۆن شەیتان لە ڕێگەی جادووگەری و پەیوەندی کردن لەگەڵ ڕۆحەکاندا مرۆڤەکان گۆمڕا دەکات.