وانەی ٢١
هەواڵی خۆشی پاشایەتی خودا مزگێنی دەدرێت
یەهوە بەم زووانە هەموو کێشەکانمان لە ڕێگەی پاشایەتییەکەیەوە چارەسەر دەکات. ئەمە هەواڵێکی زۆر خۆشە کە دەمانەوێت هەموو کەسێک بزانێت. عیسا داوای لە قوتابییەکانی کرد هەواڵی خۆش بڵاو بکەنەوە! (مەتا ٢٨:١٩، ٢٠) چۆن ئەمڕۆ شاهیدانی یەهوە فەرمانی عیسا پەیڕەوی دەکەن؟
١. مەتا ٢٤:١٤ چۆن بەدی دێت؟
عیسا پێشبینی کرد: «هەواڵی خۆشی پادشایەتی خودا لە سەرانسەری زەویدا مزگێنی دەدرێت.» (مەتا ٢٤:١٤) ئێمە شاهیدانی یەهوە بە خۆشحاڵییەوە ئەم کارە گرنگە ئەنجام دەدەین و هەواڵی خۆش بە زیاتر لە ١٠٠٠ زمان لە سەرانسەری جیهاندا مزگێنی دەدەین. ئەم چالاکییە جیهانییە پێویستی بە ڕێکخستن و هەوڵێکی زۆر هەیە و ناتوانرێت بەبێ یارمەتی یەهوە ئەنجام بدرێت.
٢. ئێمە بۆ مزگێنیدان بە مرۆڤەکان چ هەۆڵیک دەدەین؟
ئێمە لە هەر شوێنێک خەڵک بدۆزینەوە، مزگێنی دەدەین. وەک مەسیحییەکان لە سەردەمی عیسادا بۆ مزگێنیدان «ماڵ بە ماڵ» دەچین. (کردار ٥:٤٢) بەم شێوەیە، ئێمە هەموو ساڵێک هەواڵی خۆش بۆ ملیۆنان کەس ڕادەگەیەنین. بەڵام لەبەر ئەوەی خەڵک هەمیشە لە ماڵەوە نین، ئێمە لە شوێنە گشتییەکان مزگێنی دەدەین. ئێمە هەمیشە بۆ قسەکردن دەربارەی یەهوە و ئامانجەکانی بەدوای دەرفەت دەگەڕێین.
٣. کێ بەرپرسیارە لە ڕاگەیاندنی مزگێنی هەواڵی خۆش؟
هەموو مەسیحییەکی ڕاستەقینە ئەرکی ئەوەی هەیە هەواڵی خۆش لەگەڵ کەسانی تر بڵاو بکاتەوە. ئێمە ئەم ئەرکە بە جدی وەردەگرین و هەتا دەتوانین مزگێنی بە خەڵک دەدەین، چونکە دەزانین ئەم هەواڵە خۆشە دەتوانێت گیانیان ڕزگار بکات. (١ تیمۆساوس ٤:١٦ بخوێنەوە.) ئێمە بۆ ئەم کارە پارە وەرناگرین، چونکە پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «بەخۆڕایی وەرتانگرتووە و بە خۆڕاییش بیدەن.» (مەتا ١٠:٧، ٨) کاری مزگێنیدان بەشێکە لە پەرستنی ئێمە و یەهوە دڵخۆش دەکات، بۆیە تەنانەت ئەگەر هەندێک کەس پەیامەکەمان قبوڵ نەکەن، ئێمە لە مزگێنیدان بەردەوام دەبین.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا، دەبینن کە چۆن شاهیدانی یەهوە لە هەموو جیهاندا مزگێنی دەدەن و چۆن یەهوە لەم کارەدا یارمەتیان دەدات.
کاری مزگێنیدان لە هەموو جیهاندا: (ا) کۆستاریکا، (ب) ویلایەتە یەکگرتووەکان، (پ) بەنین، (ت) تایلەند، (ج) یاپ، (چ) سوید
٤. ئێمە زۆر هەوڵ دەدەین کە بە هەموو خەڵک مزگێنی بدەین
ئامانجمان وەک شاهیدێکی یەهوە ئەوەیە کە هەواڵی خۆش بە خەڵک لە هەموو شوێنێکی جیهان مزگێنی بدەین. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
هەوڵەکانی شاهیدانی یەهوە لە مزگێنیدان چۆن کاریگەریتان لەسەر دەکات؟
مەتا ٢٢:٣٩ و ڕۆما ١٠:١٣-١٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
مزگێنیدان بۆچی ئەوە نیشان دەدات کە ئێمە خەڵکمان خۆشدەوێت؟
یەهوە چۆن هەست بەو کەسانە دەکات کە هەواڵی خۆش ڕادەگەیەنن؟—ئاماژە بە ئایەتی ١٥.
٥. ئێمە هاوکارانی خوداین
زۆربەی ئەزموونەکان نیشان دەدەن کە یەهوە ڕاستەوەخۆ کاری مزگێنیدان دەکات. بۆ نموونە، لە نیوزلەندا، برایەک بە ناوی پۆڵ ئێوارەیەک ماڵ بە ماڵ لەگەڵ ژنێک قسەی کرد. ئەو بەیانییە ئەم ژنە دوعای کردبوو و لەناو دوعاکەی ناوی یەهوەی بەکارهێنا و داوای لێکرد کە کەسێک سەردانی بکات. پۆڵ دەڵێت: «سەرنج ڕاکێش بوو دوای سێ کاتژمێر لە دوعای ژنەکە، من لە دەرگاکەیم دا.»
١ کۆرنسۆس ٣:٩ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن نموونەی جۆراوجۆر، وەک ئەزموونی ئەو برایە لە نیوزلەند، نیشانی دەدات کە یەهوە ڕێنوێنی کاری مزگێنیدان دەکات؟
کردار ١:٨ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی ئێمە بۆ ئەنجامدانی کاری مزگێنیدان پێویستمان بە یارمەتی یەهوە هەیە؟
ئایا دەزانی؟
هەموو هەفتەیەک لە کۆبوونەوەی ناوەڕاستی هەفتەدا فێری مزگێنیدان دەبین. ئەگەر تا ئێستا بەشداری یەکێک لەم کۆبوونەوانەت کردبێت، ڕات لەسەر ئەم فێرکاریانە چییە؟
٦. ئێمە بە مزگێنیدان گوێڕایەڵی لە خودا دەکەین
لە سەردەمی عیسادا، دوژمنان هەوڵیاندا واز لە مزگێنیدان بە شوێنکەوتووانی بهێنێن. بەڵام شوێنکەوتووانی بەرگریان لە مافی خۆیان کرد، بۆ بەردەوام بوون لە مزگێنیدان و تۆمارکردنی ئەم چالاکییە بە شێوەیەکی یاسایی . . . (فیلیپی ١:٧) شاهیدانی یەهوەش ئەمڕۆ بەهەمان شێوە ئەنجامی دەدەن.a
کردار ٥:٢٧-٤٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی ئیمە هەرگیز واز لە مزگێنیدان ناهێنین؟—ئاماژە بە ئایەتەکانی ٢٩، ٣٨ و ٣٩.
هەندێک کەس دەڵێن: «بۆچی شاهیدانی یەهوە بۆ مزگێنیدان ماڵ بە ماڵ دەڕۆن؟»
چۆن وەڵام دەدەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
عیسا فەرمانی بە شوێنکەوتووانی دا کە بە هەموو نەتەوەکان مزگێنی هەواڵی خۆش بدەن. یەهوە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە یارمەتی پەرستەندەکانی دەدات.
پێداچوونەوە
چۆن هەواڵی خۆشی پاشایەتی خودا لە جیهاندا بڵاودەکرێتەوە؟
خەزمەتی مزگێنی ئێمە، چۆن نیشانی دەدات کە مرۆڤەکانمان خۆشدەوێت؟
ئایا مزگێنیدان شادی و خۆشیمان پێ دەبەخشێت؟ بۆچی وا بیردەکەنەوە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ببینن چۆن شاهیدانی یەهوە بە خەڵکی شارە گەورەکان مزگێنی دەدەن.
شاهیدانی یەهوە چۆن یارمەتی پەنابەران دەدەن؟
خوتان سەیری بکەن کە ژیان وەک خزمەتگوزاری تەواو کات چەندە دەتوانێت پڕ لە خۆشی بێت.
لەم بابەتەدا دەتوانن بزانن سەرکەوتنەکانی شاهیدانی یەهوە لە دادگا، چۆن کاریگەرییان لەسەر کاری مزگێنی هەبووە.
«مزگێنیدرانی پاشایەتی، کەیسەکەیان دەبەنە دادگا» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
a خودا مافی مزگێنیدانی پێ بەخشیوین، بۆیە شاهیدانی یەهوە بۆ مزگێنی هەواڵی خۆش پێویستیان بە ئیزنی دەسەڵاتدارانی حکومەت نییە.