پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٣٥
  • چۆن دە‌توانین بڕیاری دروست بدە‌ین

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • چۆن دە‌توانین بڕیاری دروست بدە‌ین
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٣٥
وانە‌ی ٣٥.‏ مێردێک لە ئۆتۆمبیلێکدا دە‌کۆڵێتە‌وە کە لە ماڵپە‌ڕێکدا بڵاوکرایە‌وە کاتێک ژن و منداڵە‌کانی سە‌یری دە‌کە‌ن.‏

وانە‌ی ٣٥

چۆن دە‌توانین بڕیاری دروست بدە‌ین؟‏

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

هە‌موومان پێویستە بڕیار بدە‌ین.‏ زۆرێک لە‌م بڕیارانە کاریگە‌رییە‌کی گە‌ورە‌یان لە‌سە‌ر ژیانمان و پە‌یوە‌ندیمان لە‌گە‌ڵ یە‌هوە هە‌یە.‏ بۆ نموونە،‏ هە‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان،‏ هە‌ڵبژاردنی کار،‏ هاوسە‌رگیری کردن یان نە‌کردن.‏ ئە‌گە‌ر بڕیاری باش بدە‌ین،‏ دە‌توانین لە ژیاندا بە‌ختە‌وە‌ر بین و یە‌هوە دڵخۆش بکە‌ین.‏

١.‏ چۆن دە‌توانن بە یارمە‌تی وشە‌ی خودا بڕیاری باش بدە‌ن؟‏

پێش ئە‌وە‌ی بڕیارێک بدە‌ن،‏ لە پاڕانە‌وە‌دا داوای یارمە‌تی لە خودا بکە‌ن و پە‌رتووکی پیرۆز بخوێننە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی بزانن یە‌هوە چۆن بیر لە‌و بابە‌تە دە‌کاتە‌وە.‏ (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢:‏٣-‏٦ بخوێنە‌وە.‏)‏ لە هە‌ندێک حاڵە‌تدا کە یە‌هوە فە‌رمانێکی تایبە‌تی پێداوین،‏ گوێڕایە‌ڵی ئە‌و فە‌رمانە باشترین بڕیارە.‏

ئە‌ی ئە‌گە‌ر یە‌هوە هیچ فە‌رمانێکی ڕوونی لە‌و بابە‌تە‌دا پێنە‌داوین؟‏ یە‌هوە ڕێنماییت دە‌کات ‏«بە‌و ڕێگایە‌ی کە پێویستە بڕۆیت.‏»‏ (‏ئیشایا ٤٨:‏١٧)‏ ئە‌و بنە‌مایانە‌ی کە یە‌هوە پێی بە‌خشیوین ڕێنمای ئێمە‌ن لە ژیاندا.‏ مە‌بە‌ست لە بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ ئە‌و فێرکارییە سە‌رە‌تاییانە‌ن کە شێوازی بیرکردنە‌وە و هە‌ستە‌کانی یە‌هوە نیشان دە‌دە‌ن.‏ زۆربە‌ی کاتە‌کان بە خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز تێدە‌گە‌ین کە خودا سە‌بارە‌ت بە بابە‌تە جیاوازە‌کان چۆن هە‌ست دە‌کات.‏ ئە‌گە‌ر بزانین یە‌هوە چۆن بیر دە‌کاتە‌وە و چۆن هە‌ست دە‌کات،‏ دە‌توانین بە بڕیارە‌کانمان،‏ دڵخۆشی بکە‌ین.‏

٢.‏ پێش ئە‌وە‌ی بڕیار بدە‌ین دە‌بێت بیر لە چی بکە‌ینە‌وە؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت:‏ ‏«ژیر دە‌روانێتە هە‌نگاوە‌کانی خۆی.‏»‏ (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٤:‏١٥)‏ بۆیە،‏ پێش ئە‌وە‌ی بڕیارێک بدە‌ین،‏ پێویستە کات تە‌رخان بکە‌ین و بیری لێبکە‌ینە‌وە.‏ پێش ئە‌وە‌ی بڕیارێک بدە‌ین دە‌توانین چارە‌سە‌رە جیاوازە‌کان بسە‌نگێنین و لە خۆمان بپرسین:‏ «چ بنە‌مایە‌کی پە‌رتووکی پیرۆز یارمە‌تیم دە‌دات؟‏ چ بڕیارێک نیگە‌رانییە‌کانم کە‌م دە‌کاتە‌وە؟‏ ئە‌م بڕیارە چۆن کاریگە‌ری لە‌سە‌ر کە‌سانی تر هە‌یە؟‏ لە سە‌رووی هە‌موویانە‌وە،‏ ئایا یە‌هوە دڵخۆش دە‌کات؟‏»—‏دواوتار ٣٢:‏٢٩.‏

یە‌هوە مافی ئە‌وە‌ی هە‌یە پێوانە‌ی باش و خراپمان بۆ دابنێت.‏ ئە‌گە‌ر ئێمە یاسا و بنە‌ماکانی بە باشی بناسین و هە‌وڵ بدە‌ین بە گوێرە‌یان هە‌ڵسوکە‌وت بکە‌ین،‏ ئە‌وا لە ڕاستیدا ویژدانی خۆمان پە‌روە‌ردە دە‌کە‌ین.‏ ویژدان هە‌ستێکی ناوە‌کیە کە یارمە‌تیمان دە‌دات ڕاست و هە‌ڵە جیا بکە‌ینە‌وە.‏ (‏ڕۆما ٢:‏١٤،‏ ١٥)‏ کە‌واتە ئە‌گە‌ر ویژدانمان بە دروستی ڕابهێنین،‏ دە‌توانین بڕیاری باش بدە‌ین.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا،‏ دە‌بینین کە چۆن بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز و ویژدانمان لە بڕیاردان یارمە‌تیمان دە‌دە‌ن.‏

٣.‏ با پە‌رتووکی پیرۆز ڕێنماییمان بکات

چۆن بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز لە کاتی بڕیاردان ڕێنمایمان دە‌کات؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ با بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز رێنماییت بکە‌ن (‏٥٤:‏٥)‏

  • یە‌هوە چ دیارییە‌کی بە‌نرخی پێبە‌خشیوین؟‏

  • بۆچی یە‌هوە مافی هە‌ڵبژاردنی پێداوین؟‏

  • چۆن یە‌هوە ڕێنماییمان دە‌کات بۆ ئە‌وە‌ی بڕیاری دروست بدە‌ین؟‏

ئە‌فە‌سۆس ٥:‏١٥،‏ ١٦ بخوێنە‌وە تا لە‌گە‌ڵ یە‌کێک لە بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز ئاشنا بی.‏ پاشان بزانە کە چۆن پێویستە ‹کاتە‌کانت بە باشترین شێوە بە کار بهێنیت› بۆ ئە‌وە‌ی کە بتوانیت .‏ .‏ .‏

  • ڕۆژانە پە‌رتووکی پیرۆز بخوێنت.‏

  • هاوسە‌ر،‏ باوک،‏ دایک یان منداڵێکی باشتر بیت.‏

  • بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌کان بکە‌یت.‏

٤.‏ بۆ ئە‌وە‌ی بڕیاری دروست بدە‌یت،‏ ویژدانت ڕابهێنە

ئە‌گە‌ر یاسایە‌کی ڕوون لە پە‌رتووکی پیرۆزدا هە‌بێت،‏ ئاسانە بڕیاری دروست بدە‌یت،‏ بە‌ڵام ئە‌ی ئە‌گە‌ر یاسایە‌ک لە‌م بارە‌یە‌دا نە‌بێت،‏ چۆن؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌نە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ ویژدانت پاک ڕابگرە و بیپارێزە (‏١٣:‏٥)‏

  • لە‌م ڤیدیۆیە‌دا،‏ خوشکە‌کە‌مان چۆن ویژدانی خۆی فێر کرد و بڕیاری داوە کە یە‌هوە دڵخۆش بکات؟‏

بۆچی نابێت داوا لە کە‌سانی تر بە‌کە‌ین کە بڕیارمان بۆ بدە‌ن؟‏ عیبرانییە‌کان ٥:‏١٤ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • لە‌وانە‌یە ئاسانتر بێت داوا لە کە‌سانی تر بکە‌ین کە بڕیارمان بۆ بدە‌ن،‏ بە‌ڵام بە‌گوێرە‌ی ئە‌م ئایە‌تە،‏ بە‌رپرسیارە‌تی ئێمە چییە؟‏

  • بۆ ئە‌وە‌ی ویژدانت ڕابهێنیت و بڕیاری دروست بدە‌یت پێویستت بە چی هە‌یە؟‏

کە‌سێک لە‌سە‌ر شە‌قامێک ئۆتۆمبێل لێدە‌خوڕێت. GPS لە‌سە‌ر داشبۆرد دانراوە یارمە‌تی شۆفێر دە‌دات لە‌سە‌ر ڕێگایە‌کی ڕاست بمێنێتە‌وە.‏

هە‌روە‌ک چۆن نە‌خشە‌یە‌ک ڕێنمای ئێمە‌یە،‏ ویژدانمان بۆ ئە‌وە‌ی بڕیاری دروست بدە‌ین لە ژیاندا ڕێنماییمان دە‌کات

٥.‏ ڕێز لە ویژدانی کە‌سانی تر بگرن

کە‌سانی جیاواز بڕیاری جیاواز دە‌دە‌ن.‏ ئێمە چۆن دە‌توانین ویژدانی کە‌سانی تر لە‌بە‌رچاو بگرین کاتێک بڕیار دە‌دە‌ین؟‏ سە‌رنج بدە‌ن بە ئە‌م دوو بارودۆخە‌ی خوارە‌وە:‏

بارودۆخی ١:‏ خوشکێک کە حە‌ز دە‌کات هە‌میشە مکیاژ بکات،‏ دە‌چێتە کۆبونە‌وە‌یە‌ک کە خوشکە‌کانی ئە‌و کۆمە‌ڵە کاتێک ئە‌و جۆرە ماکیاژانە دە‌بینن،‏ ویژدانیان دڵگران دە‌بێت.‏

ڕۆما ١٥:‏١ و ١ کۆرنسۆس ١٠:‏٢٣،‏ ٢٤ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌و خوشکە بە گوێرە‌ی ئە‌م ئایە‌تانە چ بڕیارێک دە‌دات؟‏ ئە‌گە‌ر لە‌گە‌ڵ کە‌سێک بیت کە ویژدانی ئە‌و،‏ ئە‌نجامدانی شتێک بە هە‌ڵە دە‌زانێت،‏ بە‌ڵام ویژدانی تۆ ئە‌م شتە بە هە‌ڵە نازانێت،‏ چ بڕیارێک دە‌دە‌یت؟‏

بارودۆخی ٢:‏ برایە‌ک دە‌زانێت کە بە گوێرە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب ئاساییە،‏ بە‌ڵام بڕیاری داوە مە‌شروب نە‌خواتە‌وە.‏ ئە‌و بانگهێشت کراوە بۆ ئاهە‌نگێک و دە‌بینێت کە خوشک و براکان مە‌شروب دە‌خۆنە‌وە.‏

ژیرمە‌ندی ٧:‏١٦ و ڕۆما ١٤:‏١ و ١٠ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌و برایە بە گوێرە‌ی ئە‌م ئایە‌تانە چ بڕیارێک دە‌دات؟‏ ئە‌گە‌ر ببینیت کە کە‌سێک کارێک دە‌کات کە ویژدانت ئە‌وە بە هە‌ڵە دە‌زانێت،‏ چی دە‌کە‌یت؟‏

سێ هە‌نگاو بۆ بڕیاردانی دروست

ژنێک دوعا دە‌کات.‏

١.‏ لە یە‌هوە بپاڕێنە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی لە بڕیاردان ڕێنمایتان بکات.‏—‏یاقوب ١:‏٥.‏

هە‌مان ژن بە بە‌کارهێنانی پە‌رتووکی پیرۆز و بڵاوکراوە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز و کۆمپیوتە‌ر توێژینە‌وە دە‌کات.‏

٢.‏ لە پە‌رتووکی پیرۆز و بڵاوکراوە‌کانی مە‌سیحی بکۆڵە‌وە و بە‌دوای ئە‌و بنە‌مایانە‌دا بگە‌ڕێ کە یارمە‌تیتان دە‌دە‌ن.‏ هە‌روە‌ها دە‌توانن لە‌گە‌ڵ مە‌سیحییە بە ئە‌زموونە‌کان قسە بکە‌ن.‏

هە‌مان ژن بیردە‌کاتە‌وە.‏

٣.‏ بیر لە دە‌رە‌نجامە‌کانی بڕیارە‌کە‌ت بکە‌وە کە چ کاریگە‌ری لە‌سە‌ر ویژدانی خۆت و کە‌سانیتر هە‌یە.‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «مرۆڤ مافی ئە‌وە‌ی هە‌یە هە‌رچی بیە‌وێت بیکات.‏ گرنگ نییە خە‌ڵک چۆن بیر دە‌کە‌نە‌وە.‏»‏

  • بۆچی دە‌بێت لە کاتی بڕیاردان هە‌ستی خودا و کە‌سانی تر لە‌بە‌رچاو بگرین؟‏

لە کۆتاییدا

بە لە‌بە‌رچاوگرتنی ئە‌م دوو خاڵە،‏ دە‌توانین بڕیاری باش بدە‌ین:‏ ١)‏ هە‌ستی یە‌هوە سە‌بارە‌ت بە‌و بابە‌تە چۆنە؟‏ ٢)‏ بڕیارە‌کە‌مان چۆن کاریگە‌ری لە‌سە‌ر کە‌سانی تر هە‌یە؟‏

پێداچوونە‌وە

  • چۆن دە‌توانیت بڕیارێک بدە‌یت کە یە‌هوە دڵخۆش بکات؟‏

  • چۆن دە‌توانیت ویژدانت پە‌روە‌ردە بکە‌یت؟‏

  • چۆن دە‌توانیت ڕێز لە ویژدانی کە‌سانی تر بگریت؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

چۆن گرتنی بڕیارە‌کانتان دە‌بێتە هۆی ئە‌وە‌ی کە پە‌یوە‌ندیتان لە‌گە‌ڵ خودا بە‌هێزتر بێت؟‏

‏«بڕیار بدە‌ن کە ببنە هۆکاری شکۆمە‌ندی خودا»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ ئە‌پریل ١٥،‏ ٢٠١١)‏

یە‌هوە چۆن ڕێبە‌رایە‌تیمان دە‌کات؟‏ بە سە‌یرکردنی ئە‌م ڤیدیۆیە باشتر لە‌وە تێدە‌گە‌ن.‏

یە‌هوە گە‌لی خۆی ڕێنمایی دە‌کات (‏٥٠:‏٩)‏

چۆن پیاوێک توانی سە‌رە‌ڕای کێشە‌کان بڕیاری دروست بدات؟‏

یە‌هوە ژیانێکی باش بۆ ئێمە گە‌رە‌نتی دە‌کات (‏٤٦:‏٥)‏

کاتێک یە‌هوە یاسایە‌کی ڕوونی پێنە‌داوین،‏ چۆن دە‌توانین بڕیاری باش بدە‌ین و دڵخۆشی بکە‌ین؟‏

‏«ئایا بۆ هە‌موو شتێک پێویستمان بە یاسایە‌ک یان فە‌رمانێکی تایبە‌ت لە پە‌رتووکی پیرۆز هە‌یە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share