پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٣٦
  • لە هە‌موو شتێکدا راستگۆ بن

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • لە هە‌موو شتێکدا راستگۆ بن
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٣٦
وانە‌ی ٣٦.‏ پیاوێک بە‌ڵگە‌نامە‌یە‌ک ئیمزا دە‌کات.‏

وانە‌ی ٣٦

لە هە‌موو شتێکدا راستگۆ بن

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

هە‌موو کە‌سێک دە‌یە‌وێت هاوڕێکانی لە‌گە‌ڵیدا ڕاستگۆ بن و درۆ نە‌کە‌ن.‏ یە‌هوە‌ش چاوە‌ڕێی ئە‌وە دە‌کات کە هاوڕێکانی لە‌گە‌ڵیدا ڕاستگۆ بن.‏ بە‌ڵام ڕاستگۆبوون لە جیهانێکی پڕ لە درۆ و فێڵدا هە‌میشە ئاسان نییە.‏ لە‌م وانە‌یە فێردە‌بین کە ڕاستگۆیی لە هە‌موو شتێکدا چ سوودێکی هە‌یە؟‏

١.‏ گرنگترین هۆکار بۆ ڕاستگۆیی چییە؟‏

کاتێک ڕاستگۆین لە‌گە‌ڵ کە‌سانی تر،‏ بە یە‌هوە نیشان دە‌دە‌ین کە خۆشمان دە‌وێت و ڕێزی لێدە‌گرین.‏ بیر بکە‌نە‌وە:‏ یە‌هوە ئاگاداری هە‌موو کردار وبیرکردنە‌وە‌کانمانە.‏ (‏عیبرانییە‌کان ٤:‏١٣)‏ کاتێک هە‌ڵدە‌بژێرین ڕاستگۆ بین،‏ خودا دە‌مانبینێت و ڕە‌فتارمان بە نرخ دە‌زانێت.‏ بە‌پێی پە‌رتووکی پیرۆز ‏«یە‌هوە ڕقی لە فریودە‌رە‌کانە،‏ بە‌ڵام هاوڕێیە‌کی نزیکی ڕاستودروستە‌کانە.‏»‏‏—‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٣:‏٣٢.‏

٢.‏ چۆن دە‌توانین لە ژیانی ڕۆژانە‌ماندا ڕاستگۆ بین؟‏

یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێمە ‏«لە‌گە‌ڵ یە‌کتری ڕاستی بڵێین.‏»‏ (‏زە‌کە‌ریا ٨:‏١٦،‏ ١٧)‏ ئە‌مە مانای چییە؟‏ ئە‌گە‌ر لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌مان،‏ هاوکارە‌کانمان،‏ خوشک و برا مە‌سیحییە‌کانمان،‏ یان کاربە‌دە‌ستانی حکومە‌ت قسە بکە‌ین،‏ درۆ ناکە‌ین و زانیاری نادروست نادە‌ین.‏ مرۆڤی ڕاستگۆ لە کە‌سانی تر دزی و فێڵیان لێ ناکات.‏ (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٤:‏٢٨ و ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٨ بخوێنە‌وە.‏)‏ ئە‌وان ڕاستگۆیانە هە‌موو ئە‌و باجانە‌ی کە قە‌رزدارن دە‌دە‌ن.‏ (‏ڕۆما ١٣:‏٥-‏٧)‏ بە‌م شێوە‌یە و ڕێگاکانی تر «ئێمە لە هە‌موو شتێکدا ڕاستگۆیانە هە‌ڵسوکە‌وت دە‌کە‌ین.‏»—‏عیبرانییە‌کان ١٣:‏١٨.‏

٣.‏ سوودە‌کانی ڕاستگۆیی چین؟‏

کاتێک ناوبانگی ڕاستگۆیمان هە‌یە،‏ کە‌سانی تر متمانە‌مان پێدە‌کە‌ن.‏ ئێمە بۆ دروستکردنی کە‌شێکی سە‌لامە‌ت و خێزانی،‏ لە کۆبونە‌وە‌کاندا یارمە‌تیدە‌ر دە‌بین.‏ سوودی ڕاستگۆیی ویژدانێکی پاک و خاوێنە.‏ ڕاستگۆییمان دە‌توانێت «‏فێرکردنی خودای ڕزگارکە‌رمان بڕازێننە‌وە‏» و سە‌رنجی ئە‌وانە‌ی دە‌رە‌وە‌ی کۆمە‌ڵ،‏ بۆ خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە ڕابکێشێت.‏—‏تیتۆس ٢:‏١٠.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا فێر دە‌بین کە چۆن ڕاستگۆیی کاریگە‌ری لە‌سە‌ر ژیانمان و پە‌یوە‌ندیمان لە‌گە‌ڵ یە‌هوە هە‌یە،‏ هە‌روە‌ها دە‌بینین کە چۆن دە‌توانین لە بارودۆخە جیاوازە‌کاندا ڕاستگۆ بین.‏

٤.‏ ڕاستگۆیی یە‌هوە دڵخۆش دە‌کات

زە‌بوورە‌کان ٤٤:‏٢١ و مە‌لاخی ٣:‏١٦ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی نابێت وا بیر بکە‌ینە‌وە کە دە‌توانین ڕاستیە‌کان لە کە‌سانی تر بشارینە‌وە؟‏

  • پێت وایە یە‌هوە چ هە‌ستێکی هە‌یە کاتێک ڕاستی دە‌ڵێین،‏ هە‌رچە‌ند بومان قورس بێت؟‏

منداڵێک قسە لە‌گە‌ڵ باوکی دە‌کات.‏ کە پە‌رداخێک شە‌ربە‌ت ڕژاوە لە تە‌نیشت مێزە‌کە.‏

کاتێک منداڵان ڕاستیە‌کان دە‌ڵێن دایک و باوکیان دڵخۆش دە‌کە‌ن.‏ کاتێک ئێمە ڕاستی دە‌ڵێین،‏ یە‌هوە دڵخۆش دە‌کە‌ین

٥.‏ هە‌میشە ڕاستگۆیانە هە‌ڵسوکە‌وت بکە‌ن

زۆر کە‌س پێیان وایە ڕاستگۆیی هە‌میشە کرداری نییە.‏ بە‌ڵام بیر لە‌وە بکە‌نە‌وە کە بۆچی هە‌میشە دە‌بێت ڕاستگۆ بین.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ چی بە‌ختە‌وە‌ری دە‌هێنێت؟‏—‏هە‌بوونی ویژدانێکی خاوێن (‏٣٢:‏٢)‏

دیمە‌نێک لە ڤیدیۆی ‹چی خۆشی دە‌دات؟‏ ویژدانێکی پاک.‏ دوای ئە‌وە‌ی بێن بە بە‌ڕێوە‌بە‌رە‌کە‌ی دە‌ڵێت کە هە‌ڵە‌یە‌کی گە‌ورە‌ی کردووە،‏ ئە‌وان تۆقە دە‌کە‌ن.‏

عیبرانییە‌کان ١٣:‏١٨ بخوێنە‌وە و دواتر گفتوگۆ بکە‌ین کە چۆن دە‌توانین ڕاستگۆ بین .‏ .‏ .‏

  • لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌مان.‏

  • لە‌سە‌ر کار یان قوتابخانە.‏

  • لە حاڵە‌تێکی تردا.‏

٦.‏ ڕاستگۆیی سوودمان پێدە‌گە‌یە‌نێت

کاتێک بە‌ڕاستگۆیی ڕە‌فتار دە‌کە‌ین لە‌وانە‌یە ڕووبە‌ڕووی کێشە‌ی ببینە‌وە.‏ بە‌ڵام ڕاستگۆیی هە‌میشە لە درێژخایە‌ندا باشترین ئە‌نجامی هە‌یە.‏ زە‌بوورە‌کان ٣٤:‏١٢-‏١٦ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆلینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن ڕاستگۆیی ژیانمان باشتر دە‌کات؟‏

ا.‏ ژن و مێردێک لە کاتی خواردنە‌وە‌ی قاوە‌دا بە‌یە‌کە‌وە قسە دە‌کە‌ن.‏ ب.‏ میکانیکێک لە‌لایە‌ن بە‌ڕێوبە‌رە‌کە‌یە‌وە ستایش دە‌کرێت لە دوکانێکی چاککردنە‌وە.‏ پ.‏ پیاوێک لە ئۆتۆمبیلە‌کە‌یدا ناسنامە‌کە‌ی نیشانی ئە‌فسە‌رێکی پۆلیس دە‌دات.‏
  1. ا.‏ ژن و مێردی ڕاستگۆ،‏ ژیانی هاوسە‌رییان بە‌هێز دە‌کە‌ن

  2. ب.‏ کرێکارە ڕاستگۆکان متمانە‌ی خاوە‌نکارە‌کانیان بە‌دە‌ست دە‌هێنن

  3. پ.‏ هاوڵاتیانی ڕاستگۆ ناوبانگێکی باش لای بە‌رپرسانی حکومە‌ت بە‌دە‌ست دە‌هێنن

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «هە‌ندێک درۆ ئە‌وە‌ندە بچووکن کە گرنگ نین»‏

  • بۆچی باوە‌ڕت وایە کە یە‌هوە ڕقی لە هە‌موو درۆیە‌کە؟‏

لە کۆتاییدا

یە‌هوە دە‌یە‌وێت هاوڕێکانی لە هە‌موو ئە‌و شتانە‌ی دە‌یڵێن و دە‌یکە‌ن،‏ ڕاستگۆ بن.‏

پێداچوونە‌وە

  • چە‌ند ڕێگایە‌ک بۆ ڕاستگۆیی چین؟‏

  • بۆچی ژیرانە نییە وا بیر بکە‌ینە‌وە کە دە‌توانین ڕاستیە‌کان بشارێنە‌وە؟‏

  • بۆچی دە‌تە‌وێت لە هە‌موو کاتە‌کاندا ڕاستگۆ بیت؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

چۆن دایک و باوکان دە‌توانن منداڵە‌کانیان فێری ڕاستگۆیی بکە‌ن؟‏

ڕاستگۆ بە (‏٤٤:‏١)‏

ئە‌گە‌ر ئێمە بە‌ڵێنە‌کانمان بە‌جێ بهێنین،‏ چ سوودێکمان دە‌ست دە‌کە‌وێت؟‏

بە‌ڵێنە‌کان جێبە‌جێ بکە،‏ بە‌رە‌کە‌تە‌کانی وە‌ربگرە (‏٠٩:‏٩)‏

تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر حکومە‌ت بە هە‌ڵە باج بە بە‌کار بهێنێت،‏ بۆچی دە‌بێت باج بدە‌ین؟‏

‏«ئایا پێویستە—‏باج بدە‌ین؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

چۆن پیاوێکی فێڵباز توانی ژیانی خۆی بگۆڕێت و ژیانێکی ڕاستگۆیانە پە‌یدا بکات؟‏

‏«فێربووم کە یە‌هوە خودایە‌کی میهرە‌بان و لێخۆشبووە»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share