وانەی ٣٨
ژیان دیارییەکی بەنرخە لەلایان خوداوە
ژیان پڕە لە ساتی خۆش و شیرین. تەنانەت کاتێک کێشەمان هەیە، دەتوانین تا ڕادەیەک چێژ لە ژیان وەربگرین. چۆن دەتوانین ئەم دیارییە پڕ بەهایە بەرز بنرخێنین و بۆچی ئەمە گرنگە؟
١. بۆچی دەبێت ژیان بەرز بنرخێنین؟
ئێمە دەبێ ژیان بەرز بنرخێنین، چونکە دیارییەکە لەلایەن یەهوە باوکی خۆشەویستمان. «ئەو سەرچاوەی ژیانە» واتە هەموو زیندەوەرانی ئافراندووە. (زەبوورەکان ٣٦:٩) ‹ئەو خۆی ژیان و هەناسە و هەموو شتێک بە هەموو مرۆڤێک دەبەخشێت.› (کردار ١٧:٢٥، ٢٨) یەهوە هەموو شتێکی پێداوین کە بۆ زیندوومانەوە پێویستمانە. هەروەها وای کردووە چێژ لە ژیان وەربگرین.—کردار ١٤:١٧ بخوێنەوە.
٢. چۆن دەتوانین نیشانی یەهوە بدەین کە قەدری ژیان دەزانین؟
خودا لەو کاتەوەی کە لە سکی دایکتدا بوویت، بایەخی بە تۆ داوە. داود کە پێغەمبەری یەهوە بوو لە دوعاکەیدا وتی: «ئەندامەکانی لەشمت بینی.» (زەبوورەکان ١٣٩:١٦) یەهوە بایەخ بە ژیانت دەدات. (مەتا ١٠:٢٩-٣١ بخوێنەوە.) ئەگەر کەسێک خۆی بکوژێت یان بە ئەنقەست ببێتە هۆی مردنی کەسێک، یەهوە زۆر خەمبار دەبێت.a (دەرچوون ٢٠:١٣) بە هەمان شێوە، ئەگەر بەبێ پێویست ژیانی خۆمان بخەینە مەترسییەوە یان ڕێوشوێنی خۆپارێزی جێبەجێ نەکەین بۆ پاراستنی ژیانی خەڵک، ئەوا یەهوە تووڕە دەکەین. بەڵام ئەگەر بایەخ بە ژیانی خۆمان و ژیانی خەڵک بدەین، ئەوا بە خودا نیشانی دەدەین کە ئێمە ژیان بەنرخ دەزانین، ئەو دیارییە بەنرخەی کە پێی بەخشیوین.
زیاتر بزانە
ڕەچاوی بکەن لەم وانەیەدا کە چۆن دەتوانین قەدری ژیان بزانین، کە دیارییەکە لەلایەن خوداوە.
٣. ئاگاداری تەندروستی خۆت بکە
مەسیحیە دڵسۆزەکان هەموو ژیانیان بۆ یەهوە تەرخان کردووە، بەو واتایەیە بەڵێنمان داوە کە هەمیشە خواستی یەهوە جێبەجێ بکەین. بەم کارە، ئێمە لە ڕاستیدا جەستەی خۆمان وەک قوربانیەک پێشکەشی ئەو دەکەین. ڕۆما ١٢:١، ٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی گرنگە کە بە تەندروستی خۆت گرنگی بدەیت؟
لە چ ڕێگایەکدا دەتوانیت ئەم کارە بکەیت؟
٤. خۆپارێزی بۆ ڕێگریکردن لە برینداربوون و مردن
پەرتووکی پیرۆز هانمان دەدات کە خۆمان لە کاری مەترسیدار بەدوور بگرین. ڤیدیۆکە بکەوە بۆ ئەوەی کە بزانن چۆن دەتوانن ڕێنماییەکانی سڵامتی بە جێ بهێنن.
پەندەکانی سلێمان ٢٢:٣ بخوێنەوە، دواتر گفتوگۆ بکەن کە چۆن دەتوانن بیر لە سەلامەتی خۆت و کەسانی تر لەم بارودۆخانەی خوارەوە بکەنەوە . . .
لە ماڵەوە.
لە شوێنی کار.
کاتی وەرزش.
لە کاتی لێخوڕینی ئوتۆمۆبیل یان بە کار هێنانی جیازێک بۆ هاتوچۆ.
٥. ڕێز لە ژیانی منداڵێک بگرە کە هێشتا لەدایک نەبووە
بە زمانێکی شاعیرانە داود نیشانی دا کە یەهوە بەها بە ژیانی منداڵێکی کە هێشتا لە دایک نەبووە و بە گەشەی بایەخ دەدات. زەبوورەکان ١٣٩:١٣-١٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئایا لە چاوی یەهوە، ژیانی مرۆڤ لە کاتی لەدایک بوونەوە دەست پێدەکات یان لە کاتێک سپێرمەکەی دەگرسێت؟
یاساکانی یەهوە بۆ ئیسرائیلی کۆن، نیشانی دەدات کە یەهوە ژیانی دایک و منداڵی لە دایک نەبووی دەپاراست. دەرچوون ٢١:٢٢، ٢٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
یەهوە چۆن دەڕوانێتە ئەو کەسەی کە بە ڕێکەوت دەبێتە هۆی لەبارچوون؟
هەستی یەهوە چۆنە بەرامبەر بە کەسێک کە ئەگەر بە ئەنقەست ئەم کارە بکات؟b
ڕای تۆ دەربارەی بۆچوونی یەهوە چییە؟
لەوانەیە ژنێکیش بەهای ژیان، زۆر بە بەرز بزانێت، بەڵام پێی وایە هیچ هەڵبژاردنێکی تری نییە جگە لە لەباربردن منداڵەکەی. ئیشایا ٤١:١٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئەگەر ژنێک فشاری لەباربردنی منداڵی لەسەر بێت، دەبێت داوای یارمەتی لە کێ بکات؟ بۆچی؟
هەندێک کەس دەڵێن: «ژن مافی ئەوەی هەیە بڕیار لەسەر لەبارچوون بدات، چونکە مرۆڤ مافی ئەوەی هەیە بڕیار لەسەر جەستەی خۆی بدات.»
چی قەناعەتت پێدەکات کە یەهوە ژیانی دایک و منداڵەکەی کە لە سکی دایە، بە نرخ دەزانێت؟
لە کۆتاییدا
پەرتووکی پیرۆز فێرمان دەکات کە ژیانی خۆمان و کەسانی ترمان خۆشبوێت و ڕێزی لێبگرین و بیپارێزین، چونکە دیارییەکە لەلایەن یەهوە خودا.
پێداچوونەوە
بۆچی ژیانی مرۆڤ بۆ یەهوە بەنرخە؟
هەستی یەهوە چییە کاتێک کەسێک بە ئەنقەست کۆتایی بە ژیانی کەسێکی تر دەهێنێت؟
بۆچی تۆ بە شێوەیەکی شەخسی بەهایەکی زۆر بە ژیان دەدەیت؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
چۆن دەتوانین بۆ دیاری ژیان سوپاسی یەهوە بکەین؟
ئایا خودا ئافرەتێک کە منداڵەکەی لەناو دەبات دەبەخشێت؟ لەم گۆڤارەدا وەڵامی ئەم پرسیارە بدۆزەوە.
«پەرتووکی پیرۆز دەربارەی لەباربردنی منداڵ چی دەڵێت؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
بە لەبەرچاوگرتنی تێڕوانینی خودا بۆ ژیان، پێویستە خۆمان لە چ جۆرە وەرزشێک بە دوور بگرین؟
«وەرزشە مەترسیدارەکان»—ئایا شایستەی ئەوەیە ژیانمان بخەینە مەترسییەوە؟ (گۆڤاری ماڵپەڕ)
چۆن پەرتووکی پیرۆز یارمەتی کەسێک دەدات کە بەردەوام بیر لە خۆکوشتن دەکاتەوە؟
a یەهوە زۆر بایەخ بەو کەسانە دەدات کە ئازاری خەمۆکیان هەیە و بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە. (زەبوورەکان ٣٤:١٨) ئەو بەتەواوی لە هەستە نەرێنییەکانیان تێدەگات کە لەوانەیە ببێتە هۆی خۆکوشتن و دەیەوێت یارمەتیان بدات. بۆ ئەوەی بزانن چۆن یەهوە یارمەتی خەمۆکیەکان دەدات، سەیری ئەم گۆڤارە بکەن: «ئایا پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بیری خۆکوشتن یارمەتیت بدات؟» ئەم گۆڤارە لە بەشی «لێکۆڵینەوەی زیاتر» هاتووە.
b ئەوانەی لە ڕابردوودا منداڵیان لەبار بردووە پێویست ناکات خۆیان بە تاوانبار بزانن، یەهوە لێیان خۆشدەبێت. بۆ زانیاری زیاتر، سەیری ئەم گۆڤارە بکەن: «پەرتووکی پیرۆز دەربارەی لەباربردنی منداڵ چی دەڵێت؟» ئەم گۆڤارە لە بەشی «لێکۆڵینەوەی زیاتر» دەردەکەوێت.