پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٣٩
  • ڕوانگە‌ی خودا سە‌بارە‌ت بە خوێن

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ڕوانگە‌ی خودا سە‌بارە‌ت بە خوێن
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٣٩
وانە‌ی ٣٩.‏ دیمە‌نێکی مایکرۆسکۆپی لە خوێن.‏

وانە‌ی ٣٩

ڕوانگە‌ی خودا سە‌بارە‌ت بە خوێن

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

خوێن بۆ مانە‌وە زۆر گرنگە و بە‌بێ خوێن کە‌س ناتوانێت بژی.‏ یە‌هوە خودا ئافە‌ریدگارمانە و مافی ئە‌وە‌ی هە‌یە پێمان بڵێت چۆن خوێن بە‌کار بهێنین و بۆچوونی ئە‌و دە‌ربارە‌ی خوێن چییە؟‏ ئایا ڕێگە‌ی پێدراوە بیخۆین یان بیخە‌ینە ناو جە‌ستە‌مان؟‏ چۆن دە‌توانین لە‌م بارە‌یە‌وە بڕیاری دروست بدە‌ین؟‏

١.‏ یە‌هوە دە‌ربارە‌ی خوێن چ تێڕوانینێکی هە‌یە؟‏

لە سە‌ردە‌می کۆندا،‏ یە‌هوە بە خزمە‌تکارە‌کانی ووت:‏ ‏«ژیانی هە‌ر بوونە‌وە‌رێک،‏ خوێنە‌کە‌یە‌تی.‏»‏ (‏لێڤییە‌کان ١٧:‏١٤)‏ لە‌بە‌رچاوی یە‌هوە خوێن بە‌رجە‌ستە‌کردنی ژیانە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی ژیان دیارییە‌کی پیرۆزە لە‌لایە‌ن خوداوە،‏ خوێنیش بە پیرۆز دادە‌نرێت.‏

٢.‏ خودا چ جۆرە بە‌کارهێنانێکی خوێنی قە‌دە‌غە کردووە؟‏

پێش سە‌ردە‌می عیسا،‏ یە‌هوە فە‌رمانی بە پە‌رستکارە‌کانی دابوو کە خوێن نە‌خۆن.‏ (‏پە‌یدابوون ٩:‏٤ و لێڤییە‌کان ١٧:‏١٠ بخوێنە‌وە.‏)‏ لە سە‌ردە‌می عیسادا،‏ یە‌هوە لە ڕێگە‌ی دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوبرایە‌تی فە‌رمانی بە مە‌سیحییە‌کان دا کە ‏«لە خوێن دوور .‏ .‏ .‏ بکە‌ونە‌وە.‏»‏‏—‏کردار ١٥:‏٢٨،‏ ٢٩ بخوێنە‌وە.‏

دوورکە‌وتنە‌وە لە خوێن مانای چییە؟‏ بۆ نموونە،‏ ئە‌گە‌ر پزیشکە‌کە‌ت پێت بڵێت دوور بکە‌وە لە مە‌شروباتی کحولی،‏ بێگومان ئیتر هە‌رگیز نایخۆیتە‌وە.‏ بە‌ڵام ئایا ئە‌و خواردنانە کە کحولی تێدایە دە‌یخۆن؟‏ یان کحول دە‌خە‌نە ناو لە‌شتان لە ڕێگای دە‌ماراکانتانە‌وە؟‏ بە‌دڵنیاییە‌وە تۆ ئە‌م شتانە ناکە‌یت.‏ بە هە‌مان شێوە،‏ خودا فە‌رمانی پێداوین کە خۆمان لە خوێن بپارێزین.‏ بۆیە نابێت خوێن بخۆین.‏ بە هە‌مان شێوە نابێت گۆشتی ئاژە‌ڵێک کە خوێنی لێ نە‌ڕژاوە و ئە‌و خواردنە‌ی خوێنی تێدابێت،‏ بخۆین.‏

سە‌بارە‌ت بە بە‌کارهێنانی خوێن لە حاڵە‌تی پزیشکیدا دە‌توانین چی بڵێین؟‏ بۆ ئێمە‌ی مە‌سیحییە‌کان ڕوونە کە بە‌گوێرە‌ی یاساکانی خودا،‏ دە‌بێت خۆمان لە گواستنە‌وە‌ی خوێن یان چوار بە‌شە سە‌رە‌کییە‌کانی دوور ڕابگرین،‏ وە‌کو خڕۆکە سوورە‌کان،‏ خڕۆکە سپیە‌کان،‏ پە‌لاکتە‌کان و پلازما.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا،‏ بۆ هە‌ندێک لە ڕێگاکانی دە‌رمان هیچ یاسایە‌کی دیاریکراو لە وشە‌ی خودادا نە‌هاتووە.‏ بۆ نموونە،‏ هە‌ندێک لە‌و نە‌شتە‌رگە‌ریانە پێکهاتە‌ی بچووکتری بە‌شە سە‌رە‌کییە‌کانی خوێن یان خوێنی نە‌خۆش بە‌کاردە‌هێنن.‏ لە‌م حاڵە‌تانە‌دا،‏ هە‌موو کە‌سێک دە‌بێت خۆی بڕیار بدات کە ئایا قبووڵیان دە‌کات یان نا.‏a‏—‏گە‌لاتیا ٦:‏٥.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا فێردە‌بین سە‌بارە‌ت بە چارە‌سە‌رە‌کانی دە‌رمانی چۆن بڕیاری دروست بدە‌ین.‏

٣.‏ ئە‌و چارە‌سە‌رە دە‌رمانیانە هە‌ڵبژێرن کە یە‌هوە دڵخۆش دە‌کات

چۆن دە‌توانیت سە‌بارە‌ت بە خوێن بڕیارێک بدە‌یت کە لە‌گە‌ڵ ڕوانگە‌ی خودا بگونجێت؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌وە بکە‌ن کە بۆچی ئە‌م هە‌نگاوانە‌ی خوارە‌وە بۆ بڕیاردان گرنگن.‏

ڤیدیۆ:‏ بڕیاردان لە سە‌ر بە‌کارهێنانی خوێن لە چارە‌سە‌رە پزیشکییە‌کان (‏٤٧:‏٥)‏

  • بپاڕێنە‌وە کە خودا داناییتان پێببە‌خشێت.‏—‏یاقوب ١:‏٥.‏

  • لێکۆڵینە‌وە بکە‌ن کە کام بنە‌مای پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت یارمە‌تیتان بدات.‏—‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٣:‏١٦.‏

  • بزانە کە لە‌و شوێنە‌ی ژیانی لێ دە‌کە‌ن چ چارە‌سە‌رێکی پزیشکی بۆ دە‌رمان لە‌بە‌ردە‌ستن.‏

  • بڕیار بدە‌ن کە چ چارە‌سە‌رێکی دە‌رمانی قبوڵ ناکە‌ن.‏

  • بڕیارێک بدە‌ن کە ویژدانێکی پاک بە‌جێ بهێڵێن—‏کردار ٢٤:‏١٦.‏b

  • ئە‌وە بزانن کە هیچ کە‌سێک—‏تە‌نانە‌ت هاوسە‌رە‌کە‌ت،‏ پیرانی کۆمە‌ڵ یان مامۆستای پە‌رتووکی پیرۆزت—‏نابێت پێت بڵێت لە بابە‌تی ویژداندا چ بڕیارێک بدە‌یت.‏—‏ڕۆما ١٤:‏١٢.‏

  • بڕیارە‌کە‌ت بنووسە بۆ ئە‌وە‌ی کە‌سانی تر بزانن.‏

وێنە:‏ :‏پیاوێک بڕیاری پزیشکی دە‌دات.‏ ١.‏ ئە‌و دوعا دە‌کات.‏ ٢.‏ ئە‌و توێژینە‌وە دە‌کات بە بە‌کارهێنانی پە‌رتووکی پیرۆز و بڵاوکراوە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز و تابلۆی ئە‌لیکترۆنی.‏ ٣.‏ ئە‌و قسە لە‌گە‌ڵ دکتۆرە‌کە‌ی دە‌کات.‏

٤.‏ شاهیدانی یە‌هوە باشترین چاودێری پزیشکی هە‌ڵدە‌بژێرن

ئێمە دە‌توانین سە‌بارە‌ت بە خوێن گوێڕایە‌ڵی یاسای خودا بین و باشترین ڕێگاکانی چاودێری پزیشکی بە‌بێ بە‌کارهێنانی خوێن هە‌ڵبژێرین.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ چاوپێکە‌وتن لە‌گە‌ڵ پرۆفیسۆر ماسیمۆ فرانچی (‏٣٦:‏١)‏

تیتۆس ٣:‏٢ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی دە‌بێت لە‌گە‌ڵ کادرە‌کانی پزیشکی نە‌خۆشخانە نە‌رم و نیان بین؟‏

بۆڕی تاقیکردنە‌وە کە خوێنی تێدایە بۆ چوار پێکهاتە‌ی سە‌رە‌کی جیا دە‌کرێتە‌وە کە بە ناوە‌کانی ا،‏ ب،‏ پ و ت ناودە‌برێن.‏

قە‌بوول ناکرێت بۆ مە‌سیحیە‌کان:‏

مە‌سیحیە‌کان بە ویژدانی خۆیان بڕیار دە‌دە‌ن:‏

ا.‏ پلازمای خوێن

کە‌رتە بچووکە‌کانی پلازما

ب.‏ خڕۆکە سپیە‌کان

کە‌رتە بچووکە‌کانی خڕۆکە سپیە‌کان

پ.‏ پە‌لاکتە‌کان

کە‌رتە بچووکە‌کانی پە‌لاکتە‌کان

ت.‏ خڕۆکە سوورە‌کان

کە‌رتە بچووکە‌کانی خڕۆکە سوورە‌کان

٥.‏ بە‌کارهێنانی بە‌شە بچووک و سە‌رە‌کییە‌کانی خوێن

خوێن چوار بە‌شی سە‌رە‌کی هە‌یە:‏—‏خڕۆکە سوورە‌کان،‏ خڕۆکە سپیە‌کان،‏ پە‌لاکتە‌کان و پلازما.‏ ئە‌م پێکهاتانە چە‌ندین بە‌شی بچووکتر لە‌خۆ دە‌گرن کە پێیان دە‌وترێت کە‌رتی خوێن.‏c هە‌ندێک کە‌رت لە دە‌رمانە‌کاندا بۆ بە‌رە‌نگاربوونە‌وە‌ی نە‌خۆشییە‌کان یان بۆ وە‌ستاندنی خوێن بە‌کاردە‌هێنرێن.‏

کاتێک باس لە بە‌شە‌کانی خوێن دە‌کرێت،‏ هە‌ر مە‌سیحیە‌ک دە‌بێت بڕیاری خۆی بدات بە گوێرە‌ی ویژدانی خۆی کە لە‌سە‌ر بنە‌مای پە‌رتووکی پیرۆز ڕاهێنراوە.‏ هە‌ندێک کە‌س لە‌وانە‌یە بڕیار بدە‌ن چارە‌سە‌ری پزیشکی یان نە‌شتە‌رگە‌ری کە بە‌شە‌کانی خوێن لە‌خۆ دە‌گرێت ڕە‌ت بکە‌نە‌وە.‏ هە‌ندێکی تر لە‌وانە‌یە وا هە‌ست بکە‌ن کە ویژدانیان ڕێگە‌یان پێدە‌دات کە‌رتە‌کانی خوێن قبوڵ بکە‌ن.‏

پێش ئە‌وە‌ی بڕیار بدە‌یت،‏ ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە لە‌بە‌رچاو بگرە:‏

  • چۆن بۆ پزیشکە‌کە‌م ڕوون بکە‌مە‌وە کە کام پێکهاتە‌ی بچووکی خوێن قبوڵ دە‌کە‌م و کامیان ڕە‌ت دە‌کە‌مە‌وە؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «وە‌رگرتن وگواستنە‌وە‌ی خوێن چ کێشە‌یە‌کی هە‌یە؟‏»‏

  • ڕای تۆ چییە؟‏

لە کۆتاییدا

یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێمە خوێن بە پیرۆز بزانین و بە نادرووستی بە‌کاری نە‌هێنین.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی خوێن لە‌بە‌رچاوی یە‌هوە پیرۆزە؟‏

  • چۆن بزانین کە فە‌رمانی خودا بۆ خۆپارێزی لە خوێن و گواستنە‌وە‌ی خوێنیش لە‌خۆدە‌گرێت؟‏

  • چۆن دە‌توانن ڕێگاکانی چارە‌سە‌ری دە‌رمانی گونجاو هە‌ڵبژێرن؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

ئە‌گە‌ر پێشنیارت پێ کرا کە دە‌توانیت خوێنی خۆت بە‌کاربهێنیت بۆ چارە‌سە‌رکردنی نە‌خۆشیە‌کە‌ت یان نە‌شتە‌رگە‌رییە‌کە،‏ چ خاڵێک دە‌بێت لە‌بە‌رچاو بگرێت؟‏

‏«پرسیارە‌کانی خوێنە‌ران»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

لە‌کاتی بڕیاردان لە‌سە‌ر بە‌کارهێنانی پێکهاتە بچووکە‌کانی خوێن،‏ پێویستە بیر لە چ خاڵێک بکە‌یتە‌وە؟‏

‏«پرسیارە‌کانی خوێنە‌ران»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

بۆچی پزیشکێک بە قە‌ناعە‌ت گە‌یشت کە ڕوانگە‌ی یە‌هوە دە‌ربارە‌ی خوێن گونجاوە؟‏

‏«تێڕوانینی خودا سە‌بارە‌ت بە خوێنم قبوڵ کرد»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

لە‌م ڤیدیۆیە‌دا دە‌توانن بزانن ئە‌و برایانە‌ی کە ئە‌ندامی لیژنە‌ی پە‌یوە‌ندی نە‌خۆشخانە‌ن،‏ چۆن یارمە‌تی هاو باوە‌ڕە‌کانیان دە‌دە‌ن کە نە‌خۆشن.‏

یە‌هوە پشتگیری نە‌خۆشە‌کان دە‌کات (‏٢٣:‏١٠)‏

a ئاماژە بە وانە‌ی ٣٥ بە ناونیشانە‌ی «چۆن دە‌توانین بڕیاری دروست بدە‌ین؟‏»‏

b بە خاڵی پێنجە‌می ئە‌م وانە‌یە بە ناونیشانی «بە‌کارهێنانی بە‌شە بچووک و سە‌رە‌کییە‌کانی خوێن» و خاڵی سێیە‌م لە ڕوونکردنە‌وە‌ی زیاتر بە ناونیشانی «بە‌کارهێنانی خوێن لە شێوازە‌کانی پزشکی» ئاماژە بکە‌ن.‏

c هە‌ندێک لە دکتۆرە‌کان لە نێوان چوار بە‌ش سە‌رە‌کیە‌کانی خوێن و پێکهاتە بچووکە‌کانی جیاوازی دانانێن.‏ بۆیە لە‌وانە‌یە پێویست بکات بۆیان ڕوون بکە‌یتە‌وە کە ناتە‌وێت خوێن یان بە‌شە سە‌رە‌کییە‌کانی وە‌ک خڕۆکە سوورە‌کان،‏ خڕۆکە سپیە‌کان،‏ پلازماکان و پلازما بخرێنە ناو لە‌شتانە‌وە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share