وانەی ٤١
پەرتووکی پیرۆز دەربارەی سێکس و جووتبوون چی دەڵێت؟
زۆر کەس ناتوانن بە ئاسانی باسی سێکس و بابەتی سێکسی بکەن. بەڵام پەرتووکی پیرۆز بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە و ڕێزدار باسی ئەم بابەتە دەکات. ئەوەی پەرتووکی پیرۆز دەیڵێت سوودی بۆ ئێمە هەیە. چونکە یەهوە کە ئافەریدگارمانە، چاکەی ئێمەی دەوێت. کەواتە ئەو دەزانێت چی بۆ ئێمە باشترە. یەهوە پێی ووتین کە چۆن بە کردارەکانمان دڵخۆشی بکەین و چی یارمەتیمان دەدات تاکو بتوانین بۆ هەتاهەتایە چێژ لە ژیان وەربگرین.
١. بۆچوونی یەهوە سەبارەت بە سێکس و جووتبوون چییە؟
سێکس دیارییەکە لەلایەن یەهوە. ئەو دەیەوێت پیاو و ژن کە هاوسەرگیریان لەگەڵ یەکتر کردووە چێژ لەم پەێوەندییە وەربگرن. ئەم دیارییە ڕێگە بە هاوسەران دەدات نەک تەنها منداڵیان ببێت بەڵکو خۆشەویستی و سۆزی هاوبەشی خۆیان بە شێوەیەکی سروشتی و چێژبەخش دەرببڕن. لەبەر ئەوە وشەی خودا دەفەرموێت: «چێژ لە ژنەکەت کە لە گەنجیدا هاوسەرگیریت لەگەڵ کردووە، وەربگرە.» (پەندەکانی سلێمان ٥:١٨، ١٩) یەهوە چاوەڕێی ئەوە دەکات ژن و مێرد بە دڵسۆزی لەگەڵ یەکتر بمێننەوە و خیانەت لە یەکتر نەکەن و هەرگیز لەگەڵ کەسێکی تردا جگە لە هاوسەرەکەیان پەیوەندی سێکسیان نەبێت.—عیبرانییەکان ١٣:٤ بخوێنەوە.
٢. داوێنپیسی سێکسی چییە؟
پەرتووکی پیرۆز پێمان دەڵێت: «ئەوانەی داوێنپیسی سێکسی دەکەن . . . نابنە میراتگری پاشایەتی خودا.» (١ کۆرنسۆس ٦:٩، ١٠) نووسەرانی پەرتووکی پیرۆز کە بە زمانی یۆنانی دەیاننووسی، بۆ وەسفکردنی بەد ڕەوشتی سێکسی وشەی پورنیایان بەکارهێناوە. ئەم وشەیە بریتییە لە (١) پەیوەندی سێکسی نێوانa دوو کەس کە هاوسەرگیریان نەکردووە، (٢) هاوڕەگەزبازی، (٣) پەیوەندی سێکسی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ. کاتێک «خۆمان لە داوێنپیسی سێکسی دوور دەکەوینەوە ئێمە یەهوە دڵخۆش دەکەین و سوود بە خۆمان دەگەیەنین»—١ سالۆنیکی ٤:٣.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین کە چۆن دەتوانین خۆمان لە کردەوەی داوێنپیسی سێکسی بەدوور بگرین و چۆن داوێنپاکی ئەخلاقی سوودمان پێدەگەیەنێت
٣. ڕاکردن لە داوێنپیسی سێکسی
پێغەمبەرێکی بە ئیمان بە ناوی یوسف هەوڵی دا لە ڕووی ئەخلاقییەوە پاک بمێنێتەوە. پەیدابوون ٣٩:١-١٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی یوسف لەو دۆخە ڕایکرد؟—ئاماژە بە ئایەتی ٩.
ئایا پێتوایە یوسف بڕیارێکی دروستی داوە؟ بۆچی؟
گەنجان چۆن دەتوانن وەک یوسف خۆیان لە داوێنپیسی سێکسی بەدوور بگرن؟ ڤیدیۆکە بکەوە.
یەهوە دەیەوێت هەموومان لە داوێنپیسی ئەخلاقی خۆمان بەدوور بگرین. ١ کۆرنسۆس ٦:١٨ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بوون لە چ بارودۆخێک دەتوانێت کەسێک بگەیەنێت بە ئەنجامدانی داوێنپیسی سێکسی؟
تۆ چۆن دەتوانێت خۆت لە داوێنپیسی سێکسی بپارێزیت؟
٤. ئێوە دەتوانن بەرگری لە وەسوەسە بکەن
بۆچی هەندێک جار قورسە بەرامبەر بە وەسوەسە و بێ ئەخلاقی بوەستیت؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
لەم ڤیدیۆیەدا برایەک کاتێک بۆی دەرکەوت کە بیر و کردارەکانی لەوانەیە ببێتە هۆی ناپاکی لەگەڵ ژنەکەی، چی کرد؟
تەنانەت بۆ مەسیحییە دڵسۆزەکانیش هەندێک جار قورسە بیر لە شتی هەڵە نەکەنەوە. بەڵام ئیوە چۆن دەتوانن بیرکردنەوە بێ ئەخلاقییەکان لە مێشکتان دوور بخەنەوە؟ فیلیپی ٤:٨ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بە پێی ئەم ئایەتە دەبێت بیر لە چ جۆرە شتێک بکەینەوە؟
چۆن خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز و خزمەتکردن بۆ یەهوە دەتوانێت یارمەتیمان بدات تاکو بەرگری لە تاقیکردنەوەی گوناه بکەین؟
٥. پێوانەکانی یەهوە سوودمان پێدەگەیەنێت
یەهوە دەزانێت چی بۆ ئێمە باشترە. بۆیە پێمان دەڵێت چۆن لە ڕووی ئەخلاقییەوە پاک و خاوێن بمێنینەوە تاکو سوودمەند بین. پەندەکانی سلێمان ٧:٧-٢٧ بخوێنەوە یان ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
چۆن پیاوێکی گەنج ڕووبەڕووی بارودۆخێکی وەسوەسە ئامیز بووەوە؟—ئاماژە بە ئایەتەکانی پەندەکانی سلێمان ٧:٨، ٩.
بەگوێرەی پەندەکانی سلێمان ٧:٢٣ و ٢٦ بەدڕەوشتی سێکسی دەرەنجامی زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە. بەڵام ئەگەر لە ڕووی ئەخلاقییەوە پاک بمێنینەوە، خۆمان لە چ کێشەیەک دوور دەخەینەوە؟
چۆن پاک مانەوەمان لە ڕووی ئەخلاقییەوە یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی شایەنی ژیانی هەتاهەتایی بین؟
هەندێک کەس دەڵێن فێرکردنی پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە هاوڕەگەزخوازی نیشانەی نەبوونی خۆشەویستی خودایە. بەڵام یەهوە خودای خۆشەویستییە و دەیەوێت هەموومان بۆ هەتاهەتایە چێژ لە ژیان وەربگرین. لەبەر ئەوە بۆ ئەوەی شایستەی ژیانی هەتاهەتایی بین، پێویستە بەگوێرەی پێوەرەکانی ئەو بژین. ١ کۆرنسۆس ٦:٩-١١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئایا تەنها هاوڕەگەزبازی لەبەرچاوی یەهوە هەڵەیە؟
بۆ ڕازیکردنی خودا، پێویستە هەموومان گۆڕانکاری لە خۆمان و لە ژیانماندا بکەین. ئایا شایەنی ئەو هەوڵ و تێکۆشانە هەیە؟ زەبوورەکان ١٩:٨، ١١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا پێتوایە پێوانەکانی ڕەوشتی یەهوە گونجاون؟ بۆچی؟
یەهوە یارمەتی زۆر کەسی داوە بە گوێرەی پێوانەی ڕەوشتی ئەو بژین. ئەو ئەتوانێت بە ئێوەش یارمەتی بدات
هەندێک کەس دەڵێن: «ئەگەر دوو کەس یەکتریان خۆشبوێ، هیچ کێشەیەک نییە کە پێکەوە سێکس بکەن.»
بۆچوونی تۆ چییە؟
لە کۆتاییدا
سێکس و جووت بوون دیارییەکە لە لایان یەهوە. ئەو دەیەوێت ژن و مێرد لەم پەیوەندییە چێژ وەربگرن.
پێداچوونەوە
داوێنپیسی سێکسی چی لە خۆ دەگرێت؟
چی یارمەتیمان دەدات کە خۆمان لە بەدڕەوشتی سێکسی بپارێزین؟
ئەگەر بەگوێرەی پێوەرەکانی خودا بژین، چ سوودێکمان دەست دەکەوێت؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
بۆچی یەهوە دەیەوێت ژن و پیاوێک کە پێکەوە دەژین بە یاسایی هاوسەرگیری بکەن؟
لەم بابەتەدا بۆمان دەردەکەوێت کە بە پێچەوانەی ئەوەی هەندێک کەس باوەڕیان وایە، پەرتووکی پیرۆز فێرمان ناکات ڕقمان لە هاوڕەگەزبازەکان بێت.
یاساکانی خودا سەبارەت بە چالاکییە سێکسیەکان چۆن دەمانپارێزێت؟
«ئایا سێکسی دەمی بەڕاستی جۆرێکە لە سێکس؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
چی یارمەتی پیاوێکی هاوڕەگەزبازی دا بە ناوی گوادلوپ ژیانی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەوەی خودا ڕازی بکات؟
a ئەم جۆرە پەیوەندییە سێکسییە ئەم کردارانە لەخۆدەگرێت: جووتبوونی سێکسی، سێکسی دەم و کۆم، هەروەها دەست لێدانی ئەندامی نێرینەی کەسێکی تر بۆ هاندانی.