وانەی ٣٤
چۆن دەتوانین نیشانی بدەین کە یەهوەمان خۆشدەوێت؟
ئایا هەست دەکەیت لەو کاتەی کە دەستت کردووە بە خوێندنی پەرتووکی پیرۆز لە خودا نزیک بوویتەوە؟ ئایا حەز دەکەیت پەیوەندیت لەگەڵ یەهوە بەهێزتر بکەیت؟ ئەگەر وا بێت، لەبیرت بێت هەتا زیاتر خۆشەویستی خۆت بۆ یەهوە دەرببڕیت، ئەو زیاتر خۆشی دەوێیت و پشتگیریت دەکات. بەڵام چۆن دەتوانیت نیشانی بدەیت کە ئەوت خۆشدەوێت؟
١. ئێمە چۆن دەتوانین بە یەهوەی نیشان بدەین کە خۆشمان دەوێت؟
بە گوێڕایەڵی لە یەهوە نیشانی دەدەین کە ئەومان خۆشدەوێت. (١ یۆحەنا ٥:٣ بخوێنەوە.) ئەو کەس ناچار ناکات گوێڕایەڵی بێت، بەڵام لەم بوارەدا مافی هەڵبژاردن بە هەموو کەسێک دەدات. بۆچی؟ چونکە یەهوە دەیەوێت ئێمە «لە دڵەوە گوێڕایەڵی ئەو بین.» (ڕۆما ٦:١٧) بە واتایەکی تر، یەهوە دەیەوێت گوێڕایەڵی ئەو بین، نەک لەبەر ئەوەی ناچارین، بەڵکو لەبەر ئەوەی کە ئەومان خوش دەوێت. بەشەکانی ٣ و ٤ ئەم پەرتووکە یارمەتیت دەدات بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی کە یەهوە دڵخۆش دەکات و دوورکەوتنەوەی تۆ لەو شتانەی کە دڵتەنگی دەکات. بەم شێوەیە نیشانی دەدەیت کە لە قوڵایی دڵەوە خۆشت دەوێت.
٢. بۆچی هەندێک جار ئاسان نییە نیشانی بدەین کە یەهوەمان خۆشدەوێت؟
«ناخۆشی کەسی ڕاستودروست زۆرە.» (زەبوورەکان ٣٤:١٩) ئێمە هەموومان لەگەڵ کەموکوڕییەکانی خۆماندا لە جەنگداین. هەروەها لەوانەیە کێشەی داراییمان هەبێت یان ڕووبەڕووی نادادپەروەری و گرفتی دیکە ببینەوە. کاتێک تووشی ناخۆشی دەبین، لەوانەیە ئاسان نەبێت ئەو کارە ئەنجام بدەین کە یەهوە لێمان داوا دەکات. چونکە لەوانەیە هەڵبژاردنی ڕێگایەکی هەڵە ئاسانتر بێت. بەڵام کاتێک سەرەڕای ناخۆشییەکانت گوێڕایەڵی یەهوە دەبیت، ئەوە نیشان دەدەیت کە لە هەموو شتێک زیاتر ئەوت خۆش دەوێت و بۆی وەفاداریت. ئینجا دەیسەلمێنیت کە بۆ ئەو دڵسۆزیت و یەهوە هەرگیز بەجێت ناهێڵێت.—زەبوورەکان ٤:٣ بخوێنەوە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین بۆچی گوێڕایەڵی ئێمە بۆ یەهوە گرنگە و چۆن دەتوانین بە وەفاداری بۆی بمێنینەوە.
٣. بابەتێک کە تۆش دەگرێتەوە
بە گوێرەی پەرتووکی ئەیوب، کە بەشێکە لە وشەی خودا، شەیتان ئەیوب تاوانبار دەکات. بەڵام لە ڕاستیدا، تۆمەتەکەی شەیتان هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەیانەوێت یەهوە بپەرستن. ئەیوب ١:١، ٦–٢:١٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بەگوێرەی شەیتان، بۆچی ئەیوب گوێڕایەڵی یەهوە بوو؟—ئاماژە بە ئەیوب ١:٩-١١.
شەیتان دەربارەی تۆ و هەموو مرۆڤەکان چ ئیدیعایەک دەکات؟—ئاماژە بە ئەیوب ٢:٤.
بەشی دوهەمی ئەیوب ٢٧:٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن ئەیوب سەلماندی کە یەهوەی بەڕاستی خۆشدەوێت؟
ئەیوب بە وەفادار مانەوە بۆ یەهوە، سەلماندی کە ئەوی خۆشدەوێت
ئێمە بە وەفادار مانەوەمان بۆ یەهوە دەیسەلمێنین کە ئەومان خۆشدەوێت
٤. دڵی یەهوە شاد بکەن
پەندەکانی سلێمان ٢٧:١١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
کاتێک کە تۆ ژیرانە ڕەفتار دەکەیت و گوێڕایەڵی یەهوە دەبیت، هەستی یەهوە چۆنە؟ بۆچی؟
٥. ئێوە دەتوانن بۆ یەهوە بە وەفاداری بمێننەوە
خۆشەویستیمان بۆ یەهوە هانمان دەدات کە لەگەڵ کەسانی تر باسی خودا بکەین. ئێمە هەوڵ دەدەین تەنانەت لە بارودۆخێک کە ئاسان نییە ئەمە ئەنجام بدەین، چونکە ئەمانەوێت بۆ یەهوە وەفادار بمێنینەوە. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
ئایا هەندێک جار بە زەحمەتی دەزانیت لەگەڵ کەسانی تر باسی یەهوە بکەیت؟
لەم ڤیدیۆیەدا، چی یارمەتی گرەیسۆنی دا بەسەر ترس و دڵەڕاوکێیدا زاڵ بێت؟
ئەگەر ئێمە ئەو شتانەمان خۆش بوێت کە یەهوە خۆشی دەوێت و ڕقمان لەو شتانە بێتەوە کە ئەو ڕقی لێیەتی ئاسانترە کە بۆ یەهوە وەفادار بین. زەبوورەکان ٩٧:١٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بە گوێرەی ئەوەی لە پەرتووکی پیرۆز فێربوویت، یەهوە چی خۆشدەوێت و ڕقی لە چییە؟
چ شتێک بە ئێوە یارمەتی دەدات تا چاکەتان خۆشبوێت و ڕقتان لە خراپە بێت؟
٦. ئێمە سوود وەردەگرین کاتێک گوێڕایەڵی یەهوە دەبین
گوێڕایەڵی یەهوە هەمیشە باشترین بڕیارە. ئیشایا ٤٨:١٧، ١٨ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا پێتوایە یەهوە دەزانێت چی هەمیشە بۆ ئێمە باشترینە؟ بۆچی لەم حاڵەتەدا دەتوانین متمانەی پێ بکەین؟
خوێندنی پەرتووکی پیرۆز و ناسینی یەهوە خودای ڕاستەقینە، چۆن یارمەتی داوی؟
هەندێک کەس دەڵێن: «کردارەکانم بۆ خودا گرنگ نییە.»
کام ئایەت بەکار دەهێنیت بۆ ئەوەی نیشانی بدەیت کە کردارەکانمان کاریگەری لەسەر هەستی یەهوە هەیە؟
لە کۆتاییدا
ئەگەر ئێمە سەرەڕای کێشەکانمان گوێڕایەڵ و وەفادار بین بۆ یەهوە، نیشانی دەدەین کە ئەومان خۆشدەوێت.
پێداچوونەوە
لە نموونەی ئەیوب چی فێربوویت؟
چۆن خۆشەویستی خۆت بۆ یەهوە دەسەلمێنیت؟
چی یارمەتیت دەدات بۆ یەهوە وەفادار بمێنیتەوە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
چۆن دەتوانین وەفادار بین بۆ یەهوە و ڕێکخراوەکەی؟
«لەگەڵ کەسێکی وەفادار بە وەفاداری بمێنەوە» (٤٩:١٦)
زیاتر فێربە دەربارەی تۆمەتبارکردنی شەیتان لە دژی مرۆڤ.
«ئەیوب وەفاداری خۆی بۆ خودا دەپارێزێت.» (پەرتووکی پیرۆز—پەیامەکەی چییە؟ بەشی ٦)
منداڵان و گەنجان چۆن دەتوانن نیشانی بدەن کە یەهوەیان خۆشدەوێت؟
چۆن ئەو گەنجانەی کە لە لایەن هاوتەمەنەکانیانەوە فشاریان لەسەرە دەتوانن بۆ خودا وەفادار بمێنەوە؟