وانەی ٣٦
لە هەموو شتێکدا راستگۆ بن
هەموو کەسێک دەیەوێت هاوڕێکانی لەگەڵیدا ڕاستگۆ بن و درۆ نەکەن. یەهوەش چاوەڕێی ئەوە دەکات کە هاوڕێکانی لەگەڵیدا ڕاستگۆ بن. بەڵام ڕاستگۆبوون لە جیهانێکی پڕ لە درۆ و فێڵدا هەمیشە ئاسان نییە. لەم وانەیە فێردەبین کە ڕاستگۆیی لە هەموو شتێکدا چ سوودێکی هەیە؟
١. گرنگترین هۆکار بۆ ڕاستگۆیی چییە؟
کاتێک ڕاستگۆین لەگەڵ کەسانی تر، بە یەهوە نیشان دەدەین کە خۆشمان دەوێت و ڕێزی لێدەگرین. بیر بکەنەوە: یەهوە ئاگاداری هەموو کردار وبیرکردنەوەکانمانە. (عیبرانییەکان ٤:١٣) کاتێک هەڵدەبژێرین ڕاستگۆ بین، خودا دەمانبینێت و ڕەفتارمان بە نرخ دەزانێت. بەپێی پەرتووکی پیرۆز «یەهوە ڕقی لە فریودەرەکانە، بەڵام هاوڕێیەکی نزیکی ڕاستودروستەکانە.»—پەندەکانی سلێمان ٣:٣٢.
٢. چۆن دەتوانین لە ژیانی ڕۆژانەماندا ڕاستگۆ بین؟
یەهوە دەیەوێت ئێمە «لەگەڵ یەکتری ڕاستی بڵێین.» (زەکەریا ٨:١٦، ١٧) ئەمە مانای چییە؟ ئەگەر لەگەڵ خێزانەکەمان، هاوکارەکانمان، خوشک و برا مەسیحییەکانمان، یان کاربەدەستانی حکومەت قسە بکەین، درۆ ناکەین و زانیاری نادروست نادەین. مرۆڤی ڕاستگۆ لە کەسانی تر دزی و فێڵیان لێ ناکات. (پەندەکانی سلێمان ٢٤:٢٨ و ئەفەسۆس ٤:٢٨ بخوێنەوە.) ئەوان ڕاستگۆیانە هەموو ئەو باجانەی کە قەرزدارن دەدەن. (ڕۆما ١٣:٥-٧) بەم شێوەیە و ڕێگاکانی تر «ئێمە لە هەموو شتێکدا ڕاستگۆیانە هەڵسوکەوت دەکەین.»—عیبرانییەکان ١٣:١٨.
٣. سوودەکانی ڕاستگۆیی چین؟
کاتێک ناوبانگی ڕاستگۆیمان هەیە، کەسانی تر متمانەمان پێدەکەن. ئێمە بۆ دروستکردنی کەشێکی سەلامەت و خێزانی، لە کۆبونەوەکاندا یارمەتیدەر دەبین. سوودی ڕاستگۆیی ویژدانێکی پاک و خاوێنە. ڕاستگۆییمان دەتوانێت «فێرکردنی خودای ڕزگارکەرمان بڕازێننەوە» و سەرنجی ئەوانەی دەرەوەی کۆمەڵ، بۆ خوداپەرستی ڕاستەقینە ڕابکێشێت.—تیتۆس ٢:١٠.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا فێر دەبین کە چۆن ڕاستگۆیی کاریگەری لەسەر ژیانمان و پەیوەندیمان لەگەڵ یەهوە هەیە، هەروەها دەبینین کە چۆن دەتوانین لە بارودۆخە جیاوازەکاندا ڕاستگۆ بین.
٤. ڕاستگۆیی یەهوە دڵخۆش دەکات
زەبوورەکان ٤٤:٢١ و مەلاخی ٣:١٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی نابێت وا بیر بکەینەوە کە دەتوانین ڕاستیەکان لە کەسانی تر بشارینەوە؟
پێت وایە یەهوە چ هەستێکی هەیە کاتێک ڕاستی دەڵێین، هەرچەند بومان قورس بێت؟
کاتێک منداڵان ڕاستیەکان دەڵێن دایک و باوکیان دڵخۆش دەکەن. کاتێک ئێمە ڕاستی دەڵێین، یەهوە دڵخۆش دەکەین
٥. هەمیشە ڕاستگۆیانە هەڵسوکەوت بکەن
زۆر کەس پێیان وایە ڕاستگۆیی هەمیشە کرداری نییە. بەڵام بیر لەوە بکەنەوە کە بۆچی هەمیشە دەبێت ڕاستگۆ بین. ڤیدیۆکە بکەوە.
عیبرانییەکان ١٣:١٨ بخوێنەوە و دواتر گفتوگۆ بکەین کە چۆن دەتوانین ڕاستگۆ بین . . .
لەگەڵ خێزانەکەمان.
لەسەر کار یان قوتابخانە.
لە حاڵەتێکی تردا.
٦. ڕاستگۆیی سوودمان پێدەگەیەنێت
کاتێک بەڕاستگۆیی ڕەفتار دەکەین لەوانەیە ڕووبەڕووی کێشەی ببینەوە. بەڵام ڕاستگۆیی هەمیشە لە درێژخایەندا باشترین ئەنجامی هەیە. زەبوورەکان ٣٤:١٢-١٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆلینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن ڕاستگۆیی ژیانمان باشتر دەکات؟
ا. ژن و مێردی ڕاستگۆ، ژیانی هاوسەرییان بەهێز دەکەن
ب. کرێکارە ڕاستگۆکان متمانەی خاوەنکارەکانیان بەدەست دەهێنن
پ. هاوڵاتیانی ڕاستگۆ ناوبانگێکی باش لای بەرپرسانی حکومەت بەدەست دەهێنن
هەندێک کەس دەڵێن: «هەندێک درۆ ئەوەندە بچووکن کە گرنگ نین»
بۆچی باوەڕت وایە کە یەهوە ڕقی لە هەموو درۆیەکە؟
لە کۆتاییدا
یەهوە دەیەوێت هاوڕێکانی لە هەموو ئەو شتانەی دەیڵێن و دەیکەن، ڕاستگۆ بن.
پێداچوونەوە
چەند ڕێگایەک بۆ ڕاستگۆیی چین؟
بۆچی ژیرانە نییە وا بیر بکەینەوە کە دەتوانین ڕاستیەکان بشارێنەوە؟
بۆچی دەتەوێت لە هەموو کاتەکاندا ڕاستگۆ بیت؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
چۆن دایک و باوکان دەتوانن منداڵەکانیان فێری ڕاستگۆیی بکەن؟
ئەگەر ئێمە بەڵێنەکانمان بەجێ بهێنین، چ سوودێکمان دەست دەکەوێت؟
بەڵێنەکان جێبەجێ بکە، بەرەکەتەکانی وەربگرە (٠٩:٩)
تەنانەت ئەگەر حکومەت بە هەڵە باج بە بەکار بهێنێت، بۆچی دەبێت باج بدەین؟
چۆن پیاوێکی فێڵباز توانی ژیانی خۆی بگۆڕێت و ژیانێکی ڕاستگۆیانە پەیدا بکات؟
«فێربووم کە یەهوە خودایەکی میهرەبان و لێخۆشبووە» (گۆڤاری ماڵپەڕ)