پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٣٨
  • ژیان دیارییە‌کی بە‌نرخە لە‌لایان خوداوە

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ژیان دیارییە‌کی بە‌نرخە لە‌لایان خوداوە
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • مردنی عیسا چۆن ئێمە ڕزگار دە‌کات؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • ئامانجی خودا بۆ ئێمە‌ی مرۆڤ چییە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٣٨
وانە‌ی ٣٨.‏ ژن و مێردێک منداڵە‌کە‌یان لە باوە‌ش دە‌گرن.‏

وانە‌ی ٣٨

ژیان دیارییە‌کی بە‌نرخە لە‌لایان خوداوە

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

ژیان پڕە لە ساتی خۆش و شیرین.‏ تە‌نانە‌ت کاتێک کێشە‌مان هە‌یە،‏ دە‌توانین تا ڕادە‌یە‌ک چێژ لە ژیان وە‌ربگرین.‏ چۆن دە‌توانین ئە‌م دیارییە پڕ بە‌هایە بە‌رز بنرخێنین و بۆچی ئە‌مە گرنگە؟‏

١.‏ بۆچی دە‌بێت ژیان بە‌رز بنرخێنین؟‏

ئێمە دە‌بێ ژیان بە‌رز بنرخێنین،‏ چونکە دیارییە‌کە لە‌لایە‌ن یە‌هوە باوکی خۆشە‌ویستمان.‏ «ئە‌و سە‌رچاوە‌ی ژیانە» واتە هە‌موو زیندە‌وە‌رانی ئافراندووە.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٣٦:‏٩)‏ ‹‏ئە‌و خۆی ژیان و هە‌ناسە و هە‌موو شتێک بە هە‌موو مرۆڤێک دە‌بە‌خشێت.‏›‏ (‏کردار ١٧:‏٢٥،‏ ٢٨)‏ یە‌هوە هە‌موو شتێکی پێداوین کە بۆ زیندوومانە‌وە پێویستمانە.‏ هە‌روە‌ها وای کردووە چێژ لە ژیان وە‌ربگرین.‏—‏کردار ١٤:‏١٧ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ چۆن دە‌توانین نیشانی یە‌هوە بدە‌ین کە قە‌دری ژیان دە‌زانین؟‏

خودا لە‌و کاتە‌وە‌ی کە لە سکی دایکتدا بوویت،‏ بایە‌خی بە تۆ داوە.‏ داود کە پێغە‌مبە‌ری یە‌هوە بوو لە دوعاکە‌یدا وتی:‏ ‏«ئە‌ندامە‌کانی لە‌شمت بینی.‏»‏ (‏زە‌بوورە‌کان ١٣٩:‏١٦)‏ یە‌هوە بایە‌خ بە ژیانت دە‌دات.‏ (‏مە‌تا ١٠:‏٢٩-‏٣١ بخوێنە‌وە.‏)‏ ئە‌گە‌ر کە‌سێک خۆی بکوژێت یان بە ئە‌نقە‌ست ببێتە هۆی مردنی کە‌سێک،‏ یە‌هوە زۆر خە‌مبار دە‌بێت.‏a (‏دە‌رچوون ٢٠:‏١٣)‏ بە هە‌مان شێوە،‏ ئە‌گە‌ر بە‌بێ پێویست ژیانی خۆمان بخە‌ینە مە‌ترسییە‌وە یان ڕێوشوێنی خۆپارێزی جێبە‌جێ نە‌کە‌ین بۆ پاراستنی ژیانی خە‌ڵک،‏ ئە‌وا یە‌هوە تووڕە دە‌کە‌ین.‏ بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بایە‌خ بە ژیانی خۆمان و ژیانی خە‌ڵک بدە‌ین،‏ ئە‌وا بە خودا نیشانی دە‌دە‌ین کە ئێمە ژیان بە‌نرخ دە‌زانین،‏ ئە‌و دیارییە بە‌نرخە‌ی کە پێی بە‌خشیوین.‏

زیاتر بزانە

ڕە‌چاوی بکە‌ن لە‌م وانە‌یە‌دا کە چۆن دە‌توانین قە‌دری ژیان بزانین،‏ کە دیارییە‌کە لە‌لایە‌ن خوداوە.‏

٣.‏ ئاگاداری تە‌ندروستی خۆت بکە

مە‌سیحیە دڵسۆزە‌کان هە‌موو ژیانیان بۆ یە‌هوە تە‌رخان کردووە،‏ بە‌و واتایە‌یە بە‌ڵێنمان داوە کە هە‌میشە خواستی یە‌هوە جێبە‌جێ بکە‌ین.‏ بە‌م کارە،‏ ئێمە لە ڕاستیدا جە‌ستە‌ی خۆمان وە‌ک قوربانیە‌ک پێشکە‌شی ئە‌و دە‌کە‌ین.‏ ڕۆما ١٢:‏١،‏ ٢ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی گرنگە کە بە تە‌ندروستی خۆت گرنگی بدە‌یت؟‏

  • لە چ ڕێگایە‌کدا دە‌توانیت ئە‌م کارە بکە‌یت؟‏

ژنێکی دووگیان قسە لە‌گە‌ڵ دکتۆرە‌کە‌ی دە‌کات.‏

٤.‏ خۆپارێزی بۆ ڕێگریکردن لە برینداربوون و مردن

پە‌رتووکی پیرۆز هانمان دە‌دات کە خۆمان لە کاری مە‌ترسیدار بە‌دوور بگرین.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی کە بزانن چۆن دە‌توانن ڕێنماییە‌کانی سڵامتی بە جێ بهێنن.‏

ڤیدیۆ:‏ بۆ پاراستنی سە‌لامە‌تی ئاگادار بن (‏٣٤:‏٨)‏

پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٢:‏٣ بخوێنە‌وە،‏ دواتر گفتوگۆ بکە‌ن کە چۆن دە‌توانن بیر لە سە‌لامە‌تی خۆت و کە‌سانی تر لە‌م بارودۆخانە‌ی خوارە‌وە بکە‌نە‌وە .‏ .‏ .‏

  • لە ماڵە‌وە.‏

  • لە شوێنی کار.‏

  • کاتی وە‌رزش.‏

  • لە کاتی لێخوڕینی ئوتۆمۆبیل یان بە کار هێنانی جیازێک بۆ هاتوچۆ.‏

پیاوێک لە ئۆتۆمبیلێکدا پشتێنی سە‌لامە‌تی دە‌بە‌ستێت.‏

٥.‏ ڕێز لە ژیانی منداڵێک بگرە کە هێشتا لە‌دایک نە‌بووە

ژنێکی دووگیان قسە لە‌گە‌ڵ دکتۆرە‌کە‌ی دە‌کات.‏

بە زمانێکی شاعیرانە داود نیشانی دا کە یە‌هوە بە‌ها بە ژیانی منداڵێکی کە هێشتا لە دایک نە‌بووە و بە گە‌شە‌ی بایە‌خ دە‌دات.‏ زە‌بوورە‌کان ١٣٩:‏١٣-‏١٧ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئایا لە چاوی یە‌هوە،‏ ژیانی مرۆڤ لە کاتی لە‌دایک بوونە‌وە دە‌ست پێدە‌کات یان لە کاتێک سپێرمە‌کە‌ی دە‌گرسێت؟‏

یاساکانی یە‌هوە بۆ ئیسرائیلی کۆن،‏ نیشانی دە‌دات کە یە‌هوە ژیانی دایک و منداڵی لە دایک نە‌بووی دە‌پاراست.‏ دە‌رچوون ٢١:‏٢٢،‏ ٢٣ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • یە‌هوە چۆن دە‌ڕوانێتە ئە‌و کە‌سە‌ی کە بە ڕێکە‌وت دە‌بێتە هۆی لە‌بارچوون؟‏

  • هە‌ستی یە‌هوە چۆنە بە‌رامبە‌ر بە کە‌سێک کە ئە‌گە‌ر بە ئە‌نقە‌ست ئە‌م کارە بکات؟‏b

  • ڕای تۆ دە‌ربارە‌ی بۆچوونی یە‌هوە چییە؟‏

ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ وە‌ک یە‌هوە بە ژیان بە‌ها بدە‌ین (‏٠٠:‏٥)‏

لە‌وانە‌یە ژنێکیش بە‌های ژیان،‏ زۆر بە بە‌رز بزانێت،‏ بە‌ڵام پێی وایە هیچ هە‌ڵبژاردنێکی تری نییە جگە لە لە‌باربردن منداڵە‌کە‌ی.‏ ئیشایا ٤١:‏١٠ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌گە‌ر ژنێک فشاری لە‌باربردنی منداڵی لە‌سە‌ر بێت،‏ دە‌بێت داوای یارمە‌تی لە کێ بکات؟‏ بۆچی؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «ژن مافی ئە‌وە‌ی هە‌یە بڕیار لە‌سە‌ر لە‌بارچوون بدات،‏ چونکە مرۆڤ مافی ئە‌وە‌ی هە‌یە بڕیار لە‌سە‌ر جە‌ستە‌ی خۆی بدات.‏»‏

  • چی قە‌ناعە‌تت پێدە‌کات کە یە‌هوە ژیانی دایک و منداڵە‌کە‌ی کە لە سکی دایە،‏ بە نرخ دە‌زانێت؟‏

لە کۆتاییدا

پە‌رتووکی پیرۆز فێرمان دە‌کات کە ژیانی خۆمان و کە‌سانی ترمان خۆشبوێت و ڕێزی لێبگرین و بیپارێزین،‏ چونکە دیارییە‌کە لە‌لایە‌ن یە‌هوە خودا.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی ژیانی مرۆڤ بۆ یە‌هوە بە‌نرخە؟‏

  • هە‌ستی یە‌هوە چییە کاتێک کە‌سێک بە ئە‌نقە‌ست کۆتایی بە ژیانی کە‌سێکی تر دە‌هێنێت؟‏

  • بۆچی تۆ بە شێوە‌یە‌کی شە‌خسی بە‌هایە‌کی زۆر بە ژیان دە‌دە‌یت؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

چۆن دە‌توانین بۆ دیاری ژیان سوپاسی یە‌هوە بکە‌ین؟‏

سروود ١٤١—‏موعجیزە‌ی ژیان (‏٤١:‏٢)‏

ئایا خودا ئافرە‌تێک کە منداڵە‌کە‌ی لە‌ناو دە‌بات دە‌بە‌خشێت؟‏ لە‌م گۆڤارە‌دا وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارە بدۆزە‌وە.‏

‏«پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی لە‌باربردنی منداڵ چی دە‌ڵێت؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

بە لە‌بە‌رچاوگرتنی تێڕوانینی خودا بۆ ژیان،‏ پێویستە خۆمان لە چ جۆرە وە‌رزشێک بە دوور بگرین؟‏

‏«وە‌رزشە مە‌ترسیدارە‌کان»—‏ئایا شایستە‌ی ئە‌وە‌یە ژیانمان بخە‌ینە مە‌ترسییە‌وە؟‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

چۆن پە‌رتووکی پیرۆز یارمە‌تی کە‌سێک دە‌دات کە بە‌ردە‌وام بیر لە خۆکوشتن دە‌کاتە‌وە؟‏

‏«دە‌مە‌وێت بمرم—‏ئایا پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت بۆ مامە‌ڵە‌کردن لە‌گە‌ڵ بیری خۆکوشتن یارمە‌تیت بدات؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

a یە‌هوە زۆر بایە‌خ بە‌و کە‌سانە دە‌دات کە ئازاری خە‌مۆکیان هە‌یە و بیر لە خۆکوشتن دە‌کە‌نە‌وە.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٣٤:‏١٨)‏ ئە‌و بە‌تە‌واوی لە هە‌ستە نە‌رێنییە‌کانیان تێدە‌گات کە لە‌وانە‌یە ببێتە هۆی خۆکوشتن و دە‌یە‌وێت یارمە‌تیان بدات.‏ بۆ ئە‌وە‌ی بزانن چۆن یە‌هوە یارمە‌تی خە‌مۆکیە‌کان دە‌دات،‏ سە‌یری ئە‌م گۆڤارە بکە‌ن:‏ «‏ئایا پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت بۆ مامە‌ڵە‌کردن لە‌گە‌ڵ بیری خۆکوشتن یارمە‌تیت بدات؟‏‏» ئە‌م گۆڤارە لە بە‌شی «لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر» هاتووە.‏

b ئە‌وانە‌ی لە ڕابردوودا منداڵیان لە‌بار بردووە پێویست ناکات خۆیان بە تاوانبار بزانن،‏ یە‌هوە لێیان خۆشدە‌بێت.‏ بۆ زانیاری زیاتر،‏ سە‌یری ئە‌م گۆڤارە بکە‌ن:‏ «‏پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی لە‌باربردنی منداڵ چی دە‌ڵێت؟‏‏» ئە‌م گۆڤارە لە بە‌شی «لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر» دە‌ردە‌کە‌وێت.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share