وانەی ٣٩
ڕوانگەی خودا سەبارەت بە خوێن
خوێن بۆ مانەوە زۆر گرنگە و بەبێ خوێن کەس ناتوانێت بژی. یەهوە خودا ئافەریدگارمانە و مافی ئەوەی هەیە پێمان بڵێت چۆن خوێن بەکار بهێنین و بۆچوونی ئەو دەربارەی خوێن چییە؟ ئایا ڕێگەی پێدراوە بیخۆین یان بیخەینە ناو جەستەمان؟ چۆن دەتوانین لەم بارەیەوە بڕیاری دروست بدەین؟
١. یەهوە دەربارەی خوێن چ تێڕوانینێکی هەیە؟
لە سەردەمی کۆندا، یەهوە بە خزمەتکارەکانی ووت: «ژیانی هەر بوونەوەرێک، خوێنەکەیەتی.» (لێڤییەکان ١٧:١٤) لەبەرچاوی یەهوە خوێن بەرجەستەکردنی ژیانە. لەبەر ئەوەی ژیان دیارییەکی پیرۆزە لەلایەن خوداوە، خوێنیش بە پیرۆز دادەنرێت.
٢. خودا چ جۆرە بەکارهێنانێکی خوێنی قەدەغە کردووە؟
پێش سەردەمی عیسا، یەهوە فەرمانی بە پەرستکارەکانی دابوو کە خوێن نەخۆن. (پەیدابوون ٩:٤ و لێڤییەکان ١٧:١٠ بخوێنەوە.) لە سەردەمی عیسادا، یەهوە لە ڕێگەی دەستەی بەڕێوبرایەتی فەرمانی بە مەسیحییەکان دا کە «لە خوێن دوور . . . بکەونەوە.»—کردار ١٥:٢٨، ٢٩ بخوێنەوە.
دوورکەوتنەوە لە خوێن مانای چییە؟ بۆ نموونە، ئەگەر پزیشکەکەت پێت بڵێت دوور بکەوە لە مەشروباتی کحولی، بێگومان ئیتر هەرگیز نایخۆیتەوە. بەڵام ئایا ئەو خواردنانە کە کحولی تێدایە دەیخۆن؟ یان کحول دەخەنە ناو لەشتان لە ڕێگای دەماراکانتانەوە؟ بەدڵنیاییەوە تۆ ئەم شتانە ناکەیت. بە هەمان شێوە، خودا فەرمانی پێداوین کە خۆمان لە خوێن بپارێزین. بۆیە نابێت خوێن بخۆین. بە هەمان شێوە نابێت گۆشتی ئاژەڵێک کە خوێنی لێ نەڕژاوە و ئەو خواردنەی خوێنی تێدابێت، بخۆین.
سەبارەت بە بەکارهێنانی خوێن لە حاڵەتی پزیشکیدا دەتوانین چی بڵێین؟ بۆ ئێمەی مەسیحییەکان ڕوونە کە بەگوێرەی یاساکانی خودا، دەبێت خۆمان لە گواستنەوەی خوێن یان چوار بەشە سەرەکییەکانی دوور ڕابگرین، وەکو خڕۆکە سوورەکان، خڕۆکە سپیەکان، پەلاکتەکان و پلازما. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ هەندێک لە ڕێگاکانی دەرمان هیچ یاسایەکی دیاریکراو لە وشەی خودادا نەهاتووە. بۆ نموونە، هەندێک لەو نەشتەرگەریانە پێکهاتەی بچووکتری بەشە سەرەکییەکانی خوێن یان خوێنی نەخۆش بەکاردەهێنن. لەم حاڵەتانەدا، هەموو کەسێک دەبێت خۆی بڕیار بدات کە ئایا قبووڵیان دەکات یان نا.a—گەلاتیا ٦:٥.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا فێردەبین سەبارەت بە چارەسەرەکانی دەرمانی چۆن بڕیاری دروست بدەین.
٣. ئەو چارەسەرە دەرمانیانە هەڵبژێرن کە یەهوە دڵخۆش دەکات
چۆن دەتوانیت سەبارەت بە خوێن بڕیارێک بدەیت کە لەگەڵ ڕوانگەی خودا بگونجێت؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەوە بکەن کە بۆچی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بۆ بڕیاردان گرنگن.
بپاڕێنەوە کە خودا داناییتان پێببەخشێت.—یاقوب ١:٥.
لێکۆڵینەوە بکەن کە کام بنەمای پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت یارمەتیتان بدات.—پەندەکانی سلێمان ١٣:١٦.
بزانە کە لەو شوێنەی ژیانی لێ دەکەن چ چارەسەرێکی پزیشکی بۆ دەرمان لەبەردەستن.
بڕیار بدەن کە چ چارەسەرێکی دەرمانی قبوڵ ناکەن.
بڕیارێک بدەن کە ویژدانێکی پاک بەجێ بهێڵێن—کردار ٢٤:١٦.b
ئەوە بزانن کە هیچ کەسێک—تەنانەت هاوسەرەکەت، پیرانی کۆمەڵ یان مامۆستای پەرتووکی پیرۆزت—نابێت پێت بڵێت لە بابەتی ویژداندا چ بڕیارێک بدەیت.—ڕۆما ١٤:١٢.
بڕیارەکەت بنووسە بۆ ئەوەی کەسانی تر بزانن.
٤. شاهیدانی یەهوە باشترین چاودێری پزیشکی هەڵدەبژێرن
ئێمە دەتوانین سەبارەت بە خوێن گوێڕایەڵی یاسای خودا بین و باشترین ڕێگاکانی چاودێری پزیشکی بەبێ بەکارهێنانی خوێن هەڵبژێرین. ڤیدیۆکە بکەوە.
تیتۆس ٣:٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی دەبێت لەگەڵ کادرەکانی پزیشکی نەخۆشخانە نەرم و نیان بین؟
قەبوول ناکرێت بۆ مەسیحیەکان: |
مەسیحیەکان بە ویژدانی خۆیان بڕیار دەدەن: |
|---|---|
ا. پلازمای خوێن |
کەرتە بچووکەکانی پلازما |
ب. خڕۆکە سپیەکان |
کەرتە بچووکەکانی خڕۆکە سپیەکان |
پ. پەلاکتەکان |
کەرتە بچووکەکانی پەلاکتەکان |
ت. خڕۆکە سوورەکان |
کەرتە بچووکەکانی خڕۆکە سوورەکان |
٥. بەکارهێنانی بەشە بچووک و سەرەکییەکانی خوێن
خوێن چوار بەشی سەرەکی هەیە:—خڕۆکە سوورەکان، خڕۆکە سپیەکان، پەلاکتەکان و پلازما. ئەم پێکهاتانە چەندین بەشی بچووکتر لەخۆ دەگرن کە پێیان دەوترێت کەرتی خوێن.c هەندێک کەرت لە دەرمانەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان یان بۆ وەستاندنی خوێن بەکاردەهێنرێن.
کاتێک باس لە بەشەکانی خوێن دەکرێت، هەر مەسیحیەک دەبێت بڕیاری خۆی بدات بە گوێرەی ویژدانی خۆی کە لەسەر بنەمای پەرتووکی پیرۆز ڕاهێنراوە. هەندێک کەس لەوانەیە بڕیار بدەن چارەسەری پزیشکی یان نەشتەرگەری کە بەشەکانی خوێن لەخۆ دەگرێت ڕەت بکەنەوە. هەندێکی تر لەوانەیە وا هەست بکەن کە ویژدانیان ڕێگەیان پێدەدات کەرتەکانی خوێن قبوڵ بکەن.
پێش ئەوەی بڕیار بدەیت، ئەو پرسیارەی خوارەوە لەبەرچاو بگرە:
چۆن بۆ پزیشکەکەم ڕوون بکەمەوە کە کام پێکهاتەی بچووکی خوێن قبوڵ دەکەم و کامیان ڕەت دەکەمەوە؟
هەندێک کەس دەڵێن: «وەرگرتن وگواستنەوەی خوێن چ کێشەیەکی هەیە؟»
ڕای تۆ چییە؟
لە کۆتاییدا
یەهوە دەیەوێت ئێمە خوێن بە پیرۆز بزانین و بە نادرووستی بەکاری نەهێنین.
پێداچوونەوە
بۆچی خوێن لەبەرچاوی یەهوە پیرۆزە؟
چۆن بزانین کە فەرمانی خودا بۆ خۆپارێزی لە خوێن و گواستنەوەی خوێنیش لەخۆدەگرێت؟
چۆن دەتوانن ڕێگاکانی چارەسەری دەرمانی گونجاو هەڵبژێرن؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ئەگەر پێشنیارت پێ کرا کە دەتوانیت خوێنی خۆت بەکاربهێنیت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەت یان نەشتەرگەرییەکە، چ خاڵێک دەبێت لەبەرچاو بگرێت؟
لەکاتی بڕیاردان لەسەر بەکارهێنانی پێکهاتە بچووکەکانی خوێن، پێویستە بیر لە چ خاڵێک بکەیتەوە؟
بۆچی پزیشکێک بە قەناعەت گەیشت کە ڕوانگەی یەهوە دەربارەی خوێن گونجاوە؟
«تێڕوانینی خودا سەبارەت بە خوێنم قبوڵ کرد» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانن بزانن ئەو برایانەی کە ئەندامی لیژنەی پەیوەندی نەخۆشخانەن، چۆن یارمەتی هاو باوەڕەکانیان دەدەن کە نەخۆشن.
b بە خاڵی پێنجەمی ئەم وانەیە بە ناونیشانی «بەکارهێنانی بەشە بچووک و سەرەکییەکانی خوێن» و خاڵی سێیەم لە ڕوونکردنەوەی زیاتر بە ناونیشانی «بەکارهێنانی خوێن لە شێوازەکانی پزشکی» ئاماژە بکەن.
c هەندێک لە دکتۆرەکان لە نێوان چوار بەش سەرەکیەکانی خوێن و پێکهاتە بچووکەکانی جیاوازی دانانێن. بۆیە لەوانەیە پێویست بکات بۆیان ڕوون بکەیتەوە کە ناتەوێت خوێن یان بەشە سەرەکییەکانی وەک خڕۆکە سوورەکان، خڕۆکە سپیەکان، پلازماکان و پلازما بخرێنە ناو لەشتانەوە.