پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٤٠
  • چۆن دە‌توانین لە‌بە‌رچاوی خودا پاک بین؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • چۆن دە‌توانین لە‌بە‌رچاوی خودا پاک بین؟‏
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • خزمە‌ت کارانی خودا دە‌بێ پاك بن
    خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٤٠
وانە‌ی ٤٠.‏ پیاوێک دە‌ستە‌کانی بە ئاو و سابوون دە‌شوات.‏

وانە‌ی ٤٠

چۆن دە‌توانین لە‌بە‌رچاوی خودا پاک بین؟‏

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

بهێنە بە‌رچاوت دایکێکی میهرە‌بان کوڕە بچووکە‌کە‌ی بۆ قوتابخانە ئامادە دە‌کات.‏ کوڕە‌کە‌ی دە‌شوات و جلی پاک و ڕێک و پێکی لە‌بە‌ر دە‌کات.‏ ئە‌مە نە‌ک تە‌نها بۆ تە‌ندروستی و پاکی کوڕە‌کە‌ی باشە،‏ بە‌ڵکو نیشانی خە‌ڵکیش دە‌دات کە دایک و باوکی بە‌باشی چاودێری دە‌کە‌ن.‏ بە هە‌مان شێوە،‏ یە‌هوە باوکی خۆشە‌ویستمان دە‌یە‌وێت لە ڕووی جە‌ستە‌یی و ئە‌خلاقییە‌وە پاک بین.‏ بە‌م شێوە‌یە هە‌م سوود بە خۆمان دە‌گە‌یە‌نین و هە‌م ستایشی یە‌هوە دە‌کە‌ین.‏

١.‏ چۆن دە‌توانین لە‌ڕووی جە‌ستە‌ییە‌وە پاک و خاوێن بین؟‏

یە‌هوە پێمان دە‌ڵێت:‏ ‏«پیرۆز بن.‏»‏ (‏١ پە‌ترۆس ١:‏١٦)‏ پیرۆز بوون پاکی جە‌ستە‌یی و ئە‌خلاقی لە‌خۆ دە‌گرێت.‏ بۆ ئە‌وە‌ی لە‌ڕووی جە‌ستە‌ییە‌وە پاک و خاوێن بین،‏ پێویستە بە بە‌ردە‌وامی خۆمان بشۆین،‏ جلە‌کانمان بشۆین و ماڵ و ئۆتۆمبێل و کە‌لوپە‌لە‌کانمان پاک و خاوێن ڕابگرین.‏ بە هە‌مان شێوە دە‌توانین بە‌شداری لە پاک و خاوێن کردنی کۆبوونە‌وە بکە‌ین.‏ ئە‌گە‌ر لە ڕووی جە‌ستە‌ییە‌وە پاک بمێنینە‌وە،‏ ئاوا دە‌بینە هۆی شکۆمە‌ندی یە‌هوە.‏—‏٢ کۆرنسۆس ٦:‏٣،‏ ٤.‏

٢.‏ پێویستە خۆمان لە چی دوور بخە‌ینە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی پاک بمێنینە‌وە؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز هانمان دە‌دات کە ‏«خۆمان لە هە‌موو گڵاوییە‌کی جە‌ستە و ڕۆح پاک بکە‌ینە‌وە.‏»‏ (‏٢ کۆرنسۆس ٧:‏١)‏ بۆیە دە‌مانە‌وێت خۆمان لە هە‌ر شتێک بپارێزین کە زیان بە جە‌ستە یان مێشکمان دە‌گە‌یە‌نێت.‏ دە‌بێت بیرکردنە‌وە‌کانمان یە‌هوە دڵخۆش بکات،‏ بۆیە هە‌وڵ دە‌دە‌ین بیرە هە‌ڵە‌کان لە مێشکمان دە‌ربهێنین.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ١٠٤:‏٣٤)‏ هە‌روە‌ها نامانە‌وێت وشە‌ی ناشرین لە قسە‌کانمان بە‌کار بهێنین.‏—‏کۆلۆسی ٣:‏٨ بخوێنە‌وە.‏

بۆ ئە‌وە‌ی لە ڕووی جە‌ستە‌یی و ئە‌خلاقییە‌وە پاک بین،‏ پێویستە چی تر بکە‌ین؟‏ هە‌ندێک شت وە‌ک تووتن و جگە‌رە و ماددە هۆشبە‌رە‌کان جە‌ستە‌مان پیس دە‌کە‌ن،‏ بۆیە دە‌بێت خۆمان لە بە‌کارهێنانیان بە‌دوور بگرین.‏ بە‌م شێوە‌یە تە‌ندروست دە‌بین و ژیانمان کە دیارییە‌کە لە‌لایان خوداوە بە‌رز دە‌نرخێنین.‏ هە‌روە‌ها بۆ ئە‌وە‌ی لە ڕووی ئە‌خلاقییە‌وە پاک بمێنینە‌وە،‏ پێویستە خۆمان لە خووی خراپ وە‌ک سێکس کردن لە‌گە‌ڵ خۆت و سە‌یرکردنی پۆرنۆگرافی دوور بخە‌ینە‌وە.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ١١٩:‏٣٧؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٥:‏٥)‏ زاڵبوون بە‌سە‌ر ئە‌م خووە خراپانە ئاسان نییە،‏ بە‌ڵام بە یارمە‌تی یە‌هوە دە‌توانین سە‌رکە‌وتوو بین.‏—‏ئیشایا ٤١:‏١٣ بخوێنە‌وە.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا دە‌بینین بۆچی پاک وخاوێنی جە‌ستە‌یی شکۆمە‌ندی بۆ یە‌هوە دە‌هێنێت و چۆن دە‌توانین بۆ پاکی ئە‌خلاقی لە خووی خراپ دووری بکە‌ین.‏

٣.‏ پاک و خاوێنی جە‌ستە‌یی دە‌بێتە هۆی شکۆمە‌ندی یە‌هوە

ئە‌و یاسایانە‌ی کە یە‌هوە لە سە‌ردە‌مە کۆنە‌کاندا بە گە‌لە‌کە‌ی دابوو،‏ نیشان دە‌دە‌ن کە پاک وخاوێنی بۆ ئە‌و زۆر گرنگە.‏ دە‌رچوون ١٩:‏١٠ و ٣٠:‏١٧-‏١٩ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بە‌گوێرە‌ی ئە‌م ئایە‌تانە،‏ ڕوانگە‌ی یە‌هوە سە‌بارە‌ت بە پاک وخاوێنی چۆنە؟‏

  • چ خوویە‌کی باش یارمە‌تیت دە‌دات لە ڕووی جە‌ستە‌ییە‌وە پاک و خاوێن بمێنیتە‌وە؟‏

بۆ ئە‌وە‌ی خۆمان لە ڕووی جە‌ستە‌ییە‌وە پاک و خاوێن ڕابگرین،‏ پێویستە کات تە‌رخان بکە‌ین و هە‌وڵ بدە‌ین.‏ ئە‌مە هیچ پە‌یوە‌ندییە‌کی بە شوێنی ژیانمان و بارودۆخی داراییمانە‌وە نییە.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ خودا مرۆڤی پاک و خاوێنی خۆشدە‌وێت (‏١٠:‏٤)‏

  • چۆن پاک و خاوێنی پاراستنی کە‌لوپە‌لە‌کانمان،‏ کاری مزگێنیدانمان شکۆمە‌ند دە‌کات؟‏

٤.‏ بە‌سە‌ر خووی خراپ زاڵ بن

کە‌سێک جگە‌رە فڕێ دە‌داتە ناو تە‌نە‌کە‌ی زبڵدانە‌وە.‏

یە‌هوە دە‌توانێت یارمە‌تیمان بدات بۆ واز هێنان لە عادە‌تە خراپە‌کان

ئە‌گە‌ر جگە‌رە بکێشیت یان ماددە هۆشبە‌رە‌کان بە‌کار بهێنیت،‏ لە‌وانە‌یە بزانیت زاڵبوون بە‌سە‌ر ئە‌م خووانە‌دا چە‌ندە سە‌ختە.‏ بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بیر لە کاریگە‌ری خراپی ئە‌م خووانە بکە‌یتە‌وە،‏ دە‌توانیت ئاسانتر لە ئە‌و خووانە ڕزگار بیت.‏ مە‌تا ٢٢:‏٣٧-‏٣٩ بخوێنە‌وە و دواتر بە لێکۆڵینە‌وە بزانن کە بە‌کارهێنانی تووتن و ماددە هۆشبە‌رە‌کان .‏ .‏ .‏

  • چ کاریگە‌رییە‌کی لە‌سە‌ر پە‌یوە‌ندی کە‌سێک لە‌گە‌ڵ یە‌هوە هە‌یە؟‏

  • چ کاریگە‌رییە‌کی لە‌سە‌ر خێزان و کە‌سانی دە‌وروبە‌ری ئە‌و شە‌خسە هە‌یە؟‏

بۆ زاڵبوون بە‌سە‌ر ئە‌م خوویە خراپانە پلان دابڕێژن.‏a ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ گرنگی خۆراگری (‏٤٧:‏٢)‏

فیلیپی ٤:‏١٣ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن پاڕانە‌وە،‏ خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز و ئامادە‌بوون لە کۆبوونە‌وە‌کان هێز بە مرۆڤ دە‌بە‌خشێت بۆ زاڵبوون بە‌سە‌ر خووی خراپ؟‏

٥.‏ شە‌ڕ لە‌گە‌ڵ بیرکردنە‌وە و خووی خراپ بکە‌ن

کۆلۆسی ٣:‏٥ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن بزانین سە‌یرکردنی پۆرنۆگرافی و ناردنی نامە‌ی سێکسی و سێکس کردن لە‌گە‌ڵ خۆت لە‌بە‌رچاوی یە‌هوە هە‌ڵە‌یە؟‏

  • ئایا گونجاوە کە یە‌هوە چاوە‌ڕێی ئە‌وە بکات کە لە ڕووی ئە‌خلاقییە‌وە پاک بین؟‏ بۆچی وا بیر دە‌کە‌یتە‌وە؟‏

لە‌م ڤیدیۆیە‌دا دە‌بینن چۆن دە‌توانین لە‌گە‌ڵ بیری ناپاک شە‌ڕ بکە‌ین.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ هە‌نگاو بنێن بۆ ئە‌وە‌ی پاک و خاوێن بمێننە‌وە (‏٥١:‏١)‏

عیسا بە نموونە‌یە‌ک نیشانی دا کە ئە‌گە‌ر بمانە‌وێت لە ڕووی ئە‌خلاقییە‌وە پاک بین دە‌بێت یە‌کلاکە‌رە‌وە کار بکە‌ین.‏ مە‌تا ٥:‏٢٩،‏ ٣٠ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • مە‌بە‌ستی عیسا ئە‌وە نە‌بوو کە شە‌خس بۆ وازهێنان لە خووی خراپ زیانی جە‌ستە‌یی بە خۆی بگە‌یە‌نێت،‏ بە‌ڵکو مە‌بە‌ستی ئە‌وە بوو کە یە‌کلاکە‌رە‌وە ڕە‌فتار بکات.‏ کە‌واتە ئە‌گە‌ر کە‌سێک بیە‌وێت کە بیرکردنە‌وە ناپاکە‌کان لە مێشکی خۆی دە‌ربهێنە،‏ دە‌بێت چی بکات؟‏b

ئە‌گە‌ر لە‌گە‌ڵ بیرکردنە‌وە هە‌ڵە‌کاندا شە‌ڕ دە‌کە‌ێت،‏ دڵنیابە یە‌هوە هە‌وڵە‌کانت بە‌رز دە‌نرخێنێت.‏ زە‌بوورە‌کان ١٠٣:‏١٣،‏ ١٤ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌گە‌ر هێشتا ناتوانیت لە عادە‌تە خراپە‌کانت واز بە‌هینێت،‏ چۆن ئە‌م ئایە‌تانە یارمە‌تیت دە‌دە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی لە هە‌وڵدان بە‌ردە‌وام بیت؟‏

کە‌وتن مانای دۆڕاندن نییە!‏

لە‌وانە‌یە کە‌سێک لە‌گە‌ڵ یە‌کە‌م شکە‌ستدا،‏ واز بهێنێت و ئێتر هە‌وڵ نە‌دات.‏ ئە‌م نموونە‌یە لە‌بە‌رچاو بگرن:‏ ئە‌گە‌ر ڕاکە‌رێک لە پێشبڕکێیە‌کدا بکە‌وێت،‏ مانای ئە‌وە نییە کە پێشبڕکێکە‌ی دۆڕاندووە یان دە‌بێت دووپات دە‌ست پێبکاتە‌وە.‏ بە‌هە‌مان شێوە،‏ ئە‌گە‌ر بگە‌ڕێینە‌وە بۆ ئە‌و عادە‌تە‌ی کە دوای ماوە‌یە‌ک بە‌جێمان هێشتووە،‏ مانای ئە‌وە نییە کە شکستمان خواردوە.‏ هە‌رگیز وا مە‌زانن هە‌وڵە‌کانتان بێ سوود بووە.‏ مرۆڤ ڕێگە پێدراوە هە‌ڵە بکات،‏ بۆیە واز لە هە‌وڵدان مە‌هێنن،‏ کە‌واتە کە‌وتن بە‌مانای دۆڕاندن نییە!‏ بە یارمە‌تی یە‌هوە دە‌توانیت سە‌رکە‌وتوو بیت!‏

ڕاکە‌رێک لە پێشبڕکێیە‌کدا دوای کە‌وتن هە‌ڵدە‌ستێت.‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «ناتوانم واز لە ئالوودە‌بوون بە عادە‌تە خراپە‌کان بهێنم.‏»‏

  • چ ئایە‌تێک بە‌کاردە‌هێنیت بۆ ئە‌وە‌ی نیشانی ئە‌و کە‌سە بدە‌یت کە یە‌هوە بۆ وازهێنان لە عادە‌تە خراپە‌کان یارمە‌تی دە‌دات؟‏

لە کۆتاییدا

ئە‌گە‌ر هە‌وڵ بدە‌ین لە ڕووی جە‌ستە‌یی،‏ دە‌رونی و ئە‌خلاقییە‌وە پاک بین،‏ ئە‌وا یە‌هوە دڵخۆش دە‌کە‌ین.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی گرنگە لە‌بە‌رچاوی یە‌هوە پاک بین؟‏

  • چۆن دە‌توانین لە‌باری جە‌ستە‌ییە‌وە خۆمان پاک و خاوێن بپارێزین؟‏

  • چۆن دە‌توانین لە ڕووی دە‌روونی و ئە‌خلاقییە‌وە پاک بمێنینە‌وە؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر ئیمکاناتی تە‌ندروستی کە‌میش هە‌بێت،‏ چۆن دە‌توانیت لە ڕووی جە‌ستە‌ییە‌وە خۆت پاک و خاوێن بپارێزیت؟‏

تە‌ندروستی و پاکوخاوێن بوون—‏دستشۆردن (‏٠١:‏٣)‏

لە‌م گۆڤاردا چە‌ند پێشنیارێکی بە‌سوودی تێدایە بۆ وازهێنان لە جگە‌رە‌کێشان.‏

‏«ڕێگاکانی وازهێنان لە جگە‌رە‌کێشان»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

ئە‌م بابە‌تە نیشانی دە‌دات کە سە‌یرکردنی پۆرنۆگرافی چ کاریگە‌رییە‌کی خراپی لە‌سە‌ر شە‌خس هە‌یە.‏

‏«پۆرنۆگرافی—‏بێ زیان یان ژە‌هراوی؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

چۆن پیاوێک لە عادە‌تی سە‌یرکردنی پۆرنۆگرافی ڕزگاری بوو؟‏

‏«چە‌ندین جار شکستم هێنا تا سە‌رکە‌وتوو بووم.‏»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری ژمارە‌ی.‏ ٤ ٢٠١٦)‏

a بابە‌تی «‏رێگاکانی وازهێنان لە جگە‌رە‌کێشان‏» کە لە بە‌شی «لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر» هاتووە،‏ بۆ وازهێنان لە جگە‌رە‌کێشان پێشنیاری بە‌سوود دە‌دات.‏

b بۆ زاڵبوون بە‌سە‌ر سێکس کردن لە‌گە‌ڵ خۆت،‏ ئاماژە بە‌م بڵاوکراوە ئۆنلاینە بکە‌ن:‏ «‏چۆن دە‌توانم واز لە سێکس کردن لە‌گە‌ڵ خۆم بهێنم؟‏‏»‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share