وانەی ٤٢
پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە سەڵت بوون یان هاوسەرگیری چی دەڵێت؟
لە هەندێک کەلتووردا، خەڵک پێیان وایە ئەگەر کەسێک هاوسەرگیری نەکات، هەرگیز بەختەوەر نابێت. بەڵام ناکرێت بڵێین هەموو خێزاندارەکان بەختەوەرن یان هەموو سەڵتەکان دڵخۆش نین. ڕاستی ئەوەیە کە پەرتووکی پیرۆز، هەردووکیان وەک سەڵت بوون و هاوسەرگیری بە دیاریەکی خودایی دادەنێت.
١. هەندێک لە سوودەکانی سەڵتی چین؟
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «کەواتە ئەو کەسەی کە هاوسەرگیری دەکات، چاک دەکات، ئەوەش کە هاوسەرگیری ناکات، چاکتر دەکات.» (١ کۆرنسۆس ٧:٣٢، ٣٣، ٣٨ بخوێنەوە.) بە چ شێوەیەک کاری کەسانی سەڵت «باشترە؟» مەسیحیە سەڵتەکان پێویست ناکات ئاگاداری پێداویستییەکانی هاوسەرەکانیان بن. کەواتە ئازادی و کاتی زیاتریان بۆ دەڕەخسێت، بۆ نموونە هەندێکیان دەتوانن بۆ مزگێنیدان لە وڵاتانی تر زیاتر خزمەتی یەهوە بکەن. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە کاتی زیاتریان هەیە بۆ ئەوەی لە یەهوە نزیک ببنەوە.
٢. بۆچی بەسوودە بە شێوەیەکی یاسایی ژیانی هاوسەرگیریمان تۆمار بکەین؟
هاوسەرگیری، وەک سەڵتی، سوودی خۆی هەیە. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «دوو کەس لە یەک کەس باشترە.» (ژیرمەندی ٤:٩) ئەو هاوسەرانەی کە بنەماکانی پەرتووکی پیرۆز بەکار دەهێنن دەزانن کە ئەم قسەیە بەتەواوی ڕاستە. ئەو کەسانەی کە هاوسەرگیرییەکانیان بە یاسایی تۆمار کردوە لە ڕاستیدا بەڵێن دەدەن یەکتریان خۆشبوێت و ڕێز لە یەکتر بگرن. لە ئەنجامدا، ئەوان زیاتر هەست بە دڵنیایی دەکەن لەو هاوسەرانەی کە بەبێ هیچ پابەندبوونێک پێکەوە دەژین. هەروەها ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان هاوسەرگیریان کردووە هەست بە دڵنیا بوون دەکەن.
٣. ڕوانگەی یەهوە سەبارەت بە هاوسەرگیری چییە؟
کاتێک یەهوە یەکەمین هاوسەرگیری درووست کرد، فەرمووی: «لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر دەبنە یەک جەستە.» (پەیدابوون ٢:٢٤) یەهوە دەیەوێت ژن و مێرد یەکتریان خۆشبوێت و هەتا مردن بۆ یەکتر دڵسۆز بن. یەهوە تەنها کاتێک ڕێگە بە تەڵاق دەدات کە هاوسەرەکە تاوانباری داوێنپیسی بێت. لەم حاڵەتەدا هاوسەری خیانەت لێکراو، مافی ئەوەی هەیە کە تەڵاق وەرگرێت یان نا.a (مەتا ١٩:٩) یەهوە فرەژنی لە نێو مەسیحییەکاندا قبوڵ ناکات.—١ تیمۆساوس ٣:٢.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا فێر دەبین کە چۆن کەسانی سەڵت یا—هاوسەردار دەتوانن بەختەوەر بن و یەهوە دڵخۆش بکەن.
٤. ژیانی سەڵتی بە باشی بەکار بهێنە
عیسا سەڵتی وەک دیاری دەبینێ. (مەتا ١٩:١١، ١٢) مەتا ٤:٢٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
عیسا چۆن توانی دەرفەتی سەڵتی بوون، بۆ خزمەتکردنی باوکی ئاسمانی و یارمەتیدانی خەڵک بەکاربهێنێت؟
مەسیحییەکان دەتوانن وەک عیسا چێژ لە بەکارهێنانی تەنیایی خۆیان وەربگرن. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
مەسیحییە سەڵتەکان چۆن دەتوانن بە باشترین شێواز لە سەڵتی خۆیان کەڵک وەربگرن؟
ئایا دەزانی؟
پەرتووکی پیرۆز تەمەنێکی دیاریکراو بۆ هاوسەرگیری پێشنیار ناکات. لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت باشترە مرۆڤ دوای تەمەنی باڵغبوون هاوسەرگیری بکات، چونکە لە کاتی باڵغبووندا ئارەزووی سێکسی بەهێزە و توانای جیاکردنەوەی لاوازە.—١ کۆرنسۆس ٧:٣٦.
٥. ژیرانە هاوسەرەکەت هەڵبژارە
هەڵبژاردنی هاوسەر یەکێکە لە گرنگترین بڕیارەکانی ژیانە. مەتا ١٩:٤-٦، ٩ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی بۆ هاوسەرگیری نابێت پەلە بکەین؟
پەرتووکی پیرۆز نیشانمان دەدات کە هاوسەرێکی باش دەبێت چ تایبەتمەندییەکی هەبێت. گرنگترین تایبەتمەندی هاوسەرێکی باش ئەوەیە کە بە هەموو دڵ و گیانییەوە یەهوەی خۆشبوێ.b ١ کۆرنسۆس ٧:٣٩ و ٢ کۆرنسۆس ٦:١٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی دەبێت تەنها هاوسەرگیری لەگەڵ باوەڕدارنمان بکەین؟
ئایا پێتوایە یەهوە چۆن هەست دەکات ئەگەر ئێمە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکەین کە یەهوەی خۆشناوێ؟
ئەگەر دوو ئاژەڵی جیاواز بە هەمان نیرەوە ببەسترێن، بە دڵنیاییەوە ئازار دەچێژن. ئەم نموونەیە نیشانی دەدات ئەگەر پەرستندەیەکی یەهوە لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری بکات کە هاو باوەڕی نییە، بێگۆمان ڕووبەڕووی کێشەی زۆر دەبێتەوە
٦. لە ڕوانگەی یەهوە سەیری هاوسەرگیری بکەن
لە ئیسرائیلی کۆن، هەندێک پیاو بە هۆکاری خۆپەرستی لە ژنەکانیان جیا دەبوونەوە. مەلاخی ٢:١٣، ١٤، ١٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
لەوانەیە کەسێک بەبێ هۆکارێکی دروست لە هاوسەرەکەی تەڵاق وەربگرێت. بۆچی یەهوە ڕقی لە تەڵاقی نادادپەروەرانەیە؟
کاتێک کەسێک خیانەت لە هاوسەرەکەی دەکات و دەبێتە هۆی تەڵاق، هاوسەر و منداڵەکانی ئازارێکی دەروونی زۆر دەچێژن
ڤیدیۆکە بکەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
ئەگەر هاوسەرەکەت باوەڕدار نییە، چۆن دەتوانیت ژیانێکی هاوسەرگیری سەرکەوتووت هەبێت؟
٧. بەگوێرەی پێوەرەکانی یەهوە لەگەڵ هاوسەرەکەتان ڕەفتار بکەن
ئەگەر بمانەوێت بەگوێرەی پێوەرەکانی یەهوە بۆ هاوسەرگیری بژین، لەوانەیە پێویستمان بە گۆڕانکاری گەورە لە ژیانماندا بێت.c یەهوە بەرەکەت بەو کەسانە دەبەخشێت کە لەم ڕێگایەدا تێدەکۆشن. ڤیدیۆکە بکەوە.
عیبرانییەکان ١٣:٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا پێتوایە پێوەرەکانی یەهوە بۆ هاوسەرگیری گونجاون؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
یەهوە لە ئێمەی مەسیحی چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە بەگوێرەی یاساکانی وڵاتەکەمان هاوسەرگیری بکەین یان تەڵاق وەرگرین. تیتۆس ٣:١ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئەگەر هاوسەرگیریت کردووە، ئایا هاوسەرگیرییەکەت بە شێوەیەکی یاسایی لەو وڵاتەدا کە لێی دەژی تۆمار کراوە؟
هەندێک کەس دەڵێن: «بۆچی مرۆڤ دەبێت هاوسەرگیری بکات؟ ئایا بۆ دوو کەس ئاسانتر نییە بەبێ هیچ پابەندبوونێک پێکەوە بژین؟»
چۆن وەڵام دەدەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
سەڵت بوون و هاوسەرگیری هەردووکیان نیعمەتی یەهوەن. ئەگەر کەسانی سەڵت یان هاوسەردار بەپێی پێوەرەکانی یەهوە هەڵسوکەوت بکەن، دەتوانن ژیانێکی دڵخۆش و پڕ لە ئاسوودەییان هەبێت.
پێداچوونەوە
چۆن کەسانی سەڵت دەتوانن بە باشترین شێوە لە بارودۆخی خۆیان سوود وەربگرن؟
بۆچی پەرتووکی پیرۆز دەڵێت ئێمە تەنها لەگەڵ باوەڕدارانمان دەبێت هاوسەرگیری بکەین؟
لە ڕوانگەی پەرتووکی پیرۆزەوە، تاکە هۆکاری ڕەوا بۆ تەڵاق چییە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
واتای هاوسەرگیری لەگەڵ «باوەڕ بە مەسیحی خاوەن شکۆ» چییە؟
بە بینینی ئەم دوو ڤیدیۆیە، دەزانیت کە چۆن دەتوانیت لە هەڵبژاردنی هاوسەردا ژیرانە ڕەفتار بکەیت.
بۆچی براکەمان پێیوایە ئەوەی کە یەهوە پێی بەخشیوە بەنرخترە لەو شتانەی کە لە دەستیداوە؟
پێش ئەوەی کەسێک لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە یان تەڵاقی بدات، پێویستە بە چ خاڵێک گرنگی بدات؟
‹ڕێز لەو شتانە بگرن کە خودا پەیوەندی پێوە کردووە› (گۆڤاری ماڵپەڕ)
a لە ڕوونکردنەوەی زیاتری ئەم کتێبە ئاماژە بە خاڵی٤ بکەن و زانیاری زیاتر دەربارەی جیابوونەوە و تەڵاق کاتێک داوێنپیسی تێدا نییە، وەربگرن.
b لە هەندێک وڵات دایک و باوک هاوسەر بۆ منداڵەکانیان هەڵدەبژێرن. لەو حاڵەتەدا، دەبێت بەدوای کەسێک بگەڕێن کە یەهوەی خۆشبوێ، نەک کەسێک کە دەوڵەمەند بێت یان لە کۆمەڵگادا پێگەیەکی باشی هەبێت.
c ئەگەر لەگەڵ کەسێک دەژیت کە هاوسەرگیریت لەگەڵی نەکردووە، پێویستە بەجێی بهێڵیت یان هاوسەرگیری بکەیت. بێگومان ئەمە بڕیارێکی زۆر تاکە کەسییە.