وانەی ٤٨
ژیرانە هاوڕێکانت هەڵبژێرە
هاوڕێ نزیکەکان ساتە خۆشەکانی ژیانمان دڵخۆشتر دەکەن و لە کاتی تەنگانەدا هێزمان پێ دەبەخشن. بەڵام پەرتووکی پیرۆز ئاگادارمان دەکاتەوە کە هەموو کەسێک ناتوانێت هاوڕێی باشمان بێت. چۆن دەتوانیت هاوڕێی باش بۆ خۆت هەڵبژێریت؟ سەرنجی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بدەن.
١. ئەو هاوڕێیانەی کە هەڵیدەبژێریت چۆن کاریگەری لەسەر تۆ دادەنێن؟
بەگشتی ئێمە دەمانەوێت وەک ئەو کەسانە بین کە کاتیان لەگەڵدا بەسەر دەبەین، بەڵام تێکەڵاوبوون لەگەڵیان زۆر جار ئەنجامێکی باشی نییە—ئێستا، ئەم پەیوەندییانە بە شێوەی شەخسی یان بە شێوەی مجازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەکرێت. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «ئەوەی لەگەڵ داناکان دەڕوات دەبێتە دانا، بەڵام ئەوەی لەگەڵ گێلەکان هاوڕێیەتی بکات، [ئەوانەی یەهوەیان خۆش ناوێت] خراپە دەبینێت.» (پەندەکانی سلێمان ١٣:٢٠) ئەو هاوڕێیانەی کە یەهوەیان خۆشدەوێت و دەیپەرستن یارمەتیمان دەدەن لە نزیکی ئەو بمێننەوە و بڕیاری باش بدەین. بەڵام هاوڕێ نزیکەکانی دەرەوەی کۆمەڵ کە یەهوەیان خۆشناوێت لەوانەیە ئێمە لە یەهوە دوور بخەنەوە. بۆیە سەیر نییە کە پەرتووکی پیرۆز پێمان دەڵێت هاوڕێکانمان بە ژیرانە هەڵبژێرین! ئەگەر هاوڕێکانمان ئەو کەسانە بن کە لە ناخی دڵیانەوە یەهوەیان خۆشدەوێت، ئێمە سوود بە خۆمان و ئەوان دەگەیەنین، چونکە دەتوانین «یەکتر هان بدەین و یەکتر بنیات بنێین.»—١ سالۆنیکی ٥:١١.
٢. چۆن دەتوانیت بە هەڵبژاردنی هاوڕێکانت یەهوە دڵخۆش بکەیت؟
یەهوە بە وریاییەوە هاوڕێکانی هەڵدەبژێرێت و تەنها لەگەڵ «ڕاستودروستان» هاوڕێیەتی دەکات. (پەندەکانی سلێمان ٣:٣٢) کەواتە هەستی یەهوە چۆن دەبێت ئەگەر ئێمە هاوڕێیەک هەڵبژێرین کە یەهوەی خۆشناوێ، ئایا یەهوە زۆر نائومێد نابێت؟ (یاقوب ٤:٤ بخوێنەوە.) لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر ئێمە هاوڕێیەتی لەگەڵ یەهوە و ئەوانەی ئەویان خۆشدەوێت بکەین و خۆمان لە هاوڕێیەتی خراپ بەدوور بگرین، ئەوا یەهوە دڵخۆش دەکەین.—زەبوورەکان ١٥:١-٤.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا، فێر دەبین کە بۆچی هەڵبژاردنی هاوڕێی باش گرنگە. هەروەها دەبینین چۆن دەتوانین هاوڕێەک بدۆزینەوە کە بتوانین لەگەڵیاندا ئارامی و ئاسوودەیی زیاترمان هەبێت.
٣. دوورکەوتنەوە لە هاوڕێ خراپەکان
ئەوانەی خودا و پێوەرەکانی ئەویان خۆشناوێت ناتوانن بۆ ئێمە ببن بە هاوڕێی باش ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن دەتوانین بەبێ ئەوەی بزانین، هاوڕێی خراپمان هەبێت؟
١ کۆرنسۆس ١٥:٣٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەەی خوارەوە بکەن:
چ جۆرە کەسێک بۆ تۆ هاوڕێی باش نین؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
زەبوورەکان ١١٩:٦٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
تایبەتمەندییەکانی هاوڕێی باش چین؟
سێوێکی خراپ دەتوانێت سێوەکانی تریش خراپ بکات. ئەی هاوڕێی خراپ دەتوانێت چ کاریگەرییەکی لەسەر تۆ هەبێت؟
٤. کەسانێک کە هەلومەرجیان جیاوازە لە ئێمە دەتوانن هاوڕێی باشمان بن
پەرتووکی پیرۆز باسی دۆستایەتی نێوان داود و یۆناتان لە سەردەمە کۆنەکاندا دەکات. ئەوان لە تەمەن، جیاواز بوون و بارودۆخیان جیاواز بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، هاوڕێیەتیان بەڕاستی بێهاوتا بوو. ١ ساموئێل ١٨:١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی پێویست ناکات هاوڕێکانمان هاوتەمەنی ئێمە بن، یان لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە لە ئاستی ئێمەدا بن؟
ڕۆما ١:١١، ١٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن ئەو هاوڕێیانە کە یەهوەیان خۆشدەوێت، دەتوانن یەکتر هان و دڵنەوایی بدەن؟
لەم ڤیدیۆیەدا دەبینیت کە برایەکی گەنج لە شوێنێکی چاوەڕوان نەکراو هاوڕێی باشی دۆزیوەتەوە. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
بۆچی دایک و باوکی عەکیل نیگەران بوون بەو هاوڕێیانەی کە لە قوتابخانە هەیبوو؟
بۆچی عەکیل دەیویست هاوڕێی ئەو کەسانە بێت؟
چۆن ئەکیل توانی بەسەر هەستی تەنیایی زاڵ بێت؟
٥. چۆن دەتوانین هاوڕێ باشەکانمان بپارێزین؟
چۆن دەتوانین هاوڕێی باش بدۆزینەوە و هەروەها خۆمان هاوڕێیەکی باش بین؟ ڤیدیۆکە بکەوە.
پەندەکانی سلێمان ١٨:٢٤ و ٢٧:١٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
هاوڕێ ڕاستەقینەکان چۆن یارمەتی یەکتر دەدەن؟
ئایا هاوڕێیەکی باشت هەیە؟ ئەگەر نا، چۆن دەتوانیت هاوڕێی باش بدۆزیتەوە؟
فیلیپی ٢:٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئەگەر دەتەوێ هاوڕێی باشت هەبێت، دەبێت خۆت هاوڕێیەکی باش بیت. بەڵام چۆن دەتوانیت هاوڕێیەکی باش بیت بۆ کەسانی تر؟
بۆ ئەوەی هاوڕێی باشت هەبێت، دەبێت خۆت هاوڕێیەکی باش بیت.
هەندێک کەس دەڵێن: «هیچ هاوڕێیەک، خراپ نییە. هەموو هاوڕێکان باشن و لە تەنیایی ڕزگارمان دەکەن.»
چۆن وەڵام دەدەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
ئەگەر بە ژیرانە هاوڕێکانمان هەڵبژێرین، خودا دڵخۆش دەکەین و سوود بە خۆمان دەگەیەنین.
پێداچوونەوە
بۆچی بۆ یەهوە گرنگە کە ئێمە لەگەڵ کێ هاوڕێیەتی دەکەین؟
دەبێت خۆمان لە چ جۆرە هاوڕێیەک بەدوور بگرین؟
چۆن دەتوانین هاوڕێی باش و نزیک بدۆزینەوە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
چۆن هاوڕێی باش لە ناخۆشی و تەنگانەدا دەتوانن یارمەتیمان بدەن؟
«بەهێزکردنی هاوڕێیەتی پێش کۆتایی هاتنی ئەم سیستمە» (تاوەری چاودێری، نوامبەر ٢٠١٩)
بۆ دۆزینەوەی هاوڕێی باش پێویستە چ هەنگاوێک بنێیتەوە؟
ئایا هاوڕێی مەجازی دەتوانن بۆ ئێمە هاوڕێی باش بن؟
لە ژیاننامەیەکدا بە ناونیشانی «خۆزگەم دەخواست باوکم هەباییە»، دەبینیت چۆن پیاوێک توانی لە هاوڕێ خراپەکانی جیا ببێتەوە.