پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٥٨
  • بۆ یە‌هوە وە‌فادار بمێننە‌وە

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • بۆ یە‌هوە وە‌فادار بمێننە‌وە
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • ئایینە پوچە‌ڵە‌کان چۆن خودایان بە‌دناو کردووە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • هە‌واڵی خۆش سە‌بارە‌ت بە ئایینە‌کان چییە؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٥٨
وانە‌ی ٥٨.‏ خێزانێک بە هێمنی بە‌لای کۆمە‌ڵێکدا دە‌ڕۆن کە گاڵتە بە خە‌ڵک دە‌کە‌ن کە دە‌گە‌نە کۆنگرە‌ی شاهیدانی یە‌هوە.‏

وانە‌ی ٥٨

بۆ یە‌هوە وە‌فادار بمێننە‌وە

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان هە‌موو هە‌وڵێکی خۆیان دە‌دە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی هیچ کە‌س یان شتێک زیان بە پە‌یوە‌ندیان لە‌گە‌ڵ یە‌هوە نە‌گە‌یە‌نێت.‏ بێگومان ئێوە‌ش هە‌مان هە‌ستان هە‌یە.‏ دڵنیا بن کە وە‌فاداریتان بۆ یە‌هوە زۆر بە‌نرخە.‏ (‏١ پوختە‌ی مێژوو ٢٨:‏٩ بخوێنە‌وە.‏)‏ لە‌م وانە‌یە‌دا دە‌بینین کە لە چ بارودۆخێکدا ڕە‌نگە وە‌فاداریمان بۆ یە‌هوە تاقی بکرێتە‌وە و چۆن دە‌توانین لە‌و بارودۆخانە‌دا وە‌فادار بۆ یە‌هوە بمێنینە‌وە.‏

١.‏ چۆن کە‌سانی تر وە‌فاداریمان بۆ یە‌هوە تاقی دە‌کە‌نە‌وە؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌یانە‌وێت لە خزمە‌تکردن بۆ یە‌هوە ڕێگە‌مان لێ بگرن.‏ بۆ نموونە ئە‌وانە‌ی کە کۆبوونە‌وە‌کە‌یان بە‌جێهێشتووە،‏ درۆ سە‌بارە‌ت بە ڕێکخراوە‌ی یە‌هوە دە‌ڵێن،‏ بۆ ئە‌وە‌ی باوە‌ڕمان لە‌ناو ببە‌ن.‏ هە‌روە‌ها هە‌ندێک لە سە‌رکردە ئاینییە‌کان زانیاری هە‌ڵە دە‌ربارە‌ی شاهیدانی یە‌هوە بڵاو دە‌کە‌نە‌وە تاکو ئە‌و کە‌سانە‌ی کە بە تە‌واوی ئاگادار نین و ڕاستیە‌کان نازانن،‏ کۆمە‌ڵ بە‌جێبهێڵن.‏ بۆ ئێمە موناقە‌شە‌کردن لە‌گە‌ڵ ئە‌و جۆرە کە‌سانە کە دژایە‌تی شاهیدانی یە‌هوە دە‌کە‌ن،‏ زۆر مە‌ترسیدارە.‏ هە‌روە‌ها خوێندنە‌وە‌ی کتێبە‌کانیان و بابە‌تە‌کانی ئینتە‌رنێتی یان سە‌یرکردنی بە‌رنامە‌کانیان ئێمە دە‌خاتە مە‌ترسییە‌وە.‏ سە‌بارە‌ت بە‌و کە‌سانە‌ی کە هە‌وڵ دە‌دە‌ن،‏ شاهیدانی یە‌هوە لە خزمە‌تکردنی وە‌فادارانە بۆ یە‌هوە دوور بکە‌نە‌وە،‏ عیسا گوتی:‏ ‏«وازیان لێ بهێنن،‏ ئە‌وانە کوێرن و ڕێنمایی کوێرە‌کان دە‌کە‌ن.‏ ئە‌گە‌ر کوێر ڕێنمایی کوێر بکات،‏ هە‌ردووکیان دە‌کە‌ونە چاڵە‌وە.‏»‏‏—‏مە‌تا ١٥:‏١٤.‏

٢.‏ چۆن دە‌توانین لە ڕێگە‌ی بڕیارە‌کانمانە‌وە وە‌فاداری خۆمان بۆ یە‌هوە نیشان بدە‌ین؟‏

خۆشە‌ویستیمان بۆ یە‌هوە هانمان دە‌دات کە بە‌تە‌واوی لە ئایینە درۆینە‌کان دوور بکە‌وینە‌وە.‏ بۆیە نە کاری ئێمە،‏ نە ئە‌و ڕێکخراوانە‌ی کە ئە‌ندامین و نە هە‌ر چالاکی یان شتیکی تر،‏ نابێت هیچ پە‌یوە‌ندییە‌کی بە ئایینە درۆینە‌کانە‌وە هە‌بێت.‏ یە‌هوە ئاگاداری کردووین کە:‏ ‏«ئە‌ی گە‌لی من،‏ لە بابلی گە‌ورە دە‌ربچن.‏»‏‏—‏ئاشکراکردن ١٨:‏٢،‏ ٤.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا فێردە‌بن کە چۆن دە‌توانن سە‌رە‌ڕای دژایە‌تی و کاریگە‌ری ڕە‌شبینانە‌ی کە‌سانی تر،‏ بۆ یە‌هوە وە‌فادار بمێننە‌وە.‏ هە‌روە‌ها دە‌بینن کە چۆن دە‌توانن لە بابلی گە‌ورە دە‌ربچن و وە‌فاداری خۆتان بۆ یە‌هوە نیشان بدە‌ن.‏

٣.‏ لە مامۆستا درۆینە‌کان خۆتان دوور ڕابگرن

ئە‌گە‌ر سە‌بارە‌ت بە ڕێکخراوی شاهیدانی یە‌هوە شتی ڕە‌شبینانە ببیستین،‏ دە‌بێت چی بکە‌ین؟‏ پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٤:‏١٥ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی دە‌بێت وریا بین کە زۆر بە‌زوویی هە‌موو شتێک باوە‌ڕ نە‌کە‌ین؟‏

٢ یۆحە‌نا ٩-‏١١ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن لە‌گە‌ڵ مورتە‌د دە‌بێت ڕە‌فتار بکە‌ین؟‏

  • تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر ڕاستە‌وخۆ پە‌یوە‌ندیمان لە‌گە‌ڵ مورتە‌د نە‌بێت،‏ بۆ ئە‌وە‌ی لە ژێر کاریگە‌ری فێرکارییە‌کانیان نە‌بین،‏ پێویستە خۆمان لە چی بپارێزین؟‏

  • پێت وایە ئە‌گە‌ر گوێ لە‌و شتە ڕە‌شبینانە بگرین کە دە‌ربارە‌ی یە‌هوە و ڕێکخراوە‌کە‌ی دە‌گوترێ،‏ هە‌ستێ یە‌هوە چۆن دە‌بێت؟‏

٤.‏ کاتێک برا یان خوشکێک گوناە دە‌کات،‏ بۆ یە‌هوە وە‌فادار بمێننە‌وە

چی بکە‌ین ئە‌گە‌ر زانیمان ئە‌ندامێکی کۆمە‌ڵ گوناهێکی گە‌ورە‌ی کردووە؟‏ لێڤییە‌کان ٥:‏١ بخوێنە‌وە.‏ بنە‌مای پشت ئە‌م یاسایە کە خودا بە ئیسرائیلییە‌کانی کۆنی داوە،‏ لە‌بە‌رچاو بگرن.‏

بە‌پێی ئە‌م ئایە‌تە،‏ ئە‌گە‌ر بزانین ئە‌ندامێکی کۆمە‌ڵ گوناهێکی گە‌ورە‌ی ئە‌نجامداوە،‏ دە‌بێ ئە‌وە‌ی دە‌یزانین بە پیرانی کۆمە‌ڵ بڵێین.‏ بە‌ڵام پێش ئە‌وە،‏ پێویستە بە خۆشە‌ویستیە‌وە،‏ قسە لە‌گە‌ڵ کە‌سی گوناهبار بکە‌ین و هانی بدە‌ین لە‌گە‌ڵ پیرانی کۆمە‌ڵ قسە بکات و دان بە گوناهە‌کە‌یدا بنێت.‏ ئە‌گە‌ر ئە‌و کارە نە‌کات،‏ وە‌فاداریمان بۆ یە‌هوە هانمان دە‌دات کە پیرانی کۆمە‌ڵ لە‌م بابە‌تە ئاگادار بکە‌ینە‌وە.‏ ئە‌مە چۆن ئە‌وە نیشان دە‌دات کە ئێمە .‏ .‏ .‏

  • یە‌هوە خودامان خۆشدە‌وێت و بۆ ئە‌و وە‌فاداریم؟‏

  • گوناهبارمان خۆشدە‌وێت و باشترینمان بۆ ئە‌و دە‌وێت؟‏

  • ئە‌ندامانی کۆمە‌ڵمان خۆشدە‌وێت؟‏

وێنە:‏ برایە‌ک یارمە‌تی برایە‌کی تر دە‌دات کە شتێکی هە‌ڵە‌ی کردووە.‏ ١.‏ براکە نیگە‌ران دە‌بێت لە‌وە‌ی لە مۆبایلە‌کە‌یدا دە‌یبینێت.‏ ٢.‏ براکە مۆبایلە‌کە‌ی نیشانی براکە‌ی تر دە‌دات،‏ بە‌ڵام براکە‌ی تر ئە‌و نزیکبوونە‌وە‌یە ڕە‌ت دە‌کاتە‌وە.‏ ٣.‏ براکە مۆبایلە‌کە‌ی نیشانی دوو بە‌تە‌مە‌ن دە‌دات و قسە‌یان لە‌گە‌ڵدا دە‌کات.‏

ئە‌گە‌ر هاوباوە‌ڕێک گوناهی کردبێت،‏ یارمە‌تی بدە

٥.‏ لە ئایینی درۆینە یان هە‌مان بابلی گە‌ورە خۆتان دوور ڕابگرن

ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ لە بابلی گە‌ورە وە‌رە دە‌رە‌وە!‏ (‏٠٦:‏٥)‏

دیمە‌نێک لە ڤیدیۆکە‌ی بڕۆ دە‌رە‌وە لە بابلی گە‌ورە!‏ خوێندکارێکی پە‌رتووکی پیرۆز لە قە‌شە‌یە‌ک دوور دە‌کە‌وێتە‌وە دوای ئە‌وە‌ی دە‌ستی لە کارە‌کە‌ی کێشایە‌وە لە کڵێسایە‌ک.‏

لۆقا ٤:‏٨ و ئاشکراکردن ١٨:‏٤،‏ ٥ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئایا هێشتا ناوی من لە لیستی ئە‌ندامانی ئایینێکی درۆ دایە؟‏

  • ئایا من ئە‌ندامی ڕێکخراوێک یان دامە‌زراوە‌یە‌کم کە پە‌یوە‌ندی بە ئایینێکی درۆینە‌وە،‏ هە‌یە؟‏

  • ئایا کارە‌کە‌م بە هیچ شێوە‌یە‌ک پشتگیری یان یارمە‌تی بە‌رە‌وپێشبردنی ئایینی درۆینە‌وە دە‌کات؟‏

  • ئایا هیچ بوارێکی تر لە ئایینە درۆینە‌کان،‏ لە ژیانمدا هە‌یە کە پێویستە خۆمی لێ جیا بکە‌مە‌وە؟‏

  • ئە‌گە‌ر وە‌ڵامی بە‌ڵێ تە‌نانە‌ت بۆ یە‌کێک لە‌م پرسیارانە بدە‌مە‌وە،‏ دە‌بێت چ گۆڕانکارییە‌ک لە ژیانمدا بکە‌م؟‏

هە‌وڵبدە‌ن لە هە‌موو ئە‌م بابە‌تانە‌دا،‏ بڕیارێک بدە‌ن کە بتوانن ویژدانێکی پاک بە‌جێبهێڵن و بە‌م شێوە‌یە نیشان بدە‌ن کە بۆ یە‌هوە وە‌فادارن.‏

خوشکێک و کوڕە بچووکە‌کە‌ی لە سوپە‌رمارکێتێک دە‌چنە دە‌رە‌وە.‏ بە‌لای ژنێکدا تێدە‌پە‌ڕن کە داوای بە‌خشین دە‌کات بۆ خێرخوازییە‌کی ئاینی.‏

ئە‌گە‌ر داوات لێبکرێت بۆ پشتگیری کردنی ئایینە درۆینە‌کان بە‌خشین بکە‌یت،‏ چی دە‌کە‌یت؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «بۆ ئە‌وە‌ی بە‌رگری لە ڕاستی بکە‌م،‏ پێویستە بزانم مورتە‌دە‌کان دە‌ربارە‌ی شاهیدانی یە‌هوە چی دە‌ڵێن.‏»‏

  • ئایا ئە‌م بیرکردنە‌وە ژیرانە‌یە؟‏ بۆچی وا بیر دە‌کە‌یتە‌وە؟‏

لە کۆتاییدا

بۆ ئە‌وە‌ی بۆ یە‌هوە وە‌فادار بین،‏ پێویستە پە‌یوە‌ندی نە‌گرین لە‌گە‌ڵ ئە‌و کە‌سانە‌ی کە هە‌وڵ دە‌دە‌ن ئێمە لە خزمە‌تکردنی وە‌فادارانە بۆ یە‌هوە دوور بکە‌نە‌وە.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی نابێت گوێ لە مورتە‌دە‌کان بگرین؟‏

  • چی بکە‌ین ئە‌گە‌ر زانیمان برایە‌ک یان خوشکێک گوناهێکی گە‌ورە‌ی ئە‌نجامداوە؟‏

  • چۆن دە‌توانین گوێڕایە‌ڵی فە‌رمانە‌کانی یە‌هوە بین و خۆمان لە ئایینە درۆینە‌کان بە‌دوور بگرین؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

کاتێک کە‌سانی تر سە‌بارە‌ت بە شاهیدانی یە‌هوە درۆ بڵاو دە‌کە‌نە‌وە،‏ دە‌بێ کاردانە‌وە‌مان چۆن بێت؟‏

‏«ئایا زانیاری دروست و متمانە پێکراوتان هە‌یە؟‏»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ ئە‌گوست ٢٠١٨)‏

چۆن دە‌توانن بزانن کام ڕێکخراوە یان چالاکی پشتگیری لە ئایینە درۆینە‌کان دە‌کە‌ن؟‏

‏«لە ڕۆژانی کۆتاییدا چالاک بن»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ ئە‌کتۆبە‌ر ٢٠١٩،‏ بە‌شە‌کانی ١٦-‏١٨)‏

هە‌ندێک بۆ لاواز کردنی باوە‌ڕی شاهیدانی یە‌هوە چ دژە‌بە‌رایە‌تێکیان کردووە؟‏

ئاگادار بە نە‌کە‌ویتە داوی تە‌ڵە‌ی فریودە‌رە‌کان (‏٣٢:‏٩)‏

چۆن قە‌شە شینتۆ شینجی ساتۆ توانی بە تە‌واوی لە ئایینە درۆینە‌کان ڕزگاری بێت؟‏

‏«پە‌رتووکی پیرۆز ژیانی مرۆڤ دە‌گۆڕێت»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ ١ی جولای،‏ ٢٠١١)‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share