پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • qr وانە‌ی ١٣ لاپهڕهکان ٢٦-‏٢٧
  • چۆن دە‌توانن ئایینی راستە‌قینە بدۆزنە‌وە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • چۆن دە‌توانن ئایینی راستە‌قینە بدۆزنە‌وە؟‏
  • خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • تۆ چۆن خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە دە‌ناسیتە‌وە؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • چۆن دە‌توانین مە‌سیحیە ڕاستە‌قینە‌کان بناسین؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
qr وانە‌ی ١٣ لاپهڕهکان ٢٦-‏٢٧

وانە‌ی:‏ ١٣

چۆن دە‌توانن ئایینی راستە‌قینە بدۆزنە‌وە؟‏

ئایا هە‌موو ئاینە‌کان ڕە‌زامە‌ندی خودایان لە سە‌رە،‏ یاخود تە‌نیا یە‌ك ئایین؟‏ (‏١)‏

بۆچی زۆر ئاین هە‌ن کە ناوی مە‌سیحی لە خۆیان دە‌نێن؟‏ (‏٢)‏

چۆن دە‌توانن ناسنامە‌ی مە‌سیحی راستە‌قینە دیاری بکە‌ن؟‏ (‏٣-‏٧)‏

١‏.‏ عیسا تە‌نیا یە‌ك ئایینی مە‌سیحی دامە‌زراند.‏ بۆیە دە‌بێ ئە‌مڕۆ تە‌نیا یە‌ك کۆمە‌ڵ،‏ یان یە‌ك تیپ،‏ لە‌خودا پە‌رستانی راستە‌قینە‌ی یە‌هوە‌ی —‏ خودا —‏ هە‌بێ (‏یۆحە‌ننا ٤:‏٢٣،‏ ٢٤؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٤،‏ ٥)‏.‏ کتێبی پیرۆز دە‌ری دە‌خات کە ژمارە‌یە‌کی کە‌م مرۆڤ لە سە‌ر ڕێگای باریکی ژیانن.‏ —‏ مە‌تتا ٧:‏١٣،‏ ١٤.‏

٢‏.‏ کتێبی پیرۆز پێش بینی دە‌کات کە دوای مردنی نێرراوە‌کانی خودا بیرو بۆ چوون وە کردە‌وە‌ی نامە‌سیحی بە راددە‌یە‌کی زۆر دێتە ناو دە‌روونی مە‌سیحی.‏ هە‌ر وە‌ها هە‌ندی کە‌سان کە خۆیان بە جێ گری عیسا دە‌زانن وە مرۆڤ دیکە‌یان بە رێگە‌ی هە‌ڵە دا دە‌برد (‏مە‌تتا ٧:‏١٥،‏ ٢١-‏٢٣؛‏ کرداری نێردراوان ٢٠:‏٢٩،‏ ٣٠)‏.‏ بۆیە گە‌لێك ئاینی دیکە ناوی خۆیان دە‌نێن مە‌سیحی.‏ چۆن دە‌توانین ناسنامە‌ی مە‌سیحی راستە‌قینە دیاری بکە‌ین؟‏

٣‏.‏ سە‌رنج راکێشە‌رترین دیاردە‌ی مە‌سیحی راستی ئە‌وە‌یە کە خۆشە‌ویستی‌یە‌کی بنە‌ڕە‌تی‌یان بۆ یە‌کتری هە‌بێ (‏یۆحە‌ننا ١٣:‏٣٤،‏ ٣٥)‏.‏ ئە‌وان بە هیچ شێوە‌یە‌ك فێر ناکرێن کە باوە‌ڕیان وابێ گە‌لە کە‌یان لای خودا لە گە‌لانی تر بە‌رز تر وە بە ڕێز ترە یان پێستی جیاواز وە پە‌سە‌ند تریان هە‌یە.‏ هە‌روە‌ها فێر ناکرێن کە‌وا ڕقیان لە نە‌تە‌وە‌و لە خە‌ڵکی وولاتانی تر بێ (‏کرداری نێردراوان ١٠:‏٣٤،‏ ٣٥)‏.‏ بۆیە نابێ بە هیچ جۆر بە‌شداری لە جە‌نگ بکە‌ن.‏ مە‌سیحی‌یە راستیە‌کان لە‌گە‌ڵ یە‌ك وە‌ك خوشك و برا هە‌ڵ‌سوکە‌وت دە‌کە‌ن.‏ —‏ ١ یۆحە‌ننا ٤:‏٢٠،‏ ٢١.‏

٤‏.‏ دیاردە‌یە‌کی تری ئایینی راستە‌قینە ئە‌وە‌یە کە ئە‌ندامانی خاوە‌نی ڕێزی تە‌واو بن بۆ کتێبی پیرۆز.‏ ئە‌وانە کتێبی پیرۆز وە‌ك ووشە‌ی خودا دە‌ناسن (‏یۆحە‌ننا ١٧:‏١٧؛‏ ٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦،‏ ١٧)‏.‏ هە‌روە‌ها ووشە‌ی خودا زۆر گرنگ ترە لە بیرو بۆچوونی مرۆڤ دادە‌نێن (‏مە‌تتا ١٥:‏١-‏٣،‏ ٧-‏٩)‏.‏ جگە لە‌وە هە‌وڵ دە‌دە‌ن کە بە پێ‌ی کتێبی پیرۆز لە ژیانی ڕۆژانە‌یاندا هە‌ڵ‌سوکە‌وت بکە‌ن.‏ ووتە و کردە‌وە‌یان یە‌کە.‏ —‏ تیتۆس ١:‏١٥،‏ ١٦.‏

٥‏.‏ ئایینی راستە‌قینە دە‌بێ ناوی خودا پایە بڵند بکات (‏مە‌تتا ٦:‏٩)‏.‏ عیسا ناوی خودای بە خە‌ڵکی دە‌ناسان.‏ بۆیە مە‌سیحی‌یە راستیە‌کان دە‌بێ هە‌مان کار بکە‌ن (‏یۆحە‌ننا ١٧:‏٦،‏ ٢٦؛‏ رۆما ١٠:‏١٣،‏ ١٤)‏.‏ ئە‌وانە کێن ئێستا ناوی خودا لە کۆمە‌ڵ‌دا بە خە‌ڵکی رادە‌گە‌یە‌نن؟‏

٦‏.‏ مە‌سیحی‌یە راستە‌قینە کان دە‌بێ هاتنی پادشایە‌تی خودا بە خڵکی رابگە‌یە‌نن.‏ ئە‌م کارە عیسا دە‌ستی پێ‌کرد.‏ هە‌میشە باسی پادشایە‌تی خودای دە‌کرد (‏لۆقا ٨:‏١)‏.‏ هە‌روە‌ها بە قوتابیە‌کانی راگە‌یان کە بە هە‌مان شێوە مژدە لە سە‌ر زە‌وی ب‍لاو بکە‌نە‌وە (‏مە‌تتا ٢٤:‏١٤؛‏ ٢٨:‏١٩،‏ ٢٠)‏.‏ مە‌سیحی‌یە راستە‌کان باوە‌ر دە‌کە‌ن کە تە‌نیا پادشایە‌تی خودا دە‌توانێ ئاشتی وە ئاسایشی راستە‌قینە بهێنێتە کایە.‏ —‏ زە‌بور ١٤٦:‏٣-‏٥.‏

٧‏.‏ بێ گومان قوتابی‌یە راستیە‌کانی عیسا بە‌شێك نین لە‌م چە‌رخە ناپاکە (‏یۆحە‌ننا ١٧:‏١٦)‏.‏ ئە‌وان هیچ کات خۆیان توشی کار و باری رامیاری و مل‌ملانێ‌ی کۆمە‌لایە‌تی ناکە‌ن خۆیان لە‌م ڕێبازە لادە‌دە‌ن،‏ کە هۆی زیان بە‌خشینە (‏یاقوب ١:‏٢٧؛‏ ٤:‏٤)‏.‏ ئایا دە‌توانن ناسنامە‌ی تیپێکی ئایینی لە کۆمە‌ڵە کە‌تان دا دیاری بکە‌ن کە خاسیە‌تی مە‌سیحی راستی بە‌م شێوە‌یە تیدا بێ؟‏

‏[وێنهکان لە لاپهرهی ٢٧]‏

مە‌سیحی‌یە راستە‌کان یە‌کتریان خۆش دە‌وێ ڕێز لە کتێبی پیرۆز دە‌گرن مژدە‌ی پادشایە‌تی خودا بە خە‌ڵکی ڕادە‌گە‌یە‌نن.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share