پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ٢٥ لاپهڕە ٢٩
  • ئامۆژگاری لە‌سە‌ر باوە‌ڕو هە‌ڵسووکە‌وت و خۆشە‌ویستی

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ئامۆژگاری لە‌سە‌ر باوە‌ڕو هە‌ڵسووکە‌وت و خۆشە‌ویستی
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • پۆلس بۆ کۆمە‌ڵانی مە‌سیحییە‌ت دە‌نووسێ
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ٢٥ لاپهڕە ٢٩
نووسە‌رێکی پە‌رتووکی پیرۆز خە‌ریکی نامە نووسینە

بە‌ش ٢٥

ئامۆژگاری لە‌سە‌ر باوە‌ڕو هە‌ڵسووکە‌وت و خۆشە‌ویستی

یاقوب‌و پە‌ترۆس‌و یۆحە‌ننا،‏ هە‌روە‌ها یە‌هوزا نامە دە‌نووسن بۆئە‌وە‌ی ورە‌ی هاوڕێیانی باوە‌ڕدار بە‌رزبکە‌نە‌وە

یاقوب‌و یە‌هوزا زڕبرای عیسا بوون،‏ پە‌ترۆس‌و یۆحە‌نناش یە‌کێ بوون لە ١٢ نێرراوە‌کان.‏ ئە‌و چوار پیاوە بە‌یە‌کە‌وە حە‌وت نامە‌یان نووسی کە لە بە‌شی یۆنانی پە‌رتووکی پیرۆزدا بە‌رچاو دە‌کە‌ون.‏ هە‌ریە‌کێك لە‌و نامانە ناوی نووسە‌رە‌کە‌ی لە‌سە‌ردانراوە.‏ ئە‌و ئاگادارکردنە‌وە سروشکراوانە‌ی لە‌و نامانە‌دا بە‌ردە‌ستدە‌کە‌ون بۆ مە‌بە‌ستی یارمە‌تیدانی مە‌سیحییە‌کانە تاکو دڵسۆزی خۆیان بۆ یە‌هوە و پادشاهێتی خودا بپارێزن.‏

باوە‌ڕ نیشانبدە.‏ تە‌نها بە‌س نییە بڵێین بڕوامان بە‌خودا هە‌یە.‏ بە‌ڵکو باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە لە‌کرداردا دە‌ردە‌بڕدرێت.‏ یاقوب ڕاست دە‌فە‌رمووێ کە دە‌ڵێ:‏ «باوە‌ڕ کە کرداری لە‌گە‌ڵ نە‌بێت دە‌مرێ» (‏یاقوب ٢:‏٢٦)‏.‏ دە‌ربڕینی باوە‌ڕ لە‌کاتی کە‌وتنە ژێر تاقیکردنە‌وە‌وە دە‌بێتە هۆی بە‌هێزبوونی خۆڕاگری.‏ بۆ بە‌دە‌ستهێنانی سە‌رکە‌وتن،‏ کە‌سی مە‌سیحی پێویستی بە‌وە‌یە داوای دانایی لە خودا بکات‌و متمانە‌ی بە‌وە هە‌بێت خودا یارمە‌تی دە‌دات.‏ ئە‌م خۆڕاگرییە‌ش ڕە‌زامە‌ندی خودامان بۆ مسۆگە‌ر دە‌کات (‏یاقوب ١:‏٢-‏٦،‏ ١٢)‏.‏ ئە‌گە‌ر خزمە‌تکاری خودا باوە‌ڕە‌کە‌ی بە بێگە‌ردی بپارێزێ،‏ یە‌هوە یارمە‌تی دە‌دات.‏ یاقوب دە‌فە‌رمووێ،‏ «نزیك بنە‌وە لە‌خوا ئە‌ویش لێتان نزیك دە‌بێتە‌وە» (‏یاقوب ٤:‏٨)‏.‏

باوە‌ڕی کە‌سێکی مە‌سیحی دە‌بێ ئە‌وە‌ندە بە‌هێز بێت کە یارمە‌تی بدات بتوانێ خۆڕاگری لە‌بە‌ردە‌م کاری فریودە‌رو کاریگە‌رییە‌کانی داوێنپیسی بکات.‏ ژینگە‌یە‌ك کە ڕە‌وشتی گە‌ندە‌ڵی تێدابوو یە‌هوزای ناچارکرد هاوڕێ باوە‌ڕدارە‌کانی هان بدات بۆ «تێکۆشان لە پێناوی باوە‌ڕ» (‏یە‌هوزا ٣)‏.‏

هە‌ڵسوکە‌ت پاك ڕاگرە.‏ یە‌هوە چاوە‌ڕێی ئە‌وە‌یە خزمە‌تکارانی پیرۆز بن،‏ واتە پاکی لە‌هە‌موو ڕوویە‌کە‌وە.‏ پە‌ترۆس دە‌فە‌رمووێ:‏ «ئێوە‌ش پاك‌و پیرۆز بن لە هە‌موو هە‌ڵسوکە‌وتێك،‏ چونکە لە کتێبی پیرۆز نووسراوە:‏ پاك‌و پیرۆز بن چونکە من ‹یە‌هوە› پاك‌و پیرۆزم» (‏١ پە‌ترۆس ١:‏١٥،‏ ١٦)‏.‏ مە‌سیحییە‌کان نموونە‌یە‌کی باشیان دراوە‌تێ کە شایانی ئە‌وە‌یە لاسایی بکە‌نە‌وە،‏ پە‌ترۆس ووتی:‏ «مە‌سیح ئازاری چێژت لە پێناوی ئێوە‌و نموونە‌ی بۆ بە‌جێ هێشتن تا بە‌دوای هە‌نگاوە‌کانی بکە‌ون» (‏١ پە‌ترۆس ٢:‏٢١)‏.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی کە مە‌سیحییە‌کان بە‌هۆی پە‌یڕە‌وی بنە‌ماکانی خودا تووشی ئازارکێشان دە‌بن،‏ بە‌ڵام ئە‌وان «ویژدانێکی باش» یان هە‌یە (‏١ پە‌ترۆس ٣:‏١٦،‏ ١٧)‏.‏ پە‌ترۆس هانی مە‌سیحییە‌کان دە‌دا پیرۆزییە‌کی زۆریان لە هە‌ڵسوکە‌وتیاندا هە‌بێ،‏ کردارە‌کانیان ڕە‌نگدانە‌وە‌ی دڵسۆزی بۆ خودا بێت لە‌کاتێکدا چاوە‌ڕوانی ڕۆژی دادگایی خوداو جیهانە نوێیە بە‌ڵێندراوە‌کە دە‌کە‌ن کە «ڕاست‌ودروستی تیادا نیشتە‌جێیە» (‏٢ پە‌ترۆس ٣:‏١١-‏١٣)‏.‏

‏«نزیك بنە‌وە لە‌خودا ئە‌ویش لێتان نزیك دە‌بێتە‌وە» ‏(‏یاقوب ٤:‏٨)‏.‏

خۆشە‌ویستی نیشانبدە.‏ یۆحە‌ننا نووسی «خودا خۆشە‌ویستییە».‏ یۆحە‌ننای نێرراو ئاماژە‌ی بە‌وە کرد کە خودا خۆشە‌ویستی مە‌زنی خۆی بۆ ئێمە نیشاندە‌دات کاتێك عیسای بۆ ئێمە نارد ببێتە «کە‌فارە‌تی گوناهە‌کانمان».‏ ئە‌مە چ ڕە‌نگدانە‌وە‌یە‌کی لە‌سە‌ر کە‌سی مە‌سیحی دە‌بێت؟‏ یۆحە‌ننا شیدە‌کاتە‌وە:‏ «خۆشە‌ویستان گە‌ر خودا بە‌م شێوە‌یە ئێمە‌ی خۆشویستبێت،‏ پێویستە لە‌سە‌رمان یە‌کتریمان خوشبوێت» (‏١ یۆحە‌ننا ٤:‏٨-‏١١)‏.‏ میوانداری کردن لە هاوڕێ باوە‌ڕدارە‌کانمان یە‌کێکە لە ڕێگاکانی نیشاندانی ئە‌م خۆشە‌ویستییە (‏٣ یۆحە‌ننا ٥-‏٨)‏.‏

کە‌واتە خزمە‌تکاران چۆن دە‌توانن خۆشە‌ویستییە‌کە‌یان نیشانی یە‌هوە بدە‌ن؟‏ یۆحە‌ننا وە‌ڵام دە‌داتە‌وە:‏ «چونکە ئە‌مە خوشە‌ویستی خودایە،‏ کار بە‌ڕاسپاردە‌کانی بکە‌ین،‏ ڕاسپاردە‌کانیشی قورس نیین» (‏١ یۆحە‌ننا ٥:‏٣؛‏ ٢ یۆحە‌ننا ٦)‏.‏ ئە‌وانە‌ی گوێڕایە‌ڵی خودان دڵنیا کراون کە خودا بە‌ردە‌وام ئە‌وانی خۆش دە‌وێو «چاوە‌ڕوانی .‏ .‏ .‏ ژیانی هە‌تاهە‌تایی» دە‌بن (‏یە‌هوزا ٢١)‏.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی یاقوب؛‏ پە‌رتووکی ١ و ٢ پە‌ترۆس؛‏ ١ و ٢ هە‌روە‌ها ٣ یۆحە‌ننا؛‏ یە‌هوزا‏.‏

  • مە‌سیحی دە‌بێ چۆن باوە‌ڕی خۆی نیشانبدات؟‏

  • یە‌هوە چاوە‌ڕوانی چ جۆرە هە‌ڵسوکە‌وتێکە لە خزمە‌تکارانی؟‏

  • کە‌سێك چۆن نیشانی دە‌دات کە بە‌ڕاستی خودای خۆش دە‌وێ؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share